شەریف هەژاری: قاسملوو – له بیرمه‌ندێكی جیهانییه‌وه، بۆ ڕابهرێكی سیاسیی (سه‌یر)!
به‌شی یه‌كه‌م: قاسملوو وه‌ك بیرمه‌ندێك و داهێنانی (مه‌دره‌سه‌ی شۆڕشگێڕیی مۆدێرن) له ئاستی جیهان دا!
گرنگی قاسملوویزم، قاسملوویزم واته (مه‌دره‌سه‌ی شۆڕشگێڕیی مۆدێرن) كه قاسملوو، داهێنه‌ریه‌تی، ئه‌وه‌یه: هه‌تا زه‌مان به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات، تێفكرینه‌كانی بۆ كۆمه‌ڵگای كوردیی و كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تیی، پێویست‌تر ده‌بن!
قاسملوویزم: مه‌دره‌سه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی (شۆڕشگێڕی مۆدێرن)ه.
وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاری) پێموایه: پۆلێنبه‌ندی (قۆناغه‌كانی شۆڕشگێڕیی) له مێژووی سیاسیی جیهان دا، دوو قۆناغه:-
یه‌كه‌م قۆناغی شۆڕشگێڕیی (قۆناغی شۆڕشگێڕی كلاسیك)ه:- ئه‌م قۆناغه، قۆناغی هاتنه‌بوونی ته‌واوی بزاوته شۆڕشگێڕه‌كان و بیرمه‌نده سیاسییهكانیانه له مێژووه‌وه هه‌تا ساڵی 1961.
له‌م قۆناغه‌دا، كه‌سی (شۆڕشگێڕی كلاسیك!) هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك (خۆكووژی، ته‌قاندنه‌وه‌ی پرد و ڕێگاوبان، خه‌ڵك ڕفاندن، خۆسه‌پاندن و ڕه‌فتاری دیكتاتۆرانه له شۆڕش) دا و، له ساتی گرتنهدهسهڵاتیش دا (وهرهسات- سه‌پاندن و دیكتاتۆرییه‌ت)ی به ڕه‌وا زانیووه و (ده‌زانێ!) و، شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕانه‌یان پێ ده‌به‌خشێ و، خۆی له سه‌ره‌وه‌ی ههرهمهكهوه داده‌نێ و، هه‌موو كۆمه‌ڵگا و سامانی كۆمه‌ڵگاش له ئامانجه تهنگهتیلهكانیی دا و، له خزمه‌ت خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، یاخود له خزمه‌ت ده‌ست و پێوه‌نده ئایدۆلۆژیستهكانیی دا، قه‌تیس ده‌كاته‌وه.
ئه‌م قۆناغی شۆڕشگێڕییه سه‌ره‌وه، كه به (قۆناغی شۆڕشگێڕی كلاسیك) پۆلێنبه‌ندیم كردووه. تێیدا ته‌واوی بزاوته (ماركسیی، لیبراڵه‌كان، ئیسلامییه‌كان و ناسیۆنالیستییهكان) سوودیان له كرده‌وه‌ی (خۆكووژی، ته‌قاندنه‌وه‌ی پرد و ڕێگاوبان، خه‌ڵك ڕفاندن و بهبارمتهكردن، خۆسه‌پاندن و ڕه‌فتاری دیكتاتۆرانه له شۆڕش) دا وه‌رگرتووه و به‌كاریان هێناوه. ته‌نانه‌ت شۆڕشێكی مه‌زنی وه‌ك (شۆڕشی فه‌ره‌نسی)یش كه مرۆڤگه‌رایی و یه‌كسانخوازیی دروشمه هه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی بوو، له قۆناغی شۆڕشه‌كه‌دا، كرده‌وه‌ی دڕندانه (دیلكووشتن، سووتاندن و سه‌ربڕین)ی تێدا ئه‌نجام درا.
دووه‌م قۆناغی شۆڕشگێڕیی (قۆناغی شۆڕشگێڕیی مۆدێرن)ه:- ئه‌م قۆناغه شۆڕشگێڕییه به مه‌یینی ئایدیاكانی (قاسملووی بیرمه‌ند) دێته‌ئاراوه، كه له شوناسبه‌خشین به (تاكی شۆڕشگێڕی مۆدێرن و خودی شۆڕش)، قۆناغه‌كه وه‌ك ڕه‌وتێكی مۆدێرنی شۆڕشگێڕیی، له قۆناغی شۆڕشگێڕی كلاسیك، جیا ده‌بێته‌وه.
تێز و تێفكرینه‌كانی مه‌زنه بیرمه‌ندی جیهانیی و ڕێبه‌ری شۆڕشخولقێنی كورد (قاسملوو)، هه‌م له تیۆریی و، هه‌م له پراكتیك دا، سه‌رنجی نوخبه‌ی جیهانیی و چهپهشۆڕشخولقێنهكانی دنیای به‌لای خۆیدا جه‌زب كرد. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایكرد، كه: تێز و تێفكرینه‌كانی وه‌ك (مه‌دره‌سه) و (دیارده‌یه‌كی نوێ)ی ناو دنیای شۆڕشگێڕیی، هاته‌بوون.
له نوخبه سیاسییه جیهانییه‌كان و چه‌په شۆڕشگێڕه مۆدێرنه‌كان كه باسیان له تێز و تێفكرینه‌كانی قاسملوو وه‌ك مه‌دره‌سه‌ی شۆڕشگێڕی مۆدێرن كردووه و سوودیان لێی وه‌رگرتووه، بریتین له: ((سه‌ركرده‌كانی چه‌په شۆڕشگێڕه‌كانی چیكۆسلۆڤاكیای جاران، بێرنارد كۆشنێری فه‌ره‌نسیی، میته‌ران، كراسكییه، پیه‌ر مۆرا و… هتد)).
لێره‌دا پرسیارێكی مه‌نتیقی دێته‌بوون: كه‌ی و چۆن تێفكرینه مۆدێرنه‌كانی (قاسملووی حه‌كیم) وه‌ك قۆناغێكی تر له ڕه‌وتی شوناس پێ به‌خشین به قۆناغێكی نوێی شۆڕشگێڕیی، كه (قۆناغی شۆڕشگێڕیی مۆدێرن)ه، هاته‌بوون!؟
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه چی بوون كه (قاسملوو) بۆ (تاكی شۆڕشگێڕ) دیاری كردن؟
جیاكاری ئه‌م قۆناغه له قۆناغی شۆڕشگێڕه كلاسیكه‌كان، له‌وه‌وه‌یه كه (قاسملووی حه‌كیم) له تێفكرینهكانیی دا جه‌خت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بۆ مرۆڤی (شۆڕشگێڕ) ده‌كاته‌وه، كه ده‌بێت تاكی شۆڕشگێڕ هه‌ڵگری ئه‌و خه‌سڵه‌تانه بێت، كه ئه‌و، پراكتیزه‌كردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه به مه‌رجی بنه‌ڕه‌تیی (شۆڕشگێڕبوون)، داده‌نێت!
قاسملوو ئامانجی ئه‌وه‌بووه، (قۆناغی شۆڕشگێڕی كلاسیك) كه تاكگهلێك به ناوی (شۆڕشگێڕ) تێیدا هاتوونه‌ته‌بوون و په‌روه‌رده‌بوون كه ئۆپۆرتۆنیست و دیكتاتۆر و خۆسه‌پێن بوون، بگۆڕێت بۆ قۆناغێك كه (تاكی شۆڕشگێڕ و حیزبی شۆڕشگێڕ) له هه‌ر چه‌شنه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئۆپۆرتۆنیستانه و خۆسه‌پێنانه و چهوساندنهوهكاری، داماڵێت و، شۆڕشگێڕبوون ببێته باوه‌ڕێكی تێكۆشان له پێناو ئازادبوون و یه‌كسانیی و دیموكراسیخوازیی دا. ئه‌و قۆناغه‌ی قاسملووی داهێنه‌ر بۆ شۆڕشگێڕیی بریتییه له: قۆناغی مۆدێرنی شۆڕشگێڕیی).
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی (كه‌ی) تێفكرینه‌كانی هاتنه‌بوون!؟
سه‌ره‌تای مه‌یینی تێفكرینه مۆدێرنه شۆڕشگێڕییه‌كانی قاسملوو له ڕه‌خنه و پێشنیاره‌كانی ئه‌و بیرمه‌نده له قۆناغی (شۆڕشگێڕیی كلاسیك) و وه‌لانانی ئه‌و قۆناغه، بۆ سه‌ره‌تای ساڵی 1960 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌و ده‌ورانه‌دا، قاسملوو له چیكۆسلۆڤاكیا وانه‌بێژ بوو. له‌وێ هه‌م وه‌ك وانه‌بێژێكی زانكۆ و، هه‌م وه‌ك نوخبه‌یه‌كی شۆڕشگێڕی نه‌ترس، تێفكرینه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو و، له خستنه‌ڕووی داهێنانه شۆڕشگێڕه‌كانی ناسڵه‌مێته‌وه.
له 10 ی 7 ی ساڵی 2014، له سیمینارێكی زانستییم دا له زانكۆی سلێمانی، خوێندنه‌وه‌یه‌كی (ماتماتیكی-مێژوویی-سیاسیی)م له‌سه‌ر (قاسملوو)، به ئاماده‌بوونی ده‌یان پڕۆفیسۆر و ئه‌كادیمیست، ئه‌نجام دا.
له‌وێ، پڕۆفیسۆر عیزه‌ددین مسته‌فا ڕه‌سوڵیش وه‌ك پشتیوانییه‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه مۆدێرنهكهم، هه‌م وه‌ك شاهید حاڵێك و، هه‌م وه‌ك ئه‌كادیمیستێكی ساڵانی شه‌سته‌كان، له مشتومڕی كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد: (ئه‌و وه‌ك شاهیدحاڵێك له نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌وه‌بووه كه له ساڵی 1961 هه‌تا 1968 سه‌ركرده‌ی حیزبه چه‌په شۆڕشگێڕه‌كانی چیكۆسلۆڤاكیا سه‌ردانی قاسملوویان له شوقه‌كه‌یدا ده‌كرد و، كه‌ڵكیان له تێفكرین و ئایدیا داهێنه‌رانه‌كانی وه‌رده‌گرت).
به پێی سه‌رچاوه‌كان، تێفكرینه‌كانی قاسملوو له‌و سه‌رده‌مانه‌دا، دژ به سیستمی ماركسیزمی شوره‌وی و بزاوته شۆڕشگێڕه كلاسیكه‌كان، كه هه‌زاران ئازادیخوازیان خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرد، هاته‌بوون و، تێزه‌كانی بۆ نوخبه‌ی چه‌په شۆڕشگێڕه‌كانی جیهان، به‌یان كردووه.
