عیماد عه‌لی: ملكه‌چبون تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه‌سایه‌تیت نه‌هێڵێت؟
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی سیاسه‌تی كوردستان هه‌ر له رووی گه‌نده‌ڵی ئابووری و سیاسی و ئیداریه‌وه نابینرێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌تا ته‌نانه‌ت ئه‌خلاق و به‌ها شه‌خسی و تایبه‌تیه‌كانیش وه‌كو خۆی نه‌ماون و زۆر سیفه‌ت و ئاكاری وا دروستبوون كه نامۆن له‌گه‌ڵ ئه‌خلاق و ئه‌ده‌ب و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كورد و مێژووه‌كه‌ی، یان هاورده كراون و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هاتووه كه په‌روه‌رده‌ی شوێنی ترن و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به كورده‌وه نیه یان به‌رژه‌وه‌ندی و په‌روه‌رده‌ی نادروست زۆر شێخی به‌رماڵی بۆ ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی خۆیان به رۆشنبیری سیاسی و په‌روه‌رده‌ی دونیای دیموكراتی و پێشكه‌وتوخواز ده‌زانن دروستكردووه، كه قبوڵی ئه‌و سیفه‌ت و ره‌فتارانه ده‌كه‌ن و فرچكیان به هیچ وڵات و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشهوتنخوازی دونیای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مه‌وه نیه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه كه ئێستا خه‌ڵكانی خۆ به رۆشنبیر و خاوه‌ن شه‌هاده و تازهههڵكهوتوو ئه‌و سیفه‌تانه هه‌ڵده‌گرن و ره‌فتاری پێوه ده‌كه‌ن كه مێژووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی كورد ده‌شێوێنن. مه‌عقوله پابهندبونت به سه‌ركرده‌یه‌كه‌وه بێت به باشی و خراپیه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی روونت هه‌بێت ئه‌گه‌ر كار بگاته ئه‌وه‌ی خیانه‌تیش بكات له گه‌ل نیشتیمانه‌كه‌ی و، كه‌س نه‌زانێت بیروباوه‌رت چیه و فكرت له كوێیه وره‌نگ و جه‌وهه‌ری فه‌لسفه‌ی ژیانی خۆت چۆنه و كه‌س نه‌تناسێت ئه‌گه‌ر نه‌ڵێن پیاوه‌كه‌ی فڵان سه‌ركرده‌یه، مه‌عقوله به وازهێنان له حزبێك و بیروباوه‌رێك و فكرێك و گه‌ڕانه‌وه‌ت وابه‌سته‌ی ره‌فتار و جموجوڵ و سهنگهرگۆرینی ئه‌و سه‌ركرده‌یه بیت كه به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌كانت دابین ده‌كات و به‌س و، خۆت و كه‌سایه‌تیت سفركردبیت، چ مه‌عقوله شێخی ده‌رباری سه‌ركرده‌یه‌كی خۆ به رۆشنبیر و سه‌رده‌مانه و دونیای پێشه‌كه‌وتن بیت و چ سه‌رده‌مێكه كه خه‌ڵكی وادروستبون و خۆیان به سه‌ركرده ده‌زانن قبوڵی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه به هه‌ڵه‌و راستیان پابه‌ندبونی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌یان زامن كردووه و كه‌سایه‌تی تایبه‌تیان نه‌هێشتووه و، دواتر هه‌ر ئه‌و كه‌سانه له دواجاردا ته‌نانه‌ت ده‌ستی ناپاكیان له رووی ئه‌خلاقیشه‌وه به خۆت و خێزانه‌كه‌شت دریژبكهن، كه‌چی تۆ هه‌ر به توندی په‌یوه‌ست بیت پێوه‌ی و به خۆته‌وه بیبه‌ستیته‌وه.
هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن چه‌ند كه‌سانێك هه‌بوون به‌هانه‌یان بۆ وازهێنان له حزبه‌كه‌یان ده‌هێنایه‌وه و هێڵی راست و چه‌پیان به‌سه‌ر ئه‌و حزبه‌دا هێنا كه سه‌ركرده‌كه‌یان لێی زویر بوو، هه‌ر له ماوه‌یه‌كی كورتدا و پاش خواستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه هه‌مان ئه‌وكه‌سانه لهسهركردهكهیان زیاتر به‌هانه‌یان بۆ گه‌ڕانه‌وه و پیاهه‌ڵدان به هه‌مان حزب ده‌هۆنیه‌وه و ته‌نانه‌ت تا پله‌ی سیفر سه‌ربه‌خۆیی بیر و فكریان بۆ خۆیان نه‌هێشت و كه باس بێته سه‌ر رۆشنبیر و ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر و سیاسه‌تی زانستیانه و پابه‌ندبون به فلهسفه و فكر و بیروباوه‌ری تایبه‌تی خۆیان، لاف و گه‌زافی وا لێده‌ده‌ن خۆیان به كه‌سێكی سیاسی و رۆشنبیری عه‌یار بیست و چوار حساب ده‌كه‌ن و له رووی كرداریه‌وه ته‌نانه‌ت پابه‌ندن به ره‌فتاری ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یان و ئه‌وه‌نده پابه‌ندن پێوه‌ی ته‌نانه‌ت شوێن و جۆری خهوتنهكهیان له ماڵه‌كه‌ی خۆشیان دیاری ده‌كات و په‌یوه‌ندیان بهخێزانهكهشیانهوه وێناده‌كات و ته‌نها رێكردن و خواردن و خواردنه‌وه‌كه‌یان به‌ده‌ستی خۆیان ده‌بێت، كه‌چی خۆیان به ترۆتسكی و ماركس و زانای سه‌رده‌م ده‌زانن.
