شێرزاد شێخانى: زه‌ره‌ر و قازانجه‌كانى كورد له شه‌ڕى ئه‌مريكا و ئێران‌دا!
ئه‌گه‌رى پێكدادانى نێوان ئه‌مريكا و ئێران رۆژ به‌رۆژ زياتر ئه‌بێ، ئاماژهكانيشى زۆر به‌روونى ده‌ركه‌وتون. چه‌ك و جبه‌خانه‌ى ئه‌مريكا هێدى هێدى ئه‌گوازرێنه‌وه بۆ ناوچه‌ى كه‌نداو و سه‌ر سنووره‌كانى ئێران و، ديبلۆماسييهتى شه‌ڕيش كارايهو، وڵاتانى ده‌وروبه‌ريش لهئامادهباشيدان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م جوڵه سهربازييانهش مهسرهفێكى زۆر ئه‌خاته سهرئهستۆى ئه‌مريكاوه، ئه‌مه‌ش لهخۆرايى نيه، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه ته‌نها ترساندنى ئێران بێت، ئه‌مريكا وه‌كو تاكه زلهێزى دونيا ده‌يان بژارده‌ى تر‌ى به‌ده‌سته‌وه‌يه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئه‌وه‌تا ته‌نها سزا ئابوورييه‌كانى ئێرانى له‌په‌لوپۆ خستوه‌و خه‌ريكه به‌ره‌و داڕمانێكى ته‌واوى ئه‌بات.
زۆر لهشيكاره سياسييه‌كان به‌تايبه‌تيش لهههوادارانى نهزهرييهى موئامه‌ره، واى بۆ ده‌چن كه ئه‌مريكا راستگۆ نه‌بێت له هه‌ڵگيرساندنى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێرانداو، پێيان وايه مه‌سه‌له‌كه هه‌مووى ترساندن‌و تۆقاندنه، دواتر بهرێكهوتنێكى سياسى وه‌زعه‌كه ئارام ئه‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وردى رووداو‌و پێشهاته‌كان بخوێنينه‌وه زۆر بهوازحى هه‌ست به‌هه‌مان ديمه‌نى شه‌ڕى ئهمريكاوعيراق ئه‌كه‌ين كه له‌ئاكامدا بوه هۆى روخانى رژێمى سه‌دام. له‌هه‌ردوو رووبهرووبوونهوكاندا كێشه‌ى ئه‌مريكا جبه‌خانه‌و چه‌كه قوڕسهكانى ئه‌م دوو رژێمه بووه. سه‌دام به‌وه تۆمه‌تبار كرا كه‌وا چه‌كى كۆكوژى هه‌يه، به‌تايبه‌تيش هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى، ئێستا ئێرانيش هه‌مان تۆمه‌تى ئه‌خرێته پاڵ. له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى سه‌دام هۆكارى لادانهكهى له‌سه‌ر ئه‌وه بو كه‌وا رژێمه‌كه‌ى بوه مه‌ترسى به‌سه‌ر رژێمه هاوپه‌يمانه‌كانى ئه‌مريكا له‌كه‌نداو، ئێستا به‌هه‌مانشێوه ئێران تۆمه‌تباره به‌ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌رژێمه هاوپه‌يمانه‌كانى ئه‌مريكا. له‌شه‌ڕى عيراق و ئه‌مريكادا پاساوى ئه‌وه‌ش هێنرايهوه كه‌وا رژێمى سه‌دام ديكتاتۆرهو پێويسته لابچێ و ئازادى بۆ عيراق بگه‌ڕێته‌وه، بۆيه شهڕهكهشيان ناونا ( پرۆسه‌ى ئازادى عيراق )، هه‌مان ئه‌م قسه‌يه‌ش ده‌رباره‌ى ئێران ئه‌وترێ. كه‌واته له‌هه‌ردو شه‌ڕه‌كاندا يه‌ك سيناريۆ دووباره ئه‌بێته‌وه، بۆيه ململانێى ئه‌مريكا و ئێران حه‌تمه‌ن به‌ره‌و شه‌ڕێكى خوێناوى ئه‌ڕوات. به‌تايبه‌تيش هه‌مو سهرۆكێكى ئه‌مريكى پێويستى بهشهڕێكى ده‌ره‌كى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ خولێكيترى سه‌رۆكايه‌تى بۆ خۆى ده‌سته‌به‌ر بكا، ئه‌و شه‌ڕانه‌ى ئهمريكاشمان بينى له‌سه‌رده‌مى جۆرج بۆشى باوك و بيل كلينتۆن و جۆرج بوشى كوڕ و باراك ئۆباماش، بۆيه دۆناڵد ترامپيش پێويستى بهشهڕيكى ده‌ره‌كى هه‌يه بۆ مسۆگه‌ركردنى خولى داهاتوى.
