شێرزاد شێخانى: ئه‌مه جارێ ( لێ لێ ) يه .. هێشتا ( لۆ لۆ ) ش ماوه!
كێشه‌ى سه‌ركردايه‌تى پارتى لهوهدايه كه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى دونيا به‌گشتى گۆڕاوه، به‌تايبه‌تيش له‌سه‌ر ئاستى سياسه‌ت و حوكمداريدا، به‌ڵام ئه‌و تاكو ئێستاش به هه‌مان عه‌قڵييه‌تى ساڵانى شه‌ست و حه‌فتاكان بير ئه‌كاته‌وه‌و، ناتوانى خۆى له‌و وه‌همه ده‌رباز بكات و تۆزێك براگماتيانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانى روژدا بكات. سياسه‌تيش وه‌ك هه‌ر بوارێكى تر‌ى ژيان هه‌ميشه لهگۆڕانكاريدايه، ئه‌گه‌ر حزبێك نه‌توانێ خۆى له‌گه‌ڵيدا بگونجێنێ، هه‌ڵبه‌ت دوا ئه‌كه‌وێت و شكست ئه‌هێنێ.
كێشه‌ى ئێستاى سه‌رانى پارتى لهوهدايه، تاكو ئه‌مڕۆش گۆڕانكارييه ناوخۆييه‌كانى يهكێتييان پێ ئه‌زم ناكرێ، له‌وه تێناگه‌ن كه سه‌ركردايه‌تى ئێستاى يه‌كێتيش وه‌كو هه‌ر حزبێكى زيندوو گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هاتوه‌و، نه‌وه‌يه‌كى تازه‌ى گه‌نج شوێنى سه‌ركرده كلاسيكيهكانى گرتۆته‌وه، برياره‌كان زياتر به‌ده‌ست ئه‌و نه‌وه تازهيهيه. له‌وه‌ش كاره‌ساتتر ئه‌وه‌يه، سه‌ركردايه‌تى پارتى تاكو ئه‌م لهحزيهش ئه‌م ده‌سته گه‌نجه بريار به‌ده‌سته‌ى ناو سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى به خائين و خاكفرۆش وه‌سف ئه‌كات و، له‌هه‌مو بواره‌كاندا دژايه‌تيان ئه‌كات، ئه‌مه‌ش هۆكارى سه‌ره‌كى رێكنه‌كه‌وتنى يه‌كێتييه له‌گه‌ڵ پارتى له‌سه‌ر زۆربه‌ى دۆسيه‌كانى ئه‌مرۆ.
ئه‌وه‌ى له‌په‌رله‌مانى كوردستاندا روويدا سه‌باره‌ت ده‌نگدان به كانديدى پارتى بۆ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم، به‌شێكه له‌و كێشه قووڵانه‌ى په‌يوه‌ندى پارتى و يه‌كێتى گهيانده لێوارى تهقيينهوه، ئه‌مه‌ش هه‌مووى له‌ئه‌نجامى هه‌ڵه تێگه‌يشتنى پارتييه سه‌باره‌ت به گۆڕانكارييه‌كانى ناو يه‌كێتى. ئه‌وه‌نده‌ى پارتى له‌هه‌وڵى پاشكۆكردنى به‌شێك له‌سه‌ركرده ته‌قليديه‌كانى ناو يه‌كێتييه، ئه‌وه‌نده هه‌وڵى ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ تاقمه گه‌نجه‌كه‌ى ناو سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نه‌داوه، كه ئه‌مرۆ واقيعهن باڵى دهسڕۆيشتووى ناو يهكێتيين.
ته‌حه‌دداى يه‌كێتى له‌هه‌موو پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به وه‌زعى ناوخۆى كوردستان و دژايه‌تيكردنى يه‌كێتى له‌سه‌ر ئاستى پرسه‌كانى به‌غداو ناوچه دابڕێنراوه‌كان، هه‌ر ئه‌وه‌ى لێئه‌كه‌وێته‌وه كه ئه‌مڕۆ له‌ناو په‌رله‌ماندا بينيمان، كاريگه‌رى خراپتريشى به‌دواى خۆي‌دا ئه‌هێنێ.
ئێستاش تێناگه‌م پارتى بۆچى ناتوانى ئه‌و راستييه ئيستيعاب بكات كه جه‌ماوه‌رى يه‌كێتى له‌كه‌ركوك زۆر له‌وه گه‌وره‌تره هيچ حزبێك بتوانێ ململانێى له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌م لێكدانه‌وه خراپه‌شى وايكردوه تاكو ئه‌مڕۆش پارتى له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بێ يه‌كێتى له‌كه‌ركوك وه‌ده‌ربنێ، ئه‌گينا چ حيكمهتێكى تێدايه پارتى تاكو ئێستا رازى نه‌بێت به‌وه‌ى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك بدرێته يه‌كێتى كه ئه‌مه هه‌م ئيستحقاقى هه‌ڵبژاردن و هه‌م ئيستحقاقى جهماوهريشه. ته‌نانه‌ت پارتى رازييه كه‌سێكى شۆفينيزمى وه‌كو راكان جبورى له‌م پۆسته‌دا به‌رده‌وام بێت و رۆژ به‌رۆژ دژايهتى كورديش له‌م پارێزگايهدا بكاته سياسه‌تى رۆژانه‌ى خۆى و پێكهاته‌كه‌ى.
نزيكه‌ى ساڵێكه پارتى رێگره له‌دانانى كانديدێكى يه‌كێتى بۆ پۆستى وه‌زيرى دادى به‌غدا، ئه‌و كه خۆى خوازيارى ئه‌و پۆسته‌ش نيه، به‌ڵام ته‌نها بۆ دژايهتى يه‌كێتى رازييه كه‌سايه‌تيه‌كى بێلايه‌ن وهريبگرى ته‌نها بۆ يه‌كێتى نه‌بێ.
دوو ساڵ زياتره پارتى و ميدياكانى رۆژ نيه به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانى يه‌كێتى به خائين وه‌سف نه‌كه‌ن، رۆژانه لهميديا فه‌رمى و سێبهرهكانيهوه هه‌وڵى ناوزڕاندن و ناشرێنكردنى سه‌ركرده‌كانى يه‌كێتى ئه‌دات، ده‌يان تۆمه‌تى ناڕهواشيان ئه‌داته پاڵ ئه‌و سه‌ركردانه‌ى رازى نابن ببنه پاشكۆو گوێڕاێهڵى سه‌رانى پارتى.
پارتى ململانێيه‌كى ناڕه‌واو ناهه‌قى دكتۆر به‌رهه‌مى كرد له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆكى عيراق، له‌كاتێكدا كوتله عه‌ره‌به‌كانى عيراق به‌گشتى ده‌نگيان پێدا و ههڵيانبژارد، پارتى نه‌ك هه‌ر ده‌نگى نه‌دايه، به‌ڵكو راشيانگه‌ياند كه به‌سه‌رۆكى خۆيانى نازانن و ته‌نانه‌ت ناشهێلن قاچ بخاته هه‌ولێره‌وه. ئێستا يه‌كێتيش مافى خۆيه‌تى بڵێ، منيش نێچيرڤان بارزانى به‌سه‌رۆكى خۆمى نازانم، ئه‌ويش مافى ئه‌وه‌ى نيه قاچ بنێته سلێمانييه‌وه.
ئه‌مانه به‌گشتى هۆكارى سه‌ره‌كى گۆڕ‌انى هه‌ڵوێستى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتين به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتى پارتى وسياسهته تاكڕهوييهكانى، بۆيه ئه‌وه‌ى له‌ناو په‌رله‌مان روويدا ئاماژه‌يه‌كى سه‌ره‌تاييه بۆ هه‌ڵويستى زۆر تووندتر به‌رامبه‌ر بهسياسهتهكانى پارتى، به‌دوورى نازانم ئه‌گه‌ر پارتى خێرا به‌خۆ نه‌كه‌وێ بۆ گۆڕينى سياسه‌ته‌كانى به‌رامبه‌ر يه‌كێتى، هه‌رێم به‌ره‌و دابه‌شبوونێكى خه‌ته‌رناك ئه‌بات. چونكه ئه‌وه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم روويدا، شيمانه‌ى دووباره‌بونه‌وه‌ى هه‌يه له‌پرۆسه‌ى ده‌نگدان به كابينه‌ى نوێى حكومه‌تيش كه هه‌مديس كانديده‌كه‌ى پارتييه، له‌م كاته‌شدا يه‌كێتى به‌ته‌واوى خۆى يهكللا ئه‌كاته‌وه‌و له‌پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمدا ئه‌كشێته‌وه. ئه‌وسا بژارده‌كان زۆر قوڕستر ئه‌بن.
ئه‌گه‌ر پارتى چاوێك بهسياسهتهكانى و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ يه‌كێتيدا نه‌خشێنێته‌وه، تا حهدديكى زۆر شه‌رعيه‌تى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شى له‌ده‌ست ئه‌دات، چونكه له‌پرۆسه‌ى داهاتوى ده‌نگدان به كانديده‌كه‌ى بۆ سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌ت هه‌مان هه‌ڵوێست دووباره ئه‌بێته‌وه، به‌مه‌ش هه‌م په‌رله‌مانێكى لاواز‌و هه‌م حكومهتهكهشيان لاوازتر ئه‌بێ. به‌هه‌ردوو پۆسته‌كانه‌وه حوكمڕانى نيوه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر پارتى هه‌ر وه‌كو پييشهى خۆى به مهغروورى بڕيار بدات و به‌گوێى تووندڕه‌وه‌كانى سهركردايهتيهكهى بكات و، هه‌وڵبدات يه‌كێتى له‌ده‌سه‌ڵات دوور بخاته‌وه به كۆنتڕۆڵكردنى سه‌رۆكايه‌تى پهرلهمانو حكومه‌ت و، رهفزى شه‌ڕاكه‌تى راستهقيينهش بكات، بێگومان يه‌كێتيش بژارده‌ى تر‌ى به‌ده‌سته‌وه‌يه كه پێشتريش كارى بۆ كردوه، ئه‌ويش راگه‌ياندنى دوو ئيدارهيه، ئه‌مه‌ش بژارده قوڕسهكهيه، چونكه بێگومان يه‌كێتى ناتوانێ ببێته هێزێكى ئۆپۆسزيۆن له‌ناو پرۆسه‌ى سياسى هه‌رێمداو، پارتيش ببێته حزبى سه‌ركرده‌و ده‌سه‌ڵاتدار.
سروشتى ئه‌م هه‌رێمه‌ى ئێمه ئه‌وه‌يه، يان ئه‌بێ شه‌راكه‌تى راستهقيينه به‌رجه‌سته بێت وه‌كو ساڵانى پێشتر، ياخود دوو ئيدارهيى.
بژارده‌ى سێيه‌م بوونى نيه و نابێ.
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts