عیماد عه‌لی: ئه‌زانیت ئه‌مانه له پاشا پاشتر ده‌رچوون؟
وا حكومه‌تی هه‌رێم به شه‌رمه‌وه تكاو رجا له توركیا و ئۆردوگان ده‌كات كه بوردومانی گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی تورك وه‌ڵامی توندی ده‌داته‌وه و به پێچەوانه‌وه ده‌ڵیت به‌رده‌وام ده‌بم له كرده‌وه‌كانم و تۆش … .
وا هه‌ست ده‌كرێت جموجوڵێكی گه‌وره له ئارادایه‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چالاكتر رۆڵی خۆی ده‌گیرێت و پێشبینی ده‌كرێت به‌م نزیكانه هاوكێشه‌كان گۆڕانێكی به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه ده‌بێنن ئه‌مه ئه‌گه‌ر لادانێكی گه‌وره‌ی سیاسی روونه‌دات و تهوهربهندیهكان سه‌نگه‌ری خۆیان ده‌گرن جێگیر ده‌بن یان وەرگۆرانی گه‌وره ده‌بێت و كێشه‌كان له سوریا و عیراق جموجوڵ و هه‌نگاوێكی جیاواز و گۆرانكاری ریشه‌یی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن.
ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت جۆره ته‌كتیكێكی لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی كوردستانی باشوور به تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی له ئارادایه كه سیاسه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆیان نیه و پێداویستیه هه‌مه‌چه‌شنه كاتیهكهیان وافه‌رز دەكات كه روانینیان بۆ پرسه ناوچه‌یه‌كه بۆ ماوەیه‌ك سربكهن یان بوه‌ستێنن تاوه‌كو هه‌ندێك كێشه‌ی هه‌نوكه‌یی یه‌كلاده‌بێته‌وه و ئه‌وسا حه‌قیقه‌تی خۆیان دره‌ده‌خه‌ن، عیراقیش به زۆر دواكه‌وتووییه‌وه و بهساردوسری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه نێوخۆییه‌كانی خۆی و ناوچه‌كه‌ش ده‌كات و له‌مه‌ڕ پێشێلكاریه‌كانی توركیاش، داوای فشارێكی زۆر هه‌ڵوێستێكی شه‌رمنی ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی له هه‌رێم ده‌گوزه‌رێت زۆر سه‌یره، متبونی پارتی و لێڵی سیاسه‌ته ئاشكراكانی و به روونی و ژێربه‌ژێر هاوكاریكردنی توركیا جێگه‌ی سه‌رسورمانه و، ده‌رنه‌كه‌وتنی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بوردومانه‌كانی توركیا و ده‌رنه‌خستنی هه‌ڵوێستی له‌به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه و شێوه‌ی پێشتر جێگه‌ی سه‌رسورمانه، بێگومان له‌وه‌شدا شاره‌زاییه‌كی له ئه‌زمونه‌كانی پێشتری خۆی له‌مباره‌وه بینیوه . به‌لام ئه‌وه‌ی گومانی دروستكردووه كه ئه‌و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته راسته‌قینه و راوبۆچونهی خۆی به وه‌كیلی به لایه‌نكانی تر دهردەبڕیت زۆر سیاسیانه به خشكه‌یی له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه قسه‌ی دڵی خۆی ده‌كات و، دیاره لەمەشهدا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌ستۆته به مامه‌ڵه جیاوازه‌كانی له‌مه‌ر دامه‌زراندنی كابینه‌ی نوێ و به‌خشینی خێر و به‌ره‌كه‌ت له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی به‌وه‌كاله‌تی ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌ڵپه‌ی به‌شداریكردنن له حكومه‌ت له دژی په‌كه‌كه.
ئه‌وه‌ی روونتر ده‌یبینین و زۆر سه‌رمان سور ده‌بێت كه له ماوه‌ی ته‌نها دوو رۆژدا به‌رپرسانی گۆڕان وه‌كو ئه‌وه‌ی سه‌ره‌یان گرتبێت هه‌مان هه‌ڵوێست له‌مه‌ڕ په‌كه‌كه و ده‌ستدرێژی توركیا ده‌ردەبڕن، ئه‌وه‌ی زۆر عه‌جیب و غه‌ریبه به هه‌مان دارشتن و ده‌ربڕین و ته‌نانه‌ت هه‌مان رسته و وشه قسه‌ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ی پرسیاری تاقیكردنهی پارتی بێت بهسهرئهواندا دابه‌شكرابێت و ئه‌وان به كه‌فیل و وه‌كیلی پارتی ئه‌و هه‌ڵوێستانه ده‌رببڕن و ئه‌ستۆی پارتی له لای توركیا پاك بكه‌نه‌وه. زۆر سه‌یره جارێك هیچ نه‌بووه تا ئێستا خێرێكی ده‌سه‌ڵاتت نهبینویه، تۆ جهماوهرەكهت له خۆت زیزبكهیت، به پێچه‌وانه‌ی پارتی به جوانی سود له ئه‌زمونی پێشتر وه‌رنه‌گریت و جارێك له سه‌ره‌تاكه‌یه‌وه بیت ئه‌وه‌نده ملكه‌چ بكه‌یت و ده‌رپه‌راندنی په‌رله‌مانتاره‌كان و وهزیرهكانت له هه‌ولێر به یه‌كجاری له‌بیربكه‌یت و وا بزانیت پارتی ته‌واو زۆر به دلسافی هه‌تاهه‌تایه مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كات. ئه‌وه‌ی ده‌بوایه گۆڕان هه‌نگاوی له‌باره‌وه بنێت، ده‌بوو پێش باسكردنی به‌شداریكردن له حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی مه‌رجی لابردنی تۆمه‌تی تیرۆر له‌سه‌ر سه‌ركرده كۆچكردوهكهیان بوایه له لایه‌ن پارتیه‌وه، به‌ڵكو ده‌بوایه داوای لێبوردنكردن بوایه له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته نامرۆڤانه‌یه وا سه‌ركردایه‌تی گۆڕان رۆژانه فرمێسكی تیمساحانه‌ی بۆ ده‌ڕێژن نه‌ك هه‌ڵپه‌ی به‌شداریكردن و ده‌ستپێشخه‌ری بۆ دابینكردنی پۆست و پیگه بۆ كه‌سه‌كان و پێش هه‌موو شتێك هه‌ڵوێستی ملكه‌چبون و رووزه‌ردی به‌رامبه‌ر توركیا و په‌كه‌كه.
له‌م لێدوانانه‌ی به‌رپرسه نوێ و كۆنه‌كانی پارتی له‌مه‌ڕ ده‌ستدرێژیه‌كانی توركیا و هه‌ڵوێستیان له بوردومانه‌كانی توركیا له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له سه‌رتاوه ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه له پاشا پاشا تردهرچون له ملكه‌چكردن و هه‌ڵوێستی زه‌لیلانه له‌مه‌ر پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی چاره‌نوسسازی ئایندهی گه‌له‌كه‌مان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌گشتی.