زەبەنگ بەهادین: سورانهوهى پاره له ژێر ده‌سه‌لاتى یه‌كێتى و پارتى.
پاره وه‌ك خودى ناوه‌كى خۆى هیچ سودێكى نى یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پاره نه ده‌خورێ وه نه ده‌خورێته‌وه وه نه لهبهریش ده‌كرێت، به‌ڵام به هۆى پاره‌وه ده‌توانین هه‌موو پێداویستى یه‌كانى ژیان فه‌راهه‌م بكه‌ین. بۆیه پێویسته پاره هه‌میشه به شێوه‌ى سورانه‌وه به‌رده‌وام بێت وه‌ك خوێن له جه‌سته‌ى مرۆڤدا، ئه‌و پارانه‌ى كه له سورانه‌وه ده‌وه‌ستێنرێن زه‌ره‌ى زۆرتر ده‌بێت بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه وه‌ك له قازانج. سورانهوهى پاره به ماناى زیندوێتى كۆمه‌ڵگا و نیشتیمان دێت.
ئه‌و پارانه‌ى كه له ناو نیشتیمان‌دا ده‌سورێت، ده‌توانێت كارى ته‌ندروستى خۆى بكات، به شێوه‌ك پێداویستى یه‌كانى تاك و كۆمه‌ڵگا به دى ده‌هێنێت وه بره‌و به به‌ره‌و پێش چونى ناوچه‌كه ده‌دات له هه‌مان كات ده‌بێته هۆكارى نه‌هێشتنى بێكارى و نه‌بوونى وه نه‌هێشتنى تاوان.
له هه‌رێمى كوردوستان پاره‌یه‌كى بێ‌شومار هه‌یه هه‌ر له ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه ى دوایدا به هه‌زاره‌ها ملێونێرى دۆلار په‌یدا بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه ده‌سه‌ڵاتداران و حیزبه‌كان و سه‌ركرده‌كانى حیزبه‌كان چونه‌ته ریزبه‌ندى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى جیهانه‌وه. كوردوستان سه‌رچاوه‌ى ژیان و سه‌رچاوه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ند بوونى زۆره له هه‌موویان گرنگتر نه‌وت و غازه، بۆ شانس و به‌خته‌وه‌رى ئه‌م حیزبانه پێگه‌ى هه‌رێمى كوردوستان كه‌وتۆته شوێنێكه‌وه له ئێستادا هیچ فۆكهسێكى ده‌ره‌كى به‌سه‌ره‌وه نى یه، بۆیه ده‌بینین ئه‌و پاره زۆره‌ى كه له رێگه‌ى نه‌وته‌وه ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانى كوردوستان ده‌كه‌ویت، كه‌سێك نى یه پێیان بڵێت ئه‌م پاره‌یه چى لێ ده‌كه‌ن و بۆ كوێ ى ده‌به‌ن. حكومه‌تى هه‌رێم هه‌میشه ده‌ڵێت ئێمه قه‌رزارین وه‌ك ئه‌وه‌ى حكومه‌ت نه‌وتى كرى بێت نه‌ك فرۆشتبێتى. هیچ دوكومینتێك نییە برى قه‌رز یان قازانج نیشان بدات، هه‌میشه فایله‌كانى ده‌رهێنان و فرۆشتنى نه‌وت شاراوه‌و نا شه‌فافن. ئه‌و حیزبانه‌ى به ناو ئۆپوزسێون بوون ئه‌وانیش به چه‌ند به‌رمیلێك ده‌میان به‌ستراوه‌و بێده‌نگ كراون.
جگه له نه‌وت داهاتى گومرگ و داهاتى ناوخۆ و چه‌نده‌ها داهاتى تر بوونى هه‌یه له كوردوستان دا، كه هیچیان چاودێری یه‌كى بێگه‌ردیان به‌سه‌ره‌وه نى یه. كێشه‌كه به ته‌نها لێره‌دا نى یه كێشه ئه‌وه‌یه ئه‌و پاره‌یه‌ى له رێگه‌ى ئه‌م داهاتانهوه ده‌ست حكومه‌ت یان باشتر وایه بڵێن حیزبه‌كان ده‌كه‌وێت لێره سورانه‌وه به‌و پاره‌یه ناكرێت تا هه‌ر هیچ نه‌بێت ببێته هۆى نه‌هێشتنى بێكارى و برسێتى، وه‌ك ده‌بینین زۆرینه‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پاره‌كانیان ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ى ووڵات و له‌وێ وه‌به‌رهێنانى پێده‌كه‌ن هه‌ندێكیشیان پاره‌كانیان حه‌شار ئه‌ده‌ن و ئهیخهوێنن، هه‌ندێكى تریشیان بۆ كارى بێ سوود به كار دێنن. ئه‌مه گرفتێكى گه‌وره‌ى بۆ كۆمه‌ڵگا دروست كردووه به‌وه كه هه‌لى كار نه‌ماوه و ساڵانه به هه‌زاره‌ها كه‌س خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن و هه‌لێكى كاریان ده‌ست ناكه‌وێ.
یه‌كێكى تر له كێشه گه‌وره‌كانى هه‌رێمى كوردوستان نه‌بوونى سیستمێكى دادپه‌روه‌رى مووچه‌یه، به شێوه‌یه‌ك كه‌سانێك هه‌ن كه مووچه‌كه‌یان ده‌چێته هه‌شت ملێون دینار له كاتێكدا كه‌سانێكى تر هه‌ن مووچه كه‌یان ناگاته سێ سه‌د هه‌زار دینار. كێشه له وه‌دایه ئه‌و كه‌سه‌ى كه هه‌شت ملێونهكه وه‌رده‌گرێ پاره‌كه‌ى ناخاته دۆخى سورانه‌وه تا ده‌ور و به‌ره‌كه‌ى سوودى لێ ببینێ. به پێچه‌وانه‌وه پاره‌كانى ده‌خه‌وێنێ، یان مولكێكى بێ سوودى لێ ده‌كرێ، به‌مه‌ش زه‌ره‌ى بۆ پاره ده‌بێت. ئه‌مه كارى په‌رله‌مانه كه ئه‌م نادادپه‌روه‌رى یه راست بكاته‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك ئه‌وانه‌ى مووچه‌كانیان زۆره، كه‌مى بكاته‌وه. ئه‌و پاریهى له وان ده‌مێنێته‌وه بكرێته پرۆژه به شێوه‌یه‌ك گه‌نجه‌كان سوودى لێ ببێنن، ئه‌و پاره‌یه بكه‌وێته‌وه سوران بۆ بهردهاوتم بوونى گه‌شه‌ى تاك و كۆمه‌ڵگا.
پێناچێت هه‌م یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان هه‌م پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان زۆر بروایان به كورد و كوردوستان هه‌بێت. هه‌روه‌ها هیچیان بروایان به داهاتووى هه‌رێمى كوردوستان نى یه، بۆیه ده‌بینین هیچیان كار ناكه‌ن بۆ گه‌شه سه‌ندنى كۆمه‌ڵگا و به‌ره‌و پێش بردنى وولات، ئه‌وان وا ده‌زانن گه‌شه كردنى وولات له چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كى به‌رز و چه‌ند پاركێكدایه. یه‌كێتى و پارتى چ كارهگهیهكیان داناوه چ پرۆژه‌یه‌كى سترتیژیان كرده‌وه، هه‌رچى سه‌رمایه‌و پاره‌یان هه‌یه له ده‌ره‌وى ووڵات وه‌به‌رهینانى پێده‌كه‌ن، ئه‌مه سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌ی هیچیان بروایان به داهاتووى ووڵات نى یه.
ده‌بێت كارى داهاتووى سه‌رۆكى حكومه‌ت راستكردنه‌وه‌ى ئه‌م دۆخه لارهبێت. سهرهتابه رێكخستنه‌وه‌ى سیستمى مووچه پاشان به ریكخستنهوهى داهاتى نه‌وت و سه‌رجه‌م داهاته‌كانى دى له پاش ئه‌وه جێبه‌جێكردنى كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ى ستراتیژى به مه‌به‌ستى دابینكردنى هه‌لى كار بۆ گه‌نجان به كوردى و به كورتى، كاركردن بۆ سورانهوهى پاره، كه به دڵنیاى هیچیان ناكات.