عیماد عه‌لی: ئه‌وه‌ی ناچێته عه‌قڵه‌وه له كوردستان رووده‌دات.
له سه‌ر جه‌م بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری و، ئه‌وه باسی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر مه‌كه، كۆمه‌ڵه گوفتارێك ده‌وترێت و ره‌فتار و كردارێك ده‌كرێت له قوتوی هیچ عه‌تارێكدا نیه و ته‌نها له‌فه‌رهه‌نگی ئه‌و خهڵكانهدایه كه كوردستان ده‌به‌ن به‌رێوه، بێ ئه‌وه‌ی بیرێك له‌دوارۆژ و ده‌ردانه‌كانی ئه‌و كارانه بكه‌نه‌وه.
ئه‌م قسانه ته‌نها ره‌خنه‌یه‌كی هاكه‌زایی نیه كه تێپه‌رێت و بیركردنه‌وه‌یه‌كی سانا و تیڕامانی وردی هه‌ر كه‌سێكی دڵسۆزی ئه‌م میله‌ته نه‌وه‌ستێنێت، به‌ڵكو ئه‌مه واقیعه‌كه‌یه و مه‌عقول نیه و به‌و شێوه‌یه ده‌كرێت، كه له زانستی به‌رێوه‌بردن و كوره بهرێوهبردنیكی ئاسایی و ساناش بۆ وهزعیكی وه‌كو كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ی تێدایه هه‌ر كوفره و عه‌قڵ وه‌ریناگرێت.
له باری ئابووریدا، پشێوی و نه‌بونی سیستمێكی دیاریكراو جگه له دابینكردنی گیرفانی ده‌سترۆیشتوان و خه‌ڵكی دیاریكراوی سه‌ر به حزب و كوتله و ئه‌و بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه تایبه‌تیانه‌ی بواری خۆشنودی و شه‌وی سوور نه‌بێت. زۆرجار خه‌ڵكی ده‌ربار و مهراییكهر و ته‌نها به‌رژه‌وه‌نخواز له هه‌موو بواره‌كان خۆی تێده‌كات و چمكێی لێده‌كاته‌وه و پارچه‌یه‌كی لێده‌برێت . له لایه‌كی تره‌وه به‌ناوی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیشه‌وه خه‌ڵكی خۆهه‌ڵقورتێنه‌ر به ئیستیغلال كردنی ئه‌م هه‌له له‌سه‌ر حسابی ره‌سه‌نایه‌تی هونه‌ر و ئه‌ده‌بی كورد، له‌گه‌ڵ باره ناله‌باره ئابووریهكهشدا، قازانجی خۆیان له‌سه‌ر حسابی ئه‌و بابه‌تانه ده‌كه‌ن. ئه‌مه باسی قۆرخكاری و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بازرگانی له لایه‌ن حزب و ئه‌و كه‌سانه‌وه ناكه‌ین كه حزب یان خۆی پێیهه‌ڵده‌ستێت یان هاوبه‌شه له‌گه‌ڵیاندا یان تهزكیهیان ده‌كات و كوتله پشتیان ده‌گرێت و كه‌سانێكی هاوكۆفی هاوخه‌باتی سه‌رجاده‌یی قازانجیان لێده‌كه‌ن. به‌و تێكهڵیهی واقعی كوردستان له نێوان سیاسه‌ت و ئابووری و به‌نا و رۆشنبیریشه‌وه، ئه‌وه‌ی قه‌ت مه‌زه‌نده ناكرێت و به بیری كه‌سدا نایه‌ته‌وه رووده‌دات و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌وا باسی رۆنامه‌نوسی مه‌كه، جگه له بازارگه‌رمی شتی لاوه‌كی و رووتبونه‌وه و قسه‌ی له‌ق و بوختان و جوێن و دهموچاوو و له‌شولاری جوانی ئه‌م و ئه‌و و باس و خوێندنه‌وه‌ی هیچ شتێكی جددی له ئارادانیه و بره‌وی پێ‌نادرێت و، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كاری دڵكاری و پێداگری و جددی له‌سه‌ر كاری ره‌سه‌نایه‌تی بكات چ وه‌كو كه‌س له هه‌ر بوارێكدا سه‌رقاڵ بێت و چ وه‌كو ده‌زگای رۆژنامه‌نوسی و رۆشنبیری یان كاری ئابووری ئه‌وا چاره‌نوسی جگه له مایه‌پوچ بوون و زه‌ره‌ری ههمهجۆر هیچ به‌شی نابێت.
به راستی به وردیونهوهیهكی بچوك ده‌زانیت ئه‌وه‌ی ده‌كرێت ناچێته عه‌قڵه‌وه، جگه له‌وه‌ی جیهان به‌گشتی له هه‌ندێك له‌م قه‌یرانانه‌وه به‌هۆكاری كار و تێڕوانین و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی سیستمی سه‌رمایه‌داری ئاڵاوه، له‌م بارانه‌وه له كوردستان ئه‌وه‌ی زه‌قتر ده‌بینرێت لهقهدانه له خودی گه‌له‌كه‌ی خۆتیش به ره‌فتاری نابه‌جێی سیاسی و كاری ئابووری و به‌رهه‌می رۆشنبیری نابه‌جێ، كه هیچ كه‌سێكی تر لێی زهرهرناكات ئه‌گه‌ر قازانج نه‌كات له دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان و، ته‌نها كورده له‌وێدا به‌ته‌نها زیان ده‌كات.
مه‌عقوله تۆ وه‌زاره‌تێك بده‌یت به كه‌سێك نه‌ك رۆژێك به‌ڵكو سه‌عاتێكیش ته‌نها وشه‌یه‌كیش له‌سه‌ر ئامانج و كاره‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته نه‌كردبێت نه‌ك پسپۆرێتی تێیدا هه‌بێت، كه ده‌چێته وه‌زاره‌ته‌كه ببێته مه‌هزه‌له و گاڵته‌ی خهڵكیتر و ساردبونه‌وه‌ی كه‌سانی دڵسۆز و جێگه‌ی ئیستغلالكردنی مهراییچیان و به‌رژه‌وه‌ند تهسكخوازان. مه‌عقوله تۆ كارێكی رۆشنبیری قورس به‌ده‌ر له وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌ند بده‌یت به كه‌سێك كه باسی به‌ناوبانگترین نوسه‌ری جیهانی بۆ بكه‌یت وه‌كو ئه‌وه وابێت گوێزی بۆ بژمێریت. مه‌عقوله تۆ پلانی ستراتیجی ده‌وڵه‌ت و كاری زانستی و پێگه‌ی وه‌به‌رهێنان بده‌یت به‌كه‌سێك كه تا دوا چركه‌ش ئاگای له‌وه‌رگرتنی ئهوكار نه‌بوبێت و ته‌نها له‌به‌ر پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و زیزنهبونی و له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی داماو ئه‌وه‌ی پێببخهشیت. مه‌عقوله خه‌ڵكی به‌توانای زانستی و ئابووری و لێهاتوت هه‌بێت و كه‌سێك فه‌رمانیان پێبكات هینی خۆی له هین جیانه‌كاته‌وه . كوره مه‌عقوله كوردستان له‌م حاڵه‌دا بێت و به‌رده‌وام له قوڵایی قه‌یران و قه‌رزدا مه‌له بكات و ههڵخهڵهتێنرابێت له‌لایه‌ن كۆمپانیا و وڵاتانی داگیركه‌ر و خه‌ڵكی بهرژهوهنخوازهوه و ئه‌مه حاڵی بێت كه ده‌یبینین و به‌م شێوه‌یه به‌رێوه‌بچێت و قه‌ت ئه‌و خوێنه به فیرۆچووهی خه‌ڵكی قوربانیده‌ر له‌به‌رچاو نه‌گیرێت و دوارۆژی نزیكی نه‌ك دووریشی به روونی دیار نه‌بێت. مه‌عقوله بۆ له‌ناوبردنی یه‌كتر واته كورد دژ به كورد شاره‌زا بیت و ملكه‌چی ته‌نانه‌ت دوژمنانیش بیت ورده‌كاریه‌كانی ململانێی بزانیت و بۆ كارێكی سودبه‌خشی نێوخۆیی كوردستان ته‌نها بیر له خۆت و كوتله و حزبه‌كه‌ت بكه‌یته‌وه و ئه‌وانیتر چش، كوره مه‌عقوله تۆ به قسه‌ی ژنه نزیكێكی خۆت و رازیكردنی دۆسته‌كه‌ت نه‌ك ته‌نها خزم و كهسوكارهكهشت؛ پۆستی باڵای هه‌ستیار ببه‌خشیت له‌م كوردستانه داماوه به‌دبه‌خته‌دا. به‌ڵێ هه‌موو شتێك ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی ناچێته عه‌قڵه‌وه به‌م شێوه‌یه له‌كوردستان رووده‌دات. ئه‌ی چاره‌سه‌ر؟