قاسملوو له (پراگ) چیكۆسلۆڤاكیاوه تا پاریس (فه‌ره‌نسا)، كۆڵنه‌ده‌ر بووه له میتۆدی ڕه‌خنه لۆژیكییه‌كانی له چه‌پی باوی ئه‌و سه‌رده‌م و سته‌مكارییه‌كانیان و، به‌رده‌وامیش بووه له هوشیاركردنه‌وه‌ی سه‌ركرده ناسراوه‌كانی چه‌په‌كانی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی (قۆناغی شۆڕشگێڕیی كلاسیك) وه‌لا بنێن و ڕه‌خنه له كه‌موكورتییه‌كانی ئه‌و سیستمانه بگرن و، قۆناغێك بێننهبوون كه بزافه شۆڕشگێڕییه‌كان له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی (مرۆڤگه‌رایی و دیموكراسیخوازیی) دا، یه‌كانگیر بكرێن.
قاسملووی مه‌زنه بیرمه‌ند، وه‌ك تاقانه بیرمه‌ندێكی جیهانیی و، وه‌ك شۆڕشگێڕێكی چه‌پ، جوامێرانه به بێ ئه‌وه‌ی له تێرۆری فكری و هه‌ڕه‌شه و كوشتنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره ماركسییه شۆڕشگێڕه كلاسیكه‌كان و حیزبه چه‌په شۆڕشگێڕه كلاسیكه‌كانه‌وه، سڵ بكاته‌وه، باوه‌ڕی وابووه: نابێت تایبه‌تمه‌ندیی و كرده‌وه‌كانی (مرۆڤی شۆڕشگێڕ) له‌گه‌ڵ (مرۆڤگه‌رایی) و (دیموكراسییخوازی) دا یه‌ك نه‌گرێته‌وه‌و دژبه‌ری بكات. بۆیه تێفكرینه مۆدێرنه‌كانی بۆ شوناس پێ به‌خشین به قۆناغێكی نوێی شۆڕشگێڕیی، كه (قۆناغی شۆڕشگێڕی مۆدێرن)ه، له‌سه‌ر چوار بنه‌ما بنیاد ده‌نێت، كه پێی وا ده‌بێت:
1- شۆڕشگێڕ ده‌بێت ڕه‌خنه‌گر بێ و، سه‌ركرده په‌رست نه‌بێت و، بڕوای به بڕیاری به كۆمه‌ڵ هه‌بێت.
2- شۆڕشگێڕ ده‌بێت مرۆڤگهرا و یه‌كسانخواز بێت.
3- شۆڕشگێڕ ده‌بێت دیموكراسیخواز بێت. به‌لای قاسملووه‌وه: (چه‌ندێك خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گرنگه، هێنده‌ش خه‌باتی دیموكراسیخوازی، گرنگه).
4- خودی شۆڕشگێڕ هه‌ر ده‌بێت ئه‌خلاق له سیاسه‌ت دا ڕه‌چاو بكات و، حیزبی شۆڕشگێڕ هه‌ر ده‌بێت خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانی خۆی بێت!
كه‌وابوو، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه بیرمه‌ندێكی جیهانیی وه‌ك قاسملوو، له داهێنانی (مه‌دره‌سه‌ی شۆڕشگێڕی مۆدێرن) دایهێناوه، كلیلی گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه، كه: له لایه‌ك به ڕه‌چاوكردنیان حیزبی شۆڕشگێڕ و خودی شۆڕشگێڕ، نابنه كه‌ره‌سته و ئامێری ده‌ست زلهێزه‌كان و ده‌وڵه‌ته خاوه‌ن هه‌ژموونه ناوچه‌ییه‌كان.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، به ڕه‌چاوكردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه، حیزبی شۆڕشگێڕ و تاكی شۆڕشگێڕ نابنه چه‌وسێنه‌ر و سته‌مكار. ئه‌م تێز و تێفكرینانهش چاره‌سه‌رێكی لۆژیكی-ڕادیكاڵی گرنگ بوون كه بۆ كایه‌ی حیزبه شۆڕشگێڕه كلاسیهكهكان و تاكی شۆڕشگێڕی كلاسیك دایهێنا. له‌وه‌ی: هه‌م وه‌ك تاك و هه‌م وه‌ك حیزبهكانییش به‌وه (شوناسی شۆڕشگێڕبوون) به‌سه‌ریاندا پراكتیزه ده‌بێت كه هه‌میشه تێكۆشانیان بۆ یهكسانخوازی و مرۆڤگه‌رایی و دیموكراسیخوازیی بێت و، هه‌رگیز له هیچ باجدان و قوربانیدانێك له پێناو ئه‌و ئامانجه ژیانخوازیانهدا، هه‌دا نه‌ده‌ن.
قاسملوو، له‌و مانیفێستهشی دا كه به چه‌ندین تێز له فۆرمی سیستمی (سۆشیاڵێزمی دیموكراتیك) وه‌ك سیستمێكی نوێ بۆ حوكمهتداری ده‌وڵه‌تانی جیهان خولقاندی، به‌ڕوونی وردبوونه‌وه هزرییه‌كانی ئه‌وه‌یه: (هه‌م سیستمی سه‌رمایه‌داری چه‌وساندنه‌وه‌ی تێدایه و، هه‌م سیستمی شیوعیه‌تی سۆڤیه‌تیی و ماوییش چه‌وسێنه‌رن). كه‌وابو، لای قاسملوو ئامانج ئه‌وه‌یه: ((ژیربیران به به‌رده‌وامیی له تێفكرینی لۆژیكی دا بن، تاوه‌كو سیستمێك و ڕێگایه‌كی لۆژیكی بگرنه‌به‌ر كه سیستمه سیاسییه‌كانیان و كاری حیزبایهتییشیان هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی گشت له سه‌روو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه بكه‌نه كلیلی هه‌نگاو و ستراتیژ و ئه‌جێنداكانیان)).
