نیاز حەمید براهیم: لە ناوپارتی چۆن بڕیار دورست دەکرێت؟!
دوو ئیدارەیی یا دورستکردنی هەرێمێکی نوێ گەورەترین لێدانە لە پەیکەری مورتزەقەیی!.
کەرکوک لەسایەی هەرێمۆکە مورتەزەقەکەدا، سەردەبڕدرێت!.
قادر عەزیز ئەندامی مەکتبی سیاسی یەکێتی دەلێت: بۆ دانانی پارێزگاری کەرکوک پەیوەندیمان بە پارتی کرد، لەگەڵ کوڕی سەرۆکی پارتی قسەمان کرد، ناوی پاڵێوراوەکانی یەکێتیمان پێدا بۆ پارێزگار، کوڕەکەی لەوەڵامدا گوت بووی: باوکم واتە (مەسعود بارزانی) کارێکی هەیە دواتر پێیرادەگەیەنم و وەڵامتان دەدەینەوە. و درێژەی دەداتێ و دەڵێت: ئێستاشی لەگەڵدا بێت وەلامی نەداینەوە.
من بۆیە ئەم لێدوانەم هێنایەوە، بۆ ئەوەی بەڵگەی دورستکردنی بڕیار لەناو پارتی بهێنمەوە، کە پارتی لەسەری سەرەوە تەنها بڕیارەکان پێشنیار دەکات بۆ دەزگای جاسوسی میت و، لەوێدا بڕیار دەدرێت. بەمانایەکی دیکە ئەو حکومەتە بچووکراوەی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر، ئەو بڕیار دەدات. خودی سەرۆکی پارتی جێبەجێکارە.
سەدان بگرە هەزاران بڕیاری خودی سەرۆکی پارتی دەریدەکات یا بەڵێن دەدات، دواتر جێبەجێ ناکرێت، چونکە ناتوانێت بڕیار دەر بکات، بەڵکو بڕیار جێبەجێ دەکات و دەشتوانێت پێشنیار بکات.
بەڵگەیەکی دیکە ئەگەر ئاماژەی پێبدەین، بڕیاری گاڵتەجاڕیی ریفراندۆم بوو، ئەمەریکا کە گەورەترین هێزە لە جیهاندا داوای لەسەرۆکی پارتی کرد وازبهێنێت وازی نەهێنا، چونکە دەزگای جاسوسی میت ئەو ئەرکەی پێسپارد بوو و، دەبوو جێبەجێ بکات. کاتێکیش پیلانەکەی شکستی هێنا، هەر بەفەرمانی دەزگای جاسوسی میت سەردانی بەغدای کرد، و لەوێدا لەبەردەم گەورە تیرۆریست هادی عامری چەمایەوە و پەشیمانی خۆی راگەیاند.
بۆیە ئەوەی بۆ چرکەساتێک وا تێبگات کە پارتی خاوەن بڕیارە و بۆخۆی دورستی دەکات، لە نرخاندنی واقعی سیاسی هەرێمۆکەکەی ئێمە، هەڵەیەکی گەورە دەکات.
پارتی ئەو مورتەزەقییە دەکات لەبەرامبەردا بۆ ماڵباتی دەسترۆیشتووی و بازنەیەکی تەنگی دەوریان، هەندێ دەستکەوتی مادیی و دەسەڵاتی خێڵەکیی بەدەستدەهێنێت، لێ بێئیرادەن و ئازادیان لێزەوت کراوە و وەک کۆیلە لەبەردەم دەزگای جاسوسی میت هەڵدەلەرزنن.
ئێستا یەکێتی هەستیکردووە کە پارتی دەیەوێت بە هەموو هێزێکییەوە سەرکردە و قاعیدەکەی جڵەو بکات بۆ ناو زۆنکاوی مورتزەقەیی ببات و ملی پێشۆڕ بکات، بۆیە بۆ مانەوەی خۆی و رازیکردنی قاعیدەکەی نایەوێت بکەوێتە ژێر ئەو رەوشە و، بە شێوازی جیاجیا هەوڵی مانەوەی خۆی دەدات، کە هەندێ جار مورتزەقەییە و بێچارەییە. پارتی لێناگەڕێت لەناو یەکێتی دەنگێک هەبێت بۆ دەزگای جاسوسی میت رام نەکرێت، پانیکەکان بەتایبەتی سەرکردایەتی هەولێرییان تەواو تەسلیم بە ئیرادەی ئەو حکومەتە بچووکراوە ئەمنییە دەولەتی تورکیا(ئاکەپە-داعش) بوونە، ئەوەی ماوەتەوە چەند دەنگێک لەناو یەکێتی بەتایبەتی کەرکوکییەکان نایانەوێت تەسلیم ببن.
رەوشەکە بەرەو دوو ئیدارەی دەڕوات!
ئەگەر یەکێتی بیەوێت بەردەوام بێت لە پاراستنی خۆی و خۆبگرێت لەبەردەم لێدانە زۆرەکانی پارتی، دەبێت هەوڵ بدات خۆی لەو هەرێمە مورتزەقەیە دابکەلێنێت، هەرێمێکی هاوبەش لە نێوان کەرکوک و سلیمانی و گەرمیان و پشدەر و کۆیە دورست بکات.
ئەو هەرێمۆکەی ئێستا هیچ پەیوەندی بە یەکێتی کوردان نییە، چونکە پارتی نوێنەرایەتی دەسەڵاتی مورتزەقەیی دەکات، نوێنەرایەتی بڕیاری سیاسی و سەربازیی و ئابوری دەوڵەتی تورکیا دەکات.
هەولێر داگیرکراوە، بۆ کورد نییە بە ئازادانە بژییەت، جاسوسەکان ئازادن، لێ ئازادیخوازن و خەڵکی ئاسایی لەژێر فشاردان، ئازاد نین.
بە دورستکردنی هەرێمێکی دیکە، هەرێمۆکە مورتزەقەییەکە هەڵدەوەشێتەوە، پارتی بچووک دەبێتەوە.
هەرکەسێک بەرامبەر دوو ئیدارەی یا بەمانایەکی دیکە لە کردەی هەڵوەشاندنەوەی ئەم هەرێمەی ئێستای پڕ لە مورتەزەقەییە. نارەزایی دەرببڕێت ئەوا بێگومان دەیەوێت مۆدێلی داگیرکاریی و مورتزەقەیی لە ژێر حوکمی قەرەقوشی ئاکەپە-داعش لە رێگای پارتیەوە، بەردەوام بێت.
یەکێتی کوردان لە رووی سیاسی و جوگرافیایەوە لە سایەی مورتزەقەیی پێکنایەت، بۆیە ئاساییە جیابوونەوە و دواتر یەکگرتنەوە.
پارتی دەبێت بچووک ببێتەوە و لە هەولێ رابگرێت تا چیدیکە کۆنترۆڵی بڕیاری سیاسی نەکات، چونکە وەک باسمان کرد پارتی خاوەن بڕیاری سیاسی نییە، بەڵکو جێبەجێکاری بڕیارەکانی دەزگای جاسوسی میت و دەزگای شەڕی تایبەتە.