سامانی وه‌ستا به‌کر: بە بارانیش ووشکە ساڵە.
گرنگە دوژمن و نەیار جیاکرێنەوە لەوڵاتـی دیموکراسییا دوژمنـی سیاسـی نیە، بەڵکو ئەوەی هەیە نەیاری سیایسیە بەپێچەوانەی وڵاتە یەک حیزب و تاکڕوەکان کە وەهمـی دوژمنـی سیاسـی ناوخۆی دروست ئەکەن بۆ سەرکوت کردن و بێدەنگ کردن و دەستەمۆ کردنیان.
مۆدێلی حوکمرانی لەکۆی دنیای دیموکراسـی و نیمچە دیموکراسـی لە دوو پێکهاتەی سەرەکـی دروست ئەبـێ ئەوانیش حکومەت و ئۆپۆزسیۆنە لە دەوڵەتە دیکتاتۆرییەکانیشدا تەنها ڕژێمێک هەیە و بەس، لە هەرێمـی کوردستانیش لەبری حکومەت و ئۆپۆزسیۆن حیزب و خەڵکی قەڵمەڕەو هەیە.
بەئارەزووبێ یان بێ ئاگای تێکه‌ڵی و پێکه‌ڵیه‌ک دروستکراوە له نێوان ده‌سته‌واژه‌ی نه‌یارو ئۆپۆزسیۆنا و ئەنجامەکەشی ئەوەی لێکەوتەوە ئێستا هیچ حیزبێ ئارەزووی ئۆپۆزسیۆن بوون ناکەن ئەگەرچی سەرزارەکیش وا خۆیان بناسێنن. داواکردنی ماف وە بەتایبەتی مووچە بەرامبەر ئەو ئەرکەی پێشکەشی حکومەت ئەکرێ دوور و نزیک ناچێتە چوارچێوەی نەیارەوە.
لە سیستمی وڵاتانی ئۆرگانیزە کراوا مووچە تەنانەت بۆ کاتژمێرکیش دواناکەوێ. کەچی پاش چەند ساڵێک لە سێ چارەک و نیو و چارەکە مووچە و دەێژکردنەوەی مانگ لە هەندێ کاتا بۆ نێوان 60 بۆ 90 ڕۆژ و بێدەنگی و بە ئەمەکی خەڵک و خۆڕاگری و بواردان بە حکومەت ئێستا کاتێ دەنگی ناڕازی لەناو خەڵکانێکەوە بەرزبێتەوە کە حیزبەکەی بەشێکە لە پێکهاتەی حکومەتی چاونەپشکوتوو ئەو کارە بە بخرێتە چوارچێوەی نەیارەوە و سکاڵای یاسای تۆمارکرێت!
زۆربەی وڵاتانی زلهێزو گەشاوە و خاوەن ئابووری پتەو تەنانەت لە 20وڵاتە زلهێزە ئابوریەکەی جیهانیش قەرزی کۆمپانیا و وڵاتانی دیکەیان لەسەرە بەڵام هیچ کاتێ نەبیستراوە مووچەی مانگێکی مووچەخۆرانی وڵات بدرێتەوە بە قەرزی کەڵەکەبووی سەر حکومەت!
کاتێ باران لە بەغاوە ئەبارێ حکومەتی هەرێم چەتر هەڵەیا بۆ هاوڵاتی و مووچەخۆرانی هەرێم تا گیرفانیان تەڕنەبێ!
کاتێ بارانی بەغا بەسەر هەرێما نەئەباری ئەوترا ووشکە ساڵیەکە “بێ مووچەی” خەتای بەغایە ئێستا بارانی بەغا بەخوڕ بەسەر هەرێما ئەبارێ کەچی هەر ووشکە ساڵییە و هەرێم پێی ناخۆشە لە دادگا بووکە بە بارانێش بکرێ.
ئەم وەرزی بارانە یەک ساڵیەو ووشکە ساڵیەکی زۆری بەداوەیە و ئەگەر یوسفێک ئەم خەونە بۆ هەرێم لێکنەیاتەوە.
تا حکومەت و دەسەڵاتدار باشتر هەڵسەنگاندنبکەن و داوای ماف بە نەیار نەخوێنەوە و خەڵکی باشتر بەرچاو ڕوونبێ وەک کارێکی چەند بارە لەخوارەوە بەراوردێکی نەیارو ئۆپۆزسون ئەکەین:
نه‌یار به‌و کۆمه‌ڵه که‌س و رێکخراو گروپه چه‌کدارو بزوتنه‌وه رامیاری و کۆمه‌ڵ و هه‌ندێ جاریش تاکانه ئه‌وترێ که به‌شێوه‌ی کاری په‌چه‌کرداری و رێکخراو یان رێکنهخراوا به‌گژ لایه‌نک یان ده‌سته‌یه‌ک یان دهسهڵاتێکا ئه‌چنه‌وه، به‌هۆی هه‌ندێ هۆکاره‌وه له‌وانه:
1- کاتێ تاک هه‌ستبکا وه‌لاوه‌نراوه و ده‌نگی ناگات و گوێی بۆ ناگیرێ.
2- کاتێ کۆمه‌ڵێک هه‌ست به‌جیاوازی ره‌گه‌زی (التمیز العنصری) یا بێبه‌شکردنیان له مافه‌کانیان له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵێ که‌س و لایه‌نا.
3- کاتێ نه‌ته‌وه‌یه‌ک سه‌ره‌تایترین مافه‌کانی پێشێل ئه‌کرێ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌به‌رانی وڵاته‌وه به‌جۆرێک که نا یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکراو بوونی ئه‌بێت.
4- کاتێ پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌یه‌که‌وه لەپای چەوسانەوەیان له‌ده‌سه‌ڵاتێکی خوێن مژه و دیکتاتۆر یاخی ئه‌بن.
5- کاتێ گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌ک باڵ ئه‌کێشێ به‌سه‌ر وڵاتا که هیچ رێگایه‌ک نامێنێ نه‌گیرێته‌به‌ر و به‌بنبه‌ست ئەگا.
ئه‌مانه هه‌ندێ هۆکاری تریش هه‌ن که‌وا ئه‌کا دیارده‌ی به‌نه‌یار بوون ڕووبات و له‌هه‌ندێ کاتیشا یاخی بوونی لێبکه‌وێته‌وه بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافه‌کان و شته لێ زه‌وتکراوه‌کان، ئه‌مه‌ش کاتێ ڕوئه‌یات که بێ هیوای باڵ بکێشێ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵا و تروسکای به‌دی نه‌کرێ بۆ پێکه‌وه ژیان یان به‌ره‌و باشبردنی بارودۆخ و ده‌ستهه‌ڵنه‌گرتنی لایه‌ک له بڕیاره تاکڕهویهکانیا و خۆبه‌زلزانین و گۆێنه‌دانه که‌سانیترو کارکردن له‌پێناوی ده‌سه‌یه‌ک یا هۆزێک یا بنه‌ماڵه‌یه‌ک یا گروپێکی سیاسی دابڕاو له کۆمه‌ڵگا.
هه‌ر لایه‌و نه‌یار به کڵاوی خۆی ئه‌پێوی و لێکدانه‌وه‌ی بۆ ئه‌کا بۆ نمونه به پێوانه‌ی رژێمی به‌عس ئێمه‌ی کورد نه‌یار بووین، به‌ڵام ئایا ئێمه نه‌یار بووین یان به‌ش خوراو؟ نه‌یار بووین یان ماف پێنه‌دراو؟ هاوڵاتی بووین یان به نه‌ژاد کراو؟ سه‌ربه‌ست بووین یان به‌ندو ده‌ست و پێ په‌یوه‌ند کراو؟…هتد.
ئایا تورکیا کاتێک هه‌ڵه‌سێ به داخستنی پارته کوردیه‌کان و ده‌ستگیرکردنی پهرلامانتاران که به ده‌نگدان هه‌ڵبژێراون یان کاتێ ئینقلان ئه‌که‌ن به‌سه‌ر حوکمه‌ته‌کانی خۆیانا که به‌جۆرێک له جۆره‌کان ئاهێکی به دیموکراتیزه‌کردنی تورکیایان تیابه‌دی ئه‌کرێ ناو بنێین چی؟ تا دوێنێ تاڵیبان له ئه‌فغانستان دهسهڵادارو به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات بون هه‌رچه‌نده نمونه‌یه‌کی زۆر ناشرینی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیان پشانی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تیدا، که‌چی ئه‌مڕۆ هه‌رهه‌مان ده‌سه‌ڵات یاخی و نه‌یاره! زۆرن ئه‌و نمونانه، که‌واته هه‌رکه‌سه‌ی به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئیتر ئایا گشتی بێ یا تاکه‌که‌سی ئه‌ڕوانێته بهرامبهرو به پێی بۆچوونه ڕامیاری و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی گونجاو بۆخۆی لایه‌نی به‌رامبه‌ر بانگ ئه‌کا نه‌یار.
