ئارام هادی: شه‌ڕی ناوخۆیی له‌به‌رده‌گای ئیزدیهكانه.
دوای 73جار لهجینۆسایدكردنیان و هاوكات بۆیه‌كه‌م جار له‌مێژوودا، ئیزدیهكان بونه خاوه‌نی دوو “میر” و له ئێستاشدا داوای میری سێ یه‌م ده‌كرێت!!، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا هێشتا برینه‌كانیان ساڕێژنهكراوه، ئاواره‌كانیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌رماڵ و حاڵی خۆیان و ناوچه‌كه‌یان ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه، ته‌واوی ونبوه‌كان كه داعش له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان یاخود فرۆشتیان چاره‌نوسیان دیارنیه، هێشتا ناشزانرێت چی له‌و منداڵانه بكرێت كه باوكیان داعشه و دایكیان ئیزدی، هیچ میكانیزمێكی گشتگیریش بۆ ژنه قوربانیه‌كانی ده‌ستی داعش دانه‌نراوه، كه‌یسه‌كه‌یان به نێوده‌وڵه‌تی نه‌كراوه و تاوانباران و ئه‌وانه‌ش كه تۆمه‌تبارن به ڕاده‌ستكردنی شه‌نگال دادگایی نه‌كراون، ته‌نانه‌ت قه‌ره‌بوش نه‌كراونه‌ته‌وه!!، له‌هه‌مووی گرنگتر دڵنیایی ته‌واویان نه‌دراوه‌تێ تا جارێكی‌تر ڕووبه‌ڕووی كاره‌سات ده‌بنه‌وه یاخود نا.
به‌ڵام جارێكی‌تر و له‌سه‌ر و به‌ندی پێنجه‌مین ساڵیادی جینۆسایدهكهیان، پارتی دیموكراتی كوردستان ئیزدیهكانیشی كرده دووبه‌شه‌وه، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی دروستبونی كۆده‌نگی له‌سه‌ر دانانی (حازم)به‌گ كوڕی میرته‌حسین به‌گی پێش‌و، كه هه‌شت ڕۆژ دواتر له‌لایه‌ن بهشیكیتر لهئیزدیهكانهوه (نایف داود سه‌لمان)یانكرد به‌میر، له‌ئێستاشدا ئیزدیهكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌تایبه‌تی ئه‌و ئیزدیانه‌ی له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێن كار بۆ دانانی میری سێ یه‌م ده‌كه‌ن، ئه‌م گروپه‌ش له ئیزدیهكان ته‌نانه‌ت خۆیان و ته‌واوی ئیزدیهكانیش له ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به كورد نازانن ڕه‌چه‌ڵه‌كی خۆیان ده‌به‌نه‌وه سه‌ر عرب.
دانانی فره میریی بۆ ئیزدیهكان واده‌كات ناكۆكیه‌كانیان هێنده‌یتر قوڵ بێته‌وه، له‌كاتێكدا له‌مێژووی ئه‌واندا ته‌نها یه‌ك میر هه‌بوه و به‌وه‌ش ناسراون كه یه‌كگرتوو بونه له‌په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ناوخۆیاندا به‌و حوكمه‌ی له مێژوودا ڕووبه‌ڕووی 73جار قڕكردن بونه‌ته‌وه كه دواترینیان 2014/8/3بو له‌سه‌رده‌ستی گروپی تیرۆرستی داعش.
له ئێستاشدا پارتی +(توركیا. ئیران. عیراق) ده‌ستوه‌ردان له كار و باری ئیزدیهكاندا ده‌كه‌ن و ئایندهی ئیزدیهكان له‌به‌رده‌م شه‌ڕێكی ناوخۆیی ماڵوێرانكهردایه كه باجه‌كه‌ی بۆ ئیزدیهكان زۆر قورسترده‌بێت له‌و جینۆسایده‌ی داعش به‌سه‌ری هێنان، ئه‌وه‌ی واشی كردوه ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆیی زۆر به‌هێزبێت بونی فره هێزی چه‌كداره له ناوچه‌كه.
بۆ ڕێگرتنیش له شه‌ڕێكی خوێناوی ناوخۆیی، ده‌بێت به‌په‌له حزبهكانیتری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئاقڵمه‌ندانی ئیزدی و نوخبه‌ی ڕۆشنبیریی باشوری كوردستان و وڵاتانی دۆست، كاربكه‌ن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و كۆتایی هێنان به فره میری و به‌ستنی ڕێككه‌وتنێكی نوێ بۆ دانانی یه‌ك میر كه خواستی هه‌موویانی له‌سه‌ربێت، گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت، ئیزدیهكان هه‌مان كار به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن كه له‌ڕابردوو دوژمنه‌كانیان به‌رامبه‌ر هه‌موویان كردویانه، ئه‌مجار خۆیان به‌ده‌ستی خۆیان یه‌كتر له‌ناو ده‌به‌ن.