دکتۆر محەمەد ئەمين: ئاسایشی خۆراک و ڕه‌هه‌نده‌کانی.
ساکارترین پێناسه‌ی ئاسایشی خۆراک له‌ڕووی ستراتیجیه‌وه (درێژخایه‌نه‌وه) ئه‌وه‌یه گه‌لێ بتوانێ که‌ره‌سه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆراک، که بۆ ژیان گرنگن و پێویستن به‌رهه‌م بهێنێ. هه‌روه‌ها له‌ڕووی کورت خایه‌نیه‌وه بتوانێ به‌لای که‌می بۆ ماوه‌ی سێ مانگ پاشه‌که‌وتی خۆراکی هه‌بێ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی حاڵه‌تی کتوپڕی سروشتی یان جه‌نگ و ئابڵوقه. بیری ئاسایشی خۆراک هه‌میشه یه‌کێ له‌ڕه‌هه‌نده گرنگه‌کانی ژیان بوه‌و ده‌بێ مرۆڤ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه ئه‌گه‌ر بیری له‌ئاسایشی خۆراک نه‌کردبایه‌وه چه‌نده‌ها ڕێگه‌و شوێنی به‌کارنه‌هێنابایه بۆ به‌رهه‌مهێنان و پاشه‌که‌وت و هه‌ڵگرتنی خۆراک ئه‌وا نه‌ئه‌توانرا به‌رده‌وامی به‌ژیانی مرۆڤایه‌تی بدرێ . بیری ئاسایشی خۆراک هه‌ر لای مرۆڤ نیه، به‌ڵکو هه‌تا ئاژه‌ڵه‌کان بۆ پاراستنی ژیان و بونیان لهمێرویهکهوه تا ئه‌گاته ئاژه‌ڵی گه‌وره بیر له‌ئاسایش واته دابینکردنی خۆراک ئه‌کاته‌وه بۆ ئه‌م کاتانه‌ی که خۆراک ده‌ست ناکه‌وێ به‌تایبه‌تی له وه‌رزه سارده‌کاندا.
له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگاو ئابوری و ته‌کنه‌لۆجیای به‌رهه‌مهێنان و پاراستنی خۆراک، ئاسایشی خۆراک بوو به‌سیاسه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی خاوه‌ن خاوه‌نداریه‌تی راسته‌قینه، به‌وه‌ی که‌وا هه‌موو توانای مرۆیی و نیشتمانی ئه‌خه‌نه خزمه‌ت کردنی ئاسایشی خۆراک. به ڵام له‌م وڵات و کۆمه‌ڵگایانه‌دا که‌خاوه‌نداریه‌تی راسته‌قینه نیه(بێ صاحبن) هه‌میشه له‌گه‌ڵ برسیه‌تی نه‌بونی ئاسایشی خۆراک ،سه‌روه‌ری تاک و گه‌ل و نیشتمان و نه‌بونی به‌هاکانی مرۆڤدا ئه‌ناڵێنن.
له‌یه‌کێ له‌گۆشه‌کانی ئابوری له‌هاوڵاتی دا باسی په‌یوه‌ندی (ئابوری و فه‌رهه‌نگ) م کردبوو که لێره‌دا پێویست به‌دوباره کردنه‌وه‌ی ناکات به‌ڵام ئه‌توانین بڵێین هه‌مان په‌یوه‌ندی ئاسایشی خۆراک بهفهرههنگهوه هه‌یه، به‌م جیاوازیه که‌لێره‌دا زیاتر په‌یوه‌ندی به فه‌رهه‌نگ و عه‌قڵ و فکرو شعورو ئیراده‌و ئیداره‌و دڵسۆزی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه هه‌یه نه‌ک فه‌رهه‌نگ و تێگه‌یشتنی گشتی میلله‌ت یان کۆمه‌ڵگا بۆ ژیان و ده‌وروبه‌ری. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌ستکردن بێ به‌بونی وه‌پێویستی ئاسایشی خۆراکه‌وه، هه‌روه‌ها ترسی مرۆڤه‌کان بێ له‌نه‌بونی خۆراک و برسیه‌تی، هه‌موو مرۆڤه‌کان له‌هه‌ر شوێنێ بن وه‌کو یه‌کن له‌م هه‌ست و ترسه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاواز بێ له‌نێوان مرۆڤه‌کان و گه‌لاندا بون یان نه‌بونی خاوه‌نداریه‌تی راسته‌قینه‌یه کهلهدهسهڵات دارانی شایسته‌و نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی جۆراوجۆری نیشتمانی و زانستی و حرفی ( professional) دا خۆی ئه‌بینێته‌وه. پێوه‌ری شه‌رعیه‌ت وه نه‌بونی شه‌رعیه‌تی هه‌ر حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێ له‌مه‌دایه که تاکوێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌توانێ ئاسایش به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه له‌هه‌موشیان گرنگتر ئاسایشی خۆراک بۆ هاوڵاتیان فه‌راهه‌م بکات. هه‌ر ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تێ یان حوکمه‌تێ نه‌توانێ ژیان و ئاسایش و خۆراک بۆ هاوڵاتیانی دابین بکات شه‌رعیه‌تی خۆی له‌ده‌ست ئه‌دا، مافی ئه‌وه‌ی نیه یه‌ک رۆژیش مماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات بکات ، که‌باسی ئاسایشی خۆراک ئه‌کرێ له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا ته‌نها مه‌به‌ست ئه‌وه نیه که‌ده‌سه‌ڵاتداران به‌هه‌ر به‌هایه‌ک بێ هه‌تا به‌قه‌رزو فرۆشتنی وڵاتاکهشیان بێ، خۆراک بۆ هاوڵاتیانیان بکڕن وه‌کو چۆن حکومه‌تی هه‌رێم خه‌ریكه پاره قه‌رز بکات بۆ موچه‌ی خه‌ڵک تا خۆراکی پێ بکڕن به‌ڵام له‌سه‌ر حسابی ژیان و که‌رامه‌تی نه‌وه‌کانی داهاتوو، واته بۆ ئه‌م خۆراکه‌ی ئه‌مرۆ كهخهڵک له‌کوردستاندا ئه‌یخوات ئه‌بێ نه‌وه‌کانی داهاتوو له‌سه‌ری قهرزداربن.
ئاسایشی خۆراک گه‌لێ ڕه‌هه‌ندی تر جگه له‌ماناکه‌ی خۆی له‌خۆئه‌گرێ که‌گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
1- ڕه‌هه‌ندی ئابوری:بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر وڵات و شوێنێ بتوانرێ ئاسایشی خۆراک فه‌راهه‌م بکرێ، پێویسته ژێرخانێکی ئاماده‌ی ئابوری هه‌بێ، که‌هه‌م ژێرخانی مادی وه‌کو جاده‌و ڕێگاوبان و ساختمان و پرد و تونێل و قوتابخانه‌و فێرگه‌و زانکۆ‌و نه‌خۆشخانه له‌خۆ ئه‌گرێ وه‌هه‌م ژێرخانی معرفی و زانستی له‌خۆ ئه‌گرێ که بریتیه له‌به‌رنامه‌و ستراتیجی بۆ پێگه‌یاندنی کادری زانا‌و به‌تواناو ڕۆشنبیرو شاره‌زا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌یه‌کی دروست و راست که‌ڵک له‌ژێرخانه مادده‌یه‌کان وه‌ربگرن، وه‌هه‌روه‌ها بتوانن سه‌ربه‌خۆیانه به اعتماد له‌سه‌ر توانای خۆ کاره‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌کردنی ده‌ستی کاری حرفی له‌بواره جۆراوجۆره‌کاندا بۆ نمونه گرنگی دان و کاراکردنی قوتابخانه پیشه‌یه‌کان.
2- ڕه‌هه‌ندی سیاسی: له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاسایشی خۆاک بۆ هاوڵاتیانی هه‌ساره‌ی زه‌وی ڕه‌هه‌ندی سیاسی وه‌رگرتووه نه‌ک وه‌ک مافێکی سروشتی بۆ مرۆڤه‌کان که‌پێویست بێ بۆ مانه‌وه له‌ژیاندا. وه هه‌تا له‌م وڵاته نانیشتمانی و نا دیموکرات و نابه‌رپرسانه‌شدا ئاسایشی خۆراک بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای خۆیان ڕه‌هه‌ندێکی سیاسی پێ ئه‌به‌خشن، واته مافی کار‌و نان بۆ ئه‌وانه‌یه که به‌شوێن په‌تی ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌ڕۆن.
ئه‌م وته‌یه‌ی که ئه‌ڵێ (به‌کۆنتڕۆڵ کردنی نان ئه‌توانرێ میلله‌تان کۆنتڕۆڵ بکرێ) ئاماژه‌یه بۆ که‌ئاسایشی خۆراک ئه‌شێ به‌کاربێ وه‌ک چه‌کێکی سیاسی له‌په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا له‌لایه‌ن ئه‌م وڵات و گه‌لانه‌وه که‌خاوه‌ن خۆراک و سیاسه‌تی خۆراکن له‌سه‌ر ئاستی جیهان ،هه‌روه‌کو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا له‌وڵاتانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی نادیموکرات و نامه‌ده‌نیش خۆراک و نان به‌کاردێ وه‌ک چه‌کێ بۆ کۆنترۆڵ کردنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا. مهزهلهو گاڵته‌جاری ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانی دواکه‌وتوو دیکتاتۆر له‌مه‌دایه که‌به‌هه‌مان چه‌ک سیاسه‌ت و شێوه که‌خۆیانی پێ سه‌رشۆڕو ، ته‌سلیم و بێ ئیراده کراوه به‌کاردێنن دژی هاوڵاتیانی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌که‌یان ته‌سلیمی ده‌سه‌ڵاتی ساخته‌ی خۆیان بکه‌ن له‌ڕێگه‌ی کۆنترۆڵ کردنی هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی ئابوری و ده‌سه‌ڵات بۆخۆیان و نوخبه‌ی فاسدو دژه‌گه‌ل و وڵات.
ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌وه بۆمان ده‌رئه‌خات ئه‌گه‌ر وڵات و میلله‌تێ نه‌توانێ قوتی ژیانی به‌ده‌ستی خۆی فه‌راهه‌م بکات ئه‌بێ ته‌سلیمی ئیراده‌ی خه‌ڵکی تر‌و وڵاتانی تربێ وه له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی بێگانه‌دا بێ وه‌ئیتر شتێ نامێنێ به‌ناوی شانازی و که‌رامه‌ت، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م حاڵه له‌سه‌ر ئاستی تاکیش هه‌ر وایه به‌تایبه‌ت له‌وڵاتانی جیهانی خوارو (جیهانی سێ هه‌م)
3-ڕه‌هه‌ندی ژینگه‌و ته‌ندروستی: مه‌رجی فه‌راهه‌م کردنی ئاسایشی خۆراک بونی که‌رتی کشتوکاڵه به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه له‌گه‌ڵ پیشه‌سازی کردنی کشتوکاڵ.
کشتوکاڵ واته به‌روبومی خۆراکی و سه‌وزایی وه‌ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی و نیشتمانی مماره‌سه(پراکتیزه) بکرێ جگه له‌دابین کردنی ئاسایشی خۆراک که‌گرنگیه‌کی سه‌ره‌کی و ژیانی هه‌یه، بۆ پاراستنی ژینگه‌و که‌ش و هه‌واو ته‌ندروستیش مه‌رجی سه‌ره‌کیه.به‌ڵام دیسان له‌م وڵاتانه که ئاسایشی خۆراک نیه واته که‌رتی کشتوکاڵ بونی نیه یان زۆر لاوازه که توانای به‌رهه‌می نیه، بۆیه له‌م وڵاتانه‌دا گرفتی ئه‌وه هه‌یه که‌رووبه‌رووی قاتی و برسیه‌تی و وێران بونی ژینگه و ته‌ندروستی ئه‌بنه‌وه تاوای لێ دێ کۆمه‌ڵ هه‌موی توشی روخان و نه‌خۆشی ئه‌بێته‌وه که تراجیدیای انسانی لێ ئه‌که‌وێته‌وه. به‌داخه‌وه نیشانه‌کانی په‌یدابونی ئه‌م تراجیدیایه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان به‌ره‌و فراوان بون ئه‌روات و ته‌نها و ته‌نها ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی دڵسۆز ، دیموکرات ، مرۆڤ و نیشتمان دۆست و مه‌ده‌نی و خاوه‌ن دامه‌زراوه‌یی و زانستی و دیموکرات و کارا ئه‌توانێ ڕێگه له هاتنی تراجیدیاکان بگرێ.