به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: ستراتیجى سه‌ره سێگۆشه، ڕوئیا بۆ كابینه‌ى نوێى هه‌رێم كوردستان.
سێگۆشه له بیركاریدا تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه، هه‌ر سێ لاكه‌ى یه‌كسانه، درێژى بنكه‌كه‌ى یه‌كسانه به درێژى یه‌ك لاى سێگۆشه‌كه، هه‌موو زاویهكانیشى وه‌ك یه‌كن به به گۆشه‌ى 60 پله. واته هیچ لایه‌كى له لاكه‌ى تر‌ى كه‌م و زیادى نییه. له زانستى سیاسیش‌دا كاتێك پێدراوه‌كان بزانیت، ئه‌وا به ئاسانى ئهتوانى ئه‌وه‌ى لێت داواكراوه وه‌ك ماتماتیك بیسه‌لمێنیت. ئه‌م ستراتیژه كاتێك په‌یڕه‌و ئه‌كرێت كه ووڵات بهقهیرانێكى دوورخایه‌ندا تێپه‌ڕبوبێت و، هه‌موو سێكته‌ره‌كان شه‌كه‌ت بوبن، بۆنمونه: سیاسه‌تى ئاكپارتى له‌گرتنه ده‌ستى ده‌سته‌ڵات وه‌ك ڕایانگه‌یاند له 2002 له‌سه‌ر بنه‌ماى ستراتیژى سه‌ره سێگۆشه (ئاشتى ناوخۆیی “واته په‌كه‌كه‌و قۆناغى ئاشتى، گه‌شه‌كردنى ئابورى، پاڵپشتى ده‌ره‌كى ) بو.
له ساڵى 2013 (واته كۆتا جار كه به‌غدا بودجه‌ى هه‌رێمى نارد، ئه‌وساڵه 13.1 ملیار داهاتى هه‌رێم بو) وه له ده‌ستپێكى شه‌ڕى داعش و دواى شه‌ڕى داعش و، ئێستاش ئێمه هه‌ر بڕوامان وایه كه، هه‌رێم و كیانى كوردى له‌باشور بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كان بگۆڕێ بۆ ده‌رفه‌ت پێویسته ئه‌م سێ سیاسه‌ته به ڕوونى بكاته ستراتیجى خۆى:
یه‌كه‌م: ئابورى هه‌مه چه‌شنه (Economic Diversification) یانى ئابورى وا لێ بكرێت پشت به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ داهات ببه‌ستێت نه‌ك ته‌نها نه‌وت (ئه‌مه جوتیارێكیش ئه‌یزانێت، به‌س كه دێته‌سه‌ر پلانى ستراتیجى و تیۆریزه‌كردنى و سۆرڤاى و ئهنهلایزكردنى ئه‌وا پێچه‌وانه‌كه‌ى ئه‌بینین)
دووه‌م: به په‌له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانى ڕێكخستنه‌وه‌ى ئه‌رته‌ش “پێشمه‌رگه” ده‌ست پێ بكات.
سێهه‌م: دامه‌زراوه‌ى حكومى و ناحكومى ناوخۆیی و گڵۆباڵ دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ى لۆبى بۆ هه‌رێم و كیانى كوردى بكه‌ن و، لێكۆڵینهوهسازى بكه‌ن و، كار له‌سه‌ر ڕاى گشتى جیهانى بكه‌ن و، مه‌ترسى و ده‌رفه‌ته‌كان ده‌ست نیشان بكه‌ن و…تادوایی. هه‌تا هه‌رێم به‌ته‌واوى ئه‌خه‌نه سه‌ر نه‌خشه‌ى ووزه و ئابورى و سیاسه‌ت و كارلێكه نێوده‌وڵه‌تى و ههرێمایهتیهكان (ئه‌مه زۆر ئاسانه‌و هیچیشى تێ ناچێت).
