به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: سه‌رۆك كۆمار‌و بهختهڕهشهكهى كورد له‌به‌غدا.
ئه‌م دێرانه‌ى له‌م نوسینه‌دا هاتووه، سێ مانگ به‌ر له‌ئێستا بۆ چه‌ند خوله‌كێ له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بلأوكرایهوه. خێرا له‌سه‌ر چه‌ندین ئاستى جیاواز (لهبهرههستیارى دۆخه‌كه‌یان) ده‌ستى تێوهردراو، دواتر له‌به‌ر خاترى هاوه‌ڵێكى هێژاو گوته‌كانى سڕیمه‌وه. ئیمڕۆكه لگاوچى و میرزاكانى لاى سه‌رۆك ده‌ستیان به‌تاڵ بۆته‌وه، به‌ڵكو ئه‌م نووسینه ببێته كه‌ره‌سته‌یه‌كى باش بۆیان به تۆزێك ده‌ستكارییه‌وه بڵاوم كرده‌وه:
یه‌كێك له كۆڵه‌که گه‌وره‌كانى “سیاسه‌ت” بریتى یه له بونى “سه‌رمایه‌ى ڕه‌مزى” تاكه شتێك كه ئه‌م سه‌رمایه ڕه‌مزییه به‌رجه‌سته بكات “متمانه”یه، قسه‌ى لووس و سۆشیال میدیا‌و پاره به‌خشینه‌وه‌و سیاسه‌تى ڕ‌ازى كردنى هه‌موو لایه‌ك هیچ كاراكته‌رێكى نه‌كردۆته سه‌رمایه‌ى ڕه‌مزی، ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنیش سه‌رمایه‌ى ڕه‌مزى دروست ناكات: ئه‌وه‌ى به په‌یجێكى فه‌یسبوك گه‌وره بێت، به په‌یجێكى فه‌یسبوكیش بچوك ئه‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ى به هۆى كوتله‌یه‌كى حیزبیه‌وه بگاته لوتكه‌ى ده‌سته‌ڵات به یه‌كگرتنى دوو كوتله‌ش له نه‌خشه‌ى سیاسی‌دا ئه‌سڕێته‌وه. ” جه‌مال عه‌بدولناسر” سه‌ركردایه‌تى جه‌نگى شه‌ش ڕۆژه‌ى (1967) ى به‌رانبه‌ر ئیسرائیل دۆڕاند، گوتى ” من ئه‌چمه ژێر بارى ئه‌م شكسته‌و ئه‌وه ده‌ستیشم له‌كاركێشایه‌وه”، له ووڵاتانى عه‌ره‌بى به ده‌یان ملیۆن عه‌ره‌ب ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كان، خه‌ڵك به‌رده‌م ماڵى “ناسر”یان ته‌نیه‌وه، كه ئه‌بێت سه‌رۆكایه‌تیان بكات، پیاوێك متمانه‌ى له‌دڵى خه‌ڵكدا دروستكردبو كه “پاسه‌وانیانه”و له‌ناكاو نایانفرۆشێت، ئه‌فلاتۆن كۆماره‌كه‌ى به‌وه پڕ وه‌سیه‌ت كردووه كه ” سیاسه‌ت یانى پاسه‌وانى كردنى كۆمه‌ڵگه‌و نیشتیمان، ئه‌بێت ئه‌وانه‌ى ئه‌م میهنه‌یه وه‌رئه‌گرن پیرۆزییان تیادا بێت و، له نه‌جیبزاده‌كان بن”.
له‌و سۆنگهیهى كه مێژووى كورد مێژووى ململانێى ناوچه‌و میرنشین و گروپ گروپى بێ مانا بووه، له ئێستایهكى ئاڵۆزى پڕ گۆڕانكاریشدا ئه‌ژین، د‌رك مان كرد كه ئه‌م مێژووه بوه‌ستێت و، هێزه دهستهڵاتدارهكانى كوردستان تا ئه‌ندازه‌یه‌ك خۆیان له‌گه‌ڵ نه‌رمه هێزو تازه‌كردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌دا بگونجێنن، بۆ ئه‌مه‌ش ئومێدێكى زۆرمان له‌سه‌ر كه‌سێتى “به‌رهه‌م ساڵه‌ح” هه‌ڵچنى، ته‌نانه‌ت بێ ئاگایی خۆى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانیش و چه‌ندین كه‌سایه‌تى جیاجیا هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى كۆده‌نگى مان بۆ دا، پاڵپشتى هاوڕێیانه‌مان كرد به شه‌هاده‌تى سه‌ده‌ها هه‌زار خوێنه‌ر، ده‌یان بیرۆكهشمان خسته به‌رده‌ستى، ئه‌مه له پێناو ئه‌وه‌ى نمونه‌یه‌كى باشتر له ڕابردوو پێشكه‌ش بكات:
1- له حكومه‌ت چه‌ندین كه‌موكورتى هه‌بو (تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ئاساییه له‌چاو ئه‌وانه‌ى شه‌ڕى براكوژییان ئه‌كرد)
2- له یه‌كێتى جیا ئه‌بمه‌وه چیمان پێ ئه‌كرێ بابیكهین ( به‌ڵێ، به‌سه‌رچاو چیمان كردووه هه‌ر ئه‌وه ئه‌كه‌ین)
3- حیزب دروست ئه‌كه‌م و ئه‌مه حیزبیش نییه (نه‌چوینه ناو حیزبه‌كه‌ى، به‌ڵێ قوربان بیرۆكه‌كه‌ت ته‌واوه‌و، پێویسته خه‌ڵكى كوردستان پاڵپشتى بكات)
4- یه‌كێتى شێرپه‌نجه‌یه‌و ئه‌بێت (…) به‌ڵێ وایه‌و ئێمه‌ش چه‌ند ساڵه ئه‌مه ئه‌ڵێین.
5- ئۆپۆزسیۆن به قسه‌م ناكه‌ن به‌ره‌یه‌كى هاوبه‌ش دروست بكه‌ین (ئێخۆ..ئۆپۆزسیۆن مه‌حكومى تۆ نییه‌و، ئه‌وانیش حیزبن و ئامانج و سیاسه‌تى خۆیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر یه‌ڵا…ئۆپۆزسیۆن هه‌موتان وه‌رن له‌ماڵى جه‌لالى سام ئاغا میساقێكى شه‌ره‌فمان به‌نێ و ده‌مى خۆتان بنوقێنن ئه‌مه به‌رهه‌م ساڵهحهو جیاوازه‌و ئه‌بێت پێكه‌وه بن، ئه‌مه گه‌رچى له چه‌ندین مه‌جلیسا سه‌ركرده‌كانى ئۆپۆزسیۆن پێش ئه‌وه‌ى خۆى ئاماده بێت سه‌رنجى دژوجیایان وتوه، به‌ڵام هه‌ر بێده‌نگ بون به‌رانبه‌رى)
6- ئه‌بم به‌سه‌رۆك كۆمار ( نوسیمان: قوربان خۆ به فیعلى ئێمه‌ش بهشهرتى ئه‌و پۆسته له‌سه‌ره‌تاوه پاڵپشتى جه‌نابت ئه‌كه‌ین به‌حه‌قیش له‌وه كاراكترو خوێنهوارترمان نه‌بو)
7- پێویسته كورد‌و به‌غدا هه‌ماهه‌نگ بن (وایه قوربان ئه‌مه بۆچونى ئێمه‌شه)…
