شێرزاد شێخانى: ئه‌جوائى گێژنانى جاران.
ئه‌جوائى گێژنه هه‌ر له‌گه‌ر ته‌واوبونى مانگى ره‌مه‌زان ده‌ستى پێده‌كرد.. ته‌بعه‌ن پێشتر عائيله‌كان هه‌مويان خۆيان ئاماده‌كردبوو لۆ پێشوازى له گێژنه، جلكوبه‌رگى تازه لۆ منداران ده‌كڕا، كوليچه‌و سينى پاقڵاوه‌ى ماران هه‌رده‌گيران. مار ده‌شوورا، كه‌نتۆرو مه‌عره‌زو نوينه‌كان هه‌مووى پاك ده‌كران، كه‌ره‌سته‌ى شيوى گێژنه حازر ده‌كرا.
به‌ڵام ئه‌جوائى خۆشى گێژنه له‌دواى نوێژى مه‌غريبى رۆژى عارفه‌وه ده‌ستى پێده‌كرد . له‌دواى بانگى مه‌غريب بابه‌كانمان ده‌كه‌تنه سه‌ر سۆراغى ده‌ركه‌وتنى هيىلالى مانگى شه‌وال. ئه‌وجا بابم عاده‌ته‌ن راديۆكه‌ى ده‌خسته سه‌ر سعوديه‌و چاوه‌ڕێى ده‌كرد له‌وێ به‌يانى ده‌ركه‌وتنى مانگى شه‌وال ببيستى، هه‌ر كاته‌كى سعوديه ئيعلانى بكردبايه گێژنه‌يه بابم ده‌يگۆت ته‌واو سبه‌ى گێژنه‌يه.
ئه‌و زه‌مان وه‌كى ئێستا فه‌وزا نه‌بوو ، زۆربه‌ى وراتان چاويان له‌سعوديه بوو لۆ ئيعلانى يه‌كه‌م رۆژى گێژنه. ئێستا به‌ناخيرى گيانى، ورات هه‌يه رۆژه‌ك يان دوو رۆژ به جياوازى گێژنه ده‌كه‌ن . له‌وه‌ش ناخۆشتر ئێستا مۆديلى ئه‌وه‌ش هاتيته گۆڕێ كه له‌عيراق وه‌قفى سوننه رۆژه‌ك بكاته گێژنه، وه‌قفى شيعه‌ش رۆژى دوايى، وه‌كى ئه‌وه‌ى وراته‌كه‌مان دوو پارچه بن. ئه‌وجا هه‌ر لۆ خۆشى لاى خۆشمان له‌كوردستان زۆرجار گێ ناده‌نه ئيعلانى گێژنه له‌به‌غدا، له‌وه‌ش موسيبه‌تتر ساره‌كيان له‌هه‌ولێر گێژنه بوو ، له‌پردێ ره‌مه‌زان بوو .
ئه‌مه‌ى منداران له‌دواى فتارى مه‌غريبى رۆژى عارفه ده‌هاتينه ده‌رێ و له مزگه‌فته‌كان خڕ ده‌بوينه‌وه، چاوه‌ڕێمان ده‌كرد ( الله أكبر الله أكبر ولله الحمد ) ده‌ست پێبكات. ئه‌وجا كه ئيعلان ده‌كرا هه‌موو مزگه‌فه‌ته‌كان ده‌كه‌تنه جووله‌و الله أكبر ده‌ستى پێده‌كرد، ده‌نگى مندارانيش له موكه‌بيره‌كه ده‌بيسترا.
دواى ته‌واوبوونى ئه‌و مه‌راسيمه ده‌چوينه‌وه مارێ و، يه‌كسه‌ر گێمان له‌ده‌نگى پرێمز ده‌بوو كه داكمان گۆشتى له‌سه‌ر دانايه بيكورێنى. له‌ولاشه‌وه ده‌نگى پرێمزى حه‌مامى ماره‌كه‌ى ده‌هه‌ژاند ، هه‌ر منداره‌و به په‌شته‌ماره‌كى گچكه‌وه دێته ده‌رێ و يه‌كى دى رووت ده‌بيته‌وه‌و ده‌چته ناو حه‌مامێ.
