زەبەنگ بەهادین: كوردوستانى باشور هاوپه‌یمانى ئه‌مریكایه یان ئێران و توركیا؟
له دواى شه‌رى داعش ئه‌مریكا ویستى گه‌رانه‌وه‌ى بۆ كونتروڵ كردنه‌وه‌ى سیاسه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردوستان زیاتر بوو به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌مى ئێستاى ترامپ به‌راورد به سه‌رده‌مى ئۆباما, خۆ ئاماده‌كردنى ئه‌مریكى یه‌كان بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى سیاسه‌ته‌كانى ئێران ئه‌مریكاى خسته شپرزه‌یى یه‌وه, هه‌ندێك جار سیاسه‌تى ئه‌م ناوچه‌یه مه‌رج نى یه به خواستى ئه‌مریكى یه‌كان بشكێته‌وه, ئه‌ویش به هۆى باش پێوانه نه‌كردنى هاوكێشه‌كانى توركیا له لایه‌ن ئه‌مریكى یه‌كانه‌وه له ئێستادا, روو وه‌رگه‌رانى توركیا له ئه‌مریكا گورزێكى ترسناكه بۆ سیاسه‌تى ده‌روه‌ى ئه‌مریكا به تایبه‌ت كاتێك توركیا به‌ره‌یه‌كى سه‌ربازى و ئابوورى به‌هێزى كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ روسیا, كێشه له‌وه‌دایه تا ئێستاش پێگه‌ى عێراق تا ئه‌م ساته جێگه‌ى متمانه نى یه بۆ ئه‌مریكى یه‌كان ,له‌به‌ر نزیكى باڵه‌كانى سیاسى و سه‌ربازى عێراقى له ئێرانه‌وه, بۆیه توركیاش ئه‌م دوخهى قۆزتوه‌ته‌وه بۆ زیاتر په‌ستان خستنه سه‌ر ئه‌مریكى یه‌كان پاڵى زیاترى دایه‌وه به ئێران و روسیاوه, كرینى S400 زه‌برێكى گه‌وره‌یه له هێزى سه‌ربازى ئه‌مریكى له ناوچه‌كه ته‌نانه‌ت ئه‌وروپه یه‌كانیش ئه‌م كرداره‌ى توركیایان لا قبول نى یه, ئه‌و زمانه‌ى ئه‌مرۆ ئه‌ردۆگان قسه‌ى پێده‌كرد رێك له زمانه‌كه‌ى سه‌دام حسین ده‌چو وه‌ختێ نمایشى چه‌كى كیمیایى ده‌كرد له ساڵى 1989 زمانێك پر له له خۆ بایبون و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى كۆتایى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا, به‌لام ئه‌و سه‌رده‌مه توركیا خۆى هاوپه‌یمانى ئه‌مریكا بوو نه‌ك وه‌ك ئێستا توركیا بووه به هاورێ ى روسى و ئێرانى یه‌كان, هه‌رچه‌نده روسى یه‌كان جێگه‌ى متمانه نین وه‌ك چۆن له‌و كاته‌دا پشتیان كرده سه‌دام حسین و به ته‌نها به‌جێیان هێشت ئه‌مجاره‌ش دوور نى یه له‌گه‌ڵ ئێرانیش و نوركیاش هه‌مات په‌رچه‌كردار دووباره بكه‌نه‌وه جێیان بهێلێت.
تا ئێره بابهتهكان جیهانى یه, ئه‌گه‌ر به ووردى سه‌یرى هاوكێشه‌كانى ناو هه‌رێمى كوردوستانیش بكه‌ین ده‌بینین ئه‌مریكى یه‌كان پلانێكى دیار و روونیان نى یه نه بۆ كوردوستانى باشور نه بۆ كوردوستانى رۆژ ئاوا , ره‌نگه هه‌ندێك ئه‌م نا روونى یه به پیلان و موئامه‌ره تێبگات به‌ڵام راستى وا نى یه مه‌رج نى یه هه‌موو كارته‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه بكه‌وێته ژێر پیلانى ئه‌مریكى یه‌كان هه‌ندێك جار شته‌كان له ژێر ده‌ستى ئه‌مریكى یه‌كانیش ده‌ر ده‌چێت وه‌ك چۆن ئێستا ده‌بینین هه‌رێمى كوردوستان پێگه‌ى به ته‌واوى نزیك ده‌بێته‌وه له كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌لاتى ئێرانى یه‌كان, هه‌رچه‌نده توركیا پێگه‌ى سه‌ربازى و بهرژهوىهندى ئابورى زۆره له هه‌رێمى كوردوستان, به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و لامان روون بێت مانه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى توركیا له هه‌رێم به‌نده به باڵێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردوستانه‌وه به نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى ئابورى و سه‌ربازى ئه‌و باڵه ئه‌و هاوكێشانه هه‌مووى ده‌گۆرێن به تایبه‌ت له كاتێكدا باڵه‌كه‌ى دى مه‌یلى گه‌رانه‌وه‌ى بۆ به‌غداد و هاوسیاسهتى ئێرانى پێباشتره, ئه‌مه‌ش زیاتر پێگه‌ى ئێران زیاد ده‌كات له هه‌رێمى كوردوستان، هه‌رچى له ناو یهكێـى نیشتیمانى كوردوستان له سه‌رتاوه ئه‌مانه به‌وه ناسراون كه زۆر نزیكن له ئێرانى یه‌كان، به‌ڵام له ناو ئه‌مانیشدا باڵێك په‌یدا بوو كه نه‌یده‌ویست هه‌موو بابهتهكان به خواستى ئێرانى یه‌كان كۆتایى پێ بێت, دیار نه‌مانى كاریزماكانى ئه‌م باڵه له‌م ماوه‌یه ره‌نگه ئه‌وه‌ش ته‌سلیم بوونى كۆتایى بێت به خواسته‌كانى ئێران, ئه‌و باڵه‌ى ناو یه‌كێتى ویست و خواستى دووركه‌وتنه‌وه بوو له سه‌نگه‌رى ئێرانى بۆ ئه‌وه‌ى پریشكى ئاگرى ئه‌مریكى یه‌كانیان به‌ر نه‌كه‌وێ له داهاتوودا, به‌ڵام ساتێك بینیان ئه‌مریكى یه‌كان خۆشیان خه‌ریكه به ته‌واوى جڵه‌وى ناوچه‌كه له ده‌ست ئه‌ده‌ن ئه‌م باڵه‌ش دوور كه‌وتنه‌وه‌ى پێباشتر بوو له‌م كاته‌دا به هیواى له‌نگه‌ر گرتنه‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ جارێكى دى له‌م ناوچه‌یه به هێزێكى زۆره‌وه.
ئێرانى یه‌كان و توركه‌كان ئێستا شێوه رێككهوتنیكان هه‌یه به هاوسه‌نگ كردنى ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كى كاتى، به‌ڵام ئێران به‌مشێوه زامنى سنوره‌كانى خۆى ناكات بۆیه رێك كه‌وتنى نوێ ى نێوان ئێران توركیا له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنى رۆژ ئاوا ئه‌بێت بۆ توركه‌كان به مه‌رجى دوركه‌وتنه‌وه‌ى توركیا له كوردوستانى باشور, به واتایه‌كى دى ئێران له ئێستادا ده‌یه‌وێ هه‌ولێر و سلێمانى له ژێر ركێفى سیاسه‌تى ئێرانى جوڵه بكه‌ن, به‌مه‌ش ئه‌مریكا كاره‌كانى قورس‌تر ده‌بێـت و ناچار به دانوستان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێرانى یه‌كان چونكه له یه‌ك ساتدا ئه‌مریكا شه‌رى گه‌رمى ئێران و شه‌رى ساردى توركیا‌و سه‌قامگیرى عێراقى پێناكرێت.
ههندى جار ته‌ڵه‌ى بچوك نێچیرى گه‌وره ده‌گرێت ئه‌م گه‌مه‌یه‌ى ئێرانى یه‌كان سیاسه‌تى ئه‌مریكاى قورس كردووه له ناوچه‌كه , ئه‌مریكى یه‌كان زۆر جار كورد به هاوپه‌یمان ناو ده‌به‌ن، به‌ڵام ره‌نگه تا ئێستاش كورد بۆ سوودى خۆى هاوپه‌یمانى ئه‌مریكا بووه به‌ڵام ئاخۆ له داهاتوو ئه‌مریكا سوود لم هاوپه‌یمانى یه وه‌رده‌گرێت یان زیاتر به زهره به‌سه‌ریدا ده‌شكێته‌وه.