ڕەگەز کەمال: پاراستن، شاهێدحاڵێکی رفاندنی شەهید وەدات شوێن بزردەکات.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
لەیەکەم رۆژی تیرۆرکردنی شەهید وەدات لەماڵپەری 17ی شوبات بابەتێکمان بەم تایتڵەی سەرەوە بلاوکردەوە، بەلام دواتر بۆ پاراستنی گیانی ئەو کەسە لاماندا، ئیستا دووبارە بلاوبکرێتەوە پێویستە وەکو بەلگەیەکی یەکلاکەرەوە.
هەروەها، کەیسی شەهید وەدات یەکێک بوو لەو کەیسانەی زۆرترین کاردانەوەی لێکەوتەوەو تەنها لە ماوەی 7 رۆژدا 11 راپۆرتی جیهانی و نێودەوڵەتی لەسەری بلاوکرایەوە، کە بێ پیچ و پەنا لەلایەن تەواوی ناوەندەجیهانیەکان پارتی تیایدا تۆمەتبارکرا.
دوای ئه‌وه‌ی شایه‌تحالێك به ناوی (ئه‌میر داوود) پوستێك له سه‌ر رفاندنی روژنامه‌نووس ویداد حسێن له ئهكاوهنتهكهی ده‌نوسێت، له لایه‌ن پاراستنی پارتی له دهوك پوستهكهی پێ ده‌سرێنه‌وه و بێ سه‌روشوێن ده‌كرێت.
ماڵباتی شه‌هید ویداد حسێنیش بۆ مالپەری 17ی شوبات ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه به پلان و له‌ترسی شایه‌تدان بۆ كه‌یسی رفاندن و تیرور كردنی ویدادی كوریان، ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی ئه‌و شاهیده (ئه‌میر داوود) یان بێ سهروشوێنكردووه.
ئه‌میر داود ئه‌و گه‌نجه دهوكی یه بوو كه یه‌كه‌م كه‌س بوو شایه‌تحالی دیمه‌نی رفاندنی ویداد حسێنی روژنامه‌نووس بوو كه له 13 ی ئه‌م مانگه له جاده‌ی ماڵتا له به‌رده‌م شوێنی كاره‌كه‌ی ئه‌میر داوود سێ چه‌كدار له دوو ئوتومبێل رێگه له ئوتومبێلی ویداد ده‌گرن و كیسه‌یه‌كی ره‌ش ده‌خه‌نه سه‌ری و دێنه لای ئه‌و خه‌لكه‌ی كه ده‌بینن و پێیان ده‌لێن ئه‌و كه‌سه به ئوتومبیل له منالێكی داوه بۆیه ده‌یبه‌ین و دوای 4 كاتژمێر به كوژراوی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌دوزرێته‌وه له نزیك گوندی سێجێ له ده‌وروبه‌ری دهوك.
شایهتحالهكه له ده‌ستپێكی پوستهكهیدا ده‌لێ (دور نابینم كه دوای بهلاوكردنهوهی ئه‌و پوستهیهم به‌یانی ته‌رمه‌كه‌م له‌سه‌ر جاده‌ی ئه‌و شاره بدوزرێته‌وه)! له درێژه‌ی پوستهكهیدا باسی وورده‌كاری رفاندنی ویدادی روژنامه‌نووس ده‌كات و ده‌لێ: كه سێ چه‌كدار رێگه‌یان له ویداد گرت و كیسه‌یه‌كی ره‌شیان كرده سه‌ری له به‌ر چاوی ئێمه ودوایی یه‌كێك له وان هاته لای ئێمه و بو ره‌وانه‌وه‌ی گومانه‌كان ووتی: بۆیه ئه‌و گه‌نجه دهرفێنێن، چونكه له منالێكی داوه به تومبێلهكهی، زانیمان كه ئازادی ده‌ده‌ن و دوای ئه‌وه‌ش كه مایكی روژنیوزمان بینی گومانهكهمان توختربوویهوه كه بو شتێكی تر ده‌یبه‌ن و ده‌یرفێنن،
ئه‌میر داود له كوتایی پوستهكهدا بو مه‌سعود بارزانی ده‌نوسێت ( سه‌روك؛ پیاوانی خۆت بوه‌ستێنه ئێمه هه‌مومان مروڤین مروڤ، بو ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بژین و ئه‌گه‌ریش هه‌ر ژیان لێره به‌و ره‌نگه بێت، ده‌ریای ئیجه حه‌لال تر و برومهت تره، بێ ده‌نگیمان سه‌ر شوی وبێ غیره‌تییه، ئه‌ی نا سوبهی نوبه‌ی ئێمه‌یه!
بنه‌ماله‌ی شه‌هید ویداد حسێن ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه شایهتحالهكهیان بینیوه و ئاماده‌یی خۆی ده‌ربریوه كه بێته دادگا وشایه‌تی بدات له سه‌ر هه‌رسێ چه‌كداره‌كه وئه‌و چه‌كدارانه‌ی له ناو یه‌كێك له ئوتومبێلیش مابوونه‌وه، به‌لام بو روژی دواتر و له دوای بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و پوسته له په‌یجه‌كه‌ی (ئه‌میر داوود) بێ سهروشوێندهكرێت و تا ئێستا هه‌واڵ نیه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه، ئێستا ماڵباته‌كه‌یان به دوای ئه‌و نهێنیهن كه ئایا موختاری گوندی سێجێ چون مامه‌له‌ی له گه‌ل ویداد كردووه كه بینیویه‌تی له نزیك گونده‌كه‌یان وئه‌و قسانه چین كه به گوته‌ی موختاری گونده‌كه وخهلكهكهیان ویداد دركاندوویهتی به‌ر له‌وه‌ی موختار په‌یوه‌ندی به پولیسه‌وه بكات و بۆچی ویداد حسێنی كوریان تا نهخوشخانهش زیندوو بووه و قسه‌ی كردووه ودوای هه‌ناسه‌ی لێ برێنراوه و راپورتی بژیشكییش پێان نه‌دراوه برا گه‌وره‌ی ویداد له سه‌ر گورهكهی كه له گورستانی شاخكێ نێرژراوه ده‌لێ ئاماده‌ین 11 برای تری ویداد خۆمان جانفیدایی بكه‌ین بو گه‌یشتن به‌و نهێنیانه و له كه‌سیش خوش نابین تا ماوین.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە