بەیار عومەر: پلانه‌كانی پارتی و غاندیهك بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی.
نیه‌ت و پلانه‌كانی پارتی ڕونه كه ده‌یه‌وێت هه‌مو حیزبه كوردیه‌كان بكات به حیزبی كارتۆنی و پاشكۆی خۆی و دواجار حوكمی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ هه‌میشه بسه‌پێنێت به‌سه‌ر كۆی هه‌رێمی كوردستاندا. ده‌شیه‌وێت ئه‌م حیزبانه بهێڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مكیاجی حكومه‌ته‌كه‌ی پێبكات و له ڕواڵه‌تدا سیمایه‌كی دیموكراسیانه‌ی پێببه‌خشێت، و به ڕوكه‌شانه نه‌هێڵێت سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك تاك حیزبی ده‌ربكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا لێی نیگه‌ران نه‌بن.
پارتی هه‌تا پێیكراوه كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه دوبه‌ره‌كی له نێوان حیزبه‌كاندا دروستبكات. له ناو هه‌ر حیزبێكیشدا هه‌وڵیداوه كه دوبه‌ره‌كی له نێوان كاراكته‌ره سیاسیه‌كان و كوتله و جه‌مسه‌ره جیاوازه‌كانیدا دروستبكات (فره‌جه‌مسه‌ری و كوتله‌كاری دیارده‌یه‌كی نادروستی ناو زۆربه‌ی حیزبه كوردیه‌كانه، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی، وا خه‌ریكه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌گرێته‌وه). پارتیش ئه‌مه‌ی قۆستۆته‌وه و هه‌تا پێیكراوه هه‌وڵیداوه ئه‌و دوبهرهكیانه زیاتر بكات و دواتر له قازانجی خۆی به‌كاریبهێنێت.
ئه‌وه‌ی كه به عه‌ره‌بی پێیده‌وترێت (فرق تسد)، واته په‌رتكه و زاڵبه، شێوازی سیاسه‌تی به‌ریتانیه‌كان بوه له‌گه‌ڵ تیره و هۆز و میری ناوچه جیاجیاكانی هیندستاندا؛ به‌ریتانیه‌كان هه‌وڵیانداوه به‌رده‌وام ئه‌م هۆز و تیره و میرانه بكه‌ن به گژیهكدا و تۆوی دوژمنایه‌تیان له نێواندا بچێنن و سه‌ره‌نجام ئینگلیزه‌كان به ژماره‌یه‌كی كه‌مه‌وه بتوانن بۆ چه‌ندین ساڵ وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك هیندستان داگیربكه‌ن. دواجار مه‌هاتما غاندی، سه‌ركرده‌ی هیندی ده‌ستیدایه خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی، وتی (ئه‌وه به‌هێزی ئینگلیزه‌كان نیه كه توانیویانه داگیرمان بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه په‌رته‌وازه‌یی و لاوازی خۆمانه). یه‌كه‌م كاریشی یه‌كخستنه‌وه‌ی هیندیه‌كان بو له ده‌وری دۆزێكی ڕه‌وا، كه ئه‌ویش ڕزگاری هیندستان بو، دواجاریش توانی ئینگلیزه‌كان ده‌ربكات و هیندستان ڕزگاربكات. به هه‌مان شێوه ئه‌وه به هێزی پارتی نیه، به‌ڵكو ئه‌وه په‌رته‌وازه‌یی لایه‌نه‌كانی تره كه پارتی به‌هێز كردوه و كردویه‌تی به حوكمڕان و هه‌مو جومگه‌كانی داگیركردوه.
