عیماد عه‌لی: ئه‌ڵته‌رناتیڤی حزبه داهۆڵ و دابه‌سته‌كانی كوردستان.
ئه‌وه‌ی یه‌كلا بۆته‌وه كه به‌ناو ئه‌م حزبانه‌ی كوردستان هیچ خه‌سڵه‌تێكی حزبایه‌تی راسته‌قینه‌یان تێدا نه‌ماوه و هه‌ر هه‌موویان وه‌كو كۆمپانیای گه‌وره و بچوكیان لێهاتووه و، به بێ جیاوازی تادێت خه‌ڵك زیاتر توشی ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تی ده‌كه‌ن. بۆیه حه‌قی خۆیه‌تی خه‌ڵكانی پاك و دیاری ده‌گمه‌نی په‌رده‌پۆشكراوی ئه‌م كوردستانه بیر له ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئه‌و حزب و وەزعه سیاسیه له جدی بكه‌نه‌وه و ستراتیجیه‌تی گۆڕینی ریشه‌یی راسته‌قینه‌ی هه‌مه‌چه‌شنی له‌سه‌رخۆ و تۆكمه و توند‌و تۆڵی ئه‌و وه‌زعه به زه‌مینه‌خۆش كردن بۆ راماڵێنی ئه‌م حزبانه به پلانی دروست و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتی بكرێته‌وه و، به بونی زیاتر له نیوه‌ی رێژه‌ی ژماره‌ی خه‌ڵكی نارازی ئه‌م ئه‌ركه مه‌یسه‌ر ده‌كات ئه‌گه‌ر خه‌لكی دڵسۆزی كوردستان و دۆخه گشتی و بیركه‌ره‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكه‌ی قۆڵی لێهه‌ڵماڵن و ده‌ستپێكی كاره سه‌خت و قورسه‌كه بگرنه ئه‌ستۆ، ئه‌مه‌ش چۆن ده‌بێت؟
بێگومان به پلانێكی زانستیانه‌ی ورد و خوێندنه‌وه‌ی بارودۆخی كوردستان ئه‌و پێداویستیه زه‌روریانه‌ی ده‌سپێكردنی كاری تایبه‌تی دووره‌مه‌ودای باشی ده‌وێت بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، هه‌رچه‌ند ئاسان نابێت به‌ڵام مه‌حاڵ نیه. بۆیه ده‌كرێت به چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر گونجاو له‌گه‌ڵ واقعی كوردستان و خوێندنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ده‌روونی خه‌ڵك هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌ره‌وپێشه‌وه برۆیت. ئه‌مه‌ش هه‌ر چۆن ده‌بێت؟
ته‌نها به‌دانیشتن و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه سیاسی بن یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئه‌كادیمی، كه تائێستا متمانه‌یان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه له ده‌ستنه‌داوه و خاوه‌نی مێژووی بێگه‌ردی خۆیانن و هه‌مووان شایه‌تیان بۆ ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئاسایی دوور له كاری حزبی و ته‌نها به چاوپێكه‌وتن و كۆبونه‌وه و گردبونه‌وه‌ی نا ره‌سمی دوور له كار و ئه‌ته‌كێتی حزبی، یه‌كه‌مین هه‌نگاوی بیركردنه‌وه و نه‌خشه‌دانان و پلانی دوورمه‌ودا بێت بۆ هه‌وڵی راماڵینی ئه‌م دابه‌سته و داهۆلانه‌ی كوردستان له كاتی تایبه‌تی خۆیدا و ئه‌مه‌ش به چه‌ند مه‌رجێك كه كاری دوورمه‌ودای پیرۆزی ئه‌وخه‌ڵكه ده‌بێت كه له‌خۆبوردوانه بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی شه‌خسی جێبه‌جێی ده‌كات، ئه‌وه‌ش بریتیه له:
* هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه په‌یمان و بهڵنیدان به‌وه‌ی كه ئامانجی ئه‌و خه‌ڵكه دروستكردنی هیچ حزب و رێكخراو و بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی نه‌بێت و بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراوی تایبه‌ت كاربكه‌ن كه به پێشتیوانی خه‌ڵك كاروانه‌كه راسته‌رێ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به چه‌ندین رێگه‌ی شیاوی مه‌ده‌نیانه‌ی ئاشتیانه و به رێگه‌یه‌كی دیموكراسی و بهبهخۆواگری ئه‌و رێژه زۆره خه‌ڵكه نارازیه‌ی كوردستان و توانای له‌خۆگرتنیان به‌دوور له‌خه‌ڵكی ئهمم حزبه داهۆڵ و دابه‌ستانه‌ی ده‌سه‌ڵات و په‌روه‌رده‌كراوی ده‌وروبه‌ری ده‌ستی ئه‌مانه.
* كاری سه‌ره‌كی ئه‌م خه‌ڵكه ده‌گمه‌نه ته‌نها له‌سه‌ر دروستكردنی لیستی هه‌ڵبژاردن بێت به بێ باكگراوندی فكری ئایدیۆلۆجی فه‌لسه‌فی و دوور له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دروستكردنی ههربازنهیهكی رێكخراوی سیاسی كه خه‌ڵك تیر بووه له‌وانه‌ی رۆژانه وه‌كو داهۆڵ خه‌ڵك ده‌تۆقێنن و وه‌كو دابه‌سته خێر‌و بێری ئه‌م وڵاته لووشده‌ده‌ن.
* بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك متمانه‌ی پێبكات و گومان نه‌كات كه ئه‌م خه‌ڵكه‌ش له‌وانه‌ی ئه‌م حزبانه زیاتر و باشتر نین، ده‌بێت پێشوه‌خت په‌یمانی ئه‌وه بدرێت و كاری راسته‌قینه و به به‌لگه‌وه بۆ ئه‌وه بكرێت كه سه‌رپه‌رشتیكارانی ئه‌م كاره واته هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنی لیستی هه‌ڵبژاردن خۆیان بۆ هیچ پله‌و پایه و پۆستی حكومی و په‌رله‌مان و هیچ شوێنێك كاندید ناكه‌ن و به كرده‌وه جێهبجێی بكه‌ن و به‌خۆیان حزب و رێكخراو دروست ناكه‌ن كه پله‌یان تێدا هه‌بێت.
* هه‌ر له ئێستاوه په‌یمان به خه‌ڵك بده‌ن كه توانا و پێكهاته و قه‌واره‌یه‌كی لیستی هه‌ڵبژاردن هه‌رچه‌ند بێت به‌شداریی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌م حزبانه‌ی كوردستان ناكه‌ن تا ده‌بنه زۆرینه و خۆیان ئه‌ركی گۆڕانكاری گه‌وره جێبه‌جێ ده‌كه‌ن هه‌رچه‌ند كاته‌كه‌ی دووریش بێت و بارودۆخه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌روات كه هێزو توانای عه‌سكه‌ری له‌ده‌ست دهداترۆڵیێكی ئه‌وتۆی نامینێت له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرفتی سیاسی و له به‌رێوه‌بردن و راییكردنی كاورباری سیاسی وڵات له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا، بۆیه ئومێدی سه‌ركه‌وتن له كاتی زۆرینه‌بوون فه‌راهه‌م ده‌بێت. ئه‌گه‌ر له چه‌ند خولێكیشدا سه‌ركه‌وتو نه‌بن هه‌ر به‌خۆیان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و نابن به‌حزب له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ رێكخراوێك و حزبێكیان له‌م كاتانه‌دا دروستنه‌كردووه.
* بۆ دیاریكردنی خه‌ڵكی شیاو بۆ لیستی هه‌ڵبژاردن، ده‌بێت لێژنه‌یه‌كی پسپۆری ئه‌كادیمییان هه‌بێت و خۆیانیش راوبۆچونی دیاریكراوی خۆیان و هه‌ڵوێست له‌مه‌ر ژیان و مێژوو و توانا و لێهاتوویی هه‌ر كه‌سێكه‌وه هه‌بێت كه له ریزی لیستی هه‌ڵبژاردن داده‌نرێت و بهزهڕهیهك بۆنی مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌تی تێدا نه‌بێت و دووربین بێت له دانانی خه‌ڵكی شیاو‌و به‌توانا هه‌ر له مه‌نده‌لیه‌وه تاوه‌كو زاخۆ .
ئه‌م ئامانج و كاره قورسانه‌ش به پلانی ستراتیجی خه‌ڵكه دڵسۆز و بهتوانهكه دێته‌دی و كارێكی قورسی تاقه‌تپروكێنی دوورمه‌ودایه و هه‌موو كه‌س ناتوانێت خۆی له‌قه‌ره‌ی بدات ئه‌گه‌ر ئیراده نه‌بێت و بیری ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه‌كه‌ی خۆی بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی حزبه داهۆڵ و دابه‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانن و هه‌میشه و به ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی خۆیان له‌به‌رچاوه و به‌س.
له‌م قۆناغه‌دا كوردستان پێویستی به‌و خه‌ڵكه ده‌ست و داوێن پاكه بێگه‌رده نه‌زیه و زاهیدانه‌یه كه لاته‌ریك كراون و” ئێستاش كوردستان به‌خه‌ڵكێك به‌رێوه‌ده‌برێت كه تاكه سیفه‌تێكی شیاوی تیدانیه و ته‌نها مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وانه له‌سه‌ر بنه‌مای قازانج و زه‌ره‌ر و به‌هه‌مان كاری تایبه‌تی كۆمپانیاكان به‌رێوه‌ده‌چێت.
بۆیه ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئه‌م حزبانه هیچ كه‌سێك نیه كه له رێگه‌ی حزب و رێكخراو و بزوتنه‌وه‌یه‌كی تره‌وه هه‌وڵبدات جێگه‌یان بگرێته‌وه، به‌ڵام كه‌سی شیوای ئه‌ڵته‌رناتیڤی زۆر له كوردستان بوونیان هه‌یه كه ناتوانن جێگه‌یان بگرنه‌وه، بۆیه لیستی ئه‌ڵته‌رناتیڤ به‌ده‌ر له كاری حزبایه‌تی و رێكخستنی حزبی و ئایدیۆلۆجی تاكه رێگه‌یه‌كه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه خه‌ڵك متمانه‌ی پێبكات و بتوانێت سه‌ركه‌وتو بێت لهگۆڕانكاری سیاسی و یاسایی و ئابووری و رۆشنبیری و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌كوردستاندا.