عیماد عه‌لی: بۆچی بردنه‌وه‌ی ئیمام ئۆغلۆ دڵخۆشی نه‌كردم؟
به‌ڵێ له رووی ته‌كتیكیه‌وه كورد جوڵه‌یه‌كی باشی كرد، ملهوڕی ئه‌ردۆگان به‌ر به‌ربه‌ستێكی گه‌وره كه‌وت و، تا راده‌یه‌ك توشی شكستی خۆی هات. سه‌ری دای له‌تاشه‌به‌ردی كه‌له‌ره‌قی خۆی و ده‌كرێت هه‌ندێك به ئاگای بێنێته‌وه. به‌ڵی كورد له‌مه‌ودوا وه‌كو ژماره‌ی رێژه‌یی به‌هێز و به‌ڵكو وه‌كو هێلكه‌ی ته‌رازووه‌كه رۆڵی خۆی له سیاسه‌تی گشتی توركیا و حساب بۆ كردن و هاوكێشه‌كان ده‌بینێت و هیچ ئۆردوگانێك ناتوانێت خۆی له‌و واقیعه گێل بكات، به‌ڵێ ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ له‌م قۆناغه‌دا له زۆر رووه‌وه به ناراسته‌وخۆش بێت له قازانجی كورده به گشتی، به‌ڵام ئایا ئه‌مه دڵخۆشكه‌ره بۆ ئامانجه ستراتیجیه‌كانی كورد و كوردستان؟
هه‌ر كه‌سێك به مێژووی دوورودرێژی جه‌هه‌په‌دا بچێته‌وه و به‌ڵكو تێڕامان له قسه و ره‌فتار و دروشمه‌كانی سه‌ركردایه‌تی بكات دڵخۆش نابێت، ئه‌گه‌ر ئێستا و له‌م وه‌زعه تا راده‌یه‌ك لاوازه‌یدا له ئاست مافه گشتی و سه‌ره‌تاییه گشتیه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌م شێویه‌ی بێت، ئه‌گه‌ر به یه‌كلایی رهتیاننكهتاوه له‌به‌ر پێویستیی كاتی به كورد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وه بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و بێهه‌ڵوێستی ده‌ربڕیوه، به‌ڵام تاڵه موویه‌ك له ره‌فتار و بۆچون و سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌كانی ئه‌تاتۆرك له‌مه‌ر پرسه ستراتیجیه‌كان له‌م حزبه‌دا نه‌گۆڕاوه. ئه‌م دوو حزبه‌ی توركیا( ئاكه‌په و جه‌هه‌په)ئه‌گه‌ر تائهنتكێك دوو ئاراسته‌ی جیاواز له به‌رێوه‌بردنی توركیا و ئامانج و رێباز و فكر و ئایدیۆلۆجیان هه‌بێت، به‌ڵام له‌مه‌ڕ پرسی كورد جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆیان تێدا نیه كه له به‌ر ده‌رئه‌نجامێكی هه‌ڵبژاردنێك له‌م جۆره‌ی ئه‌سته‌نبوڵ كورد شاگه‌شكه بكات و وا بزانێت له رووی پرسه‌كه‌ی و قوڵایی كێشه مێژووییه‌كه‌ی شتێك سه‌وز ده‌بێت و هه‌نگاوێك ده‌چێته پێشه‌وه. به‌ڵی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه ته‌كتیكیه بۆ كاروباری رۆژانه و ململانێی حزبی كارێكی ئه‌رێنیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داشی هه‌ر یه‌ك له‌و دوو حزبه باڵاتر بێت به‌له‌برچاوگرتنی روانینی ورد بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌وه ره‌نگه به‌زیاتر قوڵبونه‌وه و وردبونه‌وه له هاوكێشه‌كه و مێژووی هه‌ردوو حزب، ئه‌وا ره‌نگه زیاتر ره‌شبین بین و چاوه‌رێی ره‌فتاری باشتر له جه‌هه‌په نه‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر دروشم و بانگه‌شه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان بێینیه به‌رچاومان له‌وه‌دا یه‌كلایی ده‌بینه‌وه كه ته‌نانه‌ت خۆیان له‌قه‌ره‌ی هیچ شتێكی گرنگ بۆ كورد نه‌دا و په‌یمانی به‌دیهێنانی ته‌نانه‌ت بچوكترین مافی كوردیان له هیچ پاریزگایهكی توركیا له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌دا به پارێزگا ناسراو كوردیه‌كانه‌وه نه‌ك ئه‌مرۆ بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ بیده‌ن.
هه‌رچه‌ند زۆرێك له سه‌ركرده‌كان هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبوڵ به بربڕه‌ی پشتی سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان داده‌نێن و هێمای جه‌ماوه‌ری و پێگه و قورسایی هه‌ر حزبێك له‌سه‌رجه‌م توركیا ده‌رده‌خات به‌ڵام ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه توركیا سیاسه‌تی ناوه‌ندی خۆی له‌مه‌ڕ ده‌وڵه‌ت هه‌یه و له ڕێڕه‌وی پیاده‌كردنی سیاسه‌تی گشتی هێڵێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه هه‌ردوو حزب ناتوانن خۆیان لێلاده‌ن و تاكره‌وانه هه‌نگاو بنێن، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تاكانی ئاكه‌په و ره‌فتاره‌كانی ئه‌ردۆگان بهێنینهبهرچاو ده‌بینین كه له‌و باره‌وه ماوه‌یه‌ك خۆی له‌قه‌ره‌ی كێشهسهرهكیهكانی كورد به ئاشتی و چاره‌سه‌ری دا، به‌ڵام دواجار نه‌یتوانی له هێله دیاریكراوه‌كه ده‌ربچێت و له چه‌قی گۆلاوه خه‌سته‌كه‌ی بۆچونه ئهتاتۆركیهكه رزگاریبێت، له‌مه‌ڕ ئازادی و مافی گه‌لان و دیموكراسی و به تایبه‌تی پرسی گه‌لی كورد تاكه هه‌نگاوێك جیاوازی ده‌رنه‌خست، سه‌ره‌رای چه‌ند هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی له‌و باره‌وه تاوه‌كو خۆتوندكردنی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و دووباره پاشگه‌زبونه‌وه‌ی.
بۆیه پرسی ئێمه نه به سه‌ركه‌وتنی جه‌هه‌په چاره‌سه‌ر ده‌بێت و نه ئاكه‌په‌ش، به‌ڵكو ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ته‌رازووی هێز و سه‌نگی سیاسی نێوخۆیی رووت بۆ لایه‌ك لاسه‌نگ ده‌بێت كه جگه له‌به‌رده‌وامبوون له تاكره‌وی نێوخۆیی سه‌ركردایه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیای قووڵ هیچی لێناخوێنرێته‌وه. پرسی كوردیش پێویستی به هه‌نگاوی گه‌وره و گۆڕێنی عه‌قڵیه‌تی سه‌ركردایه‌تی توركیایه نه‌ك هه‌ڵبژاردنێك لێره‌و له‌وێ، بۆیه سه‌ركه‌وتنی ئیمام ئۆغلۆ هیچ دڵخۆشی نه‌كردم.