مورەی بوكچینە: گوێڕادێرە ئەی مارکسیست! بەشی سێیەم.
زمانزا/ زاهیر باهیر
سنوری مێژوویی مارکسیزم
ئەو بیرۆکەیەی لای کەسانێك، کە پیاوێك [ بوکچین مەبەستی مارکسە – وەرگێڕ] کە گەورەترین بەشداریکردنی تیئورییستیانەی لە نێوانی ساڵانی 1840 و 1880 کرد، توانیبێتی تەواوی جەدەلییەتی [دیالەکتیکێتی] سەرمایەداریی، “ببینێت” ، ئەوە لە حەقەتدا نەفیکردنەوەی ئاوەزە، لۆژیکە. ئەگەر هێشتا بمانەوێت زیاتر لە دیدی مارکس تێبگەین، هەر ئاواش دەتوانین زیاتر لە هەڵە حەتمییەکانی پیاوێك کە نەدەکرا خۆی لێبپارێزێت فێربین کە هی سەردەمی کەمیی و نوقسانی کەرەسەکان [ مەتیریاڵ] و تەکنەلۆجیا بوون، کە بەدەگمەن بە وزەی کارەبا کاریکردووە، ئەمانەش توانای مارکسیان سنووردارکردبوو. لە ئێستادا ئێمە دەتوانین فێربین لەوەی کە چەندێك جیاوازی لە نێوانی سەردەمی ئێمە و ئەوەی کە مێژوو بەڕێیکردووە، هەیە، هەروەها ناسین و پێزانینی ئەو ئیمکانییەتەی کە لە ڕوی نەوعییەتەوە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، کە چ جۆرێک لە پرسە دەگمەنەکان و شیکردنەوە و بەکردەکردنیان، لە بەردەممانا داناوە. ئەگەر بمانەوێت شۆڕشێك بکەین نەك لەباربردنێکی دیکەی مێژووییانە، دەبێت بە ئاگا بین لە هەموو ئەمانە کە ناومان هێنان.
گرفتەکە ئەوە نییە کە مارکسیزم ” مێتودێکە” کە دەبێت لەگەڵ ” بارودۆخە” نوێیەکەدا بگونجێنرێت، یاخود ” neo-Marxism ” دەبێت گەشەی پێبدرێت تاکو سنووردارێتیی ” مارکسیزمی کلاسیکیانە” تێپەڕێنێت. کۆششی ڕزگارکردنی ڕەچەڵەکی یاخود ئەسڵی مارکسیزم بە پێداگرتن یا سەپاندنی مێتودەکانی لەسەر سیستەمەکە یاخود بە زیادرکردنی وشەی ” نوێ – neo ” بۆ سەر وشە پیرۆزەکە [ مەبەستی بوکچین ووشەی مارکسیزمە -وەرگێڕ] ئەوە تەواو نادیار [ غامض] و فێڵێك دەبێت، زیاتر لەوەش، ئەمەش کاتێك ئەگەر دەرنجامە پراکتیکەڵەکانی سیستەمەکە بە شێوەیەکی تەواو لەگەڵ ئەم کۆشش و هەوڵانەدا، ناکۆک بن[3]. دەی ئەمەش دەقاو دەق بارودۆخی شرۆڤەکردنی مارکسیستیەکانی ئەمڕۆیە. مارکسیستەکان بڕوا دەکەنە سەر ئەو فاکتە کە سیستەمەکە شیکردنەوەیەکی نایابی سەبارەت بە ڕابوردوو خستۆتە بەردەست، ئەمە لە کاتێکدا بە ئەنقەست فەرامۆشی هەڵخەڵەتاندنی تەواوی ڕواڵەتەکانی مامەڵەکردنی ئێستا و ئایندەش دەکەن. مارکسیستەکان پەنا بۆ یەکێتی نێوانی ماتریاڵی مێژوویی و شیکردنەوە چینایەتییەکەی مارکس دەبەن کە لەوێوە شرۆڤەی مێژوو کراوە و دید و تێگەیشتنی ئابووریی لە کاپیتاڵ کە گەشەی سەرمایەداریی پیشەسازیی تیادا خراوەتە بەردەست، هەروەها نایابێتی شیکردنەوەکانی مارکس سەبارەت بە شۆڕشەکانی سەرەتا و ئەو بەرەنجامە تاکتیکیانە کە مارکس بینای کرد بێ ئەوەی بزانرێت و دەرك بەوە بکرێت کە جۆرەکانی کێشە نوێیەکان کە لە ئێستادا هەن، هەرگیز لە ڕۆژانی ئەودا [ مارکس] نەبوون . ئایا بەڕاستی ئەو گرفتە مێژووییانە و ئەو مێتودانەی شیکردنەوەی چینایەتی کە لەسەر تەواوی بناخەی کەمیی، نوقسانیی پیداویستییەکان کە حەتمی بوون [خۆپاراستن لێیان نەدەکرا] ، کراوە دەتوانرێت لە سەردەمێکی نوێ لە زۆری هەبوونی ئیمکانیاتەکانا شەتڵ بکرێت؟ ئایا لۆژکیانەیە شیکردنەوەی ئابوورییەك کە بە پلەی یەکەم چەقی لەسەر بیدایەتی یا سەرەتای سیستەمی ” ململانێی ئازادانە” ی سەرمایەداریی پیشەسازیی گرتووە، دەتوانرێت بۆ سیستەمی بەڕیوەبردنی سەرمایەداریی بگوێزرێتەوە کاتێك دەوڵەت و مۆنۆپۆڵییەکان یەکدەکەون و ئاوێتەی یەکدی دەبن بۆ یاریکردن بە ئابووریی ژیان؟ ئایا ماقوڵە کە ستراتیجییەت و تاکتیکانەی بەرهەمهێنەر لە فۆرمیلەی سەردەمێك بێت کاتێك کە پۆڵا و خەڵووز بەشێك دەبن لە بناخەی پیشەسازیی تەکنەلۆجیا، بتوانرێت بگوێزرێتەوە بۆ سەردەمێك کە لەسەر بنەمای ڕادیکالانەی سەرچاوەکانی وزە و ئەلەکترۆنەکان و cybernation خۆی گرتووە؟
