نوسینێکى نایابى پاولا یەعقوبیانى پەرلەمانتار.
وەرگێران و ئامادەکردنی/ عوسمان عومەر
بێگومان، کە باس لەگەندەڵى و دزى و سەروەرنەبونى یاسا دەکرێ هەر مەبەست عیراق و هەریمەکەى خۆمان نییە، بەڵکو گەندەلى و بەتالانبردنى سەروەت سامانى نیشتیمانى لە زۆرێک لەوولاتان تەنانەت وولاتانى دیموکراتیش بلاوە، بەلام لەوێ هەولى بنەبڕکردن و چارەسەرکردنى دەدرێ. بەڵام لەهەندێ وولات بەردەوامە و، تا دێت ئەو گەلانە ڕووبەرووى نەهامەتى و برسیەتى دەبنەوە بەتایبەت لە عیراق، لوبنانیش یەکیکە لەو وولاتانە کە مافیا و گەندەڵ و دزى و سەروەرنەبونى یاساى تیدا بڵاوە.
ئەم بابەتە نوسینى پەرلەمانتارێکى لوبنایە، کە لەوالەکەى خۆى نوسیویەتى و بڵاوى کردۆتەوە.. وەسیەتنامەیەکى سەرکردەیەکى لوبنانییە بۆ کوڕەکەى.
کوڕى خۆشەویستم
من ئەمرۆ وا لەسەر جیگام, لەچاوەڕوانى دوا ساتەکان و هەناسەکانم ڕەنگبێ چەند ڕۆژى تر، چەند کاتژمێرێکى تر، یا چەند مانگى تر نەبات لە ژیان دەردەچم، بەلام بیروهزرم جەنجاڵى داهاتوى تۆ و داهاتوى بنەماڵەکەمانە دواى خۆم.
لەچەند ڕۆژى داهاتوو دەیان نا، بەڵکو سەدان موڵک و مال و سەروەت و سامانت بۆ جێدەهێڵم، کە بەسەدان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێ لەناوەوەو لەدەرەوە.
25 ساڵم لە دەسەلات بەسەربرد شەو و ڕۆژ کارم دزىکردن بووە لەسەروەت و سامان و خەزێنەى دەولەت و باجدەرە لوبنانیەکان، من ترسم لەوەنییە تۆ ئەو سەروەت و سامانەت لەدەست دەرچێ, چونکە خۆت و براکانت دەرچوى پێشکەوترین خوێندنگاو زانکۆکانى جیهانن و ئەزمونى باشتان بەدەست هێناوە کە چۆن پارێزگارى لێبکەن و چۆن کۆمپانیاکان و سەروەتى خانەوادە بپارێزن.
کورى شیرینم
من شتێکم بۆ جێ هێشتوى زۆر گەورەترە لە کۆمپانیاو پارەو موڵک ماڵ و پەشیمانم کاتم نەبوە فێرت کەم: چۆن پارێزگارییان لێ دەکەى و کاتیشم نەبووە هونەرى دزیت فێربکەم، بەلام لە ڕۆژانى داهاتو فێرى دەبی.
کورى خۆم من حیزبێکى گەورەم بۆ تۆ جێهێشتوە لە وولاتى گەندەڵى و 200 هەزار سەرپەز کە لەدەسەلات دەتهێڵنەوە لەهەر بۆنەیەکى هەڵبژاردن و حیزبیش و ئامادەى خۆکوشتنیشن لە پێناو پەنجە توتەت. بۆیە پێویستە پارێزگارى لەو پەزانە بکەى بیرت نەچێ …. بیرت نەچێ.
دوژمنى راستەقینەمان رکابەرە سیاسیەکانمان نین، کە لەڕاگەیاندنەکانەوە هێرش دەکەینە سەر یەکتر. ئەو ڕکابەرە دۆستى یەکەممانە و دەیان بەرژەوەندى هاوبەشى ئابوری دابەشکراومانە لە ئەنجامى گەندەڵى لەم وولاتەدا.
بیرت نەچێ کورى خۆم
ئەم هەموو تەنگژەو بێنەو بەردە سیاسیانەى ڕوودەدەن هەموى شانۆگەریە پێشتر ڕێککەوتوین لەسەریى لەگەڵ رکابەرە سیاسیەکانمان بۆ پاراستنى پەزەکانیان و، پەزەکانمان و شاردنەوەى گەندەلیەکانمان و گەندەلیەکانیان لەم دەولەتە.
کوڕى خۆم بیرت نەچێ
هیچ بۆنەیەکى نیشتیمانى و نەتەوەیی و جیهانى یا ئاینى یاناوخۆیی نەبێ هیزو بازوى سیاسى خۆتى تیادەرنەخەیت لەهۆیەکانى ڕاگەیاندن بۆ هاندان و پڕکردنى پەزەکان، تەنانەت گەر ناچاریش بویت هەندێجار دروشمى نەتەوەیی و تایەفیش بلێى و لەهەمان کاتدا هەندێ دروشم سەبارەت چاکسازى بلێ، بەلام نەکەى جێبەجێى بکەیت چونکە پێویستمان بەو دروشمە باق وبریقدارانە هەیە بۆ پاراستنى گەندەلى و بەرژەوەندیەکانمان، کێشە ژیاریەکانى ڕۆژانە وەک گرفتى کارەبا، ئاو، ژینگە و مافەکانى ژنان. ئەوانە هەموى بۆ سەرقالکردنى خەلکە بۆ نەپەرژانە سەرو بیرنەکردنەوەیە لەگرفتە سەرەکیەکان.
کوڕى خۆم
دوژمنى ڕاستەقینەمان ئەوانەن کە هەوڵى چاکسازى و بنەبڕکردنى گەندەلى دەدەن لەم ووڵاتە، پەزە توڕەکان بێنرە سەریان تا شەریان پێبفرۆشن و ئازارى جەستەییشیان بدەن. خیانەتباریان کە لەهۆیەکانى ڕاگەیاندنى کە بۆم جێهێشتوى لە تەلەفزیۆن و رادیۆ و لاپەرەى تۆڕە کۆمەلایەتیەکان بەبلاوکردنەوەى هەوالى درۆ و ناراست کە ئەوانە پیاوى هەوالگریە بیانیەکانن تەنها مەبەستت ئاژاوە بێ بۆ لوبنان و پەلکێشى دادگایان بکەو تۆمەتیان بۆ هەڵبەستە لەدادگاکان دەسەڵاتمان زۆرە.
ووریابە کەپەشیمانى رؤژێ لە ڕۆژان دادت نادات گەر پەزەکان ووشیار بونەوە بۆ دەست هێنانى مافەکانیان و ڕزگارکردنى لەدەست گەندەلى لە لوبنان, هانى تایەفەگەرى وسیستەمى تایەفەگەرى بە چونکە تاکەچەکى بەهێزە بەدەستتەوەبێ ئەوە سپاردەی منە و ڕاتدەسپێرم کە بیگەیەنینتە کورەکانت و نەوەکانت.
هەربژیت و هەربژى بنەماڵەکەمان لەگەل مەزەبەب و زێرو دۆلار.