سه‌رده‌مانێك كه قاسملوو وه‌ك بیرمه‌ندێكی جیهانیی ئه‌م ڕه‌خنانه‌ی له ساڵانی سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیست هێناوه‌ته‌بوون، پاشتریش هه‌ر به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ری تاوه‌كو ساڵانی هه‌شتاكان به ته‌واوی به‌یانی كردوون، ئه‌وكات هه‌م سیستمی سه‌رمایه‌داری هاوتای ئه‌م سیستمه‌ی ئێستای خۆراوا نه‌بووه كه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش مرۆڤگه‌رایی تێ ئاخنرابێ و، هه‌م كه‌سیش ڕه‌خنه‌ی له سیستمی چه‌وسێنه‌ری شیوعیه‌تی سۆڤیه‌تیی و ماوی نه‌ده‌گرت. به‌تایبه‌ت ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌مانی دوای تێفكرینه داهێنه‌رانه‌كه‌ی قاسملووش دا، چه‌ندین ڕێكخراوی كوردی به سه‌ری شیوعیه‌تی سۆڤیه‌تیی و ماویزمی چینی سوێندیان ده‌خوارد، وه‌ك: (حیزبی شیوعیی كوردستان. كۆمه‌ڵه‌ی ماركسیست-لینینیزمی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان، په‌كه‌كه و، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕانی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران).
وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاری) پێموایه: میتۆدی ڕه‌خنه‌گرانه له تێفكرینه داهێنه‌رانه‌كانی قاسملوو له‌سه‌ر یه‌ك بنه‌ما سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌بووه: ((قاسملوو پێی وابووه و هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌وه‌بووه كه نوخبه و سه‌ركرده شۆڕشگێڕه‌كانی جیهان و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپا بێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، كه: مرۆڤی شۆڕشگێڕ نابێ و ناكرێت له هیچ ڕوویه‌كه‌وه چه‌وسێنه‌ر و خۆسه‌پێن بێ)). كه‌چی هه‌م له ده‌سه‌ڵاتی شیوعیهتیی سۆڤیه‌تیی و، هه‌م له ده‌سه‌ڵاتی ماوی چینیی و، هه‌م له حیزبه شیوعیی و ماوییهكانی وڵاتانی ترییش دا (به ئه‌وانه‌ی كوردستانیشه‌وه كه ئه‌و زه‌مانه شوێنكهوتهبوون)، چه‌وساندنه‌وه درێژه‌ی هه‌بووه‌و، نوخبه‌ی چه‌پی شۆڕشگێڕی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش ده‌روێش-سیفه‌تانه شوێنی سیستمی شیوعیه‌تی سۆڤیه‌تیی و سیستمی ماوی چینی كه‌وتبوون، به ته‌واوی سه‌ركرده كورده‌كانی پرۆ-ماوی و پرۆ-سۆڤیهتییشهوه هه‌ر عاشقانه شوێنكهوتهبوون و خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه‌ی تایبه‌تی خۆیان نه‌بوون.
بۆ نموونه:
یه‌كه‌م: یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان، كه چه‌ندین سه‌ركرده‌ی ناودهركردووی هه‌بوو. ئه‌وانه له قۆناغێك دا شوێنكه‌وته‌ی (ماركسیزم-لینینیزم) بوون و، دواتریش بوونه شوێنكه‌وته‌ی (ماویزم) له ژێر كاریگه‌ری سه‌ركرده‌كانی سازمانی شۆڕشگێڕیی حیزبی توده‌دا. له ڤیدیۆكه‌ی مام جه‌لال هی ساڵی 1981، كاتێك پێشمه‌رگه‌كان بۆ شه‌ڕی پارتیی هانده‌دات (كه شه‌ڕی پارتیی- یه‌كێتیی شه‌ڕێكی ده‌سه‌ڵاتخوازیی و خێڵه‌كیی بووه، هه‌تا شه‌ڕێكی ئایدۆلۆژیی بوو بێت). مام جه‌لال ده‌ڵێت: (ئێوه ده‌بێت شه‌ڕی تاقمی به‌كرێگیراوی قیاده موه‌قه‌ته بكه‌ن. چونكه له ماركسیزم- لینینیزم لایان داوه)). كه‌وابوو، له‌و كاته‌دا سه‌ركرده‌كانی كورد نه‌گه‌شتوونه‌ته ئه‌و ئاسته هوشیارییه‌ی كه ڕه‌خنه له سیستمی لینینیزم و بگره ماویزمیش بگرن. هه‌ربۆشه كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه وه‌لائیان بۆی هه‌بووه، ده‌كه‌نه‌وه و، پێشمهرگهكانییش وه‌ها په‌روه‌رده ده‌كه‌ن و هان ده‌ده‌ن.
قاسملوو بیست ساڵ پێش ئه‌وه (واته له 1961)ه‌وه، ڕه‌خنه‌ی له سیستمی مه‌وجودی ماركسیزم و ماویزم گرتووه‌و، له دوای تیرۆركردنه‌كه‌ی و له ساڵی 1991 ییشه‌وه به ته‌واوی بۆ جیهان سه‌لما، كه تێفكرینه‌كانی قاسملوو له باره‌ی حیزبه كلاسیكییه ماركسیزم و ماویزمهكانهوه، سه‌د له سه‌د دروست بوون. چونكه قاسملوو له‌سه‌ر بنه‌مای (دژه چه‌وساندنه‌وه) به میتۆدێكی (لۆژیكی-سیاسیی) تێفكرینه‌كانی بنیاد ناوه. ئیتر ئه‌و چه‌وسێنه‌ره (ماوی بێ، ماركسی بێ، لینینی بێ، ستالینی بێ، داگیركه‌ری ئه‌وروپی بێ، تورك بێ، فارس بێ، عه‌ره‌ب بێ، ئیسلامی سیاسیی بێ)، یاخود هه‌ركه‌س و لایه‌نێكی تر بووبێت.
دووه‌م: پاش هاتنه‌سه‌ركاری ڕژێمی ئاخونده‌كانی ئێران، كۆچ پێ كردنی به‌شێكی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی مه‌ریوان له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئێرانه‌وه، یه‌كێكه له ناهوشیارییهكانی تری سه‌ركرده‌كانی (كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕیی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان) و، ئه‌و كاره‌یان ده‌یسه‌لمێنێت كه عاشقانه شوێنكه‌وته‌ی (ماویزم) بوون و خاوه‌نی ئه‌و هوشیارییه نه‌بوون كه بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی تایبه‌ت به خۆیان و چۆنیه‌تی پراكتیزه‌كردنی سه‌ربه‌خۆییانه‌ی خه‌باته‌كه‌ی خۆیان هه‌بێت.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی به‌ریتانیا، ئاوها ئاماژه بۆ سه‌رپه‌رشتیارانی كۆچی مه‌ریوان ده‌كات: (به هۆی هه‌ڵتۆقینی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ماویزم له ناو كورده‌كان دا، كه توندڕه‌وانه شوێنكه‌وته‌ی ماوتسی تۆنگ و كرده‌وه‌و ئایدیاكانین. هه‌مان كاره‌كانی ماوتسی تۆنگ دووباره ده‌كه‌نه‌وه. ماوتسی تۆنگ چۆن كۆچی چه‌ندان ملیۆنی به جوتیارانی چین كرد بۆ پێكانی ئامانجه‌كه‌ی، ئه‌مانیش ئه‌یانه‌ویست له شارۆچكه‌یه‌كی بچوكی كورده‌كان دا هه‌مان كاری ماوتسی تۆنگ دووباره بكه‌نه‌وه و، چاولێكه‌ری له ئه‌و بكه‌ن. به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و هوشیارییه سیاسییه‌یان هه‌بێت كه خه‌باتی ئه‌مان وه‌ك كورد له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كه‌ی ماوتسی تۆنگ دا جیاوازه و، ئه‌و كۆچ پێكردنه‌ی به‌شێكی دانیشتوانی شارۆچكه‌ی مه‌ریوان ئه‌گه‌ر درێژه‌ی بكێشابایه له سودی دهسةلاتی ناوه‌ندی تاران ده‌بوو. چونكه ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی مه‌لاكانی تاران هه‌ر ئه‌وه مه‌به‌ستیانه كه شار‌و شارۆچكه كوردییه‌كان له جه‌ماوه‌ری كورد چۆڵ بكه‌ن)).
لێره‌دا ئه‌وه ڕون ده‌بێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه نفوزی هه‌بایه و له ناوه‌ندی (هه‌رێمی كرماشانی پایته‌ختی سیاسیی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان)، یاخود له شاره‌كانی (ورمێ، سنه، ئیلام و ناوچه‌كانی لوڕستان)ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیش دا كۆچی به كورده‌كان (بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییش) بكردبا، وه‌ك چاولێكه‌ری له كاره‌كانی ماوتسی تۆنگ، ئه‌وا كۆمه‌ڵه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به ده‌سه‌ڵاتی فاشیستیی فارس و ئازهرییهكانییش ده‌كرد.
به‌ڵام به‌وه به‌خت یاوه‌ری كورد بووه كه كۆمه‌ڵه خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر نه‌بوون. چونكه ئامانجی ماوتسی تۆنگ مه‌سه‌له‌یه‌كی تر بووه و له وڵاتی چین دا بووه. به‌ڵام تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌ی كورد مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه و له نیشتیمانێكی داگیركراوی سه‌ر خاكێكی پانتر دابووه كه ناوی نراوه (ئێران). ڕژێمی ناوه‌ندی ئێرانییش هه‌میشه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی جینۆسایدی ڕه‌گه‌زی كورده له ناو شاروشارۆچكهكانیان دا‌و، شوێن پێ چۆڵ كردنیانه! هه‌ر بۆیه، تۆ به‌هۆی شوێنكهوتهییت بۆ (لینینیزم، یان ستالینیزم، یاخود ماویزم)، ناكرێت هه‌رچی (لینین، یان ستالین، یاخود ماوتسی تۆنگ) كردوویانه تۆ بێیت به‌سه‌ر خه‌ڵك و خاكی كوردستاندا دووباره‌ی بكه‌یته‌وه‌و چاولێكه‌ری بكه‌یت. چونكه تایبه‌تمه‌ندی خه‌ڵك و خاكی كوردستان و، ئامانجی پرسی كورد و، سیاسه‌تی داگیركه‌رانی كوردستان، له ڕووی سیاسیی و ئابوریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ته‌نانه‌ت ئاینییشه‌وه، جیاوازه له دیمۆگرافیا و جیۆپۆله‌تیكی ناو ڕوسیا و چین.
