عیماد عه‌لی: ئایا رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ روسیا ده‌ركه‌وتووه؟
ئه‌گه‌ر تا ئێستا ئه‌ردۆگان توانیبێتی له جوڵه سیاسی و ته‌كتیكه‌كانی به‌ڵانسییك له نێوان روسیا و ئه‌مریكا راگرێت، به‌ڵام ئه‌مرۆ به روونی بۆ روسیا ده‌ركه‌وتووه كه توركیا له رووی سیاسه‌تی ستراتیجی خۆیه‌وه ناتوانێت به‌یه‌كجاری له رۆژئاوا و به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا دابڕێت. بۆیه روسیا له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ئیستێكی كردووه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگاندا و ئه‌مه‌ش به روونی بۆ هه‌مووان ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌ئاشكرا دیاره كه توركیا له دیاریكردنی شوێن و پیگه‌ی سیاسی و هاوپه‌یمانێتی خۆی له وه‌زعی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مرۆ ڕاڕاو ناجێگیره، پاش ئه‌وه‌ی یاریه‌كی تا راده‌یه‌ك زیره‌كانه‌ی له‌گه‌ڵ روسیا كرد و خۆی له قه‌یرانێكی سیاسی گه‌وره له كاتێكی سه‌ختدا رزگاركرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا دوێنی روون نه‌بوو له‌م چه‌ند رۆژه‌دا بۆ زۆر لایه‌ك و به تایبه‌تی روسیا ده‌ركه‌وت كه توركیا ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری ملكه‌چبونی بۆ رۆژئاوا‌و و به‌تایه‌بتی ئه‌مریكا بێت، سه‌ره‌رای ئه‌و یاری جۆلانه‌ی له نێوان روسیا و ئه‌مریكا له‌م چه‌ند ساڵه‌دا كردی و خۆی له قه‌یرانی گه‌وره رزگاركرد.
جا له‌م قۆناغه‌دا توركیا به شێوه‌یه‌كی بیر له دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی ستراتیجیانه‌ی له‌سه‌ر خۆی بۆ بارودۆخی پێشوتری ده‌كاته‌وه، یان دووباره هه‌وڵدان بۆ سه‌نگه‌ر به‌ستن له پێگه‌ی ناوه‌راست و یاریكردن له‌گه‌ڵ كات و خوێندنه‌وه‌ی بارودۆخی كاتی و ملدان به لایه‌كی خاوه‌ن هێزی قۆناغه‌كه له كاتێكی دیاریكراودا له‌لایه‌ك و دانه‌بڕان له هاوڕێ كۆنه‌كانی له لایه‌كی تره‌وه، یان ئه‌گه‌ر بۆیبكرێت خولخواردنهوهیهكی گه‌وره‌ی ستراتیجی بكات ئه‌گه‌ر بارودۆخی له‌بار مه‌یسه‌ر بێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌و توانایه‌ی نیه به‌خۆی ببێته خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی سه‌ربه‌خۆ و جوڵه‌ی سه‌ربه‌خۆی پێبكرێت.
ئه‌وه‌ی زۆر هه‌وڵی بۆ ده‌دات و تا ئێستا سه‌ركه‌وتو نه‌بووه كه بتوانێت ببێته خاوه‌ن هه‌مه هاوپه‌یمانی و په‌یوه‌ندیه جۆربه‌جۆره‌كانی راگیربكات له‌سه‌ر خاڵی ناوه‌ند، واته هاوپه‌یمانێتی هه‌مه‌چه‌شنی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی هاوكێشه‌ی نه دۆست و نه‌دوژمن له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كان جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام كێشه گه‌وره‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه ناوچه‌یی و ته‌ماحه گه‌وره‌كانی ئه‌ردۆگان و چاوتێبڕێنی له سه‌روه‌ت و سامانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ هاوكێشه قورسه‌كانی ناوچه‌كه‌و به‌هێزی ركه‌به‌ره‌كان ناهێلین ئه‌م ئامانجه‌ی بێته‌دی.
تا ئێستا بۆماوه‌یی شه‌ری سارد كاریگه‌ری خۆی له گیانی توركیا و په‌یوه‌ندیه نوێكانی جێگه‌ی خۆی گرتووه. له‌م باره‌شه‌وه ئه‌و خۆههڵتیزان و جارجار قیرهقیڕهی دژ به ئیسرائیل ته‌نها له خزمه‌ت هه‌وڵدانیه‌تی بۆ ده‌سترۆیشتوویی ناوچه‌یی و موزایه‌ده‌كردنی له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانی له ناوچه‌كه‌دا. له‌م باره‌شه‌وه دیسان ئه‌و بارودۆخه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی قۆستۆته‌وه و له په‌یوه‌ندی و داواكاریه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و روسیاش قازانجێكی گه‌وره‌ی لێده‌بینێت.