وه‌ختێك سه‌یر ئه‌كه‌ین له‌كۆتاییدا بهعسیهكى كوردى خستۆته ژوورى خۆیه‌وه كه پێشتر لهكهركوكا هه‌موو تاوانێكیان به‌هاوكارى عوده‌ى دژى كورد كردووه، ئێستاش سه‌رێكیان لاى به‌عس و سه‌رێكیان لاى حه‌شده،،، وه‌ختێك سه‌یر ئه‌كه‌ین سه‌رۆك كۆماره‌كه‌ى پێشتر خهوێندرابو ئیش نه‌كات، ئه‌مه‌یان چالاك كراوه دژى كوردستانیبونى كه‌ركوك و هه‌رێم بێت له فه‌زاى ده‌ره‌كى دا. وه‌ختێك سه‌یر ئه‌كه‌ین له‌لایه‌ن چه‌ند داردهستێكى ئێرانه‌وه له‌ناو یه‌كێتیه‌وه بێ ئاگایانه ده‌ست بۆ هه‌رشتێك ئه‌بات!. وه‌ختێ سهیرئهكهین وا بڕوات دۆخه‌كه پێویستى به‌وه‌یه دامه‌زراوه‌یه‌كى كوردى هه‌بێت چاودێرى ئه‌م سه‌رۆك كۆماره بێت تا بۆ حه‌زه‌كانى خۆى كیانى ههزارساڵهى كوردى نه‌خنكێنێ…
هه‌قیقه‌تێك هه‌یه، ئه‌ویش بریتى یه له نهێنى كاركردن و ئه‌خلاقیاتى پێكه‌وه ڕۆیشتن، ئه‌مه وه‌ك باسم كرد تا ئه‌وسه‌رى ڕۆیشتین. ئه‌و سه‌رۆك كۆماره‌و درۆ ئه‌كاو ئه‌خلاقیاتى هاوڕێیه‌تى نازانێ ئێمه بۆ حورمه‌تى بگرین؟!. لێره‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌نده كه‌سێكى سیاسی نییم، تا ڕێساى سیاسه‌تكردن په‌یڕه‌و بكه‌م و بێده‌نگ بم به‌رانبه‌ر ڕاستیه‌كان. وه مێژوو پڕه له‌و سیاسیانه‌ى كه به‌توندى باجى ووتنى ڕاستیه‌كانیان داوه، به‌ڵام ئێمه كارى خۆمان هه‌یه و توێژهرین و، ڕۆژنامه‌وانین و، ئه‌وه پتر له دوانزه ساڵه خه‌ڵك و خوێنه‌رو داموده‌ستگه‌كان له‌گه‌ڵ مان وا ڕاهاتون، ناكرێت خیانه‌ت له چاویان بكه‌ین و لێیان خوڕین بۆ دۆڵى گورگه‌كان، بۆ خاترى ئه‌وه‌ى كاراكته‌رێك خه‌ریكى هه‌واو حه‌زه‌كانى خۆیه‌تى له كۆشكێكداو، به‌ده‌ست چه‌ندین گروپ و كه‌سانى نه‌خوێنه‌واره‌وه به‌هه‌موو لایهكیا ئه‌به‌ن و، سه‌ریان لێشێواندوه. بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه ئێمه خۆمان هه‌ین، به‌ڵام خه‌ڵكى تر فویان تێكراوه. وه‌ختێك سهیرهكهین بهفهیسبوكهوانهكان ئه‌ڵێ واوا دژى پارتى بنوسن كه‌چى خۆشى ئێواره‌ى لێ دێ ته‌له‌فۆن بۆ ڕۆژنامه‌نووسه سێبه‌ره‌كانى پارتى ئه‌كات شه‌فاعه‌تى بۆ بكه‌ن!… كاكه چۆن سیاسه‌ت وا ئه‌كرێ؟!. یانى بچن لاپه‌ڕه‌كانى مێژووى تاڵه‌بانى، بارزانى، نه‌وشیروان مسته‌فا، ملازم عومه‌ر هه‌ڵبه‌نه‌وه هاوڕێى وه‌هایان هه‌بوه چل بۆ په‌نجا ساڵ هاوڕێیان بووه، ئێ ئه‌م پیاوه یه‌ك هاوڕێى نییه پار له‌گه‌ڵى بوبێ و ئیمساڵ پڕ ناخى قسه نه‌بوبێت!.