ئه‌م دوو نمونه‌یه‌ی (یه‌كێتیی و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕیی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران)م بۆیه هێنایه‌وه، چونكه ڕاده‌ی شوێنكه‌وته‌یی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سه‌ركرده چه‌په‌كانی كورد بۆ حیزبه ماركسیزم- لینینیزم و ماویزمهكانی وڵاتان و بۆ (لینین و ماوتسی تۆنگ) ده‌سه‌لمێنێت. كه‌چی قاسملوو له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانه‌وه له ئاستی جیهانیی دا وه‌ك بیرمه‌ندێك دێته‌بوون و، ڕه‌خنه له كرده‌وه نامرۆڤایه‌تییه‌كانی حیزبه چه‌په ماركسیزم-لینینیزم و ماویزمه باوه‌كانیش ده‌گرێت و، ئایدیای نوێ دێنێته‌بوون. ئه‌مه جیاوازی پێگه‌یشتوویی و تێگه‌یشتوویی قاسملوو له ئاستی جیهانیی دا ساغ ده‌كاته‌وه و، پڕ- سودبوونی تێفكرین و تێزهكانیشی له قازانجی پرسی كورددا، ده‌سه‌لمێنێت. به‌ڵام ڕێكخراوه كوردییه‌كان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه قاسملوو (كورد) بووه‌و له خۆخۆری دا به چاوی كه‌م له (بیرمه‌ندێكی ئاوا دانسقه‌ی جیهانی)یان ڕوانیووه. هه‌ربۆیه له كاتی خۆیدا نه‌یانتوانی سود له تێفكرینه‌كانی وه‌ربگرن، هه‌رچه‌نده ئه‌كرێت بۆ داهاتوو سودی لێ وه‌ربگرن.
بێ گومان، گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و قوتابخانه نوێیه‌ی كه قاسملوو بۆ شۆڕشگێڕی دایهێناوه (قوتابخانه‌ی شۆڕشگێڕی مۆدێرن) ئه‌وه‌یه: هه‌ر ڕێكخراوێكی شۆڕشگێڕ و هه‌ر تاكێكی شۆڕشگێڕ پره‌نسیپه‌كانی قاسملوو بگرێته‌به‌ر، له مه‌ترسی ته‌ماشاكردنی وه‌ك (تیرۆریست) ڕزگاری ده‌بێت و، ئه‌و داهێنانه‌ی قاسملوو هێنده به سودن بۆ ڕێكخراوه شۆڕشگێڕه‌كانی جیهان و تاكی شۆڕشگێڕ، كه تاهه‌تایه له گلانیان به كرده‌وه‌ی (تیرۆریستی)ی و (ئۆپۆرتۆنیستانه) ده‌پارێزیت.
به‌شی دووه‌م: قاسملووی سیاسیی (قاسملوو وه‌ك ڕابهرێكی سیاسیی سه‌یر!).
بۆیه ده‌ڵێم: سه‌یر، چونكه سه‌یره ئه‌نسكلۆپیدیایه‌كی وا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پڕ-خوێن و لانكه‌ی (ده‌سه‌ڵاتی حیزبه دواكه‌وتووه‌كان) بێته‌بوون.
لێره‌دا، نامه‌وێت باس له (زمانزانی قاسملوو، توانا سیاسییه‌كانی، توانا كاریزماییهكانی و هتد)ی بكه‌م. به‌ڵكو وه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه: (ناوچه‌په‌رستی) دژه به بیری نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كێكه له میكرۆبه كوشنده‌كانی ناو شۆڕشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد. هه‌م تێكۆشان بۆ دژایه‌تیی ناوچهپهرستهكان و، هه‌م خه‌باتی دبلۆماسیی بۆ به جیهانیی كردنی تێكۆشانه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی كورد دوو پێویستیی هه‌ره سه‌ره‌كی بوون و هه‌ن. هه‌ربۆیه له‌م ڕووه‌شه‌وه ته‌نیا دوو نمونه دێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن قاسملوو له به‌رانبه‌ر میكرۆبی ناوچهپهرستیی و، خه‌باتی دبلۆماسیی دا، به كام میكانیزمانهوه، كاریگه‌ری ئێجگار گه‌وره‌ی توانای خۆی، سه‌لماندووه.
یه‌كه‌م: قاسملوو و (شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی فیكس) دژی (شارۆچكهپهرستهكان).
قاسملوو هێنده‌ی باوه‌ڕی ته‌واوی به پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسیی له كاری حیزبایه‌تیی دا، هه‌بوو، هه‌ربۆیه هه‌ر له ڕێگه‌ی دیموكراسیی و هه‌ڵبژاردنه‌وه ڕووبه‌ڕووی (شارۆچكهپهرستهكان) بوویه‌وه، كه میكرۆبی سه‌ره‌كی ناو جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانن.
قاسملوو كه له‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتیی دا بوو و ده‌یتوانی (به هێز) ئه‌و تاقمه شارۆچكهپهرسته پاكتاو بكات، كه‌چی به پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی سه‌ركرده كورده‌كان و ململانێی ناو حیزبه كورده‌كانی شاخه‌وه، ڕێگای دیموكراسیی و هه‌ڵبژاردنی له به‌رانبه‌ر دا گرتنه‌به‌ر. ئا لێره‌دایه ده‌سه‌لمێت كه (قۆناغی مۆدێرنی شۆڕشگێڕیی) ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌یه كه ده‌بێت هه‌میشه له ناوخۆی ئه‌و حیزبانه‌ی كه شۆڕشگێرن و ته‌نانه‌ت له شاخییش دابن، هه‌ر ده‌بێت دیموكراسییه‌تی ڕاسته‌قینه ڕه‌چاو بكرێت.
ئه‌وه‌بوو له (شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی فیكس)ی ساڵی 1988 ی قاسملوو دا، به‌هۆی په‌روه‌رده‌ی پێگه‌یشتوویی و تێگه‌یشتوویی شۆڕشگێڕه‌كانه‌وه، به‌ره‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ك و، گروپی (شارۆچكهپهرستهكان) له لایه‌كی تره‌وه، ڕۆشتنه هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسییانهوه له به‌رانبه‌ر ئه‌ندامانی كۆنگره دا، دواتر گروپی (شارۆچكهپهرستهكان) ده‌نگیان پێ نه‌درا.
له پاش (شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی فیكس)یش، قاسملوو (سه‌ره‌ڕای بیرمه‌ندیی و زاناییهكهی)، كه‌چی به ته‌واوی له بواره سیاسییهكهشهوه بوویه كاریزمای هه‌میشه‌یی كوردان به‌گشتیی و، به‌تایبه‌تتر له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان دا، هه‌ر له ناوه‌ندی (هه‌رێمی كرماشانی پایته‌ختی سیاسیی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان)ه‌وه تا ده‌گات به ناوه‌ندی شاره‌كانی (سنه، ورمێ، ئیلام و، لوڕستان) و، شارۆچكه‌كانی (پاوه، جوانڕۆ، كامیاران، مه‌هاباد، سه‌رده‌شت، بۆكان، نه‌غه‌ده، سه‌قز، مه‌ریوان و… هتد)، وه‌ك ڕابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی بێ-هاوتایان، پێگه‌ی تا هه‌تایی خۆی چه‌سپاند.
دووه‌م: قاسملوو له دبلۆماسیی دا، ده‌وڵه‌تێك بوو!
ڕه‌نگه له بیری تاكی كورددا، شتێكی سانا بێت كه قاسملوو توانیبێتی بێرنارد كۆشنه‌ری فه‌ره‌نسی بێنێته قه‌ندیل و جلوبه‌رگی كوردی و پێشمه‌رگایه‌تیی پێ له‌به‌ر بكات. له‌كاتێكدا له هه‌مان سه‌رده‌م هیچ كاراكته‌رێكی جیهانیی لای به‌لای دۆزی كورد دا نه‌كردۆته‌وه. زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی تری كوردیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توانای دبلۆماسیه‌تی نێوده‌وڵه‌تییان به ته‌واوی لاواز بوو، ته‌نانه‌ت له چالاكییه پارتیزانییهكانیشیان دا به دوای فه‌رمانده‌یه‌كی چڵكنی سوپای پاسدارانهوهبوون، كه به‌و كارانه‌یان زۆرجار كاره‌ساتیان بۆ نه‌ته‌وه خوێناوییهكهیان ده‌خولقاند.
قاسملوو له‌و كاته پڕ به‌ریه‌كه‌وتنه بێ-دۆستیه‌ی كورددا بتوانیت په‌یوه‌ندی سیاسیی له‌گه‌ل سه‌دام دا هه‌بێت و، هاوسه‌نگی دبلۆماسیی بپارێزیت و، هه‌رگیز ڕێگا نه‌دات كه سه‌دام كارێك بكات كه مه‌فره‌زه‌یه‌كی دیموكرات و یه‌كه‌یه‌كی جوندی عێراقی پێكه‌وه چاڵاكییه‌ك بكه‌ن له خاكی ئێران یان له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتیی نه‌ته‌وه‌یی بووه، ئه‌وا توانایه‌كی گه‌وره‌ی دبلۆماسییهتیشی ده‌ویت!
قاسملوو به‌رانبه‌ر سه‌ددام، له سه‌دامی قبول نه‌كردووه كه به مه‌سعود و مام جه‌لال بڵێت: (موخه‌ریب). كه‌چی له هه‌مان كات دا سه‌ركرده‌كانی تری كورد له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران له كوردانی خۆرهه‌لاتیان ده‌دا و، ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران ده‌كرد و بیانوویان به ده‌ست ڕژێمی به‌عسی فاشیست ده‌دا كه پرۆسه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران ئه‌نجام بدات و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییش دا بۆشی بچێته‌سه‌ر و بڵێت: (له‌سه‌ر خاكه‌كه‌م ڕووبه‌ڕووی داگیركاریی سوپای پاسداران بوومه‌ته‌وه!).
توێژه‌ری سیاسیی كاتێك به وردی له‌مه ده‌گات، كه به‌ڵگه‌نامه زۆر نهێنییه‌كانی (سی-ئای-ئه‌ی) له‌سه‌ر پرۆسه‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌لا بێت. ئه‌وكات تێ ده‌گات كه هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی كورد چهندیك نابه‌رپرسیارانه و نانه‌ته‌وه‌ییانه ڕه‌فتاریان كردووه! ئه‌مه‌ش هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی (نه‌زانینی هونه‌ری دبلۆماسیی) بووه.
گه‌ر له به‌ڵگه‌نامه زۆر نهێنییه‌كان وردببینه‌وه، له‌وه تێ ده‌گه‌ین بۆچی قاسملوو وه‌ك دبلۆماتكارێكی بێ-وێنه داده‌نرێت!؟
كاتێك هونه‌ری دبلۆماسییه‌تی قاسملوو، به جلێكی خاكی پێشمه‌رگانه‌وه، له قه‌ندیل دا خه‌باتی چه‌كداری دهكاو، ده‌شچێته شه‌قامه‌كانی ئه‌وروپا هه‌ر له سه‌رۆكی فه‌رنسا و ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا و سه‌ركرده‌كانی ئیسپانیا و… هتد، به‌لای پرسی نه‌ته‌وه‌ی كورد دا جه‌زب ده‌كات. له‌وه‌وه‌یه كه ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكرێت: بۆچی قاسملوو دبلۆماتكارێكی بێ-وێنه بووه!؟ ڕاسته تاكه كاراكته‌ره كه له ناو سه‌ركرده‌كانی جیهان دا كه ده زمانی زانی بێت، به‌ڵام له دبلۆماسییه‌ت دا هه‌ر به ته‌نیا زمانزانین هه‌موو شتێك نییه!
وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاری) به ڕۆچوون له دبلۆماسییه‌ت و هونه‌ری كاریگه‌ری دبلۆماسیه‌تی قاسملوو، ده‌توانم بڵێم: قاسملوو پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێكی نابێت، ئه‌وا به وردی (كلتوری سیاسیی) لایه‌نی به‌رانبه‌ری خوێندۆته‌وه!
قاسملوو ده‌ڵێت: ((سه‌فه‌ری ئیسپانیام كرد و سهركردهكانیانم دی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه بۆ پشتیوانی دۆزی كورد بگه‌ینه وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین!)).
قاسملوو بۆچی وا ده‌ڵێت؟ چونكه ئه‌زانێت ئیسپانیا و زمانی ئیسپانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین هه‌بووه. به‌وپێیه‌ی به‌شێكی ولاتانی ئه‌مریكای لاتین، داگیرگه‌ی ئیسپانیی بوون.
دبلۆماتكارێكی هێنده كاریگه‌ر بووه، له كاتی پێویست دا به‌رانبه‌ره‌كه‌ی هه‌ر كه‌س بووبێت، به پێی پێویستیی دۆخه‌كه، شێوازه‌كانی ئهتهكێتیی دبلۆماسییانهی كارزانانه به (ڕه‌ق، نیمچه ڕه‌ق، نه‌رم و، نیمچه نه‌رم)، به‌كارهێناوه.
ئه‌ڵبه‌ته قاسملوو زۆر به ده‌گمه‌ن ئهتهكێتیی دبلۆماسیی (ڕه‌ق)ی له هونه‌ری دبلۆماسیی خۆیدا، به‌كارهێناوه. به‌ڵام هه‌میشه بالانس (هاوسه‌نگی) ڕاگرتووه، كه ئه‌و ئهتهكیته (ئهتهكێتیی هاوسه‌نگی ڕاگرتن) لوتكه‌ی (كارامه‌یی و كارزانی)یه له كایه‌ی دبلۆماسیی دا.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی دبلۆماسییه‌تی قاسملوو ئه‌وه‌بووه، كه: توانای قه‌ناعه‌ت پێهێنانی به به‌رانبه‌ره‌كانی هه‌بووه. له ڕێی قهناعهتپێهێنانیشهوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رانبه‌ره‌كانی داناوه. بێ-گومان له‌مه‌دا هه‌م بیرمهندییهكهی و هه‌م زمانپاراوییهكهی هاوكاری بووه. چونكه قه‌ناعه‌تپێهێنانی سه‌ركرده سیاسییه ئه‌وروپییه‌كان، له‌كاتێكدا كورد له‌وكاته‌دا به خاك و به خه‌ڵكه‌وه ئه‌نجن-ئه‌نجن كرا‌و بوو، بیرمهندێتیی سیاسیی ده‌وێت. ئه‌گینا خۆ ئێستا هه‌زاران كورد له ئه‌وروپان، ئاخۆ بۆچی ناتوانن سۆزی سه‌ركرده دیاره‌كانی ئه‌وروپا به لای دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌یان دا جه‌زب بكه‌ن!؟
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ره گرنگه‌كانی دبلۆماتكار ئه‌وه‌یه: ده‌بێت مێژووزان بێت. واته زانستی مێژووی سیاسیی ته‌واو كردبێت. كیسنجه‌ری مه‌زنه دبلۆماتكاری جیهان ده‌ڵێت: ((زانینی مێژوو وا له دبلۆماتكار ده‌كات كه بزانێت به چ جۆره پرسیاركردنێك ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رانبه‌ره‌كه‌ی دابنێت)).
ناونیشان و ناوه‌ڕۆكی دكتۆراكه‌ی قاسملوو له‌سه‌ر مێژووی سیاسیی ئابوری كوردستانه. ئه‌مه وایكردووه، هه‌م ئابوریزان و، هه‌م مێژووزان بووه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری دبلۆماتكاری سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه: (دڵسۆز و ڕاستگۆ بێت بۆ دۆزه‌كه‌ی و، ئه‌زموندار بێت و، له بچوكترین ئه‌و ده‌ره‌فه‌ته دبلۆماسییانهی بۆی ههڵهكهوێت، بیقۆزێته‌وه‌و، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رانبه‌ره‌كه‌ی دابنێت).
قاسملوو هه‌دای نه‌دا و لێبڕاوانه و خۆنه‌ویستانه دڵسۆز و ڕاستگۆ بووه بۆ به جیهانیی كردنی دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی. له ڕێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی باڵوێزخانه‌ی سوید له به‌غدا و، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا و، نوسینه‌كانی میته‌ران و بێرنارد كۆشنێر و تیسۆ و هتد، هه‌مووی ساغی ده‌كاته‌وه كه قاسملوو بچوكترین ده‌رفه‌تی بۆ هه‌ڵكه‌وتبێت، توانیویه‌تی بیقۆزێته‌وه‌و، سه‌ركرده خۆراواییه‌كان به‌لای پرسی نه‌ته‌وه بێ-مافه‌كه‌ی دا، جه‌زب بكات.
به تێكۆشانه دبلۆماسییه‌كانی كه له قه‌ندیلی پارتیزانانهوه، بۆ شه‌قامه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ڕۆشت و، فه‌ره‌نسا و چه‌ندان سه‌ركرده‌ی تری خۆراوایی به‌لای پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌ی دا كه‌مه‌ند كێش كرد، له‌كاتێكدا كورد له خوێناوی‌ترین دۆخی دا بوو كه كه‌س لای بۆ نه‌ده‌كرده‌وه، ساغی ده‌كاته‌وه كه توانای قاسملوو له‌م ڕووه‌شه‌وه: ((ده‌وڵه‌تێك بوو له كایه‌ی دبلۆماسییه‌ت دا)).
شه‌ریف هه‌ژاری: خوێندكاری دكتۆرا له بواری (دبلۆماسیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ریتانیی).