وه‌ك چۆن ئینگلیزه‌كان وه‌ك داگیركه‌رێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هیندستاندا ده‌كرد، پارتیش وه‌ك داگیركه‌رێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حیزبه كوردیه‌كاندا ده‌كات كه ئاماده نین ته‌سلیمی ئیراده‌ی ببن، به‌تایبه‌تی له سنوری سه‌وز و نیلیدا (پارێزگاكانی سلێمانی و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین). پارتی به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه حیزبه كوردیه‌كانی ئه‌م سنوره بكات به گژ یه‌كدا، جارێك یه‌كێتی به‌گژ گۆڕاندا و جارێك گۆڕان به گژ یه‌كێتیدا و هه‌ر جاره‌ی له‌سه‌ر حسابی یه‌كێكیان پۆست به‌وی تریان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی تۆوی دوبه‌ره‌كی و ڕق له نێوانیاندا بچێنێت و نه‌هێڵێت لێكنزیكببنه‌وه. له ناو هه‌ردو حیزبه‌كه‌شدا له ئاستی سه‌ركردایه‌تیدا خه‌لكی چاندوه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی نزیكبونه‌وه و ڕێكه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتیدا هه‌وڵه نهرێنیهكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ و نه‌هێڵن هیچ ڕێكه‌وتنێك له نێوان ئه‌م دو حیزبه‌دا سه‌ربگرێت. حه‌زی بێشوماری به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی ئه‌م دو حیزبه بۆ پاره و پۆست وایكردوه كه پارتی به ئاسانی پلانه‌كانی سه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها پارتی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م سنوره چه‌ندین حیزبۆچكه و دوكانی سیاسی تری تیادروستبێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م زۆنه هه‌ر به په‌رشوبڵاوی بمێنێته‌وه و هێزێكی سیاسی خاوه‌ن ئیراده و توانا دروستنه‌بێت كه بتوانێت به‌ره‌نگاری پارتی ببێته‌وه و جارێكی تر هاوسه‌نگی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا دروستنه‌بێته‌وه، و ته‌رازوی سیاسه‌ت و ئابوری هه‌ر به لاسه‌نگی بمێنێته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی پارتیدا. كه‌واته ئه‌وه به‌هێزی پارتی نیه كه به‌و ڕاده‌یه زاڵ بوه به‌سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان و زۆربه‌ی فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی هه‌رێمدا، به‌ڵكو ئه‌وه لاوازی و په‌رته‌وازه‌یی و دوبه‌ره‌كی حیزبه‌كانی تره.
هه‌روه‌ها پارتی به‌درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی هاوكاری مادی و مه‌عنه‌وی چه‌ندین بنه‌ماڵه و خێڵ و عه‌شایه‌ر و حیزبۆچكه و دوكانی سیاسی كردوه و پاره و چه‌كی داونه‌تێ و هێزی چه‌كداری بۆ دروستكردون له سنوری سه‌وز و نیلیدا بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌منی دروستبكه‌ن و دوبهرهكیهكان قوڵتربكه‌نه‌وه و ورده ورده به خه‌لكی ئه‌م سنوره بڵێن ئه‌وه‌تا ئه‌م حیزبانه (به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان) ئه‌م سنوره‌یان پێنابرێت به‌ڕێوه، كه‌واته ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه پارتی بێت حوكمی ئه‌م سنوره‌ش بكات و سه‌ره‌نجام دیكتاتۆریه‌تی بارزانی له هه‌رێمی كوردستاندا بچه‌سپێنن.
به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی و په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی و گۆڕانیش كه ده‌یانه‌وێت بیانو بهێننه‌وه بۆ به‌شداری له حكومه‌تدا ده‌ڵێن ڕێككهوتوین كه هێزی پێشمه‌رگه یه‌كبخرێته‌وه. به‌ڵام پرسارهكه ئه‌وه‌یه كه حزبێك ئاماده بێت پشێوی بخاته سنورێكه‌وه و پاره و چه‌كی قورس دابه‌ش بكات به‌سه‌ر حیزبۆچكه و هه‌ندێك هۆز و تیره و عه‌شایه‌ردا و نانكۆكی بخاته ناو حیزبه سه‌ره‌كیه‌كانی تریشه‌وه، چۆن ئاماده ئه‌بێت هێزی چه‌كدار یه‌كبخاته‌وه. كه‌واته قسه‌كردن له‌سه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و چاكسازی ئیداری و ئابوری له سایه‌ی حوكمڕانی پارتیدا ئه‌چێته قاڵبی ئه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان ناوی نابو فریودان و گه‌وجاندنی هاوڵاتیان.
یه‌كێك له ته‌كنیكه‌كانی پارتی ئه‌وه‌یه كه له ناو زۆربه‌ی حیزبه‌كاندا له ئاستی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و ئاستی باڵاتردا، پۆستی گه‌وره و پاره‌ی زۆریان داوه به به‌رپرسه باڵاكان و نه‌وه‌كانیان. سه‌ره‌نجام له سه‌ركردایه‌تی زۆربه‌ی حیزبه‌كاندا، خه‌لك هه‌یه كه به ئاشكرا كار بۆ ئه‌جێندای پارتی ئه‌كات و له‌و پێناوه‌شدا له كادره‌كانی پارتی دڵسۆزتر و جدیتره.
له هه‌موی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه وه‌ختێك پۆستێك به‌ر حیزبێكی تر ده‌كه‌وێت، ئه‌بێت ئه‌و حیزبه چه‌ند كاندیدێك پێشكه‌شی پارتی بكات و دواجار پارتی یه‌كێك له كاندیده‌كان هه‌ڵبژێرێت، له كاتێكدا شتی وا له مێژووی هیچ وڵاتێكدا ڕوینه‌داوه كه پۆستێك به‌ر حیزبێك بكه‌وێت به‌ڵام حیزبێكی تر كاندیده‌كه هه‌ڵبژێرێت. ئه‌مه ده‌ستێوه‌ردانێكی ئاشكرای پارتیه له پرسه ناوخۆییه‌كانی حیزبه‌كانی تردا. به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه كه حیزبه‌كانی تر ئه‌مه‌یان قبوڵه و ئه‌مه‌ش به ئاسانی بۆ پارتی چۆته سه‌ر.
پارتی به مه‌به‌ست ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سابیقه و پێشینه‌یه‌ك دروستبكات كه تیایدا كادری زۆربه‌ی حیزبه‌كان ببن به پارتی یان به دڵی پارتی بجوڵێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له ئاینده‌دا ویستیان خۆیان بۆ پۆستێكی حكومی بپاڵێون كه به‌ر حیزبه‌كه‌یان ئه‌كه‌وێت، پارتی قبوڵیانكات و ڤیتۆیان له‌سه‌ر دانه‌نێت. بێگومان ئه‌وانه‌شی هه‌وڵئه‌ده‌ن كه پارتی له خۆیان ڕازیبكه‌ن، خه‌لكه مهبدهئیهكه نین، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ن كه به‌رژوه‌ندی حیزبه‌كه‌یان و سنوره‌كه‌یان و هاوڵاتیانیان به‌لاوه گرنگ نیه و ته‌نها بیر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه و هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ئه‌ده‌ن كه پۆستێكی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنن و له‌و ڕێیه‌شه‌وه پاره و سامانی زیاتر پێكهوهبنێن. بۆیه سه‌یر نیه كاتێك كه حیزبه‌كان چه‌ند كاندیدێك پێشكه‌شی پارتی ئه‌كه‌ن، پارتی لاوازترینیان هه‌ڵده‌بژێرێت، كه ته‌سلیم بوه یان ئاماده‌یی ته‌سلیمبونی تیایه. مه‌گه‌ر حزبێك زۆر پێداگیری بكات له‌سه‌ر كاندیدێكی باشی خۆی و له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌یی قوربانیدانی تێدابێت به‌رامبه‌ر زوڵم و تۆڵهكردنهوهكانی پارتی. ئه‌مه‌ش به ده‌گمه‌ن ڕوده‌دات.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بۆ چه‌ند ساڵی ئاینده ئه‌وه‌یه كه ژن و پیاوه ئازا و خاوه‌ن ویژدانه‌كان، چ بێلایه‌ن بن، چ له ناو هه‌ر حیزبێكدا بن، ته‌سلیمی ئیراده‌ی فریوده‌رانه‌ی پارتی نه‌بن و ویژدان و كه‌رامه‌تیان دانه‌نێن بۆ فرۆشتن. هه‌روه‌ها هێز و لایه‌نه‌كانی ئه‌م سنوره هه‌وڵبده‌ن، هاوشێوه‌ی غاندی، خۆیان كۆبكه‌نه‌وه و ڕق و كینه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌لابنێن و به‌ره‌یه‌ك پێكبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕێگر له‌م گه‌مه‌یه‌ی پارتی و ڕێگر له دروستبونی حوكمی دیكتاتۆری هه‌میشه‌یی. سه‌ره‌نجام هاوسه‌نگی سیاسی و ئابوری بگێڕنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و لانی كه‌می عه‌داله‌تی چینایه‌تی و جوگرافی له نێوان پارێزگاكاندا فه‌راهه‌م بكه‌ن و چیتر سنوری سه‌وز و نیلی سزای سیاسی و ئابوری نهدرێرت و حیزبهكانیشی نه‌بنه ده‌سكه‌لا و بارمته‌ی پارتی. ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت كه پێشینان وتویانه په‌تی زوڵم له ئه‌ستوریدا ئه‌پچڕێت.