دلێر حسێن پیرۆمەری: ئومێدەکانی تاک لەکابینەی نوێ دا؟
هەرێمی کوردستان لەسەروبەندی پێکهنانی کابینەی نوێ حکومەت بەچەندین قۆناغ گوزەری کردووە، دواقۆناغ کەهەرێمی کوردستانی پێ تێدەپەڕێ سوێند خواردن و دەست بەکاربونی کابینەی نوێیە لەئایندەیەکی نزیک کەقۆناغێکە زۆرترین قسەوباسی لەسەر دەکرێ لەلایەن تاکەکان بەجۆرێک بەشی زۆری تاکەکانی ئەو کۆمەڵگاییە بونەتە شڕۆڤەکاری سیاسی و ئابوری دەردەشەی پێکهێنانی کابینەی نوێ دەکەن، بەشێکیان بەئومێدەوە لە کابینەی نوێ دەڕوانن لایان وایە گۆڕانکاری جدی لەکۆی پرۆسەی سیاسی دەکرێ، بەشکی تر بەپێچەوانە بیر دەکەنەوە لایان وایە تاکە گۆڕانکاری گۆڕینی دەمو چاوەکانە نەک ئەقڵ و دید و تێڕوانین و فەلسەفەی حکومڕانی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.
تاکی کورد هەقی خۆیەتی بەگومانەوە بڕوانێتە پرۆسەی حکومڕانی و سیاسی لەهەرێمی کوردستان چونکە نەمێژوی حوکمڕانی سیاسی و ئیداری نە دەستکەوتەکان زۆرن تاهاوکاربن بۆئەوەی ببنەجێگای شانازی بۆتاکەکان بەبەراورد بە تەمەنی حوکمڕانی کاربەدەستان لە هەرێمی کوردستان.
بۆڕواندنەوەی نائومێدی تاک و گێڕانەوەی ئومێد هەرچی زووە کارنامەی کابینەی تازە بەجۆرێک بنوسرێتەوە ڕەنگدانەوەی تاکەکان بێت لەسەرجەم سێکتەرە جیاوازەکانی حکومڕانی، جیاواز بێت لەکارنامەکانی تر پێوستە قۆناغی سەر کاغەز تێپەڕێنێ بەمەیدانی بچێتە بواری جێ بەجێ کردن، کەبەجۆرێک ڕەنگدانەوە فرە حیزبی و فرە ئەقڵی بێ لامەرکەزی تەواو لەناو خودی کابینەکە دەستەبەرکرابێ بەبیری مەرکەزی شەخسی و حیزبی کار نەکرێت وە لەئایندە کاربکرێ بۆ کوردستانێکی بەهێز و ئارام و دادپەروەر وە هەڵی کاردابین بکرێ وەک چۆن لەدروشمەکانی هەڵبژارن بیان کردبو چی ئەبێ بۆتەنیا جارێکیش بێت لەگەڵ دروشمەکانی خۆیان راستگۆ بن، لەپێناو گێڕانەوەی ئومێدەکان وخزمەتی زیاتری هاوڵاتی کەئەمە خەونی لەپێشینەی هەمو تاکێکی وڵاتە، بەداخەوە ئەمەبەر لەوەی خەون بێت مافی هەمووهاوڵاتیکە خاوەنی حکومەتێکی بەهێز و دادپەروەر بێت تێدا مافەکانی بەرجەستە بێت لەروی شکۆ و خزمەتگوزارییەوە.
لەپێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەت تاکی کورد زۆر هیلاک و ماندوکراوە بەئەندازییەک خراوەتە حاڵەتی دوو دڵی کەهیچ ئومێدێکی بەکابینەی نوێ نەبێت، چونکە کێشەکان ئەوەندەی لەسەر ڕقی کۆن و بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی و فەرزی ئیرادەی یەکێتی و پارتی بونیاد نراوە ئەوەندە کار بۆ بەرژەوەندی گشتی نەکراوە.
تاکە تروسکایەک کەجێ ئومێدی هاوڵاتیانە بەشداربونی بزوتنەوەی گۆڕانە لەکابینەکە بەجۆرێک هاوکێشەکانی بیرکردنەوە بەئەقڵی بەرژەوەندی برابەشی حیزبی بگۆڕێت بۆ ئەقڵی بیرکردنەوە لەبەرژەوەندی گشتی، کە بەرەوام دەبێت تەنانەت بۆئەمە ئامادەی هەمو قوربانیێکە.
چاکسازی و ئیدارەدانی زانستی تەندروست گەر بۆ هێزەکان قورس و سەخت بێت بۆ گۆڕان پێچەوانەیە، چونکە ئایدیاوفەلسەفەی دروست بونی گۆڕان لەسەر بنەمای چەپگەری و ئاینگەری و رەگەز پەرستی قەومی نیە، بەڵکو بناغە و پایەکانی دروستبونی گۆڕان لەسەر ئەساسی چاکسازی و داپەروەری کۆمەڵایەتی بوە لەلایەن ئەندازیارو بیرمەندی چاکسازوداپەروەری کۆمەڵایەتی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، بۆیە هەرگیز گۆڕان لەو هێڵە گشتیانەی کە لەسەری دروست بووە لا نادات، دەکرێ بەربەست و ئاستەنگی بۆ دروست بکرێ، بەلام ناکرێ بێ ئیرادە و دەستەمۆ بکرێ. گۆڕان هەر ئەو ئیرادە بەردەوامەیە کە لەسەری دامەزراوە، گۆڕان بۆخەڵک لەدایک بوە هەر لەناوخەڵکیش دەبێ لەدەستەڵات بێت یان ئۆپۆزسیۆن خەمی خەڵک کاری لەپێشینەیەتی و سازش لەمافەکانی خەڵک ناکات.