هەورامان عەلێ: وانه‌یه‌کی مێژوویی. حکایەتی وێنەیەك.
تێبینی/ وێنەکە بە تەواوی لە خوارەوە ببینە
کە ئەمەریکا ڤێتنامی داگیرکرد، بۆ روبەروبونەوەی هێزی بەرگری نیشتمانی ڤێتنامیەکان، لەشکرێکی بەکرێگیراوی لە ڤێتنامیە خۆفرۆشەکان پێکەوە ناو، ئامانجی ئەمەریکا لەم هەنگاوەدا رۆشن بوو ،بە ڤێتنامیکردنی جەنگەکە بوو، واتە بەکوشتدانی ڤێتنامیەکان بەدەستی یەکتری! حکومەتێکی بەکرێگیراو جێ نیازی خۆیی لە خواروی ئەو ولاتەدا پێکەوە نا. جەنگێك کە ئەمەریکا سەپاندی بەسەر ڤێتنامیەکاندا بویە هۆکاری لەناوبردنی زیاتر لە ملیۆنێك و سەد هەزار و زیاتر لە 3ملیۆن بریندار و ئاوارەبونی نزیکەی 13 ملیۆن هاولاتی ڤێتنامی، ئەمەریکا خۆشی 57.522 سەربازی لەدەستدا و زیاتر لە 153.323 ئەمریکیش بریداربوون، ئەم جەنگە نەگریسە دەیان تاوانی بێوێنەی تێدا ئەنجامدرا ، جۆرەها چەکی قەدەخەکراوی تێدا بەکارهات.
رۆلی چەکدارە بەکرێگیراو حکومەتەکەی سایگۆن، لە کوشتاری ڤێتنامیەکاندا هیچی کەمتر نەبوو لە تاوانەکانی ئەمەریکا بەرامبەر خەلکی ئەو ولاتە. دوای خه‌بات و قوربانیدانێکی بێوێنه ڤێتنامیه‌کان به‌ڕابه‌رایه‌تی ( هۆش مینه) توانیان وڵاته‌که‌یان ڕزگاربکه‌ن و له 30 نیسانی 1975 دوا سه‌ربازی ئه‌مریکی له سه‌ر بینای بالوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکی له سایگۆن هه‌ڵفڕی.
ئه‌م وێنه‌یه ئه‌و چرکه ساته‌یه که ژماره‌یه‌کی زۆری سەرکردەی بهکرێکیراوه ڤێتنامیه‌کان، ده‌یانویست ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکیه‌کان هه‌ڵبێن، به‌ڵام دوا سه‌ربازی ئه‌مریکی خۆیان و په‌یژه‌که‌ش فڕێ ده‌داته خوارێ!
ئه‌و گه‌مژانه له‌و حه‌قیقه‌ته مێژوویه حاڵی نه‌بوون که ده‌بێژێ:
هه‌زارساڵ بکه بێگانه‌په‌رستی
سه‌ره‌نجام ده‌هێنی نوشوستی!
ئه‌مه باشترین وانه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و به‌کرێگیراوانه‌ی پێش داگیرکه‌ران ده‌که‌ون و ده‌بنه مه‌قاشی جێبه‌جێ که‌ری پلانه‌کانیان، ده‌بێت له‌و ڕاستیه حاڵیبن چاره‌نوسیان له‌مانه باشتر نابێت!
- Latest Posts by هەورامان عەلی
هەورامان عەلی: ئەفگانستان، مێژوویەکی شکستخواردوو.
-هەورامان عەلی: با لە یادیان نەکەین!
-هەورامان عەلی: یەنیچری Janissaries، سەبیحە بە نمونە!
- All Posts