لوقمان غه‌فوور: تره‌مپ ترسی خسته دڵی هه‌موانه‌وه.
كاتێك تره‌مپ له‌نێو ماڵی “سپی” یەوە هه‌ڕه‌شه‌ی “ڕەش”ی كرد، “عومران ئه‌حمه‌د خان نیازی” سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان لهتەنیشتییەوە سه‌ری بۆله‌قاند، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێت كاتێك ئێوه‌ی ئه‌مریكایی، ژاپۆن-تان ئهتۆمباران كرد، ته‌مه‌نم 7 ساڵان بوو. باوکم بۆی گێڕامەوە، کە سەرەڕای ئەوەی ھێرۆشیما و ناکازاکی-تان تەخت کرد، سەرکردەکانی ژاپۆن- یشتان دادگای کرد. کە من بۆخۆم سەرمسوڕما خەڵک قوربانی بێت و دادگایی-ش بکرێت.
سهرلهقاندنهكانی عومران خان، له‌گه‌ڵ چاوسووركردنه‌وه‌و پێداگری سه‌رۆك تره‌مپ- دا بوو كه ئه‌وان پلانیان هه‌یه له ئه‌فگانستان بكشێنه‌وه. ئیتر نایانەوێت لەو تەپوتۆز و خۆڵ وخاشاکە ئەفگانستاندا سەربازی ئەمریکی بکوژرێت. چونکە ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ئه‌و شه‌ڕه به‌رنه‌وه و كۆتایی بێنن، ئه‌وه ئه‌فغانستان ئه‌سڕنه‌وه له‌سه‌ر رووی زه‌وی، وتیشی: “كه ئه‌مه كۆتایی قسه‌یه ته‌نیا له ماوه‌ی 10 رۆژدا ئه‌فگانستان ئه‌سڕمه‌وه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، من نامه‌وێت ئه‌و رێگه‌یه بگرمه به‌ر”.
پرسیاره‌كه هێنده ئاڵۆزه لای سیاسییه‌كان كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه قسه‌ی پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی 22ی جولای بوو بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری پاكستان، ئەی ئه‌بێت له كۆبوونه‌وه داخراوه‌كه‌دا چی تری به عومران خان وتبێت ده‌رباره‌ی ده‌روو دراوسێی پاكستان. هه‌روه‌ك دڵنه‌وایی-شیدا به عومران كه بە دراوسێكانی بڵێت نایه‌وێت له هه‌فته‌یه‌كدا 10ملیۆن كه‌س له‌و ناوچه‌یه بكوژرێت. چونكه به رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی پۆرتر ریكۆی وت: “ئێستا رون و ئاشكرایه لای تۆ؟”.
لهمساتهدا ترسێكی گه‌وه‌ر په‌ڕییه نێو دڵی دنیای دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی، چونكه ئه‌و به ده‌ق بۆ هه‌موو دنیای دووباره‌كرده‌وه، كه ئه‌مریکا ئه‌توانێت 10 ملیۆن كه‌س له هه‌فته‌یه‌كدا ته‌واو بكات. ئه‌م قسانه په‌یامێكی روونه كه پێویسته پاكستان فشار بخاته سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی تالیبان تا رازی بێت به ئاشتی له‌ناوچه‌كه. به‌كورتی سه‌رۆك تره‌مپ پێیوتن ئه‌وه‌نده هیلاكمان مه‌كه‌ن به شه‌ڕكردنی لاوه‌كییه‌وه.
تره‌مپ به‌رون و ئاشكرایی به عه‌مران خان-ی وت ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت ئه‌و یه‌ك ملیار و 300 ملیۆن دۆلاره‌ی ساڵانه وه‌ك هاوكاری بۆتان بگه‌ڕێته‌وه كه له ساڵی 2018 بڕیومه ئه‌وه واز له هاوكاری بهێنن له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تالیبان. تكایه تیرۆر له خۆتان دوورخه‌نه‌وه. چونكه ئێمه وا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان پێكدێین.
ره‌نگه دیوێكی تری نائاشكرایی له قسه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ-دا هه‌بێت ئه‌ویش په‌یامێك بێت بۆ هاوسێكه‌ی سنووری خۆرئاوای پاکستان كه ئه‌ویش ئیرانه. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بتوانێت ئاوا بێ ترس بڵێت ئه‌فغانستان ئه‌سڕمه‌وه له 10 رۆژدا ئه‌وا ئه‌م لێدوانه جه‌رگبڕه بۆ ئیران زۆر ئاسانتره، چونكه ئێران ئێستا له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه فشاری گه‌وره‌ی له‌سه‌ره و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك هه‌ڵوێستیشدا له‌رووی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه له‌ژێر گوشاری تونددایه كه پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌جوڵێته‌وه.
ده‌ره‌نجام رۆژنامه‌نووسان و ئه‌كادیمیست و سیاسییه‌كان به‌نێو دنیای ئه‌م لێدوانه‌دا دێن و ده‌چن و بیر له‌و ختووكهدانهی ئێران و ئه‌و ئارامگرتنه‌ی ئه‌مریكا و سه‌رۆك تره‌مپ ده‌كه‌نه‌وه. بیر له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه ئەم پەیامە بەناو بۆ تالیبانە، تالیبان خۆی بەناو مەملەکەت و ئاوەدانییە. واقعی بین خۆی لەگەڵ زەویدا تەختە. ئەوەی دنیای بیناسازی و تەلارسازی بێت تێیدا نییە ئیتر چی تەخت ئەکات. ھەر لەو دیدەوەیە زۆرێک وایدەبینن ئەمە پەیامێکە دای بە گوێی تاران‌دا. دنیاش ئومێدیانە نه‌گاته ئه‌و دۆخه‌ی دواتر پاشماوه‌ی پایته‌ختی ئێران نه‌ك به شۆفڵ، به‌ڵكو به خاكه‌ناز كۆكرێته‌وه.