بەختیار شارەزوری و سەرکەوتی جیهاز: بارزانی لە غیابی مام جەلال و نەوشیروان مستەفادا.
سەرەتای ئەم بابەتە لێرەوە دەست پێ دەکەین، کە بە گشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستدا سەرکردە کاریگەری هەبو لە بونیاتنانی دەوڵەتی دروستکراو یان بنەماڵەیی، ئەوەی دەبینیرێت لە وەلی عەهدی سعودیەوە کە تایبەت بە سنوری جوگرافی وڵاتێک و سەرکردەکانیان وەک سەرکردەی بنەماڵەیی نەیانتوانیوە ببنە سەرکردەی نەتەوەیی، گەر لە بازنەیەکی گەورەتردا سەیری بکەین، هیچ یەکێک لەسەرکردەکانی عەرەب نەیتوانیوە چی وەک دین چی وەکە نەتەوە ببن بەسەرکردەی کاریزمی یان مەرجەع، ئەگەر چی ئەم مۆدێلە بۆ نەتەوە تا ئاستێک دەتوانین بڵێین تورک وەک دەوڵەت دەرکەوتوە، یان فارس بەهەمان شیوە، بەڵام مەرجەعی دینی و نەتەوەیی کەمتر بونی هەبوە ئەگەر چی شیعە کۆمەڵێک مەرجەعی هەیە، بەڵام سونە وەک دەرکەوتەی کاریگەر بەدەر لە ئیخوانیەکان نەک وەک سونە نە وەک عەرەب مەرجەعی کاریگەریان نەبوە بەڵکو نەیان توانیوە لە سنوری وڵاتێکدا مەرجەعی تا سەریان هەبێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پلانانەی کە ماسونیەت و ئەمریکا بە بەردەوامی دەیانەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەریەککەوتنێکی بەردەوامدا بێت بە پێ ی بەرژەوەندی خۆیان.
هەرێمی کوردستان بەدەر نیە لە کاریگەری شەپۆلی ئەم مۆدێلانەی ناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خۆ ئەگەر وەک باشور سەیر بکەین ئەوا دوای ڕاپەڕین دابەشبونی ئەم باشورە بەسەر دو زۆن ودرێژکراوەی تورکی و ئێرانیدا کە ڕەگێکی مێژووی هەیە، ئەوا ئەم وڵاتانە بە پێ ی پێکهاتەی کۆمەڵگا و پاشخانی ڕۆشنبیری کۆمەڵگا کاریان لەسەر دروستکردنی مەرجەع کردوە کە هەندێ کات ئەم مەرجەعانە بە ناچاری نەیان توانیوە سنوری بازنەی بەرژەوەندی وڵاتان ببڕن، پرسیارەکە لێرەدایە ئایا لە باشور مەرجەعی نەتەوەیی و نیشتمانی هەبوە یان مەرجەعی حیزبی.!؟
لە باشور ئەوەی پێ ی دەوترێت مەرجەعی نەتەوەی یان نیشتمانی بونی نیە بە پێ ی بنەماکانی مەرجەع بون، سەرکردەکان تەنها مەرجەعی حیزبی بون، یان بە خواستی بەرژەوەندی وڵاتان بونەتە مەرجەعی زۆنێک، خۆ ئەگەر ڕێککەوتنی ستراتیژی لە تاران و ئەنقەرەوە ڕەسمی دوو زۆنی کێشرابێت و بەناچاری دەبێت کەسێک باڵا دەست یان وەک مەرجەع ناو نرا بێت، ئەوا لە زۆنی زەرد و سەوزدا دو کەس کراونەتە باڵادەست وەک مەرجەعی دو زۆن و دو حیزب، کە ئەم دابەشکاریە وای کردوە هیچ یەکێکیان نەتوانێت لە زۆنەکەی تردا ببێتە مەرجەعی زۆنەکەی تر لە ڕێگەی مەرجەعی حیزبییەکەیەوە، مام جەلال وەک مەرجەعی زۆنی سەوز و بارزانی وەک مەرجەعی زۆنی زەرد، کە ئەم دو سەرکردە لە ڕێگەی باڵادەستی و مەرجەعی حیزبەکەیانەوە و لە ڕێگەی هێزی تاران و ئەنقەرەوە بونەتە مەرجەع کە بەشێوەیەکی ناچاری بوە و کورد نەیتوانیوە وەک یەک پاکێچ ڕو بەڕوی ئەم دابەشکاریە ببێتەوە ئەمەش بۆ مێژو دەگەڕێتەوە کە لە مێژودا کورد نەیتوانیوە ببێتە یەک دەنگ و تا ئێستاش درێژەی هەیە و ئەو هێزە ناوەکیەیش نیە و ناتوانێ ڕو بەڕوی ئەم هێزە دەرەکیانە بێتەوە، ئەوەی هەیە بارزانیە ناتوانێ و نەشیتوانیوە ببێتە مەرجەعێکی باڵای نەتەوەی باشور، بەڵکو تەنها مەرجەعی حیزبێک و زۆنێک بوە. بە هەمان شێوە مام جەلایش هەر وا بوە. ئەوەی دەمێنێتەوە دوای مام جەلال نەوشیروان مستەفایە کە دەیویست دەستکاری ئەم نەخشەی دابەشکاریە بکات و کورد لە پاشکۆیی ڕزگار بکات ( نوسین و پێشنیارەکانی وەک ئارگۆمێنت ) کە نەوشیروان مستەفا ئەگەر