شەریف هەژاری: مه‌لا به‌ختیار بۆ واده‌کات، بۆچی دژی ڕزگارکردنه‌وه‌ی خانه‌قین و که‌رکووکه!؟
مه‌لا به‌ختیار سه‌لماندییه‌وه که دژی ئه‌وه‌یه خانه‌قین و که‌رکووک له ژێر داگیرکاریی حه‌شدی شه‌عبی، ڕزگار بکرێ!
پرسیار ئه‌وه‌یه: بۆچی مه‌لا به‌ختیار په‌ند له مێژوو وه‌رناگرێ و ، له وتار و گوفتار و کرده‌وه‌کانیی دا به‌ره‌ی تیرۆریسته‌کان (که ڕژێمی تیرۆریستیی ئێران سه‌رکردایه‌تییان ده‌کات)، هه‌ڵبژاردووه!
با مه‌لابه‌ختیار به نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بڵێت: هۆکاری ئه‌وه چیه که ئه‌و دژی گورزی ئه‌مریکایه بۆ سه‌ر ڕژێمی تیرۆریستیی ئێران!؟
یه‌کێک له ده‌رهاویشته هه‌ره گرنگهگهکانی داڕووخانی ڕژێمی تیرۆریستیی ئێران که دوژمنی هه‌ره‌سه‌ره‌کیی کورده و، داگیرکه‌ری ( خۆرهه‌لاتی کوردستان، به‌شێکی باشوری کوردستان له خانه‌قینه‌وه تا که‌رکووک و شنگال که له %52 خاکی باشوری کوردستانی داگیرکردووه. به‌شێکی گرنگی خۆراوای کوردستانیشی له ڕێی میلیشیاکانی ئه‌سه‌د و حیزبوڵاشه‌وه داگیرکردووه و، هه‌ر ڕژێمی تیرۆریستیی ئێرانیش ده‌مێکه هه‌ڵده‌ستێت به‌وه‌ی که هێزی سه‌ره‌کی باکوری کوردستانیش بۆ به‌لاڕێدابردنی پرسی کورد وه‌ڕێ بخات ).
ته‌نانه‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه و، سه‌دان پیلان و سیاسه‌تی ته‌واو ترسناکی ئه‌م ڕژێمه ئاخوندپهرسته دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له تازه‌ترین به‌ڵگه‌نامه‌ی ویکلیکس، ئه‌وه ده‌سه‌لمێت، که له ساڵی 2007 دا، مام جه‌لال به په‌له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به لیژنه‌ی ئاسایشی یه‌کێتیی کردووه. به پێی به‌ڵگه‌نامه‌که، مام جه‌لال له‌و کۆبوونه‌وه گرنگه‌دا، ئاشكرای كردووه، كه: ( ڕژێمی تێرۆریستی ئێران به پێی پیلانێکی ستراتیژیی تۆکمه بهقهستیی ده‌یه‌وێت گه‌نجانی بێ-کاری پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌ت و، هه‌رێمی کوردستان به‌گشتیی، دووچاری حه‌بی هۆشبه‌ر و، مادده‌ی هۆشبه‌ر و، دڵساردکردنهوهیان به‌رانبه‌ر خاک و نیشتیمان بکات و، به ڕێگایه‌ک ئاڕاسته‌یان بکات که قیز له نه‌ته‌وه و خاکی کوردستان و جلوبه‌رگ و شه‌رواڵی کوردی و دابونه‌ریتی کوردی بکه‌نه‌وه).
ئه‌مه‌ی که له سه‌ره‌وه خستمه‌ڕوو، ته‌نیا پیلانێکی ستراتیژییه له سه‌دان پیلانی تری ستراتیژی ئه‌و ڕژێمه داگیرکه‌ره سه‌ره‌کییه‌ی کوردستان، که سه‌لماندوویه‌تیی و یه‌کلای کردۆته‌وه که دوژمنی هه‌ره سه‌ره‌کی کورده.
به‌هه‌رحاڵ، له ئێستادا ململانێی نێوان به‌ره‌ی ئازادیخوازانی جیهان (ئه‌مریکا) و، به‌ره‌ی تیرۆریستانی جیهان (ئێران) توندتر بووه. ئه‌مریکا به کرده‌وه هه‌موو به‌ره‌ی تیرۆریستانی ئێرانی فش کردووه. ئه‌وه‌ش له ڕێی ده‌وره‌دانی هه‌موو گروپه تیرۆریستییه‌کانی سه‌ر به ڕژێمی تیرۆریستیی ئێران و خودی ڕژێمه تیرۆریستییهکهشهوهیه. به‌مه‌ش، به‌ره‌ی تیرۆریستان که‌وتوونه‌ته له‌رزه و، ته‌نانه‌ت وه‌خته له هاشوهووش و پڕوپاگه‌نده‌ش ده‌که‌ون و، زه‌نده‌قیان چووه و، ئاخونده‌کانی ئێرانیش وه‌ک (ده‌عبای حه‌ربا) له ترسانا ڕه‌نگیان گۆڕدراوه.
یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که خۆی به خوێنه‌وار و سێکۆلار ده‌زانێت، مه‌لا به‌ختیاره. سه‌یره، که‌سێک خۆی ده‌مێک به لیبراڵ و، ده‌مێکیش به سیکۆلار و، ده‌مێکیش به یه‌کسانخوازی جێنده‌ریی و دیموکراسیخواز بزانێت، که‌چی وته و کرده‌وه‌کانی له خزمه‌ت، دواکه‌وتووترین و دڕنده‌ترین و تیرۆریسترین ڕژێمی ناو میژوو، که ڕژێمی ئاخونده‌کانی ئێرانه، دابێت.
له یه‌کێک له کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌لا به‌ختیار دا، ئه‌م خۆ به (پسپۆڕزانهی هه‌موو کایه‌کانی جیهانی مرۆڤایه‌تیی!) ده‌قاوده‌ق ده‌ڵێت: ((بەشبەحاڵی خۆمان، وەک یەکێتیو بۆچوونی خۆشم وایە، ئەم جەنگە روونەدات باشەو چارەسەریش بدۆزرێتەوە باشترەو لەو دیدەشەوە لەنێوان بڕیارەکانی جەمسەرەکاندا، تەئکیدی کردەوە: هەموو ئەو ناوەندە سیاسیانەی کە پەیوەندیان بەچارەنوسی گەلان‌و دەوڵەتانەوە هەیە، پێویستە چالاکتربن بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی تر، هەروەک چۆن لە نێوان رەنگی رەشو سپی‌دا، رەنگی زۆرتر هەیەو وتیشی: پێویستە رێگەچارەیەک بدۆزرێتەوە هەتا ئەم جەنگە روونەدات، چونکە ئەم ناوچەیەی ئێمە لەجەنگدا فەوتاوەو جەنگەکانی ئێران‌و عیراق، فەڵەستین‌و ئیسرائیل، جەنگی داگیرکردنی کوەیتی بەنمونە هێنایەوەو کاریگەرییەکانیشی لەسەر تەواوی ناوچەکە رونکردەوە، تەئکیدیشی کردەوە: وەکو کورد بەرژەوەندیمان لەوەدایە جەنگ روونەدات)).
بۆ ڕاستیی و دروستی ئه‌وه‌ی که مه‌لا به‌ختیار ئه‌م قسانه‌ی (ده‌قاو ده‌ق) کردووه، فه‌رموو ئه‌مه لینکهكهیهتی:chawder
لێره‌وه وه‌ک (شه‌ریف هه‌ژاری) به شاهیدی خه‌ڵکی کوردستان له مه‌لا به‌ختیار ده‌پرسم: باشه مه‌لا به‌ختیار بۆچی گورزی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ههرهترسناکترین دوژمنی نه‌ته‌وه‌ی کورد که ڕژێمی تیرۆریستیی ئێرانه، خراپه!؟
ئه‌وه ڕوونه که له به‌رژه‌وه‌ندییه تاکه‌که‌سیی و حیزبیهکانت له‌گه‌ڵ ڕژێمی تیرۆریستیی ئێران، تێ ده‌گه‌ین. به‌ڵام جگه له‌وه ده‌توانیت بۆ میلله‌تی مه‌زنی کوردی ڕه‌گه‌ز زاگرۆسیی (نا-ئاریایی!) ڕوون بکه‌یته‌وه: ئه‌و هۆکارانه کامه‌نه‌ن که واده‌کات هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر دڕنده‌ترین ڕژێمی دژه کورد، زه‌ره‌ری بۆ کورد هه‌بێت!؟ یاخود شتی تری له پشته‌وه‌یه!؟
هه‌ر ئه‌وه‌ی که مه‌لا به‌ختیاریش ده‌ستی داوه‌ته سینه‌زه‌نی که شه‌ڕ خراپه ڕووبدات، پرسیارێک دێنیته پێشه‌وه، پرسیاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر شه‌ڕی کوه‌یت نه‌بایه و ئه‌مریکا هێرشی نه‌کردبایه‌ته سه‌ر عێراق و، زۆرینه‌ی سوپا فاشیسته‌که‌ی سه‌ددامی له ناونهبردبایه، ئایا ئێوه له خهویشتان دا ئه‌تانتوانی سالی 1991 بێنه‌وه!؟
له بنه‌ڕه‌ت دا، له دوای کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی ئه‌نفاله‌کانی ڕژێمی فاشیستیی به‌عس، جوولانه‌وه‌ی کورد له باشور ئاشبهتالیان کردبوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێکیان ببوونه که‌واسووری به‌رله‌شکری پاسداران بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی بیره نه‌وته‌کانی که‌رکووک و هێنانی پاسداران بۆ هه‌ڵه‌بجه و سلێمانیی و، به‌شه‌که‌ی تریشتان له که‌ره‌ج پاڵیان لێ دابووه‌وه.
خودی مام جه‌لال له دواین پلنیۆم دا (که ده‌گووترێت هه‌ر خودی مه‌لا به‌ختیار ئه‌و ڕاپۆرته‌ی بۆ نووسیووه!) نه‌یووت، که: (له دوای ساڵی 1988 ه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا له شۆڕش ساردبووه‌وه و که‌سوکاره‌که‌ی بۆ سلێمانیی ناردبووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌سلیم ببنه‌وه و، خۆشی ده‌یویست خۆی بگه‌یه‌نێته‌وه به له‌نده‌ن!).
مه‌گه‌ر له وه‌ڵامدا نه‌وشیروان مسته‌فاش نه‌یووت: (له پاش 1988 مام جه‌لال ڕووی کرده ئه‌وروپا و بڕوای به سه‌رکه‌وتنی شۆڕش نه‌ما، هه‌تا ئه‌وه‌ی که سه‌دام هه‌ڵه گه‌وره‌که‌ی هێرشی سه‌ر کوه‌یتی کرد و، بوو به خێر بۆ ئێمه و، ده‌رووی خێرمان بۆ کرایه‌وه!).
مه‌گه‌ر هه‌ر فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی له که‌ناڵی کوردسات ده‌قاوده‌ق نه‌یووت: (له پاش ئه‌نفاله‌کان کورد وته‌نی وامان لێ هاتبوو ده‌رپێشمان به پێوه نه‌مابوو، به‌ڵام خوا لای لێ کردینه‌وه‌و سه‌ددام هێرشی کرده سه‌ر کوه‌یت و، ئه‌مریکاش دای له سه‌ددام و، ئیتر هه‌ر ئه‌مریکا هێڵی سی و شه‌شیشی بۆ ئێمه گه‌ره‌نتی کرد!)
مه‌لا به‌ختیار ده‌شڵێیت، که: (دژی شه‌ڕه و پێشتر ناوچه‌که شه‌ڕی ئه‌مریکا و ئه‌فغانستان و، ئه‌مریکا و عێراقی به‌خۆوه دیووه!).
ئێ خۆ ئه‌گه‌ر ساڵی 2001 ئه‌مریکا هێرشی نهکردایهتهسهر دڕنده تیرۆریسته‌کانی تاڵیبان و قاعیده له ئه‌فغانستان و، ساڵی 2003 ش هه‌ر ئه‌مریکا هێرشی نه‌کردبایه‌ته سه‌ر سه‌ددام، ئێستا نه‌ک هه‌ر مه‌لا به‌ختیار بگره هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌رکرده‌کانی حیزبه‌که‌شی، له‌لایه‌ن گروپه‌کانی وه‌ک جوندول ئیسلامه‌وه، سه‌ریان بڕدرابوو.
مه‌گه‌ر سێ که‌سی جوندول ئیسلام هێرشیان نه‌کرده سه‌ر د.به‌رهه‌م ساڵحی سه‌رۆکی ئه‌وکاتی حکومه‌تی هه‌رێم له زۆنی سلێمانیی و چه‌ندان پاسه‌وانیان شه‌هید نه کرد و به‌رهه‌م ساڵح ڕای نه‌کردبووه ناو ئاوده‌ست و حه‌مامه‌که‌ی خانووه‌که‌یه‌وه!؟ مه‌گه‌ر دوو جوندول ئیسلام ئۆتۆمبێلی ته‌قینه‌وه‌یان بۆ مه‌لا به‌ختیار دانه‌نا که وه‌خت بوو تیکه-تیکه‌ی بکه‌ن و، کاتێکیش له ته‌له‌فزوێن که خه‌ڵک ته‌ماشای مه‌لا به‌ختیاریان ده‌کرد، هێنده شپرزه بوو بوو، وه‌ک حه‌ربا ڕه‌نگی گۆڕابوو و، له‌وه ده‌چوو نه‌خۆشی زه‌ردوویی گرتبێت!
