شەریف ھەژاری: ئایا مانەوەی ئێران لە بەرژەوەندی ئەمریکا دایە، به‌تایبه‌ت له كه‌نداو دا!؟
زۆرجار ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه، هه‌م له‌لایه‌ن خوێندكارانی به‌ڕێزه‌وه‌و، هه‌م له‌لایه‌ن دۆست و هاوڕێیانه‌وه لێ ده‌كرێت، كه ده‌پرسن: ئایا مانەوەی ئێران لە بەرژەوەندی ئەمریکا دایە. به‌تایبه‌ت بە هۆی هەڕەشەکانی ئێران لەسەر وڵاتانی کەنداو ئه‌وا ئەمریکا دەیان ملیارد دۆلاری دەست دەکەوێت!
بۆ وەڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه، ده‌كرێت به‌مشێوه ڕاڤه‌ی بكه‌ین:-
ئەو بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه تا ساڵی 2001 ڕاست بوو. بەڵام پاش ساڵی 2001 قۆناغێكی تر دێته بوون. چونكه پاش ئەوەی ئەمریکا رۆشتە ئەفغانستانەوە له 2001 دا‌و، ئینجا هاته عێراقیشەوە لە 2003 دا، ئیتر فراوانخوازیی و ھەژموونی ئەمریکا و ئێران بەتەواوی بەریەککەوتن.
ئه‌و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران به‌رده‌وام بوو، هه‌تا بەتایبەت کاتێک لە سالی 2011 کە ڕاپەڕینی جەماوەریی لە سوریا ھاتەبوون. له‌وكاته‌وه ئێران بەتەواوەتی ڕۆشتە ناو بلۆکی ڕووسیاوە. ئەوەش بۆ ئەمریکا ھێڵی سوورە و له‌وه‌وه قۆناغی ته‌واو ناكۆكبوون له نێوانیان دا هاته‌بوون. ئیتر نەوتی ئێران و بەرژەوەندییەکانی ئێران بەتوندی بە چین و ڕووسیاوە، لکێنراوە.
یه‌كێك له‌مه‌سه‌له هه‌ره گرنگه‌كان ئه‌وه‌یه: ستراتیژی دووری ئەمریکا دەورەدانی ڕووسیایە.
به‌لای ئه‌مریكاشه‌وه جیۆپۆله‌تیكی ئێران زۆر گرنگه بۆ ده‌وره‌دانی ڕووسیا!
لە ڕووی ئابوریشەوە، چین گەورەترین ڕکابەری ئەمریکایە. بۆیە ئەمریکا ئیتر ڕێگا نادات کە ئێران وەک دەوڵەتێک کە جیۆپۆلەتیکێکی گرنگ و پڕ-نەوتی ھەیە، ھەموو نەوتەکەی لە خزمەت بەرژەوەندییە ستراتیژییە ئابوریەکانی چین دا بێ و، ھەموو جیۆپۆلەتیکەکەشی لە خزمەت بەرژەوەندییە ستراتیژییە سیاسییەکانی ڕووسیا بێت.
بەتایبەت ئێستا دەوڵەتی ئێران لە ڕێی میلیشیاکانییەوە مەترسی گەورەی خستۆتەسەر ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە کەنداودا و، میلیشیاكانی ئێران به ئاشكرا کاری تەقاندنەوەی بۆرییە نەوتییەکانی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و، تەنانەت ئێران له ڕێی میلیشییاكانییهوه ھەوڵی لابردنی ئەو دەسەڵاتە سیاسییانەش کە ھاوپەیمانی ئەمریکان لە کەنداو دا، دەدات. لەوه‌ش دا هه‌ر ڕووسیا بەنھێنیی پشتیوانی ئێرانە.
زیاتر لەوانەش، ڕووسیا و بەتایبەت چین، بەخێرایی گەشە بە بەرنامەی مووشەکە دوورھاوێژەکانی ئێران دەدەن! ئەوەش ھەر ھەڕەشەیه‌كی ستراتیژییه لەسەر ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە کەنداو دا کە نەوت بە ئەمریکا دەدەن. لەو ڕێیەشەوە ئێران دەیەوێت ئەجێندای میلیشیاکانی لەو وڵاتانەدا سەر بخات، کە ئەجێندای میلیشیاکانیشی زیاتر لە خزمەت ھەژموونی ڕووسیا و چین دایە و، دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا.
هه‌ربۆیە لەبەر ئەو ھۆکارانەی کە بە کورتی خستمەڕوو، ئیتر ئەمریکا بە ستراتیژێکی تایبەت سەد لە سەد ڕژێمی ئێران دەڕووخێنێت. ئەو ستراتیژەی ئەمریکا چەند ساڵی پێ ئەچێت؟ ئەوە دەکەوێتەسەر چۆنیه‌تی جێ به جێ بوونی تەکتیکەکان و بژارده‌كان تێیدا!
بەڵام ئه‌مریكا سەرەتا ئەجێندا دەرەکییەکانی ئێرانی تێک شکاند. ئێستاش لە ڕووی ئابوری و ئیرادەوە تێکی دەشکێنێت و ئابڵووقەی دەدات.
بێ گومان، ئه‌مریكا هه‌ر ده‌ڵێت: (ڕه‌فتاری ڕژێمی ئێران ده‌گۆڕم!). شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسیی-ستراتیژییش له‌وه ده‌گات كه هه‌ر ڕژێمێك وه‌ك ئێران (ئایدۆلۆژی)ی بێت، ئه‌سته‌مه بتوانرێت (ڕه‌فتار)ی بگۆڕدرێت، به‌بێ ڕووخانی ڕژێمه‌كه.
پێكانی ئه‌و ستراتیژه‌ی ئه‌مریكا ته‌كتیكه‌كانی ناوی و ئاڵوگۆڕه‌كانی ناوچه‌كه و ناو خودی ئێران، ده‌بنه‌هۆی كه‌مێك زیادبوون و كه‌مبوون بۆ ئه‌و (كات)هی كه بۆ ئه‌و ستراتیژه دیاری كراوه. بۆ نموونه:
ئه‌گوونجێت ئه‌مجاره ئه‌مریكا ته‌نیا به لێدانێكی سنووردار (نه‌ك هێرشی ڕووخاندنی ڕژێمه‌كه) له پێگه ستراتیژییه ئه‌تۆمیی و مووشه‌كه دوورهاوێژه‌كانی ئێران بدات، بۆ ئه‌وه‌ی هێدی به هێدی لاوازی بكات، هه‌روه‌ك چۆن له ساڵی 1991ه‌وه دای له ڕژێمی سه‌ددام و، پاش لاوازكردنیشی، ئینجا له 2003 دا ڕووخاندی.
ئه‌كرێت له چه‌ند مانگی داهاتوو دا، له ئێران خۆپیشاندانێكی گشتگیر بێته‌كایه‌وه‌و، ئه‌مریكا بتوانێت بیگۆڕێت به شه‌ڕی ناوخۆیی و، پاشان به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕاسته‌وخۆ ڕژێمی ئێران بگۆڕێت.
ئهشگوونجێت له چه‌ند مانگی داهاتوو دا، دانوستاندن له نێوان ئه‌مریكا و ئێران بێته‌كایه‌وه‌و ماوه‌یه‌ك ململانێكان سارد ببنه‌وه.
به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌م پێ دا تازه قۆناغی به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران (كه ئێران له به‌ره‌ی ڕووسیا-چین دایه) گه‌شتۆته قۆناغێك كه هه‌ر ئه‌مریكا ستراتیژه‌كه‌ی خۆی دێنێته‌بوون كه رووخاندنی رژێمی ئێستای ئێرانه.
ئیتر ئه‌مریكا ئەو (كات)هی كه به‌لای زۆره‌وه بۆ ئه‌و (ستراتیژ)هی دیاری كردووه و، ئه‌و بژاراردانهشی کە ئەمریکا له ستراتیژه‌كه‌ی دا بۆ ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی ئێستای ئێرانی داناوە کەی دەگاتە زەمینەسازییەکەی، ئه‌وا ئەوکات دەیڕووخێنێت.
شەریف ھەژاری: خوێندکاری دکتۆرا لە (دبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی بەریتانیی).