عیماد عه‌لی: كێ دووڕووه له كوردستاندا؟
با به‌راوردێكی ئاسایی نێوان گوفتار و ره‌فتار و هه‌ڵوێستی خه‌ڵك و ئه‌وانه‌ی منه‌ت به‌سه‌رخه‌ڵكدا ده‌كه‌ن بكه‌ین، كه ته‌نانه‌ت به مونافیق و دووڕوو تۆمه‌تباری ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه ده‌كه‌ن و به‌خۆیان گه‌وره‌ترین مونافقی سه‌ر زه‌وی ئه‌م كوردسانهن.
1- كێ دووڕووه، ئه‌وه‌ی به‌هانه‌ی ناراست و چه‌واشه بۆ ئه‌م وه‌زعه ناله‌باره دێنێته‌وه خۆی هۆكاری هاتنه ئارای ئه‌م هه‌موو كاره كارهستابارانهیه كه به سیاسه‌ت و ده‌ستی خۆی ئه‌نجام دراوه و ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه به‌خۆی دروستی كردووه پشتی لێكردووه و نه‌شه‌رم دایده‌گرێت نهشورهیی، به‌ڵكو به‌خۆی به‌رده‌وامه له‌گیرفان پركردن هۆکارهكهی ده‌خه‌نه سه‌ر زۆر لایه‌نی به‌ده‌ر له خۆیان و میله‌تی داماویش ناڕازی و هیچ به‌ده‌ست، یان ئه‌و خه‌ڵكه دووڕووه كه به كوڵه‌مه‌رگی ده‌ژێت و هه‌میشه پشودرێژ و قوربانیده‌ره و به‌رگری له زه‌وی و گه‌ل و ته‌نانه‌ت شه‌ره‌فی ئێوه‌ش ده‌كات و ژیانی تایبه‌تی خۆی خستۆته خزمه‌ت نیشتمان و پرسه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی.
2- كێ دووڕووه، ئه‌وه‌ی باسی فیداكاری و قوربانی ده‌كات و به خه‌ڵكی ده‌فرۆشێته‌وه، له‌سه‌ر حسابی گه‌ل و نیشتمان و پاره‌و پۆڵ و مافی ئه‌م میله‌ته و ته‌نانه‌ت بۆ سهرئیشهیهكی كاتی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته باشترین دوكتۆری ئۆرپا، كه‌چی ناز به‌سه‌ر میله‌ت ده‌كات. یان ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌نه‌خۆشی سه‌ختیشدا ته‌نانه‌ت بواری ئه‌وه‌یان نیه نه‌خۆشخانه گشتیه‌كانی كوردستانیش وه‌كو مرۆڤ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و نیمچه چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.
3- كێ دووڕووه، ئه‌وه‌ی شكستی گه‌وره به ده‌ستكه‌وت به میله‌ت بفرۆشیته‌وه و به لێزان و شاره‌زا و پسپۆر خۆی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. نه‌ك دان به نه‌زانی خۆی نانێت، به‌ڵكو خۆی به تاكه بلیمه‌تی ئه‌م میله‌ته له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، یان ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له ژێر باری قورسی شكستی ده‌ستی تۆی ده‌سه‌لات و كۆمه‌ڵێك ده‌سترۆیشتووی كوردستان ده‌نالێنێت و به پشوودرێژیه‌وه ئارامی گرتووه و نایه‌وێت ملكه‌چی دوژمنان بێت.
4- كێ دووڕووه، ئه‌وه‌ی ملكه‌چ ده‌كات و سه‌ری بۆ دوژمنان داده‌نوێنێت و ماڵ و داهاتی ئه‌م كوردستانه به هه‌رزانفرۆشی خستۆته خزمه‌تی داگیركه‌رانی وڵاتی كوردستان و ئابووریان ده‌گه‌شێنێته‌وه به ناوی ئابووری سه‌ربه‌خۆی كوردستان و شكست دێنێت، یان ئه‌وانه‌ی به‌رگری ئه‌م ئابووریه سه‌خته ده‌ستی تۆ ده‌گرن و ڕووبه‌ڕووی دوژمن ده‌بنه‌وه و هه‌میشه سه‌ریان به‌رزه و له لوتكه‌دایه له ئاست سه‌ركوتكردنی دوژمنان و ملكه‌چ نابن و گیانی خۆیان به‌خت ده‌كه‌ن.
5- كی دووڕووه، ئه‌وه‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی باری ژیان و گوزه‌ران و ئاستی ئابووری و رۆشنبیری ئه‌م میله‌ته و چه‌قبه‌ستنی وه‌زعی گشتی و دواخستنی كوردستانه و گرنگترین سێكته‌ره‌كانی بواری پێشكه‌وتنی ئه‌م میله‌ته‌ی خستۆته خزمه‌ت ئامانجه‌كانی هێزی ده‌ره‌كی و سیستمی نه‌گونجاو و به‌ره‌و به تایبه‌تیكردنی كه‌رتی گشتی له په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و سه‌رجه‌م بواره سه‌ركیه‌كانی خستۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاره وپۆڵ و، ئاستی زانستی به‌م شێوه‌یه‌ی گه‌یاندۆته ئه‌م حاڵه‌ی ده‌یبینین كه به‌ناو زانسته‌وه به پاره ده‌كڕدرێت، یان ئه‌وانه دووڕوون كه ته‌نانه‌ت به‌ره‌نگاری قورسی ژیان ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی زانست له‌و به‌شه‌ی كه‌رتی گشتی حكومه‌تدا تا ئه‌مرۆ ماوه و ئێوه ورده ورده ده‌تانه‌وێت ئه‌ویش له‌ناوبه‌رن، كه‌چی ئه‌وان بۆ بژێوی ژیانیان خه‌ریكی ئیشوكاری تریشن.
6- كێ دووڕووه، ئه‌وانه‌ی به‌خۆیان پێشێلی یاسا ده‌كەن و هیچ رێزێكی لێناگرن و ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌م كه‌رته داماوه‌وه ده‌یسه‌پێنن به‌سه‌ر خه‌ڵكدا و به خۆیان پابه‌ندی بچوكترین یاسا وڕێسا و هیچ بڕیارێك نابن( یان تۆ بڵێیت ئه‌م كه‌رته بتوانیت بێ دڵی ئێوه بڕێارێك ده‌ربكات) كه له خزمه‌تی گه‌ل و نیشتماندا بێت و دژی دز و گه‌نده‌ڵ بێت، یان ئه‌وانه دووڕوون كه به ڕه‌هایی پابه‌ندی یاسان ( ته‌نانه‌ت یاسا بهرژهوهندخوازیه تایبه‌تیه‌كه‌ی له‌مه‌ڕ خۆتان) و به بچوكترین هه‌ڵه‌ی بێمهبهستیش یان به‌ناچاری (وه‌كو قوت‌و شیری منداڵ دزه‌كه‌ی كفری) راپێچی دادگا ده‌كرێن و زیندانی ده‌كرێن و ئێوه هه‌زار و یه‌ك تاوانباری دژ به‌م گه‌له‌تان له‌نێو حزبه‌كانتان داڵده‌داوه و كه‌س پێیان ناڵێت سه‌روی چاوتان برۆیه.
ئایا لوتكه‌ی دووڕوویی ئه‌وه نیه كه به‌ناو حكومه‌تداری له خزمه‌ت مافیای نێوخۆیی و جیهانیدا بیت، به‌نه‌زانی بێت یان به به‌مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك به حكومه‌تداری به‌خه‌ڵكی بێ ده‌رامه‌تی بیفرۆشیته‌وه، یان ئه‌وانه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندن به ده‌ستی مافیا و به‌رتیلخواردن و گه‌نده‌ڵیی و فروانی لهبهردهستبونی ماده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی. ئایا لوتكه‌ی دووڕوویی له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه نیه كه له‌سه‌ر حسابی ره‌شورووت له بهزمو ره‌زمی خۆیاندا ده‌ژین و شه‌وانی سوور به‌سه‌رده‌به‌ن و تاكه چركه‌یه‌كیش گوێ به وه‌زعی ناله‌باری هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت و نه‌داری ئه‌م كوردستانه ناده‌ن و له‌سه‌ر ماف و ژیانی داماوان ژیان ده‌گوزه‌رێنن و دایك و كهسو كاری شه‌هیدانیان له‌بیر كردووه و هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامان و داهاتی ئه‌م وڵاته‌یان خستۆته به‌رده‌ستی دوژمنان قوربانیان به مافی ئه‌م وڵاته داوه و به رووقایمی خۆیان ته‌نانه‌ت به‌رگری له دایك و خوشكی شه‌هیدان ناكه‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵ و موڵكی خه‌ڵك و گشتی و به‌موڵكی تایبه‌تی خۆیانی ده‌زانن كه‌چی خه‌ڵك له كرێنشینی و قورسی باری ژیاندا چاوی ئه‌بڵه‌ق بووه.
به‌ڵی دووڕوو ئه‌وانه‌ن كه ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌یان وه‌ك ئه‌ڵقه‌یه‌كی توند بۆ پارێزگاری له گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له كوردستان له‌سه‌ر حسابی فه‌قیر و هه‌ژار دروستكردووه و له‌ده‌وری ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا هه‌ڵیان چنیوه و بۆشایی گه‌وره‌یان له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ن دو هه‌ژار فراوانتر كردووه و كه‌سی كهمدهرامهتیان توشی هه‌زار و یه‌ك قه‌یران كردووه. به‌ڵی ئێوه دووڕوون و هه‌ژار و خه‌ڵكی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باجی دووڕوویی ئێوه ده‌داته‌وه، به‌ڵێ ئێوه ئا ئه‌م وه‌زعه‌تان به حوكمی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی و خه‌ڵكانی هه‌لپه‌رست و ئه‌ڵقه له‌گوێی به‌رژه‌وه‌نخوازی خۆتان دروستكردووه، به‌ڵێ به هه‌زار بنه‌مای پیرۆز ئا ئێوه مونافیق و دووڕوون.