ئارام هادی: وەرزی هەڵوەرینی حزبەکان. به‌شی سێ یه‌م و كۆتایی.
له‌هه‌موو وڵاتێكدا ئۆپۆزسیۆن چه‌ند شه‌قاوێك له پێش ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه، به‌و حوكمه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌كان تێوه‌ده‌گلێن له كۆمه‌ڵێك مه‌له‌فی (گه‌نده‌ڵی ئه‌منی و ئیداری)، لێرەش بەپێچەوانەوە دەسەڵات زۆر لەپێش ئۆپۆزسیۆنە ئەمەش بۆ نەبونی پلان و کارنامەی تۆکمە دەگەڕێتەوە و لەزۆرپرسیشدا خەڵک ناتوانێ بەئاسانی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات لێک جودابکاتەوە، لەبەر تێڕوانینی هاوبەشیان بۆ پرسەگرنگ و چارەنوس سازەکان.
ئێستانا, به‌ڵكو زه‌مانێكه سیاسەتیان له‌باشووری كوردستاندا ناشیرنكردوه و هه‌رچی هات ته‌نها باری سه‌رشانی سیاسه‌تی قورس‌تر و پیستركرد، بەڵام نەوەی نوێ پەڕ و باڵی پێوەنەهێشت، وایکرد کە خەڵک قێزی لێ بکاتەوە و هاوکات ترسی زیاتری خستە دڵی کاندیدی هەڵبژاردنەکانی داهاتوی سەرجەم حزبەکانەوە، کە زۆر زیاتر ئاگاداری خۆیان بن به‌جۆرێك هه‌ست به‌ترس بكه‌ن نه‌كا له‌ماڵه‌كانی خۆشیاندا بكرێنه مشكی تاقیگه!.
هه‌ڵوه‌رینی حزبه‌كان
له پرسه گرنگ و چاره‌نوس سازه‌كانی تایبه‌ت به‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا له‌وانه‌ش (گرێبه‌ستی په‌نجا ساڵه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ توركیا. فرۆشتنی نه‌وت به‌سه‌ربه‌خۆ و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ بغداد. پرسی مانه‌وه‌ی سوپای توركیا له باشوری كوردستان و ده‌ستوه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بۆسه‌ر باشوری كوردستان. ڕیفراندۆم)، كه حه‌تمه‌ن هه‌ر یه‌كێك له‌م بڕیاره هه‌ڵانه لێكه‌وته‌ی زۆر خراپی به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه جێهێشتوه و به‌شێكیشیان خه‌ته‌ری جدی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دروستكردوه، نه‌مانبینی حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌به‌رده‌م بڕیاری حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا وه‌ك پۆڵا بچه‌قن و له بڕیاره هه‌ڵه‌كانیان په‌شیمانیان بكه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌مه‌یان نه‌كرد، ئه‌ركی چالاكوان و ڕێكخراوه مهدهنیهكانیان قورستركرد، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌رشیفی شه‌قام شایه‌ده كه چالاكوان و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان چ ڕۆڵێكیان گێڕا و هیچ كات بێده‌نگ نه‌بونه و به‌رده‌وام هه‌وڵی دروستكردنی فشاریان له‌سه‌ر حزبه حوكمڕانه‌كان دروستكردوه، كه به‌داخه‌وه حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ته‌نانه‌ت هانی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خۆشیان نه‌ده‌دا پاڵپشتی له‌م هه‌وڵانه‌ی شه‌قام بكه‌ن كه له‌لایه‌ن چالاكوان و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه سازده‌درا.
له‌لایه‌كیتره‌وه به‌شی هه‌ره زۆری حزبه‌كان له ژووره داخراوه‌كاندا له سه‌ر پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كان به باش بۆبێت یا خراپ ڕێكده‌كه‌وتن و هه‌ندێك جار هانی فراكسۆنه‌كانی خۆشیان له په‌رله‌مان داوه ده‌نگ به تێپه‌ڕبونی یاسا چه‌وته‌كان بده‌ن، به‌ڵام بۆ چه‌واشه‌كاری په‌رله‌مانتاره‌كانیان ده‌نارده سه‌رشاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان و په‌یامی دووفاقیان به گوێی خه‌ڵكدا ده‌دات، بێ ئاگا له‌وه‌ی ئه‌قڵیه‌تی خه‌ڵك له‌پێش ئه‌وانه‌وه بوه، پاداشتی خه‌ڵكیش بۆ ئه‌م جۆره سیاسه‌ته‌ی حزبه‌كان بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بو.
پەیامی دوا هەڵبژاردن و زه‌نگی ترسناك بۆ هه‌موان.
پێشتر وتمان دەسەڵات لەپێش ئۆپۆزسیۆنەوەیە، خۆشبەختانەش ئەقڵی خەڵک لەپێش هەردوکیانەوەیە، هەرئەمەش وایکرد خەڵکی کوردستان لەدواهەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا پەیامێک بە گوێی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا بدات و نیوەزیاتری دەنگدەرانی کوردستان نەچونە سەرسندوقی هەڵبژاردن و لەماڵەکانی خۆیاندا مانەوە، ئه‌م ده‌نگده‌رانه‌ش وه‌ك چۆن ڕه‌قیبن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه و چاوه‌ڕێن بزانن تاچه‌ند كارنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان له‌ماوه‌ی حوكمڕانیدا جێبه‌جێده‌كه‌ن، ئاواش ڕه‌قیبن به‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆنه‌وه و چاوه‌ڕێن مۆدێلێكیتری ئۆپۆزسیۆنبون ببینن، كه دووربێت له ژاوه‌ژاو و به‌رنامه‌ی جیاواز له‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری. گه‌رنا دۆخه‌كه به‌جۆرێك ده‌شێوێت كه به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن چاره‌سه‌رنه‌كرێت و وای لێدێت وه‌ك په‌نده كوردیه‌كه ده‌ڵێت “سه‌گ ساحێبی خۆی نه‌ناسێته‌وه”، ئه‌مه‌ش واده‌كات سنوره‌كانی هه‌رێم له‌ئێستا واڵاتربن له‌به‌رده‌م داگیركه‌راندا و ئه‌نجامه‌كه‌شی به خۆڵهمێشكردنی هه‌رێمی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.