ئه‌مه‌ش كه ئه‌و وه‌ختى تازه هه‌راش بووين، جلكى گێژنه‌مان ده‌هينايه ده‌رێ وپڕاوه‌مان پێده‌كرد، حه‌مويانمان له‌به‌ر دهكردو ده‌گه‌ڕاين ئه‌گه‌ر نوقسانيه‌كى هه‌بايه. قات‌و قه‌ميس و قۆندره‌و گۆريه‌و ده‌سته‌سر حه‌موى ده‌بايه نوێ بيتن. ئه‌وجا ده‌خيله‌مان ده‌شكاند و پاره‌كانمان ده‌رده‌كرد، دوايى جلكه‌كانمان له‌بن سه‌رمان داده‌نا نه‌بادا دز بێ و شه‌وێ جلكه‌كانمان لێ بدزيتن.
لۆ به‌يانيه‌كه‌ى له‌گه‌ر ده‌نگى پرێمز ديسان به‌خه‌به‌ر ده‌هاتين ، كه داكو بابمان له‌سه‌ر قه‌بران ده‌هاتنه‌وه راديۆمان پێده‌كردو گێمان له گواستنه‌وه‌ى نوێژى به‌يانيان ده‌بوو . ئيدى سفره داده‌خرا، ديسان برنج‌و فاسۆلياو قه‌يسى و گۆشت‌و مريشك كراشه‌ى ده‌كرد. ئه‌مه‌ى مندار خوا خوامان بوو زوو له‌نانى ببينه‌وه لۆ ئه‌وه‌ى خۆمان بگۆڕين. ئاخر گيژنه ئه‌وه‌نده خۆش بوو پێمان عه‌ردى نه‌ده‌گرت له كه‌يفان .. له‌دواى نانى جلكه‌كانمان ده‌رده‌هيناو له‌به‌رمان ده‌كرد، داكو خوشكه‌كانمان يارمه‌تييان ده‌داين و جلكه‌كانيان له‌به‌رمان ده‌كرد.
يه‌كه‌مجار ده‌چوين ده‌ستى بابمان ماچ دهكردو گێژنانه‌مان لێ وه‌رده‌گرت و، دوايى ده‌ستى داكمان ، ئه‌وجا غارده لۆ كۆرانێ. كوڕه جيرانه‌كانيش هه‌مويان له‌كۆرانێ خڕ ده‌بونه‌وه‌و، كچه‌كانيش ده‌هاتنه ده‌رێ به قۆندره‌ى كه‌عب عالييه‌وه كه زۆرجار زرمه‌يان لێده‌هاتو ده‌كه‌تنه عاردى ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى يه‌كه‌مجار بوو قۆندره‌ى كه‌عب عالى له‌پێ بكه‌ن. ئه‌وجا به خۆيانو جانتاى سه‌رشانيان ئه‌وانيش وه‌كى مه شۆڕ ده‌بونه‌وه لۆ بن له‌يلوگان .. ئه‌مه‌ى كوڕان زۆر له‌بن له‌يلوگان نه‌ده‌ماينه‌وه، چونكى يه‌كسه‌ر شۆڕ ده‌بوينه‌وه لۆ يه‌كه‌م عه‌رزى سينه‌ماكان كه سه‌عات نۆى سبه‌ينان ده‌ستى پێده‌كردو عاده‌ته‌ن فليمى كۆدزيلاو كينگ كۆنگ و عه‌لائه‌دين وسندباد به‌حرى بوون . سه‌عات يازده‌ش فليمى موساره‌عه‌ى وه‌كى هه‌رقه‌ڵ و ماشيستى و ته‌ڕه‌زان و له‌و بابه‌ته . سه‌عات دووش فليمى هيندى يان كاوبۆى ئيتاڵى وه‌كى رينگۆ وجانگۆو جۆليانو جيماو جاك به‌ڵانس . لۆ سه‌عات چاريش فليمى جاسوسى وه‌كى جيمس بۆند يان فليمى عه‌ره‌بى فه‌ريد شه‌وقى ومه‌حمود مليجى ، يان شوكرى سه‌رحان وروشدى ئه‌بازه ، ئێواران سه‌عات حه‌فتيش فليمى عائيلى عه‌ره‌بى وه‌كى عه‌بدولحه‌ليم وفه‌ريد ئه‌تڕه‌ش.
خۆشترين كاتى گێژنه‌كان سبه‌ينه‌ى يه‌كه‌م رۆژه‌كه‌ى بوو ، هه‌تا شه‌وێش هه‌ر خۆش‌بوو ، به‌ران دووه‌م رۆژى حه‌ماسه‌كه كه‌متر ده‌بوو ، به‌تايبه‌ت هه‌نده‌ك دوكاندار دوكانه‌كانيان ده‌كرده‌وه‌و ئه‌جوائى گێژنه‌يان له‌ئێمه تێك ده‌دا ، چونكه گێژنه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى موناسه‌به‌يه‌كى خۆش‌بوو، پێمان ناخۆش بوو وه‌كى رۆژانى عادى دوكان بكرێته‌وه، ئه‌من به‌خۆم زۆر غه‌مم ده‌خوارد ئه‌گه‌ر دووه‌م رۆژ دوكانم بديتبايه كرايته‌وه. ئيدى سێيه‌م رۆژ هه‌ر تامى گێژنه نه‌ده‌ما ، مه‌گه‌ر له‌سينه‌ماو گازينۆكان .
ئه‌وجا بابێمه سه‌ر چايخانه‌كان ، ته‌بعه‌ن به‌درێژايى مانگى ره‌مه‌زان هه‌موو چايخانه‌كانى شار داده‌خران ، له‌به‌ر قودسيه‌تى ئه‌و مانگه خه‌ركى پێى عه‌يب بوو چايخانه به‌رۆژ بكاته‌وه، لۆيه زۆربه‌ى چايخانه‌و مه‌تعه‌مه‌كان ئه‌و مانگه‌يان ئيستغلال ده‌كرد لۆ ئه‌وه‌ى ديكۆرى تازه بكه‌نه‌وه، ئه‌وجا له‌گه‌ر يه‌كه‌م رۆژى گێژنه چايخانه‌و گازينۆكان ده‌كرانه‌وه به‌ديكۆرى تازه‌وه ، كه ده‌چوينه ژۆرێ، شاگرده‌كيان ده‌هات كه گوڵدانه‌كى به‌ده‌سته‌وه‌يه ئاوى گوڵى به‌ده‌ستمان داده‌كردو ئه‌مه‌ىش گێژنانه‌مان ده‌دانێ.
له‌و سه‌رده‌مه‌ى مه‌دا هه‌ر چه‌نده سينه‌ما هه‌مو رۆژانه‌ك هه‌بو، به‌ران له‌گێژنه‌دا ئه‌ويش وه‌زعى ده‌گۆڕاو ، هه‌موو ده‌وروبه‌رى سينه‌ما و ناو هۆڵه‌كانى به شريتى ره‌نگاوره‌نگ و ده‌بده‌به دادپۆشران . تازه‌ترين فليميان ده‌هينا لۆ ئه‌و سێ رۆژه‌ى گێژنه ، ئه‌وجا عاده‌ته‌ن رۆژه‌ك پێش گێژنه موقه‌ديمه‌ى ئه‌و فليمانه‌يان هه‌موى به‌سه‌ر يه‌كه‌وه عه‌رز دهكردو خه‌ڵك به‌بێ بيتاقه و به‌به‌لاش ده‌چونه ته‌ماشاى موقه‌ديمه‌ى ئه‌و فليمانه لۆ ئه‌وه‌ى بزانن له‌گێژنه فليمه‌كان چينه .رۆژى گێژنه سينه‌ما پڕ ده‌بون له‌مندارو لۆ بيتاقه‌كڕينى دونيا هه‌رده‌ستا ، له‌گه‌ر كردنه‌وه‌ى په‌نجه‌ره‌ى بيتاقه فرۆشتن سه‌تان مندار خۆيان ده‌خسته بنده‌ست و پێيان لۆ كڕينى بيتاقه ، چونكى ئه‌وى زووتر بيتاقه‌ى ده‌ست بكه‌تبايه له‌ناو هۆڵى سينه‌ما جێيه‌كى باشى لۆ خۆى هه‌رده‌بژارد ، ئه‌وه‌ى تاخير بايه جێيه خراپه‌كانى لۆ ده‌مايه‌وه، لۆيه شه‌ڕ بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى زووتر بيتاقه‌كه بكڕى. ئه‌من به‌خۆم چه‌ند جاره‌كى خه‌ريكبوو له‌ناو ئه‌و قه‌ره‌بارغيه بخنكێم ، به‌س خوا ره‌حمى كرد.
له‌ناو هۆڵى سينه‌ما عاده‌ته‌ن پێش گێژنه ده‌يان سندوقى سيفۆن وكۆكاو بيبسى له‌بن شاشه‌كه داده‌ندران ،ئه‌وجا شاگرده‌كان به‌خۆيانو سندوقه بيبسيه‌وه له‌ناو هۆڵه‌كه ده‌گه‌ڕان، كليلى بيبسيه‌كانيان له‌شووشه‌كه‌ى ده‌دا لۆ ئه‌وه‌ى گێمان لێ بيتن. له‌ولاشه‌وه كه‌سانى دى هه‌بوون به‌سيينيه‌وه چه‌ره‌زاتيان ده‌گێراو، ئى واش هه‌بوون لوقم و كێك وشتى تريان ده‌گێرا.
له‌و موناسه‌به‌ته‌دا زۆربه‌ى منداران ده‌مانچه‌ى تۆمته‌ره‌قه‌يان ده‌كڕى له گێژنان، هه‌نده‌كيان دمبكيشيان له‌گه‌ر خۆيان ده‌هينايه ناو هۆڵى سينه‌ما، ئه‌وجا كه به‌ته‌ڵ فليمه‌كه له‌شه‌ڕه‌كى سه‌ركه‌وتبايه يه‌كسه‌ر ده‌يان ده‌مانچه‌ى تۆمته‌ره‌قه ئيشى دهكردو ده‌بوه دمبك لێدان وهاتوهاوار وفيكه لێدان.
له‌مابه‌ينى فليمه‌كانيش ده‌هاتينه ده‌رێ و له‌فه‌يه‌كمان ده‌خوارد ، له‌پێش سينه‌ما سيروان له‌فه‌ى گه‌سى مام حوسێن كه خۆشترين گه‌سى دونيا بوو، له‌پێش سينه‌ما حه‌مراش له‌فه‌ى هێلكه‌و تورشى سۆرى مام نادرمان ده‌خوارد . زۆرجار هه‌ر له‌سينه‌ما ده‌ماينه‌وه و سێ فليممان به‌يه‌ك رۆژ ته‌ماشا ده‌كرد.
له‌رۆژانى گێژنه كچه‌كان نه‌ده‌هاتنه سينه‌ما، مه‌گه‌ر شه‌وان له‌گه‌ر داكو خوشكه گه‌وره‌كانيان لۆجى سينه‌ما بگرن لۆ فليمه‌كانى عه‌بدولحه‌ليم وفه‌ريد ئه‌تڕه‌ش. ئه‌وان رۆژانى گێژنه زۆرتر ده‌چونه بن له‌يلوگان له‌وێ سوارى له‌يلوگ و چه‌رخوفه‌له‌ك ده‌بوون، هه‌نده‌ك جاريش لاسايى كوڕانيان دهكردو له‌چايخانه سه‌فه‌ريه‌كانى ناو له‌يلوگان داده‌نيشتن ئه‌وانه‌ى به‌ره‌شمار داده‌مه‌زران.
ئه‌و سه‌رده‌مه بن له‌يلوگان خۆشترين جێ بوو له‌گێژنان، ئه‌وجا هه‌نده‌ك عاره‌بانچى به‌خۆيان و عاره‌بانه‌و كه‌ره‌كانيان له‌وێ خڕ ده‌بونه‌وه‌و مندارانيان سوارى عاره‌بانه دهكردو به پێنج فلس هه‌تا لاى پرده‌كه‌ى سه‌يداوه‌يان ده‌برد وده‌يانگه‌ڕاندنه‌وه. له‌ولاشه‌وه هه‌نده‌ك په‌ست ولۆرى راده‌وه‌ستان هاواريان ده‌كرد ( شێخ گه‌زنه ) منداره‌كان سوار ده‌بوون به پازده فلس عه‌لا ئه‌ساس ده‌چنه شێخ گه‌زنه كه له‌ده‌ره‌وه‌ى شار بوو، به‌ران سايه‌قه‌كان هه‌تا لاى قه‌زايان ده‌بردن و له‌وێ ده‌سوڕانه‌وه‌و ده‌يانگۆت ئه‌وه شێخ گه‌زنه‌يه.
منداره گه‌وره‌كان له‌بن كێلى قه‌برستانه‌كه داده‌نيشتن يان قومارى بيستو يه‌كيان ده‌كرد، يان لگاو وكه‌لايانى. له‌ولاشه‌وه مام سه‌يد كوبه‌ى له‌ناو مه‌نجه‌ره گه‌وره‌كه‌ى له‌روونى ده‌كرده‌و به ده فلس ده‌مانكڕى و له‌گه‌ر سيفۆنه‌كى مام صالح سيفۆن ده‌مانخواردن.
ئه‌وجا با له‌بيرم نه‌چى ئه‌و سيفۆنه‌ش گه‌مه‌مان پێده‌كرد. هه‌نده‌كمان جه‌ڕولحه‌بلمان پێده‌كرد، هه‌نده‌كيش موسابه‌قه‌ى ئه‌وه‌مان ده‌كرد كێ ده‌تانى له‌كاتى كردنه‌وه‌ى سه‌رى سيفۆنه‌كه ئاوه‌كه‌ى زياتر بڕژێته سه‌ر عه‌ردى .
له‌لاى خوارێش جامبازه‌كان له‌رۆژانه‌ى گێژنه‌دا ماينه‌كانيان ده‌هينا و به بيست فلس كوڕه گه‌نجه‌ىكان سوارى ده‌بون و فه‌ڕڕه‌يه‌كيان پێ لێده‌دا .
موسه‌وڕه‌كانيش له‌گێژنان بازاڕيان گه‌رم ده‌بوو، ئه‌وانيش مه‌نزه‌ره‌يه‌كى له‌فايبه‌ريان دروست ده‌كرد، ئه‌وجا يان ره‌سمى هێستره‌كيان له‌سه‌ر دروست دهكردو له‌پشتى له‌وحه‌كه كورسيه‌كيان داده‌نا مندار ده‌چونه سه‌رى وه‌كى ئه‌وه‌ى سوارى ئه‌سپ بوبن، يان ره‌سمى ته‌ره‌زان و شيته‌يان ده‌كرد، يان ره‌سمى كاوبۆو وه‌حشيه‌ك ئه‌وجا جێى سه‌رى ره‌سمه‌كه به‌به‌تارى ده‌مايه‌وه مندار سه‌ريان له‌وێ ده‌رده‌كرد، گوايه كابراى كاوبۆ منداره‌كه‌يه.
ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌وه‌نده خۆش بوو، لۆيه زۆرجار داڵغه‌ى ئه‌وه لێده‌ده‌م ده‌رێم ئه‌گه‌ر ئه‌من ده‌سه‌ڵاتدار بومايه، ئه‌مره‌كم ده‌رده‌كرد به گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌جوائى گێژنانى سه‌رده‌مى منداريمان و، بن له‌يلوگانه‌كه‌م دروست ده‌كرده‌وه له‌سه‌ر عه‌ينه‌ن ته‌سميمى جاران، لۆ ئه‌وه‌ى مندارانى ئێستاش هه‌مان خۆشى جارانى مه ببينن.
ئه‌وڕۆ گێژنه له‌لاى منداران هيچ تامه‌كى نيه، چونكى وه‌كى هه‌ر رۆژه‌كى ئاسايى وايه، نه سينه‌ما هه‌يه، نه گازينۆ، نه بن له‌يلوگان. ئێستا مندار له‌مارى خۆيان دانيشتيه خه‌ريكى ئايپادو په‌بجييه، له‌وانه‌يه سه‌عاته‌كيش نه‌يه‌ته ده‌رێ، لۆيه هه‌ست به گێژنه ناكه‌ن.
ئاى لۆ ئه‌وێ رۆژێ كه هه‌مو شته‌ك خۆش و به‌تامو له‌زه‌ت بوو. گێژنه‌تان پيرۆز. باقى وه‌لسه‌لام.
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts