عیماد عه‌لی: ئه‌و هۆكاره نهێنیه‌ی وه‌زعی كه‌ركوكی گۆڕی و كه‌س باسی ناكات؟
تا ئێستا ئه‌وه‌ی گوێم لێبووه باس له هۆكارگه‌ڵێك له باره‌ی ئاڵۆزبون و داگیركردنه‌وه‌ی كه‌ركوك ده‌كریت و زۆركلاسیكیانه و به دوور له كرده‌وه و پیلانگێریه گه‌وره‌كه ده‌خرێته به‌ر باس و لێكۆڵێنه‌وه و خۆیان له‌قه‌ره‌ی ژێربه‌ڕه‌كه ناده‌ن. ئه‌وه‌تا تاوه‌كو ئه‌مرۆ به بێ ده‌رخستن و ته‌نانه‌ت ئاماژه‌دانیش باس له ئه‌جێندای ناوچه‌یی و جیبه‌جێكردنی ستراتیجی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی له عیراق و، ئه‌جێندا و پیلانگێریه‌كانی پێكهاته و هێزه نێوخۆییه‌كانی عیراق و كه‌ركوك و، ململانێی شۆفینیانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی پێكهاته و لایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراق و شاره‌كه و، نه‌بونی هه‌ماهه‌نگی و به‌رژه‌وه‌ندخوازی حزبیی ته‌سكی زلهێزه‌كانی كوردستان و ناكۆكیه‌كان و گوێنه‌دان به دوارۆژی شاره‌كه و گرنگیدانیان به دزی و جه‌رده‌یی و ئه‌ودیوكردنی نه‌وت ده‌كرێت نه‌ك ئه‌و هۆكاره سه‌ره‌كیه‌ی كه ئه‌م ئه‌جێندانه لێكه‌وته‌ی ئه‌و بن و هۆكاری لاوه‌كی بن له چاو ئه‌و ره‌فتاره پێلانگیریه گه‌ورانه‌ی ده‌كرێن.
هۆكارێكی گه‌وره و سه‌ره‌كی به‌ڵكو تاكه هۆكارێك كه به بۆته فاكته‌ری ده‌ردانی ئه‌و پیلانگیریه بچوكانه، ره‌فتاری وڵاتانی حیهانیه له‌مه‌ر كه‌ركوك و دۆزه ره‌واكه‌ی و چاوتێبرێنیانه له سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و شاره له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكه‌كه‌ی، به تایبه‌تی به‌ریتانیا كه نه‌وتی كرهكوك به موڵكی تایبه‌تی خۆی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و هه‌موو توانا موخاابهراتی و فێل و پیلانگێڕیه‌كانی خستۆته گه‌ر بۆ شڵهژانو شڵوقاندنی بارودۆخی كه‌ركوك و وه‌زعی سیاسی و ئابووری ئه‌م شاره له پیاو زاڵبون به‌سه‌ریدا و هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زعی ئابووری و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌پێشمه‌رجی ره‌زامه‌ندی و بریار و پلانی ئه‌و وه‌كو ساڵانی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتی پێش خۆماڵێكردنی، له‌و باره‌شه‌وه كۆمه‌ڵیك كۆمپانیا هه‌موو توانای خۆیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان كردووه كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر وه‌زعی سیاسی و ئابووری عیراق و شاری كه‌ركوكیش بێت بۆ ئه‌وه‌ی به هێمنی ئه‌جێندای گه‌وره و تایبه‌تی خۆیان به كرده‌وه‌ی مومخابهراتیانه جێبه‌جێبكه‌ن له پای بێده‌نگی و مه‌شغول بوونی سیاسه‌تمه‌دار و خه‌ڵكی عیراق و كوردستان و سه‌ركردایه‌تیه سیاسیه‌كه‌ی، ره‌فتاره‌كانی كۆمپانیانی برتیش پترۆلیۆم گه‌واهیده‌ری ئه‌م پیلانه ترسناكه‌ن كه باس له‌وه‌ش ده‌كڕیت ئه‌م كۆمپانیایه یه‌كێك له هانده‌رانی عه‌بادیش بووه بۆ هه‌نگاونانی داگیركردنی ئه‌م شاره به سوپای عیراق له پاش ریفراندۆم.
بێگومان له پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر كۆمپانیای برتش پترۆلیۆم گرنگی تایبه‌تی به نه‌وت و وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی كه له به‌سره‌دا بوو و به خۆی قۆرخی ئه‌و كاره‌ی كردبوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی هێزی كوردستان و پێشمه‌رگه له كه‌ركوك نه‌ما و لایه‌نه كوردستانیه‌كان لاواز بوون و له‌دووره‌وه ته‌ماشای كاری وبه‌رهێنانی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت وه‌كو سواڵێك یان به دزی و جه‌رده‌یی به‌قه‌د به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و كه‌سی له‌نه‌وتی كه‌ركوك ده‌به‌ن و ئه‌وه‌ی رۆڵی ستراتیجی و هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌بینێت و قورسایی خۆی له‌و باره‌وه له به‌سره‌وه كواستۆتهوه بۆ كه‌ركوك كۆمپانیای برتش پترۆلیۆمه، كه هه‌مووان ده‌زانن ئه‌م كۆمپانیانه دارێژه‌ر و هانده‌ری سیاسه‌تی وڵاتانی خۆیانه و له‌وباره‌وه پلانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و حكومه‌ته‌كه‌یان به‌وپێێه ره‌فتار ده‌كات. به‌ڵێ هۆكاری سه‌ره‌كی گۆڕێنی وه‌زعی كه‌ركوك و مانه‌وه‌ی به‌وشێوه‌یه پێش ئه‌وه‌ی هۆكاره بچوكه‌كانی تر بێت سیاسه‌تی نهێنی و به‌خشكه‌یی جێبه‌حێ كردنی ئه‌جێندای ئه‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحانه‌یه و له پێش هه‌موویان برتش پترۆلیۆم كه ئه‌مرۆ زاڵه به‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه و كه‌س نه له‌نزیك و نه له‌دووریشه‌وه باسی ناكات و خۆی له‌قه‌ره‌ی نه‌دات، به‌ڵێ سیاسه‌تی فێڵبازانه‌ی كۆڵۆنیالیانهی به‌ریتانیانه كه له كاتی خۆی به زه‌بری هێز و داگیكردن و كاری كۆڵۆنیالی بوو ئه‌مرۆ له رێگه‌ی كۆمپانیاكانیه‌وه ده‌یكات. ئێستا زه‌مان و ده‌ورانی كاری كۆڵؤنیالیانهی خۆی به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مانه ده‌گێرێته‌وه و، بۆ وه‌زعی كه‌ركوكیش؛ خه‌ڵك به هۆكاره لاوهكیهكیان سه‌رقاڵ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له هۆكاره تایبه‌تی و سه‌ره‌كیه‌كه‌ی گۆڕینی بارودۆخی كه‌ركوك و ئاڵۆزبونی به‌دوور بگرن و باس نهكهكهن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هیچ رۆڵێكیان نیه له‌مه‌دا، به‌ڵام تا وه‌زعی عیراق و كه‌ركوك به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه له پێشه‌وه‌ی هه‌مووان ئهوكۆمپانیانه و وڵاته‌كه‌یان قازانج ده‌كه‌ن و زیانه گه‌وره‌كه‌ش به‌ر خه‌ڵكی شاره‌كه و پرسه گه‌وره سیاسیه مێژووییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت.
بۆیه وه‌ك پێشتر غاندی و نه‌هرۆ و خه‌ڵكانی شۆرشگێری زۆر باسیان له ئینگلیز ده‌كرد كه سیاسه‌تیان كوشتنی بهرامبهرهكهیانه و له گه‌ڵ جهنازهكهیشیدا ماته‌م ده‌گێرن، ئه‌وه‌تا ئه‌مرۆش به نهێنی كاری خۆیان ده‌كه‌ن و خه‌ڵك باس له هۆكاره لاوه‌كیه‌كان ده‌كات و نه‌كه‌س ده‌زانێت رۆڵی كۆمپانیا برتش پترۆلیۆم چی بووه له گوڕانكاریهكان و نه كه‌س باسی سیاسه‌تی ئینگلیزیش ده‌كات كه رێوی ئاسا گۆشته‌كه ده‌خوات و خاوه‌نه‌كه‌یشی به پارچه ئێسكێك ده‌خه‌ڵه‌تێنێت.