لوقمان غه‌فوور: خۆ هه‌ڵواسین به عه‌لاگه‌كه‌ی په‌یه‌ده و په‌كه‌كه- دا.
به‌شێكی زۆری كوردی باشور ئومێدی لێبڕاوه، وه‌ك ههڵویهكی بریندار هه‌مووی چاوی بڕیوه‌ته ئه‌و خه‌باته‌ی كه په‌كه‌كه و په‌یه‌ده به رێكوڕهوانی له دوو پارچه‌ی تری كوردستان بهرێیدهكهن.
مانگی مارچ وه‌ك ئه‌ركی خوێندن له‌لایه‌ن مسته‌ر جۆستن پێترسن راسپێردرام، كه له‌سه‌ر رووداوێكی نه‌ته‌وه‌یی شیكارێكی دوور و درێژ بكه‌م، منیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته “ئه‌نفال”-م هه‌ڵبژارد. له‌نێو پرۆجێكتهرهكهشدا چڕمكردهوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی “چۆن ده‌كرا ئه‌نفال روینه‌دایه؟”.
هه‌نگاوه‌كانی قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره نه‌ك به زمانی ئینگلیزی ته‌نانه‌ت به زمانی كوردیش ئه‌سته‌نگه، به‌ڵام دوای گه‌ڕان و پشكنین و ده‌ستگیربوونی چه‌ند كتێبێك كاره‌كه‌م تا راده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو ده‌رچوو، دواتریش هه‌ر به‌ئینگلیزی له سایتێك كه له ئه‌مریكایه بڵاوبۆوه.
له‌نێو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ده‌ستم كه‌وتن، توێژینه‌وه‌یه‌كی “كینس كاتزمان”، بوو كه پسپۆره له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و توێژینهوهكهشی له پێگه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی توێژیه‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكی له‌ژێر ناوی “كورده‌كانی عیراق له‌وای سه‌دام” بڵاوكرابۆوه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا چه‌ند په‌ره‌گرافێك رایگرتم، له‌نێویاندا یه‌كێكیان زۆر نیگه‌رانی كردم كه ده‌ڵێت: “كورده‌كانی عیراق به‌قه‌د هه‌ر سێ پارچه‌كه‌ی تری ئیران و توركیا و سوریا، قوربانیان داوه، به‌ڵام له‌دوای كه‌وتنی سه‌دام به‌قه‌د یه‌ك هه‌نگاوی په‌كه‌كه كه‌ڵكیان لهخهباتهكهیان وه‌رنه‌گرت. نه‌ك ئه‌نفال ته‌نیا ژماره‌ی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه به‌سه هێنده‌ی هه‌موو شه‌هیده‌كانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه بێت له شاخه‌كانی توركیا شه‌هیدبوون. به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌نگاوی كورده عیراقییه‌كان ته‌نیا بۆ سیاسه‌تی چه‌وتی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئیداره خۆجییهكهیانی پێ به‌رێوه ده‌به‌ن كه هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌وه‌شی هه‌ست ده‌كرێت رۆژ له‌دوای رۆژ ئه‌زموونه‌كه‌یان كۆڵهوارتر ئه‌بێت”.
شیكردنه‌وه قسه‌كانی “كینس كاتزمان” ده‌گوازمه‌وه بۆ ئه‌و ئومێده خنكاوه‌ی كوردی باشور كه گه‌یشتۆته ئاستێك، نه ئومێدی به به‌رێوه‌بردنی سیاسییهكانیی ماوه نه هیچ ئومێدیك شك ئه‌به‌ن بۆ گۆڕانكاری. ته‌نانه‌ت پێموایه ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كی وورد بكرێت ئه‌وا خه‌ڵكی ئه‌م به‌شه نه‌ك ته‌نیا سیاسییه‌كانی به‌ڵكو به‌شێكی خه‌ڵكه‌كه‌شی هه‌موو ئومێدیان له دارایی-دا چڕكردۆته‌وه بێئه‌وه‌ی چاوێك به‌چوارده‌وری خۆیان بگێڕن سیاسه‌تی دنیا به‌رامبه‌ریان چۆن تێده‌په‌ڕێت. ئیتر ئه‌و په‌نده‌ی كه ده‌ڵێت: گه‌وره ئاو ئه‌رێژێ و بچووك پێی تێده‌خات بووه به ئه‌مری واقیع.
له‌كاتی ریفراندۆمه‌كه‌ی 25ی سێپێمبهری 2017 ئه‌و دیواره‌ش نه‌ما له نێوان سیاسییه‌كان و خه‌ڵكی ئاسایی چونكه ئه‌وانیش هه‌ر به‌قه‌ده‌ر كه‌سێكی ئاسایی ئاگایان له سیاسه‌تی دنیا بوو به‌رامبه‌ر ریفراندۆم و هه‌موو دوای تارماییه‌كی بێ ناونیشان كه‌وتن. ئه‌و خه‌ڵكه‌شی كه ئومێدێكی ماوه هه‌موو ئومێدیهكهی له‌ناو گه‌نجینه‌ی ئه‌و دوو پارچه‌یه (باكور و خۆرئاوا)دا هه‌ڵچنیوه، هه‌موو هێزه‌كانی باكور و خۆوئاواش رۆژ به‌ڕۆژ له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئومێدی گه‌وره‌تر بۆ كورد ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن و قسه‌كردن له‌سه‌ریان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تییه‌وه هیچ جه‌ده‌ل و پێچوپه‌نایه‌ك هه‌ڵناگرێت.
رۆژ به‌رۆژ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌گشتی و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی لهوهدهگات، باكور و خۆرئاوا ده‌ستبه‌رداری چه‌ك نابێت تا نه‌گات به‌ئاوات. له ئه‌مریكایان گه‌یاندووه تا چه‌ند پاڵپشتمان بن ئه‌وه‌نده هیوای ئاشتی بۆ ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین، له ته‌نیشت ئه‌م په‌یامه‌شه‌وه ئه‌و وته‌یه‌ی “سه‌مه‌دی به‌هره‌نگی” ئه‌خه‌نه ناو له‌پی ده‌ستی ئه‌وروپا و دنیا‌و ده‌ڵێن: “هه‌ر كاروانێك بۆ پرشنگی خۆر بڕوانێت كه‌م بن یان زۆر له‌ئه‌نجامدا ئه‌گه‌نه خۆر”.
له دواجاردا هه‌ر ئه‌م ئومێده‌یه كه رۆژ به‌ڕۆژ وا له خه‌ڵكی باشور ده‌كات كه قسه رهخنهئامێزهكهی كینس كاتزمان-ی توێژه‌ری ئه‌مریكی راست ده‌رچێت و ئیدی هه‌موو زه‌خیره‌ی كوردایه‌تی و خه‌بات و تێكۆشان و به‌ڕێوه‌بردن و هه‌ست و بیری مرۆیی هه‌یه بیكه‌نه ناو كیسهیهكهوهوه هه‌ڵیواسن به عه‌لاگه‌ی په‌كه‌كه و په‌یه‌ده‌دا.