مەحمود عەبدوڵا: کورد لەچاوەڕوانی دواین خەلیفەدا.
هیچ گەلێک هێندەی کورد مێژوی بەبێ نرخ دانەناوە، مێژوش هیچ گەلێکی هێندەی کورد بێنرخ دانەناوە. گەلێک لەمێژودا لەخۆی نامۆکرابێت، لەهیچ شوێنێک خۆی نادۆزێتەوە جگە لەمێژوو. مێژوو یادەوەری نەتەوەیە و بە بێ مێژوو زانین و ئەزمون وەرگرتن لێی سەرگەردان دەبێت. سەدان خەلیفە و پیاوی خودا هاتن و ڕۆیشتن نەیانپرسی کورد کێیە. بەڵام کورد هێشتا لە چاوەڕوانی دواین خەلیفەدا خەون دەبینێت.
کێشەی تاکیکوردی ئیسلامی ئەوەنیە کە لەسەر ناحەق بەدەنگ دێت، کێشەی ئەوەیە لەحەق بێدەنگە. لەمیصر مورسی دادگایی دەکرێت دێتە دەنگ، بەڵام لەتورکیا دەمیرتاش زیندانی دەکرێت نقەی لێنایەت. تاکیکورد عەقڵی داگیرکراوە بە ئایدیۆلۆژیای بێگانە، ئەو دروشمانە ئەزبەردەکات کە دوژمنەکانی گەلیکورد دەیڵێنەوە.
بێشک تا مێشکی تاکیکورد ڕزگارنەکرێت خاکەکەشی ڕزگارناکرێت،چونکە داگیرکەران بەر لەخاک مێشکیان داگیرکردوە، بەرلەوەی خاکەکەی وێران بکەن مێشکیان وێرانکردووە. ناکرێت جیهانێکی ئیسلامی سێ ڕۆژ دوای کارەساتی هەڵەبجە کۆببێتەوە و باسی هەموشتێک پەیوەست بە میلەتی موسلمان بکات جگە لە کوردو کارەساتی هەڵەبجە! ئەرێ زانایانی ئاینی کورد بۆ لەسەر ئەمە قسەیان نیە. بەڵام لەسەر داعشەکانی باغۆز دەیکەنە هات و هاوار!
بۆچی تاکیکورد بۆی گرنگ نیە،سەرکردەیەکی کورد غەدر ی لێدەکرێت؟ بەڵام بۆ سەرکردەیەکی ئیسلامی سیاسی دەست دەکات بە قوڕپێوان؟ بۆچی کەس خۆی لەکورد ناکاتە خاوەن،بەڵام کورد خۆی لەهەموو کەس دەکات بەخاوەن؟
ڕەخنە لە دیموکراسی میسر دەگرن، نەفرەت لە مورسی دەکەن،بەڵام لە تورکیا غەدر لەکورد دەکرێ بێدەنگن. باشە ئەوە دوڕوویی نییە؟!
تورکیا بۆردومانی باشوردەکات، دەیان قارەمانی کورد دەکوژێت. بەڵام سەرۆکی ڕابیتەی ئیسلامی پاساوی بۆدێنێتەوە! لەهەمانکاتدالە سەرمردنی مورسی دێتە جواب و دەڵێت: مورسی نەمردوە.
ئێستا پێویستە هەموو تاکێکی کورد بزانێت ئەم بەڕێزە بۆچی لەو پێگەیە داندراوە؟
ئایا بۆ بێ دەنگکردنی تاکی مسلمانی کورد نییە؟ ئایا ئەو پێگەیە بۆئەوە پێدراوە کە ڕەوایەتی ئاینی بۆداگیرکاری بەدەست بێنێت! ئایا لەو پێگەیە دەمێنێت کە وەک نیشیمان پەروەر هەڵسوکەوت بکات! ڕاستە ئیسلام ئایدیۆلۆژیایەکی گەورەیە، بەڵام بەهۆی ڕابەری بچوکەوە بۆتە سەرچاوەی خیانەتێکی گەورە تەنانەت لەخودی ئایدیۆلۆژیاکەش.
پێویستە انسانی کورد ئەو کەسێتیە ئاسیمیلە بوە بکوژێت، و ببێتەوە بەخۆی. چیتر بە بالۆرەی ئاین نەخەوێت، چیتر ئاین نەکاتە دەرگایەک بۆهاتنە ژورەوەی دوژمن بۆناو خاکەکەی، چیتر پاساوی دینی نەداتە دەست جەلادەکانی.
چواردە سەدەیە کەسێک نابێتە فریاد ڕەسی کورد ،سەدان خەلیفە ڕۆیی و بەبەرچاویەوە غەدر لەکورد کرا و ئەو نەیپرسی کورد کێیە؟بەڵام کوردی ئاسیمیلە و تواوە لە ئایدیۆلۆژیای جەلادەکانیدا هێشتا چاوەڕوانی دواین خەلیفەیە. هێشتا پێی وایە مێژوو حوکمی خۆی نەداوە،پێی وایە ئیتر خەلیفەیەک دێت و لەگەڵ جیهانی ئیسلامی ئەویش ڕزگاردەکات. سود وەرنەگرتن لەمێژوو،نەزانینی مێژو دەرخواردانی مێژووی شێوێندراو وایکردوە هێشتا ئەو لەچاوەڕوانی دواین خەلیفەدا خەو دەیباتەوە.
ڕاستە ئێمە حوکم لەسەر داهاتوی کەسێک نادەین. بەڵام دەبێت بیرلەداهاتوی خۆمان بکەینەوە. ئەو سەرکردە ئیسلامیە، ئەو دواین خەلیفەیەنایەت.خەلافەت بەگشتی شتێکی بۆمرۆڤایەتی پێ نیە، نەک بۆکورد، سیستەمە و ڕەگو ڕیشەی هەیە،پیاوەکانی خواو جێنشینەکانی لەسەر ئەوسیستەمە دەڕۆن ئیتر گەلحۆییە چاوەڕوانی دواین خەلیفەی ڕزگار کەربین. ئەوانەی مێشکیان بە خەلافەت سخناخەو بیری ژیاندنەوەی دەکەن و دەیانەوێت لەڕێگەی دیموکراسی ببنە جێنشینی خودا سەرەنجام وەک ئەردۆگان دەبن. هەر چەندە بەڕوکەش مەزلومبن.