ئارام هادی: وەرزی هەڵوەرینی حزبەکان. به‌شی دووه‌م.
دواین هەڵبژاردن و هەڵوەرینی ئۆپۆزسیۆن
ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کوردستان کە بەرواری 2018/10/20ی لەسەرە ڕێژەکە بە (1,845,975)هەژماردەکات، کە دەکاتە 59%ی کۆیگشتی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان، هەرچەندە گومانێکی زۆر لەم ڕێژەیە هەیە و هەندێک سەرچاوەیتر ئاماژە بە لەخوار 50%ده‌كه‌ن، به‌م جۆره‌بێت زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان هیچ حزبێكیان به‌شایسته‌ی ده‌نگه‌كانیان نه‌زانیوه، ئه‌مه‌ش سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە ئۆپۆزسیۆن متمانەی خەڵکی لەدەستداوە بەهۆی ئەوەی نەیانتوانی دروشمەکانیان جێبەجێ بکەن و لە بازنەیەکی تەنگ و داخراودا خەریکی سیاسەتی تەکتیکی ڕۆژانەی هەرزان بون و خاوەن ڕوئیایەکی گشتگیر و ستراتیژی نەبون، هاوکات لەزۆر کایەدا شوێن هەردوو حزبی دەسەڵات کەوتبون و مۆدێلێكی جیاوازیان نه‌هێنایه ناو سیسته‌می حزبایه‌تی له كوردستاندا.
ئەمەش وایکرد بەشێکی كه‌میش لە دەنگدەری ئۆپۆزسیۆنی پێشوو دەنگ بدەنەوە بە یەکێتی و پارتی و بەشی زۆریشیان ڕۆژی دەنگدانیان لە ماڵەکانی خۆیاندا بەسەر بردوو نەهاتنە سەر سندوقی دەنگدان، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش ئومێد له ناو بێ ئومێدی هه‌بو كه بۆ چوارساڵی داهاتو ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێز به ئه‌قڵێكی كراوه و مۆدێرن به سیاسه‌تێكی ڕوون و درێژخایه‌ن ئومێد بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی كوردستانیان له‌ماڵه‌وه به‌ڕێكرد و بۆ چوار ساڵی داهاتو بێنه‌وه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و لیست و به‌ربژێری خواستی دڵی خۆیان هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌م خه‌ونه‌ش خرایه‌وه ژێرخاك و ئیدی بۆ ئه‌به‌د ئۆپۆزسیۆنی ڕابردوو ناتوانن باوه‌ڕ به ڕایگشتی بهێنن و شه‌قام بجوڵێنن، ڕه‌نگه خۆشیان ئه‌مه‌یان باشتر لاڕوون بوبێت بۆیه هه‌موو هه‌وڵی گۆڕان ڕێككه‌وتن بو له‌گه‌ڵ حزبێك بۆ چونه حكومه‌ت كه له‌سه‌رده‌ستی ئه‌م حزبه (دامه‌زرێنه‌ر و سه‌ركرده‌كه‌ی له‌دوای دووساڵ له وه‌فاتیشی تا ئێستا حوكمی گرتنه‌كه‌ی له دادگا هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، هاوكات هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م حزبه له مانگی 10ی 2015ده‌رگای په‌رله‌مانیان به‌سه‌ردا داخستن و به فراكسیۆنی په‌رله‌مانی و وهزیرهكانیانهوه نه‌قڵی سلێمانی كرانه‌وه)، هه‌رچی كۆمه‌ڵی ئیسلامیشه سه‌ره‌ڕای فه‌رموو لێنهكردنیان بۆ به‌شداری له حكومه‌ت تا ئێستاش خۆیان له چاوه‌ڕوانیدا هێشتۆته‌وه، به‌شی زۆری كێشه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و دوو حزبه‌ش هۆكاره‌كه‌ی هه‌ر ئه‌مه‌یه، كه سیاسه‌تێكی ڕوونیان نیه و چاوه‌ڕێی كات ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدا حزبی سیاسی ده‌بێت بۆ ناوخۆی هه‌رێم خاوه‌ن پرۆژهبن بۆ هه‌ر ڕووداوێك كه دێته پێش و (چاوه‌ڕێی كات نه‌كه‌ن) به‌ڵكو كات دروست بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی و بیكه‌نه ڕۆژه‌ڤی سه‌ره‌كی و لێی پاشگه‌زنه‌بنه‌وه وه‌لێ پشوو درێژی ده‌وێت، وه تاقه‌ی ململانێی ته‌ندروستی هه‌بێت بۆ گۆڕینی دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌ر وڵاتێك و بیبات به‌ره و كه‌ناری ئارام، هاوكات بۆ ده‌ره‌وه‌ش حزبه‌كان ده‌بێت به‌یه‌ك پاكێجی هاوبه‌ش پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كۆیان بكاته‌وه و تیایدا ده‌ست نیشانی هێڵه سوره‌كان بكه‌ن و خاوه‌ن قسه‌بن و توانای گۆڕانكاریان له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی هه‌رێم هه‌بێت، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه كه‌پێی ده‌وترێت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی ژێرخان و گه‌نجی سهرخانهكهیهوه هه‌میشه بۆته ئه‌و شوێنه‌ی ململانێ جیهانییه‌كان تیایدا باڵاده‌سته، دواجار به‌دیلی قۆناغه‌كه‌یان پێبێت، نه‌ك وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی خۆمان هه‌رچی گه‌نده‌ڵی هه‌یه هه‌ڵیاندایه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان و هیچ بهدیلێكیشمان نه‌بینی، تادواجار خۆشیان ته‌سلیمی ئه‌مری واقع بون.
هه‌ر حزبێك به‌تایبه‌ت ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه نه‌ڕۆن له ناو خودی خۆیاندا توشی شڵه‌ژان ده‌بن و ئه‌مه‌ش واده‌كات (دۆست و لایه‌نگر و ده‌نگده‌ر و ئه‌ندام و كادر)ه‌كانیان لایان ڕوون ده‌بێت كه سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یان ئیفلاسی سیاسیان ڕاگه‌یاندوه و توانای به‌ره‌نگاری و سوربونیان له‌سه‌ر به‌رنامه سیاسیه‌كه‌ی پێشویان نه‌ماوه و به‌دوای ده‌ستكه‌وتی هه‌رزانی مادی و جێ پێ قایمكردنن بۆخۆیان، لێره‌شدا دۆزینه‌وه‌ی جیاوازی له كارنامه‌ی حزبه‌كاندا ئاسته‌م ده‌بێت و هه‌موویان له‌یه‌ك ده‌چن.
حزبایه‌تی سه‌ركردایه‌تی به‌پلان و چاونه‌ترس و ئازای ده‌وێت، كه توانای چه‌سپاندنی به‌رنامه‌كه‌ی هه‌بێت له‌پێشخستنی كۆمه‌لگادا، به‌ربه‌ستیش دروست بكات له‌به‌رده‌م ئه‌و كێشانه‌ی كه وڵات به‌ره و وێرانی و دابڕان و قه‌یران ده‌به‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه زیاتر له‌و چل حزبه‌ی باشوری كوردستان له‌چه‌ند وێستگه‌یه‌كی گرنگ و چاره‌نوس سازی ئه‌م هه‌رێمه جگه له له‌یه‌كچون هیچیترمان لێ نه‌بینین، له‌كاتێكدا پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وام بو له بڕیاره هه‌ڵه‌كانی و ئه‌مانیش به‌دوایدا پێشبڕكێیان ده‌كرد، بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌ك ده‌هێنینه‌وه.
ئه‌و بڕیاره هه‌ڵانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه هه‌رێمی كوردستانی به‌ره و ههڵدێربرد و هیچ حزبێكیش نه‌یتوانی له‌به‌رده‌میدا بوه‌ستێته‌وه جگه له هات و هاواری كادره‌كانیان له ڕاگه‌یاندنه‌كان، ئه‌ویش زیاتر بۆ وه‌رگرتنی پشك بو بۆ حزبه‌كانیان.
1- مۆركردنی گرێبه‌ستی په‌نجا ساڵه‌ی وزه له‌نێوان (هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره) له‌ساڵی 2010 له‌سه‌ر ده‌ستی نێچیرڤان بارزانی، ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌و كاته‌دا هیچ پۆستێكی حوكمیشی نه‌بوو!.
2- فرۆشتنی نه‌وت به‌سه‌ربه‌خۆ و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ بغداد له‌ساڵی 2014، ئه‌م بڕیاره‌ش بوه هۆی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن بغداده‌وه و ئه‌مه‌ش وایكرد هه‌رێمی كوردستانی ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی قوڵ كرده‌وه، وایلێهات حكومه‌ت توانای دابینكردنی موچه‌ی نه‌بو له‌كاتی خوی‌دا و مانگ له30ڕۆژه‌وه هه‌ڵكشا تا 70ڕۆژ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وت ڕاگه‌یه‌ندرا و كه ئێستاش به‌هۆی ئه‌و بڕیاره هه‌ڵه‌یه‌وه حكومه‌ت زیاتر له 10میلیار دۆلار قه‌رزاری موچهخۆرانیهتی.
3- كێ سوپای توركیای هێناوه‌ته باشوری كوردستان و كارئاسانیان بۆ ده‌كات بۆ لێدان له قه‌ندیل و جاسوسی كردن به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمه‌وه، ده‌بێت هه‌ر ئه‌و حزبه‌ش ئه‌و سوپایه وه‌ده‌رنێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه دیاره تا ئێستاش پارتی نیه‌تی ده‌ركردنی ئه‌و سوپایه‌ی نیه و حزبه‌كانیتریش هیچ هه‌وڵێكیان نه‌داوه و نه‌یانتوانیوه فشارێكی جدی له‌سه‌ر پارتی و سوپای توركیا دروست كه‌ن.
4- ڕیفراندۆم، تائێستا و بۆ هه‌میشه‌ش ڕیفراندۆم به پرۆژه‌ی توركی لای من ده‌مێنێته‌وه بۆ له‌گۆڕنانی ئامانجه باڵاكانی كورد (كه ئێستا كاتی باسكردنی نیه و له‌داهاتودا قسه‌مان له‌سه‌ری ده‌بێت وه‌ك چۆن پێشتریش هه‌مان بوه)، ڕیفراندۆم وه‌ك بڕیارێكی تاك لایه‌نه‌ی پارتی و به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دواجار هه‌موو حزبه‌كان ڕه‌گه‌ڵی كه‌وتن، كه‌سێك یا حزبێك كه پرۆژه‌ی نه‌بو یه‌كسانه به‌وه‌ی بۆ هه‌موو پرسێك شوێن قه‌ره‌باڵغی بكه‌وێت!.
5- یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به پرۆژه‌یه‌كی جوانتر له‌وه‌ی پارتی ده‌یویست، یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی تێپه‌ڕاند!!، بۆچی له 2015ه‌وه چاوشێركێمان له‌گه‌ڵ ده‌كات، گه‌رله ڕابردوودا په‌نجه‌ی خه‌تا بۆ پارتی ڕاكێشرابێت له داخستنی ده‌رگای په‌رله‌مان و ئیفلیجكردنی حكومه‌ت، ئه‌وا ئێستاش حه‌قی خۆیه‌تی تاوانه‌كه بخرێته سه‌ر گۆڕان.
به‌شێكی زۆری كێشه ناوخۆییه‌كانی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌ڕابردوودا نه‌یانتوانی هیچ گۆڕانێكی ڕیشه‌ییی دروست بكه‌ن و نه‌شیانتوانی ببنه فشارێكی جدی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له‌دواجاریشدا (دۆست و لایه‌نگر و ده‌نگده‌ر و ئه‌ندام و كادر)ه‌كانیان تێگه‌یشتن كه سه‌ركرده‌كانیان هه‌مان تێڕوانینیان بۆ سیسته‌می حوكمڕانی هه‌یه كه ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌تی، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كی بو بۆ هه‌ڵوه‌رینی حزبه‌كانیان كه لهبهشێكیتردا باسی ده‌كه‌ین.