لوقمان غه‌فوور: دوو موسڵمان، دیموكراسیان گڕتێبه‌ردا!
هه‌ریه‌ك له ئیلهان عومه‌ر ئه‌ندامی كۆنگرێس له‌سه‌ر ویلایه‌تی مینیسۆتا و ره‌شیده تالیب له‌سه‌ر ویلایه‌تی میشیگان، شه‌قێكی توندیان له‌دیموكراسی هه‌ڵدا و دواتریش بهوهوهنهوهستان گڕیان تێبه‌ردا!
ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌م دوو خانمهموسڵمانه له ئه‌مریكا خوڵقاندیان، وایكرد بۆ هه‌تا هه‌تایه موسڵمان چانسی ئه‌وه‌ی نه‌بێت پێ بخاته‌وه ناو كۆنگرێس. كه‌من ئومێدی گه‌وره‌م ئه‌وه‌بوو له‌دوای ئه‌مانه‌وه ئیتر ئه‌و ده‌رگا ئاڵتونییه به‌رووی هه‌موو موسڵمانێكدا بكرێته‌وه نه‌ك بۆ گۆنگرێس، به‌ڵكو بۆ ئه‌نجومه‌نی پیران و ته‌نانه‌ت جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و دوور نه‌ڕۆین بۆ ناو وه‌زاره‌ت و ده‌زگا هه‌واڵگرییه گەورهكانیش. به‌ڵام به‌داخه‌وه موسڵمان له‌م ئه‌زموونه به شكستی هاته ده‌ره‌وه. ره‌نگه من و زۆرێك پێمان ناخۆش بێت، به‌ڵام هه‌قیقه‌تی ئەم قۆناغه پێیوتین ئه‌م دوو خانمه ئه‌م ئه‌زموونه گه‌وره‌یان مراند.
ئیلهان عومه‌ر كاتێك ساڵی 1992 به عهللاگهیهك جله‌وه، له‌ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا له سۆماڵه‌وه روو ده‌كاته ئه‌مریكا، هه‌موو خه‌ون و خه‌یاڵی له‌وه‌دا كۆده‌بێته‌وه كه كارێكی ده‌ستكه‌وێت و ژیانی باشتر بێت له‌و ژیانه‌ی كه هه‌یبوه له سۆماڵ. وێرای ئه‌وه‌ی به ئه‌زموونێكی كه‌می سیاسییه‌وه له‌سایه‌ی ئه‌و ده‌رگا ئاڵتوونییه‌ی ئه‌مریكا، بهداڵانی دیموكراسیدا رۆیشت و كه‌وته ناو جیهانێكه‌وه كه‌ره‌نگه به‌خه‌ویش له‌ساڵی 1992 به‌مێشكیدا بهاتایه تووشی شۆكی ده‌روونی ده‌بوو.
سه‌باره‌ت به ره‌شیده تالیب- یش هه‌رچه‌نده ئه‌و له‌دایكبووی ئه‌مریكایه، به‌ڵام به‌هه‌مان عه‌قڵ و دیدگای كه‌سێكه‌وه له ئه‌مریكا و سیاسهتهكەی ده‌ڕوانێت كه له فه‌له‌ستین نیشته‌جێیه.
ئه‌وه‌ی منی تووشی ئهستۆنیش كردووه، ئه‌وه‌یه بۆچی من ماوه‌ی چوار ساڵه ده‌ژیم له ئه‌مریكا و نه‌چوومه‌ته ناو هیچ جومگه‌یه‌كی سیاسی، كه‌چی دركم به‌وه كردووه كه ده‌ستبردن بۆ دژایه‌تی جوله‌كه له ئه‌مریكا وه‌ك هێڵی سووره‌و نابێت به‌ئه‌نتی- جوو بناسرێیت. كه‌چی ئه‌م دوو خانمه دركیان پێ نه‌كرد؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئاسانه ئه‌م دوو خانمه هێشتا له‌ناو منداڵدانی بیری شۆڤێنی عه‌ره‌بی و توندڕه‌وی ئیسلامی‌دا نه‌هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌و له‌وه‌ناچێت دوای ئه‌و هه‌موو هه‌ڵا میدیاییه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌سه‌ریان دروستكرا بێنه ده‌ره‌وه.
دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا دۆخێكی خراپیان هه‌یه به ده‌ست ئه‌م دوو خانمه‌وه. زۆرجار خۆیان ناكه‌ن به‌خاوه‌نی ڕا و بۆچوونه‌كانیان، زۆرجاریش له‌نێو ته‌نگه‌به‌ری هێرشی میدیایی و جووله‌كه‌كانی ئه‌مریكا ئاوڕ له هۆڵۆكۆست ئه‌ده‌نه‌وه‌و دڵنه‌واییان ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی به جوله‌كه‌كانی ئه‌مریكا و دنیا بڵێن ئێمه هه‌ڵه‌مان كرد ته‌نیا ئه‌مجاره له‌م هه‌ڵبژێردراوه خراپه‌مان ببورن.
جالییه‌ی جوله‌كه هێزێكی گه‌وره‌یه له ئه‌مریكا، هه‌ندێكجار بڕوایه‌كم له لادروست ئه‌بێت كه ئه‌م جالیه به‌هێزه پاڵپشت بهبزنسمانهكریستییانهكانی ئه‌مریكا دارێژه‌ری به‌ردی بناغه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا و ئابورییهكهین، ئه‌وی دیكه ئه‌مێنێته‌وه ئه‌بێت جێگه‌ی خۆیان بكهنەوهو سیاسه‌تی خۆیانی تێدا داڕێژن به قازانجی نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به‌كانیان.
له دواهه‌مین هه‌ڵوێستدا كه قورسترین هه‌ڵوێسته بۆ دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا و تووشی شڵه‌ژان و ته‌نگه‌تاوی كردوون و بووه هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان بنیامین نه‌تانیاهۆ- ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا، رۆژی 15ی ئۆگه‌ست- ی 2019، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسرائیل به‌ره‌سمی رێگه‌نادا ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێس سه‌ردانی ئیسرائیل بكه‌ن. به‌و پێیه‌ی ئه‌وان دژهجولهكهن و لێدوانه‌كانی پێشویان بۆنی دژایه‌تی و راسیستی لێدێت. هه‌روه‌ها ئیسرائیل نایشارێته‌وه كاتێك ئه‌وان داوای سه‌ردانه‌كه‌یان به‌دەست گه‌یشتووه ئه‌وان له داواكه‌یاندا بۆنی ئه‌وه‌ی لێهاتووه كه سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه كه گه‌شه به په‌رتكردن و نكۆڵی له‌شه‌رعییه‌تدان به ئیسرائیل بكه‌ن.
دیموكراسی تووشی رووداوی سه‌یرمان ده‌كات، كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دوو خانمه‌یه كێكه له‌و رووداوانه. ره‌خنه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌وه نییه ئه‌م دوو ژنه له‌چ مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یه‌كن، به‌ڵكو ره‌خنه‌ی من په‌ل ئه‌هاوێت بۆ مه‌ودایه‌كی دوورتری ئایندهی سیاسی ئیسلامیی له‌سایه‌ی دیموكراتی ئه‌مریكا كه كرانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به‌روویدا كرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌م دوو بوونه‌وه‌ره ئیسلامییه نه‌یانتوانی له‌یه‌كه‌م ده‌رفه‌تدا گره‌وه‌كه بهرنهوهو وه‌ك ههشتپهل بچنه ناو ژیانی سیاسی ئه‌مریكاوه.