لە دەرەنجامی ئەم گواستنەوەیەدا، لای ئەمان دەکرێت تێکستە تیئورییەکان کە چەرخێك لەمەوبەر فریاڕەس بوون بگۆڕرێن بۆ چاکەتێکی بەبەراکراوی ئەمڕۆ. هەر بەو هۆکارەش ئێمە داوامان لێدەکرێت کە قورساییمان بخەینە سەر چینی کرێکاران وەکو ” بریکارێك” لە گۆڕانکاریی شۆڕشگێڕانەدا لە کاتێکدا کە سەرمایەداریی بە بەرچاوەوە ڕاوەستاوە و بەرگریی لەبوونی خۆی دەکات و شۆڕشگێڕان لە نێو هەموو ئەو توێژاڵانەی نێو کۆمەڵدا بە تایبەت گەنجان، بەرهەمدەهێنێت. ئێمە داوامان لێدەکرێت ئەو ” قەیرانە درێژخایەنە ئابوریی”یەی کە بە بەرچاوەوەیە بکەینە ڕێپیشاندەری [دەلیلی] مێتودە تاکتیکییەکانمان، گەرچی ڕاسستییەك هەیە ئەوە بۆ ماوەی سی ساڵە هیچێك لەم ئەزمانە، ڕووینەداوە[ 4]. داوامان لێدەکرێت کە “دیکتاتۆرییەتی پڕۆلیتاریا” پەسەند بکەین،… ” سەردەمێکی گواستنەوەی ” درێژ، کە وەزیفەکەی تەنها سەرکوتکردنی دژە-شۆڕش نییە، بەڵکو لەسەرو هەموویەوە بۆ گەشەپێدانی تەکنەلۆجیایە بۆ زیادکردنی کەرەسەکان– لە کاتیکدا ئەم تەکنەلۆجیانە لە ئێستادا لەبەردەستایە. داوامان لێدەکرێت کە ئاراستەی ” ستراتیجییەت” و ” تاکتیکەکانمان” بەرانبەر برسێتی و نەبوونیی هەروەها بارودۆخی هەژاریی ئابووریی، بکەین، لە کاتێکدا کە هەست و سۆزی شۆڕشگێڕیی زادەی بێ بایاخی و ناگرنگی ژیان لە سای مەرجەکانی یا بارودۆخی زیادیی ماتیریاڵەکاندایە. داوامان لێدەکرێت کە پارتە سیاسییەکان، ڕێکخستنە نێوندگەرییییەکان، قووچکەیی هەروەها دەستەبژیرە ” شۆڕشگێڕەکان” دروستبکەین لەتەك دەوڵەتێکی نوێ لە کاتێکدا دەسگە سیاسسییەکان هەموو چوون یەك بۆگەنیان کردووە، ئەمانە هەمووی لە کاتێکدا کە نێوەندگەریی، دەستەبژێرێتی و دەوڵەت، بوونەتە جێگای پرسیار تا ئەو ڕادەیەی کە پێشتر هەرگیز لە مێژوی کۆمەڵی قوچکەییانەدا ئەمە نەبووە.
درێژەی هەیە.
تێبینییەکان:
3- پێش هەموو شتێك مارکسیزم تیئوریێکی پراکتیکانەیە، یاخود خستنە بەردیدی پەیوەندییەکانە لە پێگەیەکی دروستەوە و لە بە کردەکردنی تیئوەکە. ئەمە تەواوی واتای تەحەولە دیالەکتیکییەکانی مارکسن، ئەمەشی لە بابەتی ڕەهەندگەراییەوە وەرگرتووە( لە کاتێکدا هیگلییە لاوەکان هێشتا لە هەوڵی ئەوەدابوون ڕوانگەی هیگل سنووردار بکەن) لە ڕەخنەیەکی فەلسەفییەوە بۆ چالاکییەکی کۆمەڵایەتی، بۆ ناو خودی بابەتەکە خۆی. ئەگەر تیئوری و پراکتیك لەیەك جیاببنەوە ، ئەمە کوشتنی مارکسیزم نیە، بەڵکو ئینتیحارێتی. هەوڵ و کۆششی شێوێنەرە دووکەوتەکانی مارکس کە بە ئاگا بوون لە مارکس، دەیانویست سیستەمەکە بە زیندویەتی لەگەڵ تێکەڵەیەك لە ڕێكخستنەوە و دروستکردنەوە و نیوە ناچڵییەك لە ” مەعریفەیەکی” بەدەستهێنراو بهێلنەو، وەکو ” à la Maurice Dobb و George Novack کردیان کە ئەمەش سوکایەتی و هێنانەخوارەوەی ناوی مارکسە، تۆز و غوبارێکی پیسی بێزراوە لەسەر هەموو شتێك کە مارکس باوەڕی پێی بووە .
4 – لە ڕاستیدا مارکسیستەکان ئەم ڕۆژانە زۆر بە کەمی قسە لەسەر ” قەیرانی درێژخایەنی سەرمایەداریی ” دەکەن… وێڕای ئەو ڕاستییەی کە ئەم چەمکە خاڵی بناخەیی و بەیەکەوەگرێدراوی تیئورە ئابورییەکەی مارکس پێكدەهێنێت.