له‌لایه‌كه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆرپا زۆر له‌ق و نائارامه و له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌وڵی بێلایه‌نی له نزیكبونه‌وه له‌گه‌ڵ چین له رێگه‌ی وه‌به‌رهێنان سه‌ركه‌وتو نه‌بووه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی چین هه‌وڵی گه‌وره‌ی دا له به‌كارهینانی توركیا وه‌ك رێگه و پشتوێن بۆ گه‌یشتن به ئۆرپا و فه‌رزكردنی هه‌ژمونی سیاسی خۆی له رێگه‌ی ئابووری و بازرگانیه‌وه.
ئه‌وه‌ی زیاتر پاڵی به ئه‌ردۆگانه‌وه ناوه كه ڕوو له رۆژهه‌ڵات بكات له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی، كێشه كاتیه‌كانی له‌گه‌ڵ روسیا و خستنه خواره‌وه‌ی فرۆكه روسیه‌كه و هه‌وڵی رێگری له لێكه‌وته‌كانی و په‌یوه‌ندیه خراپه‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆرپاو رازینه‌بون به ئه‌ندامبونی له یه‌كیتێ ئۆرپا و هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ كۆمه‌ڵیك پرسی گرنگی تایبه‌ت به توركیا له په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه و جیهان و به‌تایبه‌تی له سوریا بوو. به‌ڵام ئه‌مرۆ زۆر شت گۆراو توركیا له نێوخۆی خۆیدا له قه‌یرانێكی ئابووری گه‌وره و نزمبونه‌وه‌ی به‌های لیره و وه‌زعی سیاسی ناله‌بار و كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ئاكه‌په و نه‌هاتنه‌دی خه‌ونه‌كانی ئه‌ردۆگان و خاوبونه‌وه‌ی ئه‌و گرژی و قه‌یرانه‌ی له نێوان توركیا و روسیا له ده‌رئه‌نجامی خستنه خوارەوه‌ی فرۆكه‌كه‌ی روسیا هاته‌ئاراوه و لاوازبونی رۆڵی توركیا له سوریا پاش رێكه‌وتنه نهێنیه‌كانی ته‌وه‌ر و هاوپه‌یمانێتیه‌كان له‌سه‌ر وه‌زعی ئه‌دلب و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی هه‌ڵوێستی توركیا و نه‌هێشتنی هاتنه ناوه‌وه‌ی توركیا بۆكوردستانی رۆژئاوا و قوڵتربونه‌وه‌ی قه‌یرانه نێوخۆییه‌كانی و گه‌وره‌بونی كێشه و گرفته‌كانی له ناوچه‌كه و تا راده‌یه‌كی باش زاڵبونی ركابه‌ره ناوچه‌ییه‌كانی و توندبونی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و ئۆرپا و هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆگان و هه‌ره‌شه‌ی ده‌ركردنی له هاوپه‌یمانێتیه‌كه، وای له ئه‌ردۆگان كردووه به‌خۆیدا بچێته‌وه و و ئاراسته‌كه‌ی تا راده‌یه‌كی به‌رچاو بگۆرێت. هه‌ر له‌م باره‌شه‌وه روسیا گومانی لا دروست بووه له‌مه‌ر په‌ویه‌ندی و رێككه‌وتنی توركیا ئه‌مریكا له‌سه‌ر مه‌سه‌له ستراتیجیه‌كان و متمانه‌ی كزبووه به راستگۆیی ڕووگۆڕێنی توركیا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات، بۆیه گرنگیدان به توركیا له‌لایه‌ن روسیاوه به‌م هه‌ڵوێستانه‌ی تاراده‌یه‌كی باش له‌ق بووه و متمانه‌ی پۆتین به ئه‌ردۆگان كزبووه و ته‌نانه‌ت له كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌ستانه به بێ ره‌زامه‌ندی توركیا زۆرێك له بریاره‌كان ده‌رچوون.
بۆیه، ئه‌م هۆكارانه واده‌كه‌ن كه له‌وباوه‌ڕه‌دابین كه رووی راسته‌قینه‌ی ئۆ‌ردۆگان بۆ پوتین ده‌ركه‌وتبێت و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هاوكێشه‌كان گۆڕانی تێدا بكرێت و كاریگه‌ریی روسیا له سوریا و ناوچه‌كه ڕۆڵی گه‌وره له له‌قكردنی پێگه‌ی توركیا زیاتر یكات.
لێره‌وه ده‌كڕیت كورد و به‌تایبه‌تی لههكوردستانی رۆژئاوا به خوێندنه‌وه‌یه‌كی راست و دروستی ئه‌م گۆڕانكاریانه قازانجی تایبه‌تی لێ ببینێت و جێ پێی خۆی زیاتر قایم بكات، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی باش بنێت له جموجوڵی خۆی له‌گه‌ڵ روسیا و حكومه‌تی سوریا و ئێرانیش، بۆیه ئه‌و كاته ده‌توانێت كاریگه‌ری سه‌لبی ناوچه‌ی ئارامیش به شێوه‌یه‌ك پوچه‌ڵ بكاته‌وه.