زۆرجار كه ئه‌م شتانه ئه‌نوسم ووته‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ى دێرین و سه‌ركرده “مام ڕۆسته‌م”م بیردێته‌وه كه ئه‌یگوت ” بۆ حهلاوى باس بكه”…چونكه ئه‌وه‌تا نزیكى ساڵێكه له‌برى كیانى نیشتیمانى و بیروڕا له‌سه‌ر پێشخستنى كۆمه‌ڵگه‌و كوردستان شه‌ڕه له‌سه‌ر چه‌ند پۆستێكى هاكه‌زایی بۆ كوڕى چه‌ند به‌رپرسێك، ڕۆژێك نابینى ئه‌وانه له‌سه‌ر پرسێكى ستراتیجى قسه‌بكه‌ن. ئه‌وه 102 ساڵ به‌سه‌ر سایكس پیكۆیا تىً ئه‌په‌ڕێت، كورد نیشانى دا هێشتا ناتوانێ خۆى ببا به‌ڕێوه، ئه‌بێت ببرێت به‌ڕێوه. جا بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م كابینه‌ى 9 یه ده‌ست بۆ ئه‌و سێ ته‌وه‌ره ببات. ئه‌وا یانى ده‌ست بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌باو، به‌هه‌موو تواناوه ئێمه‌ش هاوكارئهبین (پێشتریش خۆبه‌خشانه چه‌ندین پرۆژه‌و لێكۆڵینه‌وه‌مان داوه به هه‌موو فراكسیۆنه‌كان و ته‌نانه‌ت حیزبه‌كانیش!)
هه‌رێمى كوردستان ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ خاڵه و له‌و سێ ئاسته‌دا په‌یڕه‌وى نه‌كات، هه‌موو به‌رمیلێك نه‌وت بداته یه‌ك ملیۆن دۆلار، هه‌موو ڕۆژێك ده‌رفه‌تێكى ئیقلیمى بێته پێشه‌وه‌و، هه‌موو كورد هه‌موو ڕۆژێك 100% خه‌ڵك بچین ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ین، ئه‌وا له‌برى ده‌رفه‌ت مه‌ترسى ئه‌چنینه‌وه.
ئێران و ئه‌مریكا شه‌ڕبكه‌ن یان نه‌كه‌ن ئه‌و خاڵانه پێویستن، ئێران جوگرافیایه‌كى گه‌وره‌و مێژووییه‌كى قووڵ و ئابورییه‌كى خۆڕاگرانه‌ى هه‌یه، په‌یوه‌ندى كه‌لتورى و جوگرافى و ئه‌منى به‌هێز ئه‌یبه‌ستێت به هه‌رێمى كوردستان و عێراقه‌وه، كیشوه‌رێكه مووشه‌كى دوور مه‌وداى هه‌یه. بۆیه ئیشى هه‌رێم و هه‌ركه‌سێك نییه دژى وڵاتێك به‌رگرى له‌سیاسه‌تى ووڵاتێكى تر بكات ( وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه).
كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان و قه‌رزه ده‌ره‌كیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان
هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگی هەیە، چونکە لەیەککاتدا دەست و پێیەکانی کراوەتەوە بە ڕووی سوریا‌و عێراق و ئێران و تورکیادا، لەهەمان کاتدا یەک لەسەر سێی یەدەگی نەوتی عێراق ئەکەوێتە سنوری هەرێمی کوردستانەوە، ئەم بڕەش هەندێ جار هەرێم زۆری پێوە دەنێت تا کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان ڕووی تێ بکەن، وە لەهەمان کاتدا بەشێکی زۆر لە یەدەگی هەرێمی کوردستان هەمیشە مەترسی جیۆلۆجی و ئەمنی یان لەسەرە. هه‌روه‌ها فاكته‌رى هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى له‌ناكاوى نرخى نه‌وت و، نا جێگیرى بازاڕى دراوه جیهانیه‌كانیش ئه‌مانه هه‌مووى كارئه‌كاته سه‌ر په‌یوه‌ندى نێوان كۆمپانیاكان و وڵاتى خانه‌خوێ.
مەترسی ئەمنی لەبەرئەوەی زۆربەی کێڵگە سەرەکیەکان ئەکەونە سنوری جوگرافیای پارێزگای کەرکوکەوە، یان تەماسیان لەگەڵ ناوچە کێشە لەسەرەکان هەیە، وەکو کێڵگەی خورمەڵە کە تاکە کێڵگەیەکە ئێمە نازانین ئاستی بەرهەم تیایدا چەندە، هەروەها کێڵگەی کۆرمۆر، هەروەها بلۆکی نەوتی گەرمیان بەهۆی تەماسی لەگەڵ ئێران دا. لەلایەکی ترەوە کێشەی جیۆلۆجی هەیە، بۆ نمونە لە کێوە چرمەڵە کێڵگەکە داخورماو کۆمپانیا بە جێی هێشت. هەروەها کێڵگەی تەق تەق لەساڵی 2015 ەدا ڕۆژانە زیاتر لە 150000 هەزاری بەرهەم هێناوە، بەڵام لە سەرەتای 2019 ەدا ئاستی بەرهەم تیایدا نەگەیشتووەتە 20000 بیست هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا .
لە کاتێکدا بە پێی راپۆرتێکی پەیمانگەی ئاشتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەرێمی کوردستان لەساڵی 2018 ەدا 17 ملیار دۆلار قەرزاربووە، ئەمەش دوای دابەزینی نرخی نەوت لە نێوان 2013 بۆ 2017 و هەروەها لەدەستدانی کێڵگە نەوتیەکانی کەرکووک کە سەرچاوەیەکی ئیرادی هەرێمی کوردستان بووە، جگە لەوەش لەو ماوەیەدا ئاستی گەشەی ئابوری و بەرهەم هێنان لە کێڵگەکاندا پەکی کەوت.
ئەگەر سەیر بکەین داهاتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2013 ەدا 13,1 سیانزە ملیار‌و سەت ملیۆن دۆلار بوە ( کە ئەکاتە 15,257 ملیار‌و دووسەت و پەنجاو حەوت ملیار دیناری عێراقی) ، بەڵام لەناکاو داهاتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2015) ەدا ئەگاتە سفر. ئێمە لە ئینستیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی- MIRS تیمێکمان پێکهێناوە بۆ توێژینەوەو پانێڵ کردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەوەی بۆچی سیستەمێکی دارایی بەهێز لە هەرێم و بەغدا چێ نابێت؟!. چونکە بە بێ پرۆسەیەکی ئابوری و دارایی زانستی مۆدێرن نرخی یەک بەرمیل نەوت بچێتە یەک ملیۆن دۆلار دۆخی هەرێم و بەغدا لەمە چاکتر نابێت.
لە هەرێمی کوردستان بەگشتی 52 پەنجاو دوو کۆمپانیای نێودەوڵەتی بواری بەرهەمهێنانی نەوت گرێبەستیان هەیە، ئەوەی لای ئێمە تۆمارکراوە لە ڕێگەی ڕووماڵەکانی ڕویتەرز و وێبسایتی فەرمی کۆمپانیاکان خۆیان و ئیراک ئۆیەڵ ڕیپۆرت و چەند ناوەندێکی باوەڕپێکراو ی ترەوەیە، کە لە ماوەی نێوان 2014 بۆ سەرەتای 2018 ەدا (9) نۆ کۆمپانیای نەوتی هەرێمیان بەجێهێشتووە، هەریەکە لە کۆمپانیاکانی ئەفرین کە لە بۆرسەی لەندەندا تۆمارکراوە کێڵگەی بەردەڕەشی بەجێهێشتووە، ئیکسۆن مۆبیل و شیفرۆنیش کشاونەتەوە لەو ماوەیەدا بەڵام کشانەوەکەیان لەسەر ئاستی فەرمانبەرە بنچینەیی و نابنچینەییەکانیاندا بووە، هیس کۆرپی ئەمریکی و ئۆرێکس پیترۆلیۆمی کەنەدی و کۆمپانیای ئۆ- ئم- ڤی OMV ی نەمساویش بەهەمان شێوە لەو ماوەیەدا کشاونەتەوە لە هەرێمی کوردستان. جگە لەوەی جەنەڵ ئینرجی تورکی خەسارەتمەندی خۆی لەوماوەیەدا نیشاندا.
ئەم کشانەوانە، دوو هۆکاری هەبوەو هەیە، یەکێکیان ئابورییە، ئەوەکەی تریش ئەمنیە. هۆیە ئابورییەکە زاڵترە کە زۆرجار بەهۆی هەڵگەڕانەوەی نرخ – Price Volatility یەوە ڕووئەدات .