مه‌گه‌ر یه‌کێتیی له هه‌ڵه‌بجه به بیست هه‌زار پێشمه‌رگه‌وه که بردبوویه ئه‌وێ، گیری نه‌خواردبوو به ده‌ست دوو سه‌د چه‌کداری تیرۆریستیی گروپی جوندول ئیسلامه‌وه، که ڕژێمی ئێران ئاڕاسته‌ی ده‌کردن!؟
مه‌گه‌ر چه‌ندان خزم و که‌س و سه‌رکرده و سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتییان شه‌هید نه‌کرد. باشه مه‌لا به‌ختیار تۆ بۆچی هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه‌ت له بیرچووه‌ته‌وه؟
به‌دڵنیاییشه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا سه‌دامی نه‌خستبایه، ئێستا سلێمانی ویلایه‌تێکی جوندول ئیسلام بوو! به‌ڵام که ئه‌مریکا سه‌دامی بۆ خستن، مام جه‌لال بوو به سه‌رۆک کۆمار و به سه‌دان ته‌ن ملیار دۆلارتان له‌گه‌ل پارتیی و حیزبه‌کانی تر دا دزی و، وڵاتێکی پڕ-نه‌وت خرایه به‌ر ده‌ستان و، مه‌لاین ملیۆن ته‌ن دۆلارتان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، خه‌زن کردووه! ئاخۆ مه‌لابه‌ختیار ئه‌توانێت ته‌نیا له موڵکه‌کانی سه‌رکرده‌کانی حیزبه‌که‌ی له به‌ریتانیا وردببیته‌وه، ئیتر با هی پارتیش بووه‌ستێت! ئه‌و هه‌مووه له قسه زلی و تاڵانییهتان به‌رهه‌می چی بوو!؟
(مه‌لا به‌ختیار) ده‌بێت خۆیان باش بناسێت چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا له کوه‌یتی نه‌دابایه و، دواتریش له 2003 سه‌دامی نهڕوخاندبایه، مه‌لا به‌ختیاره‌کان و حیزبه‌کانی تریش هیچ نه‌بوون و جووله‌یان بڕابوو. حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه ئه‌مریکا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆشیی دا ئه‌مانیشی کرد به‌مه! که‌چی ناوبراو ئێستا دژی لێدانی ئێرانه! خۆ ته‌نانه‌ت ئێستاش گه‌ر ئه‌مریکا ته‌نیا یه‌ک رۆژ پاڵپشتی هه‌رێم نه‌کات، ئێران له ڕێگه‌ی گروپێکی وه‌ک جوندول ئیسلام یان داعش یاخود حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، سه‌ری یه‌ک به یه‌کتان ده‌بڕێت!
باشه خۆ گه‌ر ئه‌مریکا ته‌نانه‌ت گورزی عاقڵکار (نه‌ک ڕووخێنه‌ر له ئێستادا) له ڕژێمی تیرۆریستیی ئێران بسره‌وێنێت، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش بۆ هه‌رێم ده‌ڕه‌خسێت که خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی له خانه‌قین و که‌رکووک پێک بهێنێ و، خێرا هێزی پێشمه‌رگه‌ی بۆ بجووڵێنێ و، ڕزگاریان بکاته‌وه!
که‌وابوو، مه‌لا به‌ختیار تۆ که دژی لێدانی ئێرانیت له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، ڕاسته‌وخۆ ده‌کاته ئه‌وه‌ی که دژیشیت به ڕزگاربوونهوهی که‌رکووک و خانه‌قین! کورد وته‌نی: ئه‌م ههڵوێستانهت بێ-مڵامهو نییه و، ئه‌کرێ له فایله‌کانی خۆت و سه‌رکرده‌کانی حیزبه‌که‌ت بترسیت که له دوای ڕووخانی ڕژێمی ئێران ئه‌و فایلانه ئاشکرا ده‌بێت!
شه‌ریف هه‌ژاری: خوێندکاری دکتۆرا له (دبلۆماسیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ریتانیی).