لوقمان غه‌فوور: عیراقییه‌كان نه‌گبه‌تن.
ئێستا كه شه‌ڕ هاتۆته به‌رده‌رگای عیراقییه‌كان، هاتو هاوار ده‌ستی پێكردووه. تا مانگێ لەمەوبەر شیعه‌ی عیراق هێنده مه‌غرور بوو بوون، به‌ئاشكرا لهمیدیاوه ده‌یانوت: “هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق دهرهپهڕێنین.” بێئه‌وه‌ی بیربكه‌نه‌وه هێشتا وڵاته‌كه‌یان په‌تای ترسی سه‌دام به‌رینه‌داوه. له‌وه‌ش نه‌گبه‌تی تر ئه‌وه‌بوو كه هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی كورد بۆئه‌وه‌ی دڵی ئاغای قاسمی سولێمانی ئیرانی لێزیز نه‌بێت به هه‌مان نه‌غمه‌ی شیعه ئه‌دوا، بێئه‌وه‌ی بیربكاته‌وه كه كورد كام پشت‌و په‌نایه‌ی هه‌یه له‌م ناوچه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پشتی تێبكات.
ئه‌وه‌تا ئێستا (رۆژی 25ی مه‌ی 2019) له‌به‌غدا و له‌مه‌یدانی ته‌حریر لایه‌نگرانی مه‌قته‌دا سه‌در ئه‌رژێنه سه‌ر شه‌قام و داواده‌كه‌ن، شه‌ڕ دوورخه‌نه‌وه له ماڵی عیراق. ئه‌م جۆره یاریی و ته‌ڵه‌كه‌یه لای ئه‌مریكا كۆنه. به‌ر له‌وه‌ی شیعه‌كان خۆپیشاندان بكه‌ن دژی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئیران، ئه‌توانن به‌رێگه‌یه‌كی ئاسانتر شه‌ڕ له‌ماڵه‌كه‌یان دوورخه‌نه‌وه، له سبه‌ی زووتر نییه ئه‌و گروپه میلیشیا شیعه‌یه‌ی سه‌ر به‌ئیران له عیراق هه‌ڵوه‌شێننه‌وه به‌ناوی رێكخراوی به‌در و عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق و كه‌تیبه‌ی حزبوڵڵا و… هتد. كه هه‌موویان له ناو حه‌شدی شه‌عبیدا كۆكراونه‌ته‌وه به‌ناوی دژی داعش كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌م كاره‌شیاندا لێدان له كورد و سوننه ئه‌ركێكی تریان بووه.
زۆرجار گوێم له‌ده‌نگێكی ناساز ده‌بێت، كه باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌مریكا چی كردووه بۆ عیراق! ئه‌م دهنگهناسازانه هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه له‌چوارچێوه‌ی دیواره روخاوه‌كه‌ی وڵاتی عیراق ده‌ره‌وه‌ی دنیا نابینن، ئه‌گینا سه‌ركرده عیراقییه‌كان خۆیان چیان به‌خشیوه به عیراق تا ئه‌مریكا زیاده‌یه‌كی بخاته‌سه‌ر و ئه‌مان وتبێتیان نه‌خێر. عیراقییه‌كان له‌دوای روخاندنی سه‌دام له ساڵی 2003 له‌رێگه‌ی تیرۆر و تۆقاندن و كوشتن و بۆمبی ته‌وقیتكراوه‌وه به‌ربوونه گیانی یه‌كتر. سه‌ره‌تا شیعه كه‌وته شه‌ن و كه‌وكردنی وردی سووننه‌ی عیراقی. ته‌نانه‌ت له به‌غدای پایته‌ختی تاوان و سێداره كه تا 2003 چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی كه‌می شیعه‌نشین هه‌بوون، له‌دوای 2008ه‌وه ئیتر یه‌كپارچه به شیعه ته‌نرا.
رۆژ له‌دوای رۆژ ئێران ته‌راتێنی به ناو پایته‌ختی عیراقدا ده‌كرد، ئه‌مریكا وایزانی عێراقییه‌كان بوون به نمونه‌ی ئینسانی ئه‌ڵمانی و ژاپۆنی و ئه‌توانن وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن به نموونه بۆ هه‌موو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. بۆیه هه‌ر زوو له دوای چه‌ند ساڵێك بڕیاری كشانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری هێزه‌كانی دا له عێراق، به‌ڵام له دوای كه‌وتنی موسڵ له‌ساڵی 2014 له‌سه‌رده‌ستی داعش، تێگه‌یشت ئه‌و ملیاره‌ها دۆلاره‌ی له بنیاتنانه‌وه‌ی سوپای عیراقدا سهرفیكردووه، درۆ بووه. ئه‌و كه‌شه سیاسییه‌ی بۆ هێز و گروپی جیا جیا دروستی كردووه بۆ جێگیركردنی سیستمێكی دیموكراسی نییه، به‌ڵكو بۆ تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی عیراقه.
كۆتا قسه‌م ئه‌وه‌یه تا ئه‌م سیستمه سیاسییه‌ی كه ئیران به‌رێوه‌ده‌بات به‌رده‌وام له حوكمداری، ئه‌وا نه‌ك ئێرانییه‌كان، به‌ڵكو عیراقییه‌كانیش پشوو ناده‌ن و هه‌رگیز ژیانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییان ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێت.