دکتۆر محەمەدئەمين: 31 ئاب بەردەوامه.
له یادی 31ئاب، کورد هەمووی دابەش بوه به‌سه‌ر لایه‌نگر و دژ، وه هەتا هەندێ له‌وانه‌ی که تا دوێنێ دژی 31 ئاب بوون، ئه‌مرۆ له یادی 31 ئاب دا، بۆ خۆیان 31 ئابیان به‌سه‌ر خۆیاهێناوه. واته ئه‌م دابه‌ش بوونه زیاتری له سه‌ر بنەمای به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و ماددی که‌س و گرووپه‌کانه نه‌ک له سه‌ر بنه‌مای به‌ها نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایەتییەکان.
به‌ده‌ر له‌م فسه فسته‌ی گرووپ و که‌سه‌کان که دژ یا لایه‌نگری 31 ئابن، پێویسته خوێندندنه‌وه‌یه‌کی فراوانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، مێژوویی، ئا بووری وه هەتا ده‌روونی بۆ 31ئاب بکرێ. چوونکه زۆر گرووپ و که‌س که دژی 31 ئاب بوون ئێستا خۆیان بوونه‌ته لایه‌نگری 31 ئاب یا هه‌رخۆیان به تێگه‌یشتنی سیاسی یا ئابووری 31 ئاب ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. 31ئاب ڕووداوێکی کتوپڕو له ئاسمانه‌وه نه‌بوو، به‌ڵکوو پاشخانێکی مێژوویی فه‌رهەنگی هەبووه. وه هەروه‌ها ئاماده‌بوونی ده‌روونیش بوونى هەبووه، وه ئه‌م ئاماده بوونه ده‌روونیه تا ئێستاش لای هەره زۆره گرووپه‌کانی کوردوستان ئاماده‌یی هەیه. بۆیه، ئه بینن كه 31 ئابی 1996 به‌رده‌وامی چه‌نده‌ها 31ئابی تری پێش خۆی بووه به‌م جیاوازیه‌ی، که31 ئاب 1996 له ژێر چه‌تری پارێزگاری ناو نه‌ته‌وه‌یی بوو بۆ پاراستنی کورد له به‌رده‌وامی ئه‌نفال کردن به ده‌ستی ڕژێمێک که که‌متر له ده‌یه‌یه‌ک له ڕوودانى 31 ئابی 1996، هەله‌بجه‌ی کیمیا باران کردبوو. زیاتر له 180.000 کوردی زينده‌به‌چاڵ کردبوو. که تا ئێستاش پاش تێ په‌ڕبوونی زیاترله 30 ساڵ، تازه به تازه، وه ناوبه‌ناو گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی قوربانیانی ئه‌نفال کراوه‌کان له بیابه‌نه‌کانی باشووری عێراق ئه‌درۆزێنه‌وه.
بۆ ئه وه‌ی بزانین که چۆن 31 ئاب به‌رده‌وامی 31 ئابه‌کانی پێشوو و ئێستا، وه ئه‌شێ داهه‌تووش بێ! ئه‌گه‌ر گۆڕانی گه‌وره له عه‌قڵیه‌ت وه تێگه‌یه‌یشتن له تێگه‌یشتنه‌کانی concept//مفاهیمی ژیان، نه‌ته‌وه، نیشتیمان، وه له یەک تێگه‌یه‌یشتن و یه‌کتر قبووڵکردن چاره‌نووسی هاوبه‌ش روونەدات، ئه‌وا ئه‌بێ پێناسه‌و شرۆڤه‌مان بۆ 31 ئاب هەبێ. وه بۆ شڕۆڤه‌ی رەهەنده‌کانی 31 ئاب، وه بۆ هەر ڕەهەندێکی پێویست به 31 ئاب نامه‌یه‌ک هەیه.
31 ئاب واته په‌نابردن بۆ دوژمنی قه‌سته‌سه‌ری نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان بۆ گه‌یشتن به ویستی ئابووروى و ده‌سه‌ڵات، وه پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیه ناره‌واکان بێ سڵکردنه وه/ شه رم به پاساویی جیا، له‌گه‌ل قوربانی کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی گه‌ل و نیشتیمان بۆ چه‌ند که‌سو گروپێ، وه سه‌ره‌نجام په‌لکێش کردن و هاوکاریکردنی دوژمن بۆ سه‌رسینگی نیشتیمان. به كورتى واته هەر کرده‌یه‌ک بۆ به‌هێزکردنی دوژمن و جێ پێ قایم کردنی دوژمن بێ له رووی ئابووریی، سیاسی وه فه‌رهەنگیه‌وه له‌سه‌ر خاکی نیشتیمان ئه‌وا 31 ئابه.
به پێوه‌ری ئه‌م پێناسه ،31 ئاب له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری وه هەتا ده‌روونی له کوردوستان به هەموو ره‌هەنده‌کانیه‌وه هه‌تا ترسناکتر له 31 ئابی 1996 به‌رده‌وامه له باشوور. له رۆژئاوا 31 ئاب به‌رده‌وامه له رۆژهەڵات هەر به‌رده‌وامه وه هەروه‌ها له باکوور به‌رده‌وامه له لایه‌ن هەندێ گرووپى جۆراو جۆرەوه.
به تێ گه‌یشتن و پێناسه‌ی 31 ئاب، 31 ئاب ته نها ساڵی 1996نەبووه، وه هەر گرووپێکیش نیه، به‌ڵکوو 31ئابه‌کان زۆرن وه‌بکه‌ریی 31 ئابه‌کان زۆرن، به‌ڵام له یاده‌وه‌ری مێژووی نه‌ته‌وه‌دا 31 ئاب سالى 1996 تۆمار ئه‌کرئ وه‌ک نموونه بۆ هەموو 31 ئابه‌کان وه بکه‌ری 31 ئابه‌کان، که به دڵنیایی نه‌وه‌کانی داهاتوو شه‌رمیان لێدێ، مه‌گه‌ر کارێکی گه‌وره‌ی مێژووی بکرێ که له تاڵی یادی 31 ئاب که‌م بکاته‌وه، وه تۆڵه‌ی زیانه‌کانی 31 ئاب بکاته‌وه. به‌ڵام له‌م هەلو مه‌رجه‌دا که ئه‌بینرێ کارێکه له مه‌حاڵ ئه‌چێ. چوونکه وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدرا، ئێستا 31 ئابه‌کان زۆترو فراوه‌نترن. واته نه‌ک هه‌ربواریی سیاسی و سه‌ربازی گرتۆته‌وه، به‌ڵکوو 31 ئابه‌کان باڵیان کێشاوه بۆ بواری ئابوریی، فه‌رهەنگی، ده‌روونی، وه به‌م زووانه دیمۆگرافیش. پرسیاری بابەت ئه‌مه‌یه: که تا ئێستا سڵ له 31 ئاب نه‌کراوه‌ته‌وه‌و، که‌ی 31 ئاب ئه‌بێته هێڵی سوور؟