له ناو دۆستان و خه‌ڵكدا باوه كه سه‌رۆك كۆمار سه‌ر به‌كوتله‌ى یه‌كێك له سه‌ركرده نهخوێنهوارهكانى یه‌كێتى بێت، چۆنى بوێت وا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵ ئهسوڕێنێت، له‌كاتێكدا سه‌ركرده نهخوێنهوارهكانى حیزبیش به تێكڕاو به‌تایبه‌تى ئه‌مانه‌ى كه سه‌رۆك كۆمار ههڵئهسوڕێنن، خۆیان به‌ئاشكرا به فه‌رمانى چه‌ند به‌رپرسێكى سوپاى پاسداران دێن و ئه‌چن و، وه بزنس و سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، واته سه‌رۆك كۆمار بهدهسى دوو سه‌ر به چه‌ند به‌رپرسێكى هاكه‌زایی سوپاى پاسدارانه (ئێ وا دێته‌وه!)، كه‌چى ئه‌وه كۆمیدیه كه بیرمه‌ندى هزر داخوراوى ئه‌مریكى ” فۆكۆیاما” ئه‌ڵێت “ئه‌بێت ئه‌مریكا له‌باره‌ى عێراقه‌وه گوێ له به‌رهه‌م ساڵه‌ح بگرێت!”، فۆكۆیاما وه‌ك ئه‌و كهپیتاڵیزمهى كه به‌دوا پیاوى جیهان خستیه ڕوو، وه‌ك ئه‌و دیموكراتیهتى لیبراڵهى كه به‌دوا فۆڕمى ئه‌م گهردونهى چاند، وه‌ك ئه‌و تێزه سواوه‌ى سێلێبرهیشنى بۆ كرا و، تا ئێشتاش به‌و كامهوه به‌رگرى له گڵۆباڵیزم ئه‌كا، وه‌ك هه‌موو ئه‌وانه ئه‌مریكاش به لاڕێدا ئه‌بات (له‌مه ئه‌گه‌ڕێم…به‌و زوانه له‌میانه‌ى بابه‌تێكى چڕدا به‌ئینگلیزى له‌باره‌ى جیهانى سێ و عێراق وه ئه‌م كه‌یسه له‌دیدى فۆكۆیاماوه قسه ئه‌كه‌م). به‌شى زۆرى ئه‌و سه‌ره زلانهى (به‌ناو) سه‌رۆك كۆماریان كردۆته براگه‌وره‌یان سوور ئه‌زانن ئه‌م پیاوه نه ڕوئیاى هه‌یه‌و نه مه‌بده‌ئو گفت، به‌ڵام وه‌ك ته‌نێكى زل خستویانه‌ته پێش خۆیان و كارى پێ ئه‌كه‌ن بۆ خۆیان.
ئیمڕۆكه، سه‌رۆك كۆمارێكى كورد نه‌توانێ بچێته هه‌ولێر كه پایته‌ختى كورده، چووه موسڵى پایته‌ختى سووننه به‌رد بارانیان كرد (دیاره سه‌رۆك كۆمار موسڵ به هه‌وارى شار تێگه‌یشتووه به شه‌ش پاسه‌وانه‌وه ڕۆیشتوه!)، به‌هه‌مان شێوه ناتوانێت بچێته به‌سره كه پایته‌ختى شیعه‌كانه، كه‌ركوك بۆ هه‌تا هه‌تایه كه‌وته‌وه چنگى ته‌عریب، ڕۆژ نییه ته‌عریب كارى خۆى له‌سه‌ر كه‌ركوك نه‌كات، (360) دوكانى ئاڵتونچى له‌كه‌ركوك ئاگرى تێبهربو، ئه‌ردۆگان دووجار قسه‌ى له‌سه‌ركرد، سه‌رۆك كۆماره كورده‌كه جارێك نوتقى لێوه نه‌هات له‌ترسى پێگه‌كه‌ى، بۆ زانیارى سه‌رۆك كۆمار له سه‌رژمێریدا كورد (127000) هه‌زار ده‌نگ كه‌م ئه‌كا، فه‌رموو چیت له‌ده‌ستدێ؟. تاڵه‌بانى كاتێك سه‌رۆك كۆماربو به‌و هه‌موو سازشهشى كه ئه‌یكرد، دوو جێگرى هه‌بو كه هه‌ردوكیان مافى ڤیتۆیان هه‌بو، هێشتا باسى كوردستانیه‌تى كه‌ركوكى ئه‌كرد. ئێستا سه‌رۆكى ئه‌م كۆماره ئه‌بێت كورد بچن لێى بپارێنه‌وه ئه‌م ته‌عریب و قوماره له‌سه‌ر كه‌ركوك ڕابگرێت؟!. لێره‌و له‌وێ بۆ به‌رده‌م كامێرا چه‌ند كهسوكارێكى ئه‌نفالى ڕاهێناوه به‌خۆى موناسهباتیان پێ بڕازێنێته‌وه!. به‌مانایه‌كى تر كێشه‌ى ئه‌م پیاوه ئه‌وه‌یه بۆ خۆى ناتوانێ ببێته سه‌رمایه‌كى ڕه‌مزى، چونكه متمانه‌ى له‌ده‌ستداوه. ئایا خه‌ڵكى كوردستان ناپرسن بۆچى ئه‌م نوسینه 180 پله جیاوازه له‌و نوسین و بۆچونانه‌ى پێشتر پێى داكۆكیمان له‌ناوبراو كردووه؟ ئایا ئێمه متمانه‌مان له‌ده‌ستداوه یان ئه‌وێك تاكو دوێنێ داكوبابى بنه‌ماڵه‌كانى ئهبێژا ئێستا هاوبه‌شیانه. ئێ چى بكه‌ین له‌وه باشتر به‌دى نه ئه‌كرا، ئایا بچین ببین به “داعش” ؟!. ئه‌مه هێشتا ساڵێك تێ نهپهڕى (مه‌جلیس!) نه‌ما له حه‌وت كه‌سایه‌تى شه‌شیان خاوه‌ن قسه نه‌بن له‌سه‌رى!.
وانه‌یه‌كى گه‌وره فێر ئه‌بین، وانه‌یه‌ك كه پێویسته په‌ندێك بێت بۆ تاك به‌تاكى ئه‌م عێراقه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مرۆڤ كه متمانه‌و كه‌سێتى خۆى له‌ناو ده‌وروبه‌رى خۆى له‌ده‌ستدا، له‌ناو حیزبی خۆى له‌ده‌ستدا، له ناو نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆى له‌ده‌ستدا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گۆى زه‌وى به په‌نجه‌یه‌ك بسوڕێنێته‌وه، هه‌موو ڕۆژێك سه‌ت وه‌فدو سه‌رۆك كارى گه‌وره‌ى ئه‌م جیهانه به‌ڕێ بخا، هه‌ر به بێ ئه‌رزشى ئه‌مێنێته‌وه‌و، هیچ كاریگه‌رییه‌كى نابێت. په‌یامى كۆتایی ئه‌م نوسینه ئه‌وه‌یه كه ڕاسته سه‌رۆك كۆمار به پاڵپشتى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ئه‌م پێگه‌یه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى كۆ-ڕایی كوردیی وه‌رگرتوه، به‌ڵام به كۆنكرێتى وه‌رى بگرن كه (ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى من یه‌كێتیه)! یه‌ك تۆز هه‌ست بكات پارتى به گه‌رمى سڵاوى لێ ئه‌كات وه‌ڵامى هیچ یه‌كێتیه‌ك ناداته‌وه. نازانم چییه وام لێ ئه‌كا ئه‌و دێره‌و ئه‌و پارچه هۆنراوه‌یه‌ى شاعیر‌و ئاكادیمى عێراقى “ڕه‌سافی” م بیر بێته‌وه كه زیاتر له نه‌وه‌ت ساڵ پێش ئێستا نوسیویهتى:
أبـِلاط ٌ أم بـَلاط ٌ أم مـَلاط ْ
أمْ ” مليك ٌ ”
بالمُنى والأيـْك ِ
والذل محاط ْ
أم براميل ُ قمامات ٍ
نفايات ٍ
وقيح ٍ ومُخاط !
أم هنا مستنقعٌ فاض بلا حد ٍ
ومن دون انضباط ْ !