عوسمان عومەر: کورتە مێژوویەکى سیخورىکردن و هەلویستى ئاینى ئیسلام لەسیخوڕیی.
سیخوڕى کردن بریتیە لە زانستێک یاساو پرسیبى خۆى هەیە کە رێنمایی سیخور دەکات بۆ بەجێهێنانى ئەرکێک کە مەبەستە ئەنجام بدرێ.
سیخورى کردن یەکێکە لەپیشە هەرەکۆنەکانى مرۆڤ لەناو کۆمەلگا مرۆڤایەتیەکان لەبەرەیانى پەیدا بونى مرۆڤ و سەرهەلدانى شارستانیەتە مرۆڤایەتیەکان ئەمەش وەک کارێکى خۆ تێهەڵقورتاندن وئامانجێکى سرۆشتى بیرى مرۆڤ بۆ هەولدان و زانین و خوێندنەوەى نهێنى و دەرخستنى مەترسیەکانى داهاتوو, بۆیە شێوازى سیخورىکردن و هۆیەکانى جۆراوجۆر بوە, سەرەتا پشتى بەتەنها هەست و فرت و فێلى سەرەتایی و ئەگەرەکانى پێشبینى بەستوە, دیارە لەم سەردەمەدا پشتى بەشۆرشى تەکنۆلۆژىاى گەیاندن دەبەستێ, لە هەموو سەردەمەکان دا دەیان ملیۆن سیخوڕ هەبون کە ناویان لە لاپەرەکانى مێژوودا تۆمار کردوەو کاریگەرییان هەبوە لەژیانى گەل و نەتەوەکان دا, سیخوڕىکردن و خیانەتکردن کارى زۆر سەیرو ناوازەى تێدا دەبینرێ گەر بەقولى بچینە ناو بابەتەکەوە.
چەند بابەتێکى دیکۆمێنتکراو هەیە لە مێژوودا سەبارەت بەسیخورىکردن، یەکێک لەوانە نیوان سوپاى چین و هیند و ئیمپراتۆریەتە کۆنەکانى وەک یۆنانیەکان و رۆمانیەکان لە سەدەکانى 13 و 14، هەروەها مەغۆلەکانیش زۆر پشتیان بە سیخوڕى کردن بەستوەو ژاپۆنیەکانیش نینجایان بەکار هێناوە بۆ کۆکردنەوەى زانیارى.
وەک پێشتر ئاماژەم پێدا کارى سیخوڕى لەبەرەبەیانى میژووە سەرى هەلداوە, مرۆڤى سەرەتایی هەولى زانین و دیارىکردنى شوینى ڕاوکردنى, خۆراکى زۆر, ئاوى سازگار و دیاریکردنى شوێنى پارێزراو و دەستنیشان کردنى ئاژەلە درندەکان و تەنانەت مرۆڤە دژەکانیشى ئەنجام داوە, سیخوڕى کردن و بەجێهیانى لەکۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەلگایەکى تر جیاوازە بەپێى داب و نەریتە باوەکانى ئەو کۆمەلگایە, بۆنمونە ژاپۆنیەکان وەک نەریتێک لایان سیخوڕى بەسەر هاوسێکانیانەوە دەکەن بێ دوودڵى و ڕوپێچانەوە بۆیە سیخوڕىکردن بەشێکە لە ژیانى ئاساییان چ لە ناوخۆى وولات چ دەرەوەى بێ چونکە گەلى ژاپۆنى کارکردن لەبوارى هەواڵگرى بە خزمەتێکى لەپیشنەو پیرۆز دادەنێ . بەلام زۆربەى گەلانى دونیا ئارەزوى ئەو کارە ناکەن و لێى دووردەکەونەوە.
لە دەولەتى سەردەمى دا ناتوانرێ نەبێ یا نەکرێ و پیویستە بەکارى خۆى هەستێ چۆن لەکاتى ئاشتى خۆى بۆ جەنگ ئامادەدەکات بۆیە زانیارى کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەى لەکاتى جەنگ خۆى پێ بپارێزى و ئامانجەکانى بەدیبهێنێ لەبەربەرەکانێى نیودەولەتى, بۆیە بونى دەزگایەکى هەوالگرى یەکێکە لەهۆکارى پارێزگارى لەسەربەخۆیی ئاسایشى نەتەوەیی لەگەل بونى ئاسایشى خۆراک و ئاسایشى دژە مادە هۆشبەرەکان و ئاسایشى دژە گەندەلى و ئاسایشى پاریزگارى ژینگەو تەنانەت ئاسایشى هاتوچۆ بەمەرجێ نەبنە دەزگاى داپلۆسێنەر و ئیستغلالى هاوولاتیان بکرێ, با ئەوەشمان بیرنەچێت نەبون یا بێهێزى دەزگایەکى هەوالگرى بەهێز وا دەکات هێزە سەربازیەکان رووبەڕوى شکست ببنەوە، بەلام چاندنى سیخور و(چونەناو- اختراق)ى دژەکان وادەکات هێزەکانى دوژمن بەسانایی بشکێنرێت.
بۆیە دەبینین (پاشاتەحتەمسى سێەم)ى فیرعەونەکانى میسر هەستاوە بە دامەزراندنى یەکەم دەزگاى هەواڵگرى لەهەموو جیهان دا, یەکەم کاریشى لەو کاتە دەستى پێکرد کە سوپاى فیرعەونەکان نەیانتوانى شارى یافاى گەمارۆدراو داگیربکەن و بیرۆکەیەکى ناوازەى بەمێشک دا هات و بۆ سەرکردەى سوپاکەى بەناوى( توت ) بوو بانگ کردو 200 سەربازى ئامادەکرد هەمویان خرانە ناو گوینى ئارد و لەگەل ئارد باریان کردن وڕەوانەیان کردن بۆ بەندەرى یافا لەناو قەلاکەى یافا دۆستەکانیان وەریانگرتن و کارى خۆیان ئەنجام دا ئەمەش بەیەکێک لە رێکخستنى کارە موخابەراتیەکان دەژمێردرێ لە میژوودا سیخورەکانى پێشتر لەناو قەلاکە ئاژاوەیان دروستکردبوو تا ئەو کارە سەربگرێ.
ڕەنگبێ زۆر کەس پێى وابێ کارى سیخورى لە حەفتاکان و هەشتاکانى سەدەى رابوردوو سەرى هەڵدابێ و گەشەى کردبێ بەلام نەخێر کارى دووەمى سیخوڕى کردن لە مێژوودا لەسەردەستى موسا پێغەرمبەر(ر.خ) بوە بەپێى کتێبى پیرۆز دواى دواندنى خودا لەگەل موسى و پێى گوتوە (ارسل رجالا لیتجسسوا ارض کنعان التى انا معطیها لبنى اسرائیل,رجلا واحدا لکل سبط واتە بۆ هەر ناوچەیەک کەسێ دیار بکە) موسى بەهاوەلەکانى فەرمووە لێرەوە بەرەو باشور لەوێ سەرکەونە سەرشاخ سەیرى زەویەکە بکەن بزانن کام گەل لێى نیشتەجێیە؟بەهێزن یا بێهێز؟ زۆرن یا کەم؟ئەو زەویانەى ئەوان لەسەرى نیشتەجێن باشە یاخراپ؟ ئەوانەى لەوێ نیشتەجێن لەناو دەوارن یا قەلاى بەهێز؟ سروشتى زەویەکە چۆنە؟دارودرەختى لێیە یا نییە؟ ئازابن لەبەرى زەویەکە بهێنن؟
چین و سیخورى:
سەنتزو بە پێشەنگى سیخوڕى کردن لەچین دادەنرێ, ئەوەش ماناى ئەوەنییە کە چین سیخورى کردنى نەناسیبێ پیش 510پ.ز ,تەمەنى سیخورى لە چین دەگەڕێتەوە بۆ 2500 سال بەر لەئیستا , ماوتسىتۆنگ سودى لەو کتێبەى سەنتزو وەرگرتوە و ژاپۆنیەکان جێبەجێ یان کردووە پێش هێرش کردنە سەر بیرل هاربەر.
سیخوڕى کردن لە ئەمریکا:
سیخوڕى کردن لە ویلایەتە یەکگرتوەکان یەکیکە لە پیشە هەرە کۆنەکان وبەتایبەت لە جەنگە ناوخۆییەکانیان.سیخوڕى کردن بەپیشەیەک و ئەرکێکى نیشتیمانى دادەنرێ لاى ئەمریکیەکان بەلام لەپاش سەرهەلدانى جەنگى سارد لە نێوان بلۆکى خۆرهەلاتى وبلۆکی خۆرئاوایی سالى 1947 لەلایەن دەزگایەک بەرێوە دەبرا بەناوى هەواڵگرى ناوەندى ئەمریکا و بە CIA ناسراوە زۆرجاریش بە دەولەتى دووەمى ئەمریکا ناودەبرێ ناونانیشى بۆ کاریگەرى ئەو دەزگایە دەگەڕێتەوە لە سەرتانسەرى جیهان, هارى ترومان سەرۆکى ئەوکاتى ئەمریکا دامەزرێنەرى ئەو دەزگایە بووەلە 18/9/ 1947, بەر لەوەى ئەو دەزگایە دامەزرێ نوسینگەیەک هەبوە بەناوى نوسینگەى خزمەتگوزارى ستراتیژى لەلایەن وەزارەتى دەرەوەو ناوخۆ بەڕیوە دەبرا. ئالان دالاس یەکەم سەرۆکى ئەو دەزگایە بووە.
هەواڵگری ویلایەتەیەکگرتوەکان چ کاریکى ڕۆژانە ئەنجام دەدەن:
بەر لەگەیشتنى سەرۆکى ئەمریکا بەنوسینگەکەى رۆژانە کاتژمیر 9 ئەفسەرى ئیشکگر راپۆرتى خۆى ئامادەدەکات کە بریتییە لە کارى هەزاران سیخوڕ لە ژن و پیاو لەسالى 1988 ژمارەیان گەیشتۆتە نزیکەى 250 هەزار سیخور وفەرمانبەربەلام لەم سالانەى دواییدا ژمارەکە زۆرى زیاد کردوە, راپۆرتەکە دەخرێتە بەردەم سەرۆک و پێى دەگوترێ بلاوکراوەى رؤژانە بێگومان ئەو زانیاریانە شیدەکرێنەوە.بودجەى ساڵانەى, ژمێریارى ئەو دەزگایە تواناى خەرج کردنى هەربڕە پارەیەکى هەیە بێ بەهانە هێنانەوەو فەرمانبەرانى ئەو دەزگایە هەمان پلەوپایەى دامەزراوەکانى تریان هەیە بەلام ملکەچى دەسەلاتى مەدەنى نین.دەزگاى هەوالگرى چوار بەشى هەیە,بەشى زانست و تەکنۆلوژیا, لۆجستى , هەوالگرى و بەرنامەو پلانەکانیان .
سیخورى و سیکس
هەر لەسەرەتاوە ژن رەگەزێکى بنچینەیی بوە لەکارى سیخورى دا بەکار هێنراوە چونکە بەهەست و سوزو ناسکى تواناى خستنە داوى کەسیکى مەبەست بۆ زانیارى بەدەست هێنان و گوتراوە باوەشى ژن چاکترین شوێنە بۆ ئەوەى پیاو نهێنیەکانى لا بدرکێنێ لە رێگاى کارى سیکسی یا یاریکردن بەگەورە کەسایەتیەکان لەرێگاى دەرخستنى جەستەو تەنانەت خۆ رووتکردنەوە لیرەوە ژنەکە متمانە دەبەخشێ بۆ ئەوەى باوەڕى پێبکرێ وبەرە بەرە زانیارى لێ وەرگیرێ یا وێنەى بگیرێ و پاشان بەوە ملکەچ دەبێ و لە مێژووى هاوچەرخ سیکس وەک چەکێک لە سیخورى کردن دا بەکار هێنراوە.
هەلویستى ئاینى ئیسلام لەسەر سیخورى:
سەرەتا بەو ئایەتە پیرۆزەى قورئان دەست پێ دەکەم دەفەرموێ{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِّنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ وَلا تَجَسَّسُوا وَلا يَغْتَب بَّعْضُكُم بَعْضًا ) بابەتێکە پەیوەندى بەلایەنى ئەرینى و نەرینیەوە هەیە, دیارە خوداوەند نەهى لەسیخورى کردن کردوە ئەو 3 ناونیشانە ریکخراوە هەرسێکیشیان پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە, کاتێ مرۆڤ سەیر یا دەڕوانێتە جولان و بارودۆخى خەلک گومانێکى لا دروست دەبێ ئایا بە وێژدانەوە گومانى لا دروست دەبێ یا بێ ویژدانانە، بۆیە هەولى زانینى نهینیەکان دەدات تا گومانى لایەنە ویژدانیەکەى دروست بێ, رەنگبێ کەسێک کۆمەلێ کەم و کوڕى یا نهێنى هەبێت ئارەزوو نەکات خەلک بیزانێ، بەلام کەسێکى تر ئاشکراى دەکات.
کاتێ دەمانەوێ هەلویستى ئاینى ئیسلام دەربارەى سیخوڕى کردن بزانین, ئاینى ئیسلام هەمو ناوچەیەکى ژیانى مرۆڤى بەناوچەیەکى قەدەغەکراو ناوبردوە و هەر کەسە ژیانى تایبەت بەخۆى هەیە ئینجا لە ناو خێزان واتە (دایک و باوک و مندالەکان) و تەنانەت کەسە نزیکەکان و بازرگانى کردن و پەیوەندییە بازرگانیەکانیشى، چونکە سودى لێ وەردەگرێ لێرەوە ئاینى ئیسلام سیخورى کردنى قەدەغە کردووە چ بەچاو بێ یا گوێگرتن بێ ئەوکات و سەردەمە هۆکارەکان سادە بون وەک ئەم سەردەمە نەتەلەفون نە کامیراى پێشکەوتوو نەبوە کە بۆ سیخورى کردن بەکار بهێنرێ, پێغەمبەرمان محمد (د.خ ) وەک کافى دەلێت فەرمویەتى “لا تتبعوا عثرات المسلمين فإنه من تتبع عثرات المسلمين تتبع الله عثرته، ومن تتبع الله عثرته يفضحه” بەواتاى بەدواى هەلەنگوتنەکانى موسلمانانەوە مەبن هەرکەسى بەدواى بکەوێ خودا ئاگادارى هەلەنگوتنەکەیەتى و ئاشکراى دەکات بەلام لەهەمان کات یەکێک بووە لەوانەى سیخوڕى بەسەر فەرماندەکانى خۆیەوە کردوە بەپێى ئەم فەرمودەیە “كان رسول الله(ص) إذا بعث جيشاً فاتّهم أميراً، بعث معه من ثقاته من يتجسس له خبره” و هەندێ جاریش شەرعیەتى ئەرینى داوە بەسیخوری بۆیە ئیمامى على لە سونەن دا دەلێت من و زبیرو مقدادى راسپارد بڕۆن تا دەگەنە( روضه خاخ )شوێنێک بوە لە نزیک مەککە ژنێکى لێیە نامەیەکى پێیە لێى وەرگرن سەرەتا ژنەکەنەچۆتە ژێر بار بەلام دواتر لەناو قژى دا نامەکەى دەرهێناوە پێى داون ئەمەش کاتی رزگار کردنى مەککە بوە.
لەکۆتاییدا هیوادارم تیشکێکى کورتم خستبێتە سەر ئەم بابەتە چونکە بابەتێکى هەستیارو فراوانە و جێگەى ڕەزامەندی خوێنەرانى ئازیز بێ.