به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: ئاسایشى ووزه له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست و كاریگه‌رى به‌سه‌ر باشور‌و ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه.
پێشه‌كى
ده‌ریاى ناوه‌ڕاست پێگه‌یه‌كى ستراتیجى بێشومارى هه‌یه، زانایانى بوارى بازاڕى ووزه‌و جیۆپۆڵه‌تیك له‌وباوه‌ڕه‌دان ئه‌و ووڵاتانه‌ى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له ڕووى جیۆپۆڵه‌تیكى ووزه یاخود هاوپه‌یمانێتى سیاسیه‌وه خۆیان په‌یوه‌ست ناكه‌ن به‌م حهوزهیهوه، ئه‌وا له‌م جه‌نگه نوێیه‌دا له سارا‌دا به‌ته‌نها به‌جێ ئه‌مێنن. له ڕووى مێژووییه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى به لانكه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى شارستانیه‌ت و به “مانگى به پیت” ناسراوه‌و، مرۆڤایه‌تى له‌م ناوچه‌یه‌وه به‌ره‌و شوێنه‌كانى دیكه‌ى دونیا ڕۆیشتووه، له ڕووى جوگرافیه‌وه خاڵى به‌ریه‌ككه‌وتنى سێ كیشوه‌رى ئاسیا‌و ئه‌فریكاو ئه‌وروپایه، به‌مانایه‌كى تر ئاسایشى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ئاسایشى ئه‌وروپایه، پرسى ئاسایش له‌م ناوچه‌یه خۆى له مه‌سه‌له‌ى كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانى نایاسایی دا ئه‌بینێته‌وه كه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فریكاوه ئه‌په‌ڕنه‌وه بۆ ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها زۆر بابه‌تى دیكه‌ى وه‌كو: دیاریكردنى سنورى ئاویی و مادده‌ى هۆشبه‌رو، قاچاخچێتى كردن به مرۆڤ و كاڵا نایاساییه‌كان و… تادوایی.
ئه‌م نوسینه دروست مه‌به‌ستیه‌تى باس له كێبڕكێى دۆزینه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنانى ووزه بكات، له لایه‌ن هه‌ریه‌كه له: قوبرص، ئیسرائیل و میسره‌وه هاوكات كاریگه‌رییان به‌سه‌ر باشور‌و ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه. ئه‌م سێ ووڵاته ڕووبه‌رى ئاوى هاوبه‌شیان هه‌یه‌و له ڕۆخ و قووڵایی ده‌ریادا غازى سروشتى و نه‌وت به‌رهه‌م ئه‌هێنن، هێڵى بۆڕی غازى سروشتى ئه‌م ووڵاتانه به ڕووبه‌رێكى نزیك ئه‌گاته دوورگه‌ى “كریت-Crete” ى یۆنانى و له‌وێوه به‌ره‌و ئیتاڵیا‌و ناوه‌ڕاستى ئه‌وروپا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌ره‌به‌یانى ڕۆژگارێكى نوێ له باكورى وو‌ڵاتى شام (سوریا) ده‌ركه‌وتووه، كه ئیمڕۆ بێت یان سبه‌ى باشور‌و ڕۆژئاواى كوردستان سه‌رى ئه‌گاته ناو خوانى ئه‌م گۆڕانكارییانه، جیهانى عه‌ره‌بى: له سعودیه، ئه‌رده‌ن و عێراقیش ئه‌وه‌یان له‌مس كردووه كه ئه‌بێت ببنه ڕێگه‌ى ئاوریشمێكى نوێ به‌ره‌و ده‌ریاى ناوه‌ڕاست. باسه‌كه له‌ڕووى تیۆرییه‌وه به‌و میتۆده‌یه كه له جۆرى شیكاریی پێشبینیكراو (Predictive Analysis) ه، كه پاڵپشت به كۆمه‌ڵێك داتا‌و فاكت به‌هۆى ڕووداوه‌كانى ڕابردوو و دۆخى ئێستاوه ڕێبازى ڕووداوه‌كانى ناوچه‌كه له ئاینده‌دا ده‌ست نیشان ئه‌كا.
وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریای سپى (مێدیتریانه): سوریا، قوبرس، ئیسرائیل، میسر سه‌رقاڵى ده‌رهێنانى ووزه‌ن له‌ژێر ئاودا
یه‌كه‌م: دیرۆكى دۆزینه‌وه‌ى غازى سروشتى له كه‌ناراوه‌كانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست
مرۆڤایه‌تى نزیكه‌ى (5000) هه‌زار ساڵه پیترۆڵ و غازى سروشتى ناسیوه، تاهه‌نوكه‌ش نه‌وت و غازى سروشتى (56%) ى سه‌رچاوه‌ى ووزه‌ى ئه‌م گۆى زه‌وییه پێك دێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وڵاتانى پێشكه‌وتوو توانیویانه تا ئاستێكى باش سوود له ووزه‌ى نوێ (Renewable Energy) وه‌ربگرن به‌هۆى به‌رهه‌مهێنانى ووزه له ڕێگه‌ى (با) و تیشكى (خۆر) و…تادوایی. به‌پێى ئاژانسى ووزه‌ى جیهانى-IEA له ساڵى (2019) هدا ڕۆژانه جیهان (94) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت سه‌رف ئه‌كات، ئه‌م بڕه له ساڵى (2040) پێشبینیكراوه بگاته (140) ملیۆن له ڕۆژێكدا(1). به‌پێى ئاژانسى ڕۆیته‌رز له نێوان ساڵانى (2010 تا 2018) بڕى به‌كاربردن و خواست له سه‌ر غازى سروشتى ساڵانه (4.6%) زیادى كردووه، له (2019 بۆ 2024) پێویستى و خواست به‌هه‌مان شێوه به بڕى (1.6%) ى ساڵانه زیاد ئه‌كات. له‌به‌رانبه‌ردا خواست له‌سه‌ر نه‌وت به بڕى (0,8%) زیاد ئه‌كا. (70%) ى ئه‌م خواسته‌ش له‌لایه‌ن چین و ویلایه‌ته یهكگرتوهكانهوهیه(2). نه‌وت به‌ته‌نها كاڵایه‌كى ئابورییه، به‌ڵام غاز كه‌ره‌سته‌یه‌كى ئابوری-سیاسیه:
ئه‌وروپا له‌و ناوچه گرنگانه‌یه كه تینووه به نه‌وت و غازى سروشتى، سه‌باره‌ت به ڕاكێشانى هێڵى بۆڕى نابۆكۆ (كه گواستنه‌وه‌ى غازى سروشتیه له‌ناوه‌ڕاستى ئاسیاوه بۆ ناوه‌ڕاستى ئه‌وروپا به درێژایی 3300 كیلۆمه‌تر به بناگوێى ڕوسیادا)، ساڵى 2010 تا 2014 زۆرى نه‌مابو جه‌نگێكى جیهانى له نێوان ناتۆ و ڕووسیادا هه‌ڵبگیرسێت. زۆرى نه‌برد بڵێسه‌ى شۆڕشێكى له بوارى ووزه‌و جیۆپۆڵه‌تیكدا ده‌ریاى ناوه‌ڕاستى ته‌نیه‌وه‌و، ڕێگه‌ى دوورى بۆ خۆرئاوا نزیك كرده‌وه.
ده‌مێك بو، ئیسرائیل له بونى یه‌ده‌گێكى سروشتى زۆر له كه‌ناره ئاوییه‌كانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست دا به‌ئاگابون، ساڵى (2009) به ته‌كنیكێكى پێشكه‌وتو كۆمپانیاى نۆبڵ ئینیرجى-Noble Energy ى ئه‌مریكى به‌هاوكارى دوو كۆمپانیاى نێوخۆیی ده‌ستیان دایه گه‌ڕان و پشكنین، له‌ساڵى (2010) توانیان له باكورى حه‌یفا له كێڵگه‌ى (تیمارو تیمار دروم) یه‌ده‌گى (307) ملیار مه‌تر سێجا غازى سروشتى له قووڵایی (1750) مه‌تر ژێر ئاوى ده‌ریاوه بدۆزنه‌وه، له هه‌مان ساڵدا توانییان گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ى غازى به‌ناوى “لیڤاثان-Levathan” بدۆزنه‌وه كه یه‌ده‌گى سروشتى تیایدا (622) ملیار مه‌تر سێجایه، ئه‌وه جگه له‌چه‌ند كێڵگهیهكى تر‌ى نا-سه‌ره‌كى وه‌ك “كریش و دلیت”، به‌مه‌ش ئیسرائیل له‌لایه‌ك چانسى ئه‌وه‌ى وه‌رگرت بۆ (50) ساڵ زامنى تۆڕباین و تۆڕى كاره‌باى ناوخۆیی خۆى له ڕێگه‌ى غازى سروشتیه‌وه مسۆگه‌ر بكات(3) . له‌لایه‌كى تریش غازى سروشتى ئیسرائیلى كرد به ڕێبه‌رێكى هه‌رێمى گرنگ له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست. بۆیه له‌ساڵى (2017) هدا بۆ یه‌كه‌مجار ئیسرائیل غازى سروشتى ڕه‌وانه‌ى ئورودن كرد.
ئیتر له‌مه‌ولا ئیسرائیل له وڵاتێكى هاوردهكارهوه بو به وڵاتێكى هه‌نارده‌كارى یه‌ده‌گى سروشتى. به‌درێژایی ماوه‌كانى پێش‌و ئیسرائیل غازى سروشتى له میسر (عه‌ریش)ه‌وه بۆ (عه‌سقه‌لان) هاوردهئهكردو، ئه‌مریكاش هه‌میشه پارێزه‌رى پاراستنى ئه‌وپه‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه بووه. گومان له‌وه نییه كه “میسر” یه‌كه‌مى یه‌ده‌گى سروشتیه له‌سه‌ر ئاستى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست.
ده‌رچه‌یه‌كى نه‌وت له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ى غازى سروشتى “لیڤاسان” ى ئیسرائیلى له كه‌ناراوه‌كانى نزیك حه‌یفا (سه‌رچاوه: هارتز : www.haaretz.com)
ساڵى 2011 كۆمپانیاى نۆبڵ ئینێرجى ڕایگه‌یاند له كه‌ناراوه‌كانى قوبرس (قوبرسى یۆنانى) به دوورى ته‌نها (34) كم له كێڵگه‌ى لیڤاسانى ئیسرائیله‌وه كێڵگه‌ى ئه‌فرۆدێت-Aphrodite یان له كه‌ناراوه‌كانى قوبرس له بلۆكى ژماره (12 ) هدا دۆزیوه‌ته‌وه، كه یه‌ده‌گى غازى سروشتى تیایدا (4.54) تریلیۆن پێ سێجایه به‌دواى ئه‌مه‌دا كۆمپانیاى ئینى-ENI ئیتاڵى ساڵى (2018) له‌ناو ده‌ریادا به قووڵایی (4200) مه‌تر دۆزینه‌وه‌ى بڕى (5 بۆ 8) تریلیۆن پێ سێجاى دیكه‌ى غازى سروشتیان له بلۆكى ژماره (6) كه بهكێڵگهى “كالیپسۆ- Calypso” ناسراوه ڕاگه‌یاند (ئه‌مه‌ش بۆ قوبرس سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌بو بۆیه ناونرا ساڵى هه‌واڵه خۆشه‌كه). له (شوباتى 2019) شدا كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیل و قه‌ته‌ر پیترۆلیۆم كێڵگهیهكى گه‌وره كه چه‌ند بیرێكه (گلاوكوس-Glaucus -1) له ڕۆخى ده‌ریا دۆزییه‌وه، لهڕاپۆرتهكهیاندا مه‌زه‌نده‌ى ئه‌كه‌ن به (5 بۆ 8) تریلیۆن پێ سێجا، به‌ڵام ئه‌مه‌یان نزیكه له سنورى قوبرسه توركیهكهوهو، توركیاى خستۆته مانۆڕى سه‌ربازیی جۆراوجۆره‌وه له ئاوه‌كانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا. ئه‌م ناوچه ئاوییانه له یاساى نێوده‌وڵه‌تی دا به ناوچه‌ى ئابوریی دیاریكراو یان حه‌سرى (EEZ) به‌ناوبانگه(4).
ئه‌توانین قوبرس ناوبنهین قه‌ته‌رى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، كه بوه به دیارده‌یه‌كى ئابوریی و جیۆپۆڵه‌تیكى گرنگ، ئه‌م دوورگه بچوكه‌ش لهژێرههژمونى عوسمانیه‌كاندا بو، پاشان له كۆتایی سه‌ده‌ى نۆزده ئیمپیریالیزمى به‌ریتانى كردیه جێ پێ و بهردهبازێكى گرنگ بۆخۆى، تا لێوه‌ى بڕوانێته ئه‌وبه‌رى ئاو و بگاته نۆكه‌ندى سوێس و ده‌ریاى سوور، ساڵى (1960) ئیمپریالیزم قوبرصى به‌جێهێشت، له (1974) هدا سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا “بوڵند ئه‌جه‌وید” و به پاڵپشتى ته‌وژمى ئیسلامى توركى هێرشیان كرده سه‌ر قوبرس و، تیایدا توركه‌كانى قوبرص و یۆنانیه‌كان شه‌ڕى خوێناوییان به‌رپاكرد، له‌ساڵى (1983) به ئاگه‌دارى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و به‌ریتانیاو ئه‌مریكا ئه‌م دوورگه‌یه دابه‌شكرا، قوبرصى باكور (قوبرسى توركى-TRNC) ڕێژه‌ى (35%) خاكه‌كه‌ى به‌ركه‌وت، به‌شى باشورى دوورگه‌كه‌ش درا به یۆنانیه‌كانى قوبرس، هه‌ردوولا ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆیان ڕاگه‌یاند، لهئامامدا هه‌موو جیهان دانى نا به قوبرصى یۆنانى دا، پارچه توركیه‌كه‌ش ته‌نها توركیا دانى پیادا ناو تا هه‌نوكه‌ش هه‌ر به دان پیانهنراوى ماوه‌ته‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دا. هه‌رچى توركیایه قوبرسى كردۆته كارتێك بۆ ده‌ستێوه‌ردانى ئاویی و سه‌ربازیی، هه‌رچى یۆنان و ده‌وڵه‌تى قوبرسیشه كار له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى پارچه توركیه‌كه ئه‌كه‌ن به نه‌ناسراوى له‌لاى داموده‌ستگه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. ساڵى 2004 قوبرص بو به ئه‌ندام له یه‌كێتى ئه‌وروپا، یه‌كسه‌ر باشورى دوورگه‌كه‌یان دابه‌ش كرد به‌سه‌ر 13 بلۆكدا. كه تا ئێستا ته‌نها له سێ كێڵگه‌ى سه‌ره‌كى كارى به‌رهه‌مهێنانى تیا ئه‌كرێت(5).
نه‌خشه‌ى بلۆكه غازى و نه‌وتیه‌كانى قوبرس له كه‌نارى ده‌ریا ( سه‌رچاوه: eastmedforum.org)
دووه‌م: هاوپه‌یمانى ستراتیجى له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست
ئه‌م گۆڕانكارییه ئابوریی و سیاسیی و ئه‌منیانه به بێ ده‌ستێوه‌ردان و پاڵپشتى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان نییه، گه‌شه‌سه‌ندنه ئابورى و سیاسییه‌كان له‌ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، له كاتێكدا سه‌ریانهه‌ڵدا كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كشایه‌وه. ده‌ركه‌وت ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌م مێزى بلاكجاكه قوتویهكى تر‌ى كردۆته‌وه بۆ یاریكردن، ئه‌ویش له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاسته (قوبرص، ئیسرائیل، میسر، سوریا). ڕووداوه گه‌وره گان له جۆرجیا ساڵى (2008) و به‌هارى عه‌ره‌بى (2011) و په‌ڕینه‌وه‌ى پریشكى ئاگره‌كه بۆ ئۆكرانیا و دوورگه‌ى كریما له (2014) نیشانى دا كه ئه‌وروپا پڵنگێكى بێ ده‌م وددانه و، به‌رگه‌ى تێرمى ئاسایشى ڕه‌ق (Hard Security) ناگرێت. بۆیه ئه‌م دۆزینهوهیهى نه‌وت و غازى سروشتى له‌ده‌ریاى ناوه‌ڕاست (كه ئه‌كاته باشورى ئه‌وروپا) ئه‌وروپاى خستۆته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى تیا سه‌ركه‌وتو بێت. چونكه پێشوتر له‌مه‌سه‌له‌ى بونیادنان و ڕاكێشانى هێڵى نابۆكۆدا به چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان “باراك ئۆباما” ئه‌ندامێتى وڵاتانى ئه‌وروپى تین‌و به ووزه تیچوى هێڵه‌كه گه‌یشته ( 10.7) ملیار دۆلار و شكستیان هێنا، به‌ڵام له (2019) قۆناغى كۆنێكت كردنى كێڵگه‌كانى قوبرس و ئیسرائیل و میسر و گه‌یشتنى به‌ئه‌وروپا له ڕێگه‌ى یۆنانه‌وه ته‌واو بووه ته‌نها (7) ملیار دۆلارى تێچووه(6). بۆیه هێڵه‌كانى ووزه له‌ده‌ریاى ناوه‌ڕاست نه‌ك هه‌ر ئه‌بێته ئهلتهرنالتیڤى هێڵى نابۆكۆ به‌ڵكو جێ به‌هه‌ر پرۆژه‌و هێڵكارییهكى تر‌ى ڕووسیاو توركیاش لێژ ئه‌كات له سنورى ده‌ریاى ڕه‌ش.
واشنتۆن خاوه‌نى دوو بنكه‌ى سه‌ربازییه له قوبرس (ئهكروتیرى) و (دیكلیا)، یۆنان جگه له‌وه‌ى خاوه‌ن ڕۆكێتى پاتریۆته له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیشدا خه‌ریكى بونیادنانى سیسته‌مێكى ڕادارى هاوبه‌ش له كریت داى بنه‌ن (كریت: دوورگه‌یه‌كى بچوكى یۆنانه وه‌ك مهنهۆڵهكهى لێهاتووه سه‌رى هه‌موو بۆڕییه‌كان به‌وێدا تێپهڕئهبن). جگه له‌مانه تا ئێستا چه‌ندین جار كۆنگرێس و سیناتۆره ئه‌مریكیه‌كان پرۆژه‌یان سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى پێشكه‌ش كردووه، له (21ى مارسى 2019) شدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان “مایك پۆمبیۆ” سه‌ردانى قوبرسى یۆنانى و ئیسرائیلى كردووه تایبه‌ت به پرسى ووزه‌و پرسى ئاسایش له‌ناوچه‌كه‌دا هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌مریكاى یه‌كخستوه(7)، كۆتا جار به‌هۆى ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى توركیا‌و ناردنى دوو كه‌شتى بۆ سنورى قوبرسى توركى بۆ گه‌ڕان به‌دواى غازى سروشتی‌دا، دوو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیران پرۆژه یاسایه‌كیان پێشكه‌شكردووه، ئه‌و دوو سیناتۆره “ڕوبرت مینیدنیز” ئه‌ندامى دیموكراته‌كان له ویلایه‌تى نیوجیرسی و “ماركو ڕۆبیو” سێنهیتى كۆمارییه‌كان له ویلایه‌تى فلۆریدا، له پرۆژه‌كه‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ئه‌مریكا هاریكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ قوبرسى یۆنانى پێك بهێنێت، به‌ڵام توركیا كێشه‌ى ده‌ریایی له‌گه‌ل قوبرص هه‌یه. بۆ ئه‌مه‌ش داواى ئه‌وه ئه‌كه‌ن ئه‌و ئابڵوقه‌ى هه‌نارده‌كردن و جێگیركردنهى چه‌ك كه ئه‌مریكا ساڵى (1987) سه‌پاندویه‌تى به‌سه‌ر قوبرس دا لای ببات. هه‌موو ئه‌مانه له‌كاتێكدان كه له ساڵى (2017) ه‌وه هاوپه‌یمانێتیه‌كى تا ئه‌وپه‌ڕى به‌هێز به پاڵپشتى ڕاسته‌وخۆى ئه‌مریكا له‌نێوان: قوبرس- ئیسرائیل- یۆنان دروستبووه‌و، ده‌یان كۆنفڕانسى زانستى و، كۆبونه‌وه‌ى لوتكه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاتانه ئه‌نجامدراوه. هه‌ڵبه‌ته “میسر”یش به‌شێكى گرنگه له هاوپهیمانێتیهكهو، هاوڕایه له‌گه‌ڵیان.
سێهه‌م: ئایا توركیا به ده‌ست نوقاوى ئه‌وه‌ستێ به‌دیار گۆڕانگارییه ههرێمایهتیهكانهوه؟
له كتێیى “قووڵایی ستراتیژى” دا ساڵى (2008) وه‌زیرى ئه‌وكاته‌ى ده‌ره‌وه‌ى توركیا پرۆفیسۆر “ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ” ئه‌وه ده‌ستنیشان ئه‌كا كه “توركیا ده‌وڵه‌تێك نییه به دواى هه‌قیقه‌ت بكه‌وێ، به‌ڵكو ئه‌بێت ڕێى پێ نیشان بدرێ ، به‌مانایه‌كى تر ئه‌و ئه‌ڵێ “توركیا ناتوانێ پێناسه‌ى خۆى بكات به ڕێگه‌یه‌كى به‌رگریكارانه، ووردتریش ئه‌ڵێ توركیا ته‌نیا ووڵاتێك نییه كه بیر له سه‌قامگیریی خۆى بكاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌بێت وا بكات ببێته فاكته‌رى سه‌قامگیریی ئه‌وانى تر و بیر له ئاسایشى دراوسێكانیشى بكاته‌وه”. یانى توركیا (به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌مى ئاكپارتى دا) ووڵاتێك نییه به بێ ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروبارى ئه‌وانى تر بوه‌ستێت. ئه‌مه‌ش له‌لاى ئه‌وانه‌ى ئه‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریاى ناوه‌ڕاست وه‌كو: سوریا و ئیسرائیل و قوبرص و میسر و یۆنان جێگه‌ى ترسێكى گه‌وره‌یه، به‌تایبه‌ت كه پێشوتر له‌سه‌رده‌مى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانیه‌كاندا چه‌شتویانه به ده‌ست توركه‌كانه‌وه. به‌كورتیه‌كه‌ى توركیا ووڵاتێكه زۆر تینوه به غازى سروشتى ساڵانه بایی 50 بۆ 60 ملیار دۆلار غازى سروشتى ئه‌كرێت، ئه‌یه‌وێ به‌شدارى بكات له ده‌رهێنانى ووزه‌و هاوپهیمانێتیهكانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، به‌ڵام بڕیارى سه‌ره‌تا تاكۆتایی ئه‌وه‌یه ڕێگه نادرێت توركیا هیچ ڕۆڵێكى هه‌بێت له هیچ شوێنێكى ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا، چونكه قوبرص توركیا بهداگیركار ئه‌ناسێنن، له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له دواى لێدان له كه‌شتیه‌كه‌ى غه‌ززه له كۆتایی 2010 ه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی نه‌بۆته‌وه، میسریش له هاتنى “سیسى” یه‌وه ناحهزێكى گه‌وره‌ى توركیا‌و ئه‌ردۆگانه، یۆنانیش له‌سه‌ر كێشه‌ى قوبرس و دوورگه‌كانى تر كارێك له به‌رژه‌وه‌ندى توركیا ناكات، هاوكات توركیا به‌هۆى كڕینى مووشه‌كى S-400 له ڕووسیا په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌وپه‌ڕى خراپیدایه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا. له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌دا توركیا زیاتر له (40000) چل هه‌زار سه‌ربازى له قوبرسه توركیه‌كه‌دا جێگیركردووه، كه‌شتیه‌كانى بوارى هه‌ڵكه‌ندنى ناردۆته دوورگه‌كه، ئه‌مه‌ش به پێشێلكارى یاساى ئاویی نێوده‌وڵه‌تى دائه‌نرێت.
كه‌شتى “فاتیح” ى توركى له كه‌ناراوه‌كانى قوبرصى توركى بۆ گه‌ڕان و هه‌ڵكه‌ندنى بیرى غازی سروشتى
سه‌رئه‌نجام دواى ئه‌وه‌ى له ڕووسیاوه مووشه‌كى S-400 گه‌یشته توركیا، هه‌مان ڕۆژ (13ى ته‌مموزى 2019) ئه‌مریكا ئابڵوقه‌ى هاورده‌كردنى چه‌كى له‌سه‌ر قوبرس هه‌ڵگرت كه له‌ساڵى (1987) ه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و دورگه‌یه‌دا سه‌پاندبو. بۆیه یه‌كه‌مین گورزێك كه له سیسته‌مى ئاكپارتى به ڕێبه‌رایه‌تى “ئه‌ردۆگان” بدرێت له حه‌وزه‌ى ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته‌وه ئه‌بێت.
سه‌رئه‌نجام: بۆڕییه‌كه‌ى كوردستان ئاسۆى سه‌ربه‌خۆییه؟
بهرهبهیانێكى تازه له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست به پاڵپشتى به‌هێزى ئه‌مریكا ده‌ستى پێكردووه، له كورتیدا بریتى یه له گه‌مه‌یه‌كى جیۆپۆڵه‌تیكى و شۆڕشێك له بوارى ووزه‌دا (شۆڕشێك له ژێر ئاودا).
به‌درێژایی ئه‌و ڕووداوانه‌ى له‌م بابه‌ته‌دا هاتوون، به‌تایبه‌تیش له‌دواى ساڵى 2013 ه‌وه له قوبرس ئاگه‌دارى ناوه‌نده ئه‌كادیمى و كێڵگهنهوتیهكان بوین، ڕۆژێك دۆخه‌كه نائاسایی بو، زانكۆى نیهرئیست ئێمه‌ى ده‌ستنیشان كرد وه‌ك قوتابى خوێندنى باڵا بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى غازى سروشتى و ئه‌م ڕووداوانه. پڕۆفیسۆرێكى فارسیش له‌وێیه “ئارش شهرگى”، گه‌رمه‌ى شه‌ڕى داعشه له‌عێراق ساڵى (2015)، گوتى ئێران و كورده‌كانى شیمالى عێراق له حه‌وزه‌ى مێدیتریانه (ده‌ریاى ناوه‌ڕاست) ه‌وه نزیكن، ئیمڕۆ یان سبه‌ى ده‌گه‌نه ئه‌م كوتله‌یه!. ئه‌وه بووه هه‌وێنى دامه‌زراندنى ” ئینستیوتى مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى –MIRS” له قوبرس له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، كه یه‌كه‌مین ناوه‌ندێكى زانستی نا-ده‌وڵه‌تیه به‌زمانى كوردى، ئینگلیزى، عه‌ره‌بى هه‌وڵه‌كانى خۆى چڕكردۆته‌وه‌و له باشورى كوردستانیش تۆماركراوه‌و ئۆفیسى هه‌یه . به‌پێى ڕۆژگار ڕووداوه ناوچه‌ییه‌كان واى له ئێران كرد به كه‌نداوى عه‌ره‌بى و گه‌رووى هورمزه‌وه سه‌رقاڵ بێت (سه‌رقاڵ بكرێت) و له سوریاش كوردانى ڕۆژئاواى نزیك كه‌نارى ده‌ریا پڕ چه‌ك بكرێن له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه (ترامپیش ڕێگه‌ى نه‌دا كورده‌كانى سوریا كۆمه‌ڵكوژى بكرێن له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه).
وه‌ك له نه‌خشه‌ى ناوچه پیترۆلیه‌كانى سوریادا دیاره (90%)ى ئه‌و ناوچانه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندن به نه‌وت و شه‌یڵ غاز ئه‌كه‌ونه باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریاوه (واته ڕۆژئاواى كوردستان كه پێش هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى له سوریا- 2011 ڕۆژانه (400) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى تیا به‌رهه‌مهێنراوه، هه‌رچى هه‌رێمى كوردستان (باشور) ه له‌ناوخۆدا ژێرخانى هێڵى بۆڕى تهواوكردوهو، جیهان له توانا هایدرۆكاربۆنیهكانى ئاگه‌داره. ئه‌مه‌ش ناوه‌نده‌كانى بیركردنه‌وه‌ى خستۆته دۆخێكه‌وه بیر له‌وه بكه‌نه‌وه هێڵى بۆڕى كوردستان به خاكى توركیادا تێ پهڕنهبێت، به‌ڵكو بۆڕى كوردستانى باشور و ڕۆژئاوا پێكه‌وه كۆنێكت بكرێن و به نزیكترین ماوه بگه‌نه حه‌وزه‌و كوتله‌كه‌ى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست. ئه‌مه‌ش سه‌نته‌رى “بیغن- سادات” ى ئیسرائیلى ناوى ناوه “ستراتیجى دهوردانى ئه‌ردۆغان.
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts