ئارام هادی: وەرزی هەڵوەرینی حزبەکان.
یەکێک لە دەستکەوتەکانی ئاشبەتاڵی 1974نەمانی تاک حزبی بو لە ناوەندی بڕیاری (سیاسی. سەربازی. کۆمەڵایەتی) لەناوخۆی کوردستان و هاوکات پەیوەندیەدەرەکیەکانی باشوری کوردستان بەجیهانی دەرەوە، لێرەوە هەلی دروستبونی فرەحزبی ڕەخسا و لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشماندا زیاتر لە چل حزبمان هەیە، بە پێوەرە دیموکراسیەکانیش بێت، بونی فرەحزبی لە هەرشوێنێک واتای جێبەجێکردنی بڕگەیەکە لە سیستەمی حوکمڕانیەکی تەندروست و باش، لەلایەکیترەوە فرەحزبی واتای یەکترقبوڵکردن و دەستاودەستکردنی دەسەڵات و بونی زیاتر لەپرۆژە و ئەقڵێکە بۆ خزمەتکردنی خەڵک و هاوکات یەکگرتوویی و یەکگوتاریە لەئاست پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکاندا و گێڕانەوەی بەهایە بۆ تاکەکان و دوورخستنەوەی مەترسیە دەرەکیەکانە و دەستەبەرکردنی پێشکەوتنە لە کۆی سێکتەرەکانی وڵاتدا، حزبەکان مافی ململانێیەکی تەندروستیشیان هەیە کەمەبەست لێی بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگابێت و هاندانی خەڵک بێت بۆ خۆشویستن و پارێزگاری لە خاکەکەیان و دواجار دەبێت خاوەن پلانی تۆکمە و ستراتیژێکی ڕوونی دوورمەودا و پرۆژەیەکی نیشتمانی بن و چی و چیتر.
پێویستیشە بزانین ئەم حزبانەی ئێستای باشوری کوردستان ئەو خاڵانەیان تاچەند جێبەجێکردوە؟، کە لەسەرەوە ئاماژەم پێدابو، یا حزب گەلێک بون خاڵی بون لە پشودرێژی و گیانی مراوغە و نەبونی پلانی تۆکمە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و هاوکات تاچەند ڕێگربون لەبەردەم دەستوەردانی دەرەکی؟.
بە سادەترین زمان، حزبەکانی باشوری کوردستان نەیانتوانیوە ئەوەبن کە خەڵک دەیەوێت!، واته نهیانتوانی خزمهتی خهڵك بكهن و نهشیانتوانی ههرێم بهره و كهناری ئارامی بهرن ئهمهش لهكاتێكدا دهیانتوانی وابن، بهپێچهوانهشهوه له ململانێی یهكتر شكاندن و ناشیرینكردنی بهرامبهر و لهدهستدانی متمانهی خهڵك بهرامبهر خۆیان و گۆڕینی ههرچی جوانی ههیه به پۆخڵهواتیهكان و هێرشكردنێكی ناڕهوا بۆسهر یهكتر و بڵاوكردنهوهی ڕهشبینی و مراندنی گیانی گۆڕانكاری و چهواشهكردنی ڕایگشتی و له ههڕاجكردنی شكۆی تاكدا چیان لهدهست هات به زیادهوه كردیان لهكاتێكدا دهشیانتوانی وانهبن.
دهسهڵات و ئۆپۆزسیۆن
هەرچەندە بون بەدەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن نەخۆشی ئیفلیجی نیە تا کۆتایی لەو بەرگەدا بمێنیتەوە و چارەنوسی خۆتی پێ بسپێریت، بەڵام دەرکەوتنی ئۆپۆزسیۆن و جێگرتنەوەی لەدەسەڵاتدا، بەو میکانیزمە هەڵە و خێرایە ڕوونادات بەتایبەت لەوڵاتە داخراوەکاندا، بڕینی هەنگاوەکان لە ئۆپۆزسیۆنەوە بۆ دەسەڵاتیش لە (ئیرحەل و بڕوخێ و ڕەش و سپی و ڕەنگەکانیتریش هەر بەڕەش بخوێنیتەوە و هەڵواسینی بەرپرسەکان بە بەردەرکی سەرادا نایەتەدی)، ئۆپۆزسیۆن بون پلان و بەرنامەی وردی زانستی و تۆکمە و خەتێکی میانڕەوی دەوێت، خستنه گەڕی میدیایی ناوێ تا هەرچی جوانی ئەم هەرێمە هەیە لەبەر چەند بەرپرسێکی گەندەڵدا بیسوتێنی.
لەبەرامبەریشدا بەداخەوە دەسەڵات نەیتوانی یا نەیویست، سود لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن ببینێت و بیکاتە بەرمەبنای خۆ چاککردن و گیانی گۆڕانکاری ڕیشەیی لەسیستەمی حوکمڕانیدا، حزبە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتدارەکانیش جگە لە زەقکردنەوەی جیاوازی بۆچونەکانیان، نەیانتوانی خاڵی هاوبەشی نێوانیان بدۆزنەوە و پێکەوە درێژە بە حوکمڕانی بدەن، لەبری ئەمە ئۆپۆزسیۆن هەوڵی ڕەشکردن و ناشیرنکردن و دەرپەڕاندن و مل لێکردنەوەی دەسەڵاتی دەدا، دەسەڵاتیش هەوڵی پوکانەوە و هەڵوەشاندنەوە و لێکترازانی ڕیزەکانی ئۆپۆزسیۆن و دواجار قوتدانی دەدا، هەردوولاش بێ ئاگابون لەوەی ئەم هەرێمە پێویستی بە هەردوکیان هەیە واتە (حوکمی ڕەشید و ئۆپۆزسیۆنی ئاقڵ و مۆدێرن)، دەبێت ئەوەشمان بیرنەچێت، بەرپرس و کادری خوارەی حزبە دەسەڵاتدارەکان هەموویان شەیتان نین، وەک چۆن بەرپرس و کادری حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانیش هەموویان ڕەحمان نین، لە هەردووکیاندا کەسی باش و خەمخۆرهەن، کەسی گەندەڵیش هەن.
ماویهتی.