چه‌ند عه‌یبه تۆ به‌خۆت نه‌زانیت كه نازانیت دونیا چۆن ده‌گوزه‌رێت ئه‌خلاق و مه‌عریفه‌ت چ رۆڵیكی هه‌یه له ژیانتداو شه‌رم له‌و ره‌فتارانه نه‌كه‌یت كه كاتی به‌سه‌رچووه و ته‌نانه‌ت له زه‌مانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و شێخ و دره‌وێش و ئاغا و دهرباریشدا نه‌بووه و ئێستا جێگه‌ی شه‌رمه‌زاریه كه تۆ به‌و شێوه‌یه بژیت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره ره‌فتارانه بۆ خه‌ڵكی نه‌خوێنده‌وار و په‌راوێزخراو و كه‌م مه‌عریفه‌ت تا راده‌یه‌ك به‌هانه‌ی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام بۆكهسانێك كه ئه‌وه‌نده رۆژ تا ئێواره قسه‌ی قوتیان ده‌كرد و گوایه ئه‌وان رێگه‌ی لاری حوكمرانی كوردستان راسته‌رێ ده‌كه‌نه‌وه كه‌چی له سه‌ره‌تاوه سیفه‌ته راسته‌قینه و ئه‌خلاقه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆیان و بیركردنه‌وه‌ی ناگونجاوی خۆیان ده‌رخست كه عهیبو شوره‌ییه خۆیان و ده‌موچاویان بۆ خه‌ڵك ده‌ربخه‌ن. تۆ بڵێیت به‌رژه‌وه‌ندی مادی ئه‌وه‌نده بخوازێت ته‌نانه‌ت تاكه تایبه‌تمه‌ندی و سیفه‌تی پیاوه‌تی و ره‌فتاری پیاوانه‌ت نه‌هێڵێت و به‌هانه بۆ ره‌فتاری مهعبودهكهت بهێنیته‌وه و شه‌رم نه‌كه‌یت له هیچ شتێك ئه‌گه‌ر زیان لهمیلهتهكهشت بدات. مه‌عقوله بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كه‌سانی تر به فه‌رمانی ئه‌و جۆره كه‌سانه و به رای بتهكهت بنوسیت و وه‌لائت بۆی تازهبكهیتهوه و خۆت بدۆرێنیت له‌به‌ر چاوی ته‌نانه‌ت دۆسته‌كانی خۆت نه‌ك هه‌ر دوژمنه‌كانت. ئه‌وه‌تا دونیا وای لێهاتووه هه‌موو جۆره خه‌ڵكێك ببینێت كه له به‌دبه‌ختی له‌سه‌ر رۆشنبیر و سیاسی سه‌رده‌م و خاوه‌ن شه‌هاده‌ی باڵا و ناوی دیار ناسراوبیت.
ئه‌وه له بیر هیچ كه‌سێك نه‌بوو كه ئه‌م شێوه ره‌فتار و گوفتارو كردارانه له لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه ببینیت كه وابه‌سته‌یی به سه‌ركرده‌یه‌كی دیاریكراو بۆته گرنگترین بیروباوه‌ر و فكر و فه‌لسه‌فه و بنه‌ما ئه‌خلاقی كانی ژیانیان. ئه‌وه‌ی سه‌یره كه ته‌نانه‌ت خۆتیش بزانیت چه‌ند له ریزی خاوه‌ن ئاكاری سیاسی و مه‌عرفی ده‌رچویت و به‌رده‌وام بیت له ره‌فتار و كاروانه‌كه‌ت. ئه‌وه بسه‌لمێنیت كه شه‌رم و حه‌یا شكا هیچ شتێك به به‌ریوه نامێنێت و له ئاكار و نزمترین بنه‌مای ئه‌خلاقی بیبه‌ری ده‌بیت. ئه‌مه‌یه باڵاترین پله‌ی گه‌نده‌ڵی كه له‌م كاته‌دا ده‌ركه‌وتووه و له مێژووی كورد و كوردستانی پێش راپه‌رین نمونه‌ی نه‌بووه.