بیویستایە ئەوا یەکێتی بەجێ نەدەهێشت و دەیتوانی لە غیابی مام جەلالدا ببێتە مەرجەعی یەکێتی و زۆنی سەوز و باڵانسی دو هێزی و دو زۆنی بپارێزێ بەڵام ئەو دەیویست بەشێوەیەکی تر ڕەسمی ئەمە بکات کۆی باشور بخاتە بەردەم گوشاری ناوەکیەوە کە دو زۆنی و دو مەرجەعی نەهێڵیت. بەڵام دوای وەفاتی کاک نەوشیروان ئیتر زۆنی سەوز بێ مەرجەعی حیزبی و زۆنی دەمێنێتەوە، بەهۆی ناکۆکی و ئیعتراف نەکردنی سەرکردە ناوەندیەکانی ناو یەکێتی و گۆڕانەوە، هیچ یەکێک لەوانی تر نەیان توانی ببنە جێگرەوەی مام جەلال و کاک نەوشیروان ئەگەر چی دوای دروست بونی گۆڕان و دوای نەمانی مام جەلال و کاک نەوشیروان کۆمەڵێک کارئەکتەری ناوەندی دروست بون، بەڵام هیچ یەکێکیان نەیان توانی ببنە جێگرەوە یان کەسی مەرجەعی زۆن، گۆڕان دەیوست دەستکاری نەخشەی دابەشکاری بکات، یەکێتی دەیویست هاوسەنگی هێز بگێڕێتەوە چەند ڕێکەوتنێکیان کردو بەهۆی ناکۆکی پارچەکانەوە بە بن بەست گەشت.
دوو دێگەڵە یان بڵێین هەرێمە ڕەنگاوڕەنگەكە و هەرێمە زەردەكە، بەرلەوەی ئاماژە بە شوێن دەستی دوو سەركردەكە بكەین با پرسین ئایا ئەم دو دێگەڵەیە یان ئەم دوو هەرێمە چۆن بەڕێوەدەبرێت لەسەر چ بنەمایەك یان چ یاساو ڕێسایەك بەڕێوە ئەبرێت؟ وەڵامی ڕاست ئەمەیە كە هەرێمە زەردەكە لەلایەن ڕەنگی زەرد و پارتی ولەسەرو هەموشیانەوە مەسعود بارزنیەوە ئەڕوات بەڕێوە هەرێمە ڕەنگاو ڕەنگەكەش هیچ ڕەنگێك نایبات بەڕێوە چۆن؟ لە بەرەبەیانی مێژووی تێك چونی تەندروستی جەنابی مام جەلالەوە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەو خۆ تەندروستی یەكیەتی نیشتیمانی كوردستانیش تێك چو، هەتا ووردەووردە كار گەیشتە ئەوەی چەند لقوپۆپێك جیابونەوە و گەڕانەوە ناو ئەم حیزبە كە هەتا ئێستاشی لەسەربێت هەموكەس ولایەنێك تێگەیشتوە كە ناڕێكی و ناتەبای لەناو ئەم حیزبەدا هەیە بەڵام هیچ چارەسەرێكیشیان بۆ نادۆزرێتەوە كە هۆكارە گەورەكەش ئەگەڕێتەوە بۆ كۆچی دوای مام جەلال، بەرلە مردنی مام جەلال ، كاك نەوشیروان بەوردی ئاگای لە كێشمان كێشی ناو یەكیەتی نیشتیمانی كوردستان بوو زۆر هەوڵی چارەسەری دەدا و پشتیوانی لێدەكردن بۆ ئەوەی ڕیزەكانی یەكیەتی نیشتیمانی كوردستان تێك نەچێت وە لە هەوڵی ڕێك خستنی ڕێكەوتنەكەی دەباشان بو بۆ ئەوەی بتوانن سنورێك بۆ هەرێمە زەردەكە دابنێنن وە تەرازوی هێز لەناوچەكە بگۆڕن، لە هەموو ڕوێكەوە ڕەوانشاد كاك نەوشیروان چاك ئەیزانی غیابی جەنابی مام جەلال ولاوازبونی یەكیەتی نیشتیمانی كوردستان ونەبونی ڕۆڵی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاستەوخۆ كاری گەری زۆر خراپی لەسەر هەرێمە ڕەنگاوڕەنگەكە ئەبێت وە لەگەڵ ئەوەش ئەیزانی ڕۆژبەڕۆژ هەرێمە زەردەكە ئەم هەلە ئەقۆزنەوە و ووردەووردە هەژمونی خۆیان دائەنێنن . ئێستا زۆر نوسەر زۆر میدیا زۆر ڕەخنەگر زۆرێك لە بەرپرسە باڵاكان زۆر شت باس دەكەن بۆ چارەسەر و هۆكاری لاوازبونی ئەم هەرێمە ، لەڕاستیدا ئەم هەرێمە لەبەر یەك هۆ لاوازبوە هۆكەیشی دیارە كە غیابی ئەو دوو پیاوەیە كە مام جەلال و كاك نەوشیروانە ، وە ئەمە سەرتایە بۆ بچوك بونەوەی قەبارەی سیاسی ئەم هەرێمە وە ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێت ئەوا بەدوری نازانرێت كە هەرێمە زەردەكە بە تەواوەتی دەست بەسەر هەموو جومگەكانی دەستەڵاتی كوردستان دا بگرێت و ڕەنج و خەباتی 50 ساڵەی كۆمەڵەی ڕەنجدەران و یەكیەتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانیش لەناو ببرێت و مۆمی ڕوناكی وتەمەنی خەباتی ڕوباری خوێن بخاتە ژێر پرسیار.
ئەوەی دەمێنێتەوە ئەو پرسیارەیە ئایا بارزانی دەبێتە مەجەعی هەردو زۆن ، دەکرێت وەڵامەکەی ئاسان بێت چونکە ڕەگێکی هەیە دەزانین بارزانی مەرجەعی حیزبێک و بنەماڵەیەک و زۆنێکە و لەسەر ئەم بناغەیە کاری کردوە ، پێشتر لە بونی مەرجەعی حیزبی و زۆنی لە زۆنی سەوزدا نەیتوانیوە وا دەربکەوێ و ئێستەش ئەگەر چی زۆنی سەوز بێ مەرجەعە ، بەڵام بارزانی بە مەرجەع لەم زۆنەدا قبوڵ ناکرێت و خۆشی لەم ڕاستیە تێگەشتوە وە بۆ پارتی و سیاسەتەکانی وای دەبینن کە مەرجەعێک بە وێنەی مام جەڵال هەبێت تا مامەڵەی لەگەڵ بکەن و زۆنی سەوزیش نەیتوانیوە ئەم مەرجەعەی دوای مام جەلال و کاک نەوشیروان بەرهەم بهێنێت ، دوا جار ئەگەر ئێمە لەبەردەم گۆڕانکاری جیهانی و ناوچەیدا بین و دو زۆنی لە بەردەم بەریەککەوتنی ئەمریکا و ئێراندا بەرەو لە ناو چون بچێت ئەوا زەمینەی دروست بونی مەرجەعێک لەسەر دەستی درێژکراوەی هاوپەیمانەکانی ئەمریکادا دروست دەبێت ( ئامادە بونی نوێنەری سعودیە سامر لە ئاستی بەرزدا و خەمیس خەنجەر لە سوێندخواردنی نێچیرەڤاندا ) هەر بۆیە لە ئێستادا باشور لە غیابی مام جەلال و کاک نەوشیرواندا ئەو ئامادەگییەی تیا نیە کەسێک دیاری بکات وەک مەرجەعی نەتەوەیی باشور بە وێنەی باکور و ڕۆژئاوا کە ئاپۆ توانی ببێتە مەرجەعی باڵای دو پارچە ، ئەوەی دمێنێتەوە بە هەژاری لە بۆشایی پڕ کردنەوەی قاسملۆ و شەرەفکەندیادا دەناڵێنێت ڕۆژهەڵاتە کە ئێستە بۆ ئەو پارچەیەش زەمینە لەبارە بەڵام توانای بەرهەمهێنانی سەرکردەی کاریزمی نەک هەر لاوازە بەڵکو سفرە .
دواجار لە غیابی مام جەلال و کاک نەوشیرواندا ئەگەر چی زۆرێک لە سەرکردە ناکۆکەکانی ناو یەکێتی و گۆڕان دەیانەوێت بارزانی وەک مەرجەع ببینین بەڵام سروشتی زۆنەکان لە دوای ڕاپەڕینەوە ئەو ژینگەیەی دروست کردوە کە هیچ زۆنێک نەتوانێ مەرجەعی زۆنەکەی تر وەک مەرجەعی باڵای نەتەوەیی باشور ببینێت و بارزانیش تا ئێشتاش مەرجەعی حیزبێک و بنەماڵەیەک و زۆنێکە، وە مەرجەعی نەتەوەیی پێویستی بە کۆڕای گشتی و ئامادەگی ناوەکی هەیە تا بتوانێت ئەو مەرجەعە دیاری بکات، ئەوەی پێ ی دەوترێت نەوەی دوەمی سەرکردەکانی شاخ، ئەوانیش هیچیان تا ئێستا دەرنەکەوتوە ئەم بازنە بچوکە دەبڕن و دەتوانن ڕای گشتی بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن و ببنە مەرجەعی باڵای نەتەوەیی باشور و کۆتایی بێنن بە دابەشکاری ناوچەیی و هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ستراتیژی.