پێی ئه‌چێ تۆ نهیاربی له‌کات و شوێنێکی دیاری کراواو هه‌ر تۆش له‌هه‌مان کاتا بهرامبهرهکهو ناوزهندکهی به نه‌یار به‌ڵام لێره‌یا سه‌نگی مه‌حه‌ک هاوڵاتیه‌و هه‌ر ئه‌وانن ئه‌توانن نه‌یاری راسته‌قینه دیارکهن و بڕیاری خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر لایه‌نی خاوه‌ن حه‌ق و لایه‌نی زۆردارا، ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ که هاوڵاتی تاسهرو بۆ هه‌تا هه‌تای که‌س به‌نه‌یار نابینێ و له‌گه‌ڵ که‌سیشا یان راستر بڵێین له‌گه‌ڵ هیچ دهسهڵاتێکیشا تا سه‌ر نابێ.
هاوڵاتیش به‌پێی خزمه‌ت و دادی کۆمه‌ڵایه‌تی وبژێوی ژیان دابین کردن و یه‌کسانی و سه‌ربه‌ستی بیر‌و بۆچوون ده‌ڕبڕین و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی تای ته‌رازوی خۆی ئه‌بینێ ڕونتر بڵێین، ئه‌گه‌ر بینی تای تهرازوهی دەسەڵات هاوسه‌نگ و جێگیره ئه‌وا ئه‌ویش گوێڕایه‌ڵی ده‌سه‌ڵاته‌و هاوڵاتیه‌کی به‌ئه‌مه‌ک و به‌رهه‌مهێنه‌ره له هه‌وڵا ئه‌بێ شان با شانی حکومه‌ت خزمه‌ت بکاو زۆرترین قوربانیبا بۆ سه‌رکه‌وتنی کاره‌کانی خۆ ئه‌گه‌ر بینیشی تای ته‌رازوه‌که‌ی لاسه‌نگه و به‌شی خۆی له‌دادی کۆمه‌ڵایاتی و خزمه‌تگوزاری و بژێوی ژیانی بۆ دابین نه‌کراوه، به‌گوێره‌ی مافی هاوڵاتی بوونی ئه‌وا ئه‌وکاته ده‌سه‌ڵات به‌نه‌یاری مافه‌کانی ئه‌بینێ و لهههوڵائهبێ بۆ دورخستنه‌وه‌ی جا ئه‌ویش گه‌ر وڵات دیموکراتی بوو ئه‌وا سندوقه‌کانی ده‌نگان به‌کارئه‌هێنێ بۆ ده‌سته به‌رکردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافاکانی خۆی، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا یاخی ئه‌بێت وچیتر گوێڕایه‌ڵ و بێده‌نگ نابێ، زۆر رێگاش هه‌یه بۆ پشاندانی توڕه‌یه‌کانی هه‌ر لهخۆپیشاندانهره تا یاخی بوونی چه‌کداری.
ئۆپۆزسیۆن زۆر جیاوازه ئه‌ویش به‌وه‌ی که له‌هه‌وڵێکی بهردهوامایا و ململانێ ئه‌کا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نه خراپه‌کانی ده‌سه‌ڵات، یان ڕاستر بڵێین کاره کاڵ و کرچه‌کانی به خه‌ڵکی بناسێنێ و هه‌وڵه‌یا که کاره‌کانی حکومه‌ت دیار‌و شه‌فاف بێ و بودجه له‌خزمه‌تی هه‌موو پێکهاته‌کانی کۆمهڵابێ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌ستی کرد کاره‌کانی حکومه‌ت ئاڵۆزه‌و دیار‌و ڕون نیه ئەوا لە ڕەخنە له‌ڕه‌خنه گرتنێکی به‌رده‌واما ئه‌بێ و بەردەوام بەرچاو ڕوونی ئەیات لەسەر ئەو خاڵانەی کە حکومەت وەک خۆی بە هاوڵاتی ناگەیەنێ.
لە هەرێم نەیار هیچ کاتێ بوونی نەبووە و ئۆپۆپزسیۆنیش بوونی نەماوە ئەگەرچی هەندێ جار نووزەنووزێک ئەبیسترێ کە هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێ چونکە ئەگەر خەڵکانێک نەبن بەڕاستی پەستان بخەنە سەر حکومەت تا پابەندبێ بەو ڕێکەوتنەی لەگەڵ حکومەتەکەی عادل عەبدول مەهدیا کردوویەتی و ئەو بڕە نەوتە ڕادەستی بەغا نەکا ئەوا ئیحراجیەکی زۆر بۆ عەبدول مەهدی دروست ئەبێ و سەرەنجام هەرێم یەکێک لە باشترین دۆستەکانی لەدەستئەیات و بێ متمانەی دروست ئەبێ کە ئەمەش دەرکەوتەی سەرەتایەکی نوێ ئەبێ بۆ خیتامێکی خراپ.