ئێشتا 2019 يه و هەرێمی کوردستان قەرزارە، قەرزەکانیش دوو جۆرن، قەرزی ناوخۆیی کە خۆی لە قەرزی بانکە ئەهلی و حکومیەکان و کۆمپانیا نێوخۆییەکان و بەڵێندەراندا ئەبینێتەوە، وە قەرزە دەرەکیەکان.
بەپێی ئینستیوتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئاشتی-USIP لە ناوەڕاستی ساڵی 2018 ەدا هەرێمی کوردستان بەلای کەمی 17 ملیار دۆلاری ئەمریکی قەرزار بووە. قەرزی دەرەکی و دانەوەی قەرز بە پێوەری ئاستی گشتی بەرهەم هێنانی ناوخۆیی واتە جی دی پی GDP مامەڵەی لەگەڵدا ئەکرێت. وڵاتە پێشکەوتووەکانی وەک یابان یان سەنگافورە یاخود تەنانەت وڵاتێکی قەرزاری پێشکەوتووی وەک ئیتاڵیا ئەتوانن خۆیان لەبەرانبەر قەرزدا ڕابگرن، بەڵام هەرێمی کوردستان بەرگەی قەرز ناگرێت. چونکە یەکێک لەمەترسیەکانی قەرزی دەرەکی ئەوەیە سەروەری و کیانی نیشتیمانی ئەخاتە چنگی خاوەن قەرزەکانەوەو ڕەنگە مەرجی ترسناک و ناچاری بەسەردا بسەپێنن، بەتایبەتی ئەگەر قەرزەکە بە هۆکارێکی ئەنقەست یان مەبەستێکی تر لەلایەن وڵاتە گەورەکانەوە درا بێت.
دانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان، پەیوەستە بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ بەغدا، پەیوەستە بە نرخی نەوت، بە ئارامی بازاڕی دراوی جیهانی، بە ئاستی گشتی بەرهەمهێنان و ئابوریی هەمەکی یەوە لەناو خۆدا .
پێوانەکردنی ئەم قەرزە لە ڕووی بابەتیەوە ئەوەیە کە بەغدا لە ساڵی 2013 بودجەی هەرێمی کوردستان ی بڕی، شەڕی داعش دەستی پێ‌کرد، بەدوایدا نرخی زۆر دابەزی و، نزیکەی 2 ملیۆن ئاوارە ڕوویانکردە هەرێمی کوردستان.
بەڵام لە ڕووی ژمارەیی و زانستی ئابوورییەوە ئەوەیە هەرێمی کوردستان داهاتی ساڵی 2013 کۆتا ساڵ کە بەغدا بودجەی نارد 13.1 سیانزە ملیار‌و سەت ملیۆن بووە. بەڵام لە ساڵی 2015 و 2017 ەدا ئیرادی هەرێم بووە بە سفر . واتە هیچ داهاتێکی نەبووەو مانگانەش دەیان ملیۆن دۆلار کورتهێنانی کۆمپانیاکانی هەبووە.
بۆ ئەو مەبەستە حکومەتی هەرێم لە شوباتی 2017 بۆ یەکەمجار و دواتریش لە 2018 هێڵەکانی بۆڕی کوردستان و بەرهەم هێنان و بازاڕیکردنی نەوتی کوردستانی فرۆشت بە کۆمپانیای ڕۆس نەفت. دواتر ڕۆس نەفت 4 ملیار دۆلار قەرزی دا بەهەرێم و، ئیمڕۆکەش لە 15ی ئایاری 2019 ڕۆس نەفت ئەوەی ڕاگەیاند کە هەرێم بەشێکی زۆری قەرزەکانی داوەتەوە. چاكسازى له‌م سێكته‌ره‌و دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان به بونى ڕوئیایه‌ك ئه‌كرێت، ئێ به‌ڵام وه‌ك دیاره له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى ڕووئیاى هه‌بێت نابێت توخنى بونیادنانه‌وه‌و سه‌رپێخستنى ئابورى و به‌هێزكردنى كیانى نیشتیمانى بكه‌وێت، به‌وه‌دا دیاره كه پێكهێنانى كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕوئیا نیه، له‌سه‌ر بنه‌ماى پۆست و دابڕینى پشكى زیاتر و بڕوبههانهى حیزبى و كوتلهگهرییه.