هه‌ر هه‌مان ئه‌و شيكارانه‌ى لهئهگهرهكانى شه‌ڕى نێوان ئه‌مريكاو ئێران ئهكۆڵنهوه، به‌شێكيان باسى ده‌رئه‌نجامه‌كانى ئه‌و شه‌ڕه‌ش ئه‌كه‌ن و كاريگه‌ريه‌كانى به‌سه‌ر كورده‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكيان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه كورد له‌م شه‌ڕه‌دا زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بێ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدايه كه كورد ئه‌سڵه‌ن خۆى به‌شێك نيه له‌و ململانێيه‌دا، ئيدى نازانم بۆچى ماڵى كورد وێران ئه‌بێ له‌م شه‌ڕه چاوه‌ڕوانكراوه‌دا.
شه‌ڕى ئه‌مجاره‌ى ئه‌مريكا له‌سه‌ر ئه‌رز نابێ تا پێويستى به‌هاوكارى لوجيستى كورد‌و ته‌نانه‌ت عيراقييهكانيش هه‌بێ، شه‌ڕى ئه‌مجاره، شه‌ڕى موشه‌ك و فرۆكه‌و چه‌كه قوڕسه‌كانه وه‌كو ئه‌وه‌ى بينيمان له شه‌ڕه‌كانى ئه‌مريكا له‌ناوچه‌ى به‌لقان و سورياو دژ به‌داعش له‌عيراق، ئه‌مه‌ش پێويستى به جوڵه‌ى سه‌ربازى له‌سه‌ر ئه‌رز نيه، به‌تايبه‌تيش ئه‌مريكا مه‌به‌ستى نيه خاكى ئێران داگييربكاو خۆى بهاوێته ناو زۆنگاوێكى هاوشێوه‌ى فێتنامى ساڵى شه‌سته‌كان، چونكه رووبه‌رى ئێران زۆر له‌وه فراوانتره سوپاى ئه‌مريكا بتوانێ داگييرى بكات، جگه له‌مه‌ش ئه‌مريكا زۆر په‌رۆشى ميللهتانى ئێران نيه تا رژێمهكهيان بۆ بگۆڕێ و ديموكراسيهتيان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات. ئه‌مريكا به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى خۆى و ئيسرائيل پاڵيان پێوه ئه‌نێ بۆ شه‌ڕ له‌دژى ئێران و چه‌كه كۆكوژهكانى نه‌وه‌ك شتى تر. سروشتى شه‌ڕه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش، شه‌ڕى چه‌كه قوڕسه‌كانه، له‌وه‌شدا ئه‌مه‌ريكا پێشه‌نگه له‌سه‌ر ئاستى جيهان، چه‌كى واى به‌ده‌سته‌وه‌يه كه به‌بێ ناردنى يه‌ك سه‌ربازى ئه‌نجامه‌كان يهكڵايى بكاته‌وه، گه‌لانى ئه‌مريكاش ئاماده‌نين باجى هيچ موغامهرهيهكى سهرۆكهكانيان به‌خوێنى رۆڵه‌كانيان بده‌نه‌وه، بۆيه ئاسان نيه راى گشتى ئه‌مريكا به‌وه رازى بێت ته‌رمى سه‌دان و هه‌زاران رۆڵهيان بگه‌رێته‌وه ئه‌مريكا له‌پاى گۆڕينى رژێمێكى ديكتاتۆرى لهناوچهيهكى رۆژهه‌ڵاتدا.
پێموايه هه‌مان سێناريۆى عيراق دووباره ئه‌بێته‌وه به گۆڕانكارييه‌كى بچوك، ئه‌ويش خۆ دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌مريكايه له‌شه‌ڕى مه‌يدانى سه‌ر ئه‌رز، گورزى يه‌كه‌م و كهمهرشكێنيش، به‌هێرشى ئاسمانى چڕ‌و موشه‌كه دوورهاويژهكان ده‌ستپێئه‌كات
، به‌تايبه‌تيش به‌ئامانج گرتنى هێزى فرۆكه‌وانى ئێران ، وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌شه‌ڕى پێنجى حوزه‌يرانى نێوان ئيسرائيل وده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بيه‌كان له‌ساڵى 1967 روويدا، كاتێك فرۆكه‌كانى ئيسرائيل كتوپڕ هێرشێكى چڕيان كرده سه‌ر فرۆكه‌خانه عهسكهرييهكانى ميسرو سه‌دان فرۆكه‌ى جه‌نگيان هه‌ر له‌ناو فرۆكه‌خانه‌كاندا په‌كخست، بهمشێويه وه‌كو سه‌ره‌تايه‌ك هێزى ئاسمانى ئێران پهكئهخهن. دواتر بهموشهكى دوورهاوێژ بنكه سه‌ربازى وئابوورى وئهمنيهكانى رژێمى ئێران بۆردومان ئه‌كه‌ن و ئه‌وانيش له‌په‌لوپۆ ئه‌خه‌ن، ره‌نگه ئه‌مه‌ش ببێته هۆى ههڵگيرسانى راپهرينى خه‌ڵكى ئێران كاتێك رژێمهكهيان تواناى سه‌ربازى و ئه‌منى له‌ده‌سئه‌دات و رێگه خۆش ئه‌كات بۆ راپهڕينێكى جه‌ماوه‌رى، لێره‌شدا ئه‌مريكاو هاوپه‌يمانه‌كانى يه‌كه‌م ئامانجيان ئه‌پێكن، ئيدى ئه‌كه‌ونه هه‌ڵوێستى تهماشاكهرو، دووريش نيه هاوكارى هێزه ئۆپۆسزيۆنهكانى ئێرانيش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لهراپهڕينهكهدا رۆڵيان هه‌بێ.
ئه‌وه‌ى باسيش ئه‌كرێ گوايه هاوپه‌يمانه‌كانى ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌كو ميليشياكانى شيعهى عيراق و حزبوللاى لوبنانى و حوسيهكانى يه‌مه‌ن و جه‌ماعه‌تى حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستينى دێنه ناو شه‌ڕه‌كه بۆ ديفاعكردن له‌ئێران، من پێموانيه ئه‌مانه بكه‌ونه جوڵه دژ به ئه‌مريكا، چونكه هه‌ر جوڵهيهك له‌لايه‌ن ئه‌مانه‌وه واتاى كۆتاييهاتنيانه، بۆيه ئه‌مانه خۆيان ناخه‌نه نێو ئه‌م ملمڵانييهى ئه‌مريكاو ئێرانه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر خۆشيان خسته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه به‌ماوه‌يه‌كى كورت ده‌مكوت ئه‌كرێن. بۆ حزبوڵڵا ئه‌وه ئيسرائيل ئاماده‌يه له‌باشوورى لوبنانه‌وه دهمكوتيان بكات، بۆ حه‌ماسيش ئه‌وه هه‌رده‌م سوپاى ئيسرائيل ئه‌توانێ له‌ناويان ببات. بۆ حوسيهكانيش هێزه‌كانى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى رووبهروويان ئه‌بنه‌وه، بۆ ميليشيا عيراقيهكانيش، باوه‌ڕ ناكه‌م هيچ كامێكيان ئامادبن خۆيان بۆ ئێران به‌كوشت بده‌ن ته‌نانه‌ت مه‌رجه‌عيه‌ت و هێزه گه‌وره‌كانى شيعه‌ش خۆيان به‌دوور ئه‌گرن، چونكه باش ئه‌زانن به‌مه كۆتاييان پێدێت و له‌پرۆسه‌ى سياسى عيراق و دهسگرتنيان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه دوور ئه‌خرێنه‌وه. ره‌نگه ميليشياى عه‌سائيب بێنه ده‌نگ، به‌ڵام كاريگه‌ريه‌كى ئه‌وتۆيان نابێ، چونكه ئێستا نزيكه‌ى په‌نجا هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مريكى لهعيراقدا بوونيان هه‌يه و، حكومه‌تى عيراقيش هاوپه‌يمانى ستراتيجى ئهمريكايهو رێكه‌وتنێكى ئه‌منيان به‌يه‌كه‌وه هه‌يه، بۆيه لێره‌دا حكومه‌تى عيراق ناچاره به‌رپه‌رچى ئه‌و ميلشيايه بداته‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ى پێش چه‌ند ساڵێك له‌دژى سوپاى مه‌هدى كرا، ته‌نانه‌ت پێشبينى ئه‌وه‌ش ئه‌كه‌م مه‌رجه‌عى باڵاى شيعه‌كان فه‌تواش ده‌ربكه‌ن بۆ رێگرتن له‌به‌شدارى شيعه له‌م شه‌ڕه‌دا.
له‌كۆتاييدا پێموايه شه‌ڕه‌كه كتوپڕ ئه‌بێ، به‌دوورى نازانم دهستپێشخهرهكهشى ئيسرائيل بێت، چونكه ئێستا مشت‌ومڕێك له‌ناو ئيداره‌ى سه‌رۆك ترامپ هه‌يه له‌سه‌ر خۆ به‌دوورگرتنى ئه‌مريكا له‌م شه‌ڕه‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئيسرائيل ده‌ستى پێكرد، بێگومان ئه‌مريكا پاساوێكى ده‌ست ئه‌كه‌وێ بۆ هاتنه ناو شه‌ڕه‌كه‌وه به‌بيانوى پشتگيريكردن لههاوپهيمانه ستراتيژهكهى . ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌بو، وابزانم سيناريۆى تريش هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئێران رابكێشرێته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه، وه‌كو ئه‌و سيناريۆيهى له‌مرۆژانه‌دا لهميرنشينى فوجيره رێكخرا كاتێك ته‌قه له‌چه‌ند به‌له‌مێك كرا‌و ئێران پێى تۆمه‌تباركرا، خۆ ئه‌مكارانه زۆر ئاسانه‌و، ئه‌مريكا ئه‌توانێ سيناريۆى وا دابرێژى بۆ دۆزينه‌وه‌ى پاساوێك هه‌تا ئه‌گه‌ر بچوك و درۆش بێت بۆ ده‌ستپێكردنى شه‌ڕه‌كه.
هه‌ندێ هه‌رزه‌كارى سياسى كورد پێيانوايه كه ئه‌م شه‌ڕه‌ى داهاتو ده‌بێته هۆى گۆڕينى نه‌خشه‌ى جوگرافى ناوچه‌كه‌و، ته‌نانه‌ت باس له‌دروستبونى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كورديش ئه‌كه‌ن، به‌ڵام من پێموايه ئه‌مه دووره لهراستييهوه، چونكه بينيمان ئه‌و شه‌ڕو ململانێيانهى له‌ناوچه‌كه‌دا روويانداو زياتر له ده ساڵيشه به‌رده‌وامه، وه‌كو شه‌ڕه‌كانى سورياو ليبياو يه‌مه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌فغانستانيش، هيچيان نه‌بونه هۆكارى پارچه پارچهبونو دامه‌زراندى ده‌وڵه‌تى نوێ له‌م ناوچانه‌دا، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێستا شه‌ڕه‌كان زياتر بۆ يهكگرتنهوهو پاراستنى سنوورى ئه‌م وڵاتانه‌و شه‌رعيه‌ت گێڕانه‌وه‌يه بۆ ده‌سه‌ڵاتى مه‌ركه‌زى، بۆيه ئه‌و شه‌ڕه‌ى داهاتووش نه قازانجى بۆ كورد ههيهو نه زيان، كورد ته‌نها تهماشاكارێك ئه‌بێ و هيچيتر.
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts