عیماد عه‌لی: ره‌خنه له ناوه‌رۆكی پرۆژه‌كه بگره، نه‌ك خاوه‌ن و شاره‌كه‌ی.
جارێك با هه‌موو لایه‌ك بزانێت به‌قه‌د دونیا ناڕازیم له‌م جۆره سیاسه‌ته‌ی كاك مه‌لابه‌ختیار، كه واده‌زانێت پرۆژه‌و مرۆژه و شتی زاره‌كی و به‌ناو دیموكراسی باری لاری كوردستان راست ده‌كاته‌وه و، وه‌زعی سیاسی حزبه‌كه‌ی و كوردستان ده‌خاته‌وه سه‌ر سكه‌ی راسته‌رێی خۆی و واده‌زانێت له ئۆرپا ده‌ژی و ئازادی و ئاستی خه‌ڵك له‌و پلهیهدایه كه هه‌ڵه و راست وه‌كو خۆی بابه‌تیانه ده‌خوێننه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی وابه‌سته‌یی كه‌سی و وه‌لائ و مه‌یلی ده‌ربار و ناوچه‌چێتی و شارچێتی و ته‌نانه‌ت گهرهكچێتی و گوندچێتی رۆڵی خۆی ناگێرێت له دیاریكردنی هه‌ڵوێست له‌مه‌ر هه‌ر پرس و كێشه‌یه‌كی نێوخۆیی حزبی بێت یان كوردستانی به شێوه‌یه‌كی گشتی.
من لێره‌دا زۆر به داخه‌وه‌م كه خه‌ڵكانێك وه‌كو ناوچه و شار ته‌ماشای ره‌فتاره‌كانی كاك به‌ختیار ده‌كه‌ن، نه‌وه‌كو كڕۆكی بۆچونه‌كانی بخوێننه‌وه و بۆچونێك ده‌رده‌بڕن كه ئازار نه‌ك به دۆستانی كاك به‌ختیار ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵكو دانیشتوانی شاری خانه‌قینیش ئازار ده‌ده‌ن و پێگهچێتی وا كوێری كردون كه ئه‌وه‌ی له گه‌ره‌كه‌كه‌ی خۆیان نه‌بێت هه‌موو ره‌فتار و بۆچونێكی به هه‌ڵه و خراپ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
له لایه‌كه‌وه ئه‌وه‌تا كاك به‌ختیار به‌خۆی باش ده‌زانێت كه مێژووی كه‌س و لایه‌ن و سیفه‌ته گشتیه‌كانی خه‌ڵكه‌كه و هێز چه‌ند رۆڵی تایبه‌تی خۆی ده‌گێرێت له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی زۆر شتی سیاسی و كێشه‌ی ههمهجۆر و هه‌زار و یه‌ك بیریار و توانای عه‌قڵی و خوێندنه‌وه‌ی زانستی له‌به‌رامبه‌ر تاكه هێزێكی عه‌شیره‌تێك و كه‌سێكی پۆپۆلیستی ناوه‌ستنه‌وه، كه‌چی ئه‌م كاك به‌ختیاره بێزار نابێت له‌باسكردن له تێزی مه‌ده‌نی و دیموكراسی و ئازادی و پێشكه‌وتنخوازی له‌سه‌ر واقعێكی جه‌نجاڵی به‌م شێوه‌یه‌ی وه‌كو كوردستانی خۆمان، ئا به‌م ئاسته‌وه كه رۆشنبیر و سیاسیه پرۆفیشناڵه باڵاكانیشی به‌و شێوه‌یه بیرده‌كه‌نه‌وه كه كوردستان نه‌ك هه‌ر به شاره‌كه‌ی خۆیان، به‌ڵكو به كۆڵانه‌كه‌ی خۆشیان ناگۆرنه‌وه. جاوه‌ره تۆش بۆ خۆت هه‌ر باسی دیموكراسی و دیالۆگ و رای زۆرینه‌و ئازادی راده‌ربرین بكه، كه‌چی خه‌ڵك به لاوازی پێگه‌ی سیاسی واقعیانهت له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن و هیچ حسابێك بۆ ئه‌و چه‌مكانه ناكه‌ن ومامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و نیازه‌ی تۆش له هیچ قوتویه‌كی عه‌تاری ئه‌م كۆمه‌ڵانه‌دا نادۆزیته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌مه راوبۆچونی رۆشنبیره باڵاكانیشیانه كه هه‌زار و یه‌ك چه‌مك و زاراوه‌ی له‌م جۆره له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و رای ئاغا و هاورێ گهرهكنشینهكهی خۆیان ناگۆرێته‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ش بێت و زیان به ئامانجه ستراتیجیه گشتیه‌كانی كوردستانیش بگه‌یه‌نێت، به‌وانه‌ی له حزبه‌كه‌ی خۆشتدات.
ئه‌وه‌تا له‌جیاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی راست ودروست و بابه‌تی و فكری و فه‌لسه‌فیانه و خوێندنه‌وه‌ی واقعی كوردستان له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار به‌راورد بكرێت و وه‌كو خۆی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی لێكبدرێته‌وه و دراسه‌ت بكرێت، كه‌چی له‌م ماوه كورته‌دا ئه‌وه‌ی خۆی به شارهراز و بلیمه‌تی سیاسه‌ت و مه‌عریفه‌ت ده‌زانێت ته‌نها باس له قسه په‌راوێزه‌كانی پرۆژه‌كه ده‌كات وته‌نها باسێكی مێژوویی راسته‌قینه‌ی به‌به‌ڵگه ده‌رخراو بۆته گرێ كوێره‌ی ئاڵؤزی ئه‌و كهسپهرستانه و مێژووی راسته‌قینه‌ی ململانێی په‌یوه‌ندی سیاسی كه‌سایه‌تیه‌كانی نێو حزبه‌كه و كوردستان بۆته بهڵغێك به‌رچاوی ئه‌وخه‌ڵكه پۆپۆلیستانه‌ی لێڵكردووه و ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر حسابی ناوه‌رۆكی بۆچونه‌كان كۆمه‌ڵه ده‌نگێكی خه‌ڵكی ساویلكه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی جه‌ماوه‌ری خۆیان و هه‌ڵبژاردنه‌كان دابین بكه‌ن و به‌ڵكو خوایه له‌ئاینده‌دا له وێستگه سیاسیه‌كان قازانجی لێبكه‌ن و له‌م كاته‌شدا ئاغاكانیان له خۆیان رازی بكه‌ن.
هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه كاك به‌ختیار به‌ئاشكرا خۆشه‌ویستی خۆی بۆ شاره‌كه‌ی خۆی خانه‌قین ده‌رده‌بڕێت و هیچ شتێكی به شاراوه نه‌كردووه و چ به نهێنی بێت یان ئاشكرا وه‌كو خۆی باسی ده‌كات و هه‌موو كه‌سێك خۆشه‌ویستی بۆ شاره‌كه‌ی خۆی هه‌یه به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر حسابی وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام كێ هه‌یه بڵێت یان به‌ڵگه‌یه‌كی لایه كه رۆژێك له رۆژان داوای دروستبونی هه‌رێمی خانه‌قینی كردبێت یان هه‌رێمی پارێزگای دیاله كه تا ئێستاش خانه‌قین له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، نه‌ك وه‌كو خه‌ڵكی تر داوای به‌هه‌رێم كردنی شارێكی نێو هه‌رێمی كوردستان بكات و پرۆژه‌ی بۆ بنوسێته‌وه و پروپاگه‌نده‌ی بۆ بكات و به پێچه‌وانه‌وه باسی قازانجه‌كانی بكات كه خۆی له‌خۆیدا دوولهتكردنی كوردستانه، كه‌چی كاك به‌ختیار ده‌ڵێت باخانهقین بكه‌وێته‌سه‌ر زاخۆ و دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی وگه‌رمیان نه‌ك كوردستان به گشتیش. كێ هه‌یه نه‌زانێت كاك به‌ختیار ته‌نانه‌ت له زیزبونی له حزبه‌كه‌ی له‌نگه‌ری له نێوخۆی خودی كوردستان به‌ستووه و له‌م كاتانه‌دا نه‌رۆیشتووه له ئۆرپا چه‌ندین ساڵ پاڵبداته‌وه وئاگای له كوردستان نه‌بێت وهكوخهڵكی تر، به‌ڵكو له‌م كاته‌شدا پرۆژه‌ی تایبه‌تی بۆ كه‌وتنه سه‌ر سكه‌ی سیاسه تی كوردستان و پلانی دروست و به ئاگاهێنانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌نوسێت.
به‌ڵێ ئه‌وه‌ی شارچێتی ده‌كات قه‌ت باسی ناكات و پلان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی له شاره‌كانی كوردستان داده‌نێت، به‌ڵام كه كاك به‌ختیار خۆشه‌ویستی خۆی ده‌رده‌برێت بۆ شاره‌كه‌ی واتای دروستكردنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ نیه وجیاكردنه‌وه و دابرانی له هه‌رێم و كوردستانی گه‌وره نیه وه‌كو خه‌ڵكی تر، كه‌چی خانه‌قین له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌رێمی كورستانه و خه‌ڵكی ئه‌و شاره به شارێكی داگیركراوی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ده‌توانن وه‌كو شاره‌كانی عیراق داوای هه‌رێمی دیاله یان خانه‌قین بكه‌ن كه ته‌نانه‌ت قازانجی گه‌وره‌ی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی و بۆ ئامانجی دوارۆژی گه‌لی كوردستنانیش ده‌بێت.
له‌و رۆژه‌وه پرۆژه‌كه‌ی راگه‌یاندووه لێڕهو له‌وێ خه‌ڵك به شێوه‌یه‌ك نوسین و كۆمێنتی خۆی ده‌نوسێت و كاردانه‌وه‌ی شێخانی ده‌ربار تا ئێستا به لاوازی ده‌ركه‌وتووه و له‌مه‌شدا رای ئاغاكانیان ده‌رده‌بڕن كه قسه و بۆچون و رخنهكمانیشیان بۆ مه‌رایی كردنه بۆ ئه‌وانه‌ی پریشكی ره‌خنه‌یان له‌و پرۆژه‌یه به‌ركه‌وتووه نه‌ك له ناوه‌رۆكه‌كه‌ی تێگه‌یشتبن و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستیانه‌ی بۆ بكه‌ن.