عیماد عه‌لی: كامه‌یه نه‌وه وێڵگهردهكهی كوردستان؟
بێگومان له پاش هه‌ر وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی له هه‌ر بوارێكدا بێت یان به هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌مه‌چه‌شنی جیهانی، به پێی بارودۆخه‌كه نه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و قۆناغه دروست ده‌بێت و گه‌شه ده‌كات، جا ئه‌گه‌ر به خه‌سڵه‌ت و سیفه‌تێكی ئه‌رێنی و ژیاندۆستیهوه بێت و له‌ده‌رئه‌نجامدا نه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێن و پێشكه‌وتنخواز و به راستی و دروستی هه‌ڵگری دروشمی به‌جوانی په‌ڕینه‌وه‌ی قۆناغه‌كه بێت له‌جیهاندا، ئه‌وه قازانجێكی گشتی هه‌مه‌چه‌شن بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانی جیهان ده‌بێت و، بهپێچهونهشهوه؛ ئه‌گه‌ر وه‌رچه‌رخانێك یان راستتر بڵێین هه‌ڵدێرێكی گه‌وره‌ی نه‌رێنی بوو، نه‌وه‌یه‌كی بێ مروه‌ت و كه‌م به‌رهه‌م و بێفه‌ڕ و ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زل دروست ده‌بێت، كه جیهان له شوێنی خۆی بۆ ماوه‌یه‌ك له ژێڕ كاریگه‌ری ئه‌ودا ده‌وه‌ستێت و ته‌نانه‌ت كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بژارده‌ی نهوهكهشیان دبێت، وه‌ك نه‌وه‌كانی قۆناغه‌كانی ده‌ورانی شهرڕه گه‌وره‌كان و پاش ئه‌وه و له‌كاتی گۆڕانكاریه هه‌مه‌چه‌شنه جیهانیه‌كان له هه‌ر شوێێكدا بوبێت.
ئه‌گه‌ر باس له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌كه‌ین و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر نه‌وه‌كانی كورد وه‌لا نێین، به ته‌نها باسی نه‌وه‌كانی كورد بكه‌ین، بێگومان ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو نه‌گرین كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ نه‌بێت به ناراسته‌وخۆ نه‌وه‌كانی كوردستانی دابه‌شكرا و كه‌وتونه‌ته ژێر ركێڤی بارودوخی ئه‌و وڵاتانه‌وه كه چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پرسی كورد و كوردستاندا كردووه.
به‌و شێوه‌یه ده‌توانین بڵێین كورد تا ئێستاش له ژێر سێ فاكته‌ری سه‌ره‌كی ده‌بێت؛ یه‌كێكی خودی و نێوخۆیی كوردستان و بارودۆخی هه‌مه‌جۆری سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری نێوخۆیی كوردستان و، ئه‌ویتر گشتی و بابه‌تی خۆی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، كه ئه‌مه ده‌كرێت بكرێت به دوو لقه‌وه، واته:
یه‌كه‌م/ له خۆگرتنی وه‌زع و سیفه‌تی وڵاتانی داگیركه‌ر و نه‌وه‌كانیان و،
دوه‌م/ كاریگه‌ری وه‌زعی نه‌وه‌ی جیهانی و گۆڕانكاریه جیهانیه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان له‌سه‌ر نه‌وه‌كانی كورد. بۆیه رۆڵی هه‌ر نه‌وه‌یه‌كی ئه‌م میله‌ته سته‌مدیده‌یه له ژێڕ ده‌رئه‌نجامه‌كانی كاریهگهریه خودی و بابهتیهكاندا ده‌بێت و، زۆر جاریش به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بەرکەوتەکانی ئه‌و قۆناغه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه به زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌ر به خێرایی ته‌ماشای نه‌وه‌كانی ساڵانی پێش دامه‌زراندنی زۆرێك له ده‌وله‌تانی ناوچه‌كه و شه‌ری جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م و وه‌زعی وڵاتانی عه‌ره‌بی كۆن یان ناوچه‌كانی پێش دروستبونی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و، ئێنجا له‌وێوه ته‌ماشای كوردستانی خۆمان و میرنشینه‌كان و بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌یت و، وه‌زعی نه‌وه‌كانی ئه‌و كاته هه‌ڵسه‌نگێنیت و دواتر به‌ره‌و ده‌یه‌كانی چل و په‌نجا و شه‌سته‌كان و گۆڕانكاریه ئه‌رێنی و نه‌رێنیه جیهانیه‌كان بخوێنیته‌وه و، سه‌رهه‌ڵدانی بارودۆخی له‌بار بۆ تێفكرینی خودی كورد له خودی خۆی و پرسه‌كه‌ی به جدی و هه‌ستكردن به زوڵم و زۆرلێكراوی هه‌ڵسه‌نگێنیت و، ئینجا وه‌ره‌وه بۆ ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكان و به پێوه‌ری ئه‌و كاته و دواتر هی نوێ هه‌ڵیبسه‌نگێنه و چۆنێتی به‌ركه‌وتنی پێشكه‌وتنی ته‌كنولۆجی و ئاستی رۆشنبیری گه‌لانی جیهان و ناوچه‌كه و وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان و خودی كورد بخوێنه‌وه و، دواتر له وه‌رچه‌رخانی پاش راپه‌رین و تا ساڵه‌كانی هه‌ردوو ده‌یه‌ی هه‌زاره‌ی سێیه‌م و وه‌رچه‌رخان و گۆرانكاریه گه‌وره و خێراكان و كارتێكردنی له‌سه‌ر نه‌وه‌كانی كورد بخوێنه‌وه. ئه‌وجا نه‌وه‌ی چوست و چالاك و عه‌قڵمه‌ند و زیره‌ك و ژیر و خوێنده‌وار و پێشكه‌وتوخواز و گونجاوی قۆناغه‌كه و هه‌ڵگری به‌رپرسیارێتی كه‌سی تاك و كۆمه‌ڵگه و خۆفیداكار و قوربانیده‌ری پرسێكی گشتی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌یه‌كی په‌رش و بڵاو و ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زل و تا راده‌یه‌ك مێشك پوت و نه‌گونجاوی قۆناغه‌كه و دوور له هه‌ڵگرتنی هه‌ر بیر و باوه‌ر و ئامانج و فه‌لسه‌فه و پرسی گشتی و وێلگهردت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت( ئه‌مه باس له هه‌ڵسه‌نگاندن به پێوه‌ری قۆناغه‌كه و به‌راوردكاری له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی شوێنه‌كانی تر له جیهان ده‌كه‌ین، نه‌ك به‌راورد له نێوان نه‌وه‌كانی كۆن و نوێی خۆمان كه هه‌ر نه‌وه‌یه‌كی له هه‌ر قۆناغێكدا به بارودۆخێك و زه‌مینه‌یه‌كی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیری جیاوازدا تێپه‌ڕیوه و نابیت به یه‌ك پێوه‌ری جێگیر هه‌ڵسه‌نگێنرێن).
هه‌ر به چاوخشاندنێكی خێرا و هه‌ڵسه‌نگاندنی خودیانه، به دوور له كاریگه‌ریه دهركیهكانیش، هۆكاری دواكه‌وتن و پاشه‌كشه و له‌ده‌ستدانی به‌هاكان و تێكه‌ڵبون له‌گه‌ڵ گه‌رده‌لووله جیهانه‌یه سهرلێشێواویهكهی نه‌وه‌كان ( زۆر كه‌س به شێوه‌یه‌كی تر و زۆر ئه‌رێنی ههڵیدهسنگێنێت به بابه‌تیانه‌ی زانستیانه‌ی ورد ده‌یخوێنێته‌وه، كه ناتوانرێت هیچ نه‌وه‌یه‌ك به سه‌رلێشێواو دابنرێت) و په‌شێوی و گێژاوی نائارامی جیهانی و وابه‌سته و په‌یوه‌ستبوونی كێشه جیهانیهكیان به‌یه‌كه‌وه، وایكردووه نه‌وه نوێكان زیاتر له‌وه‌ی پابه‌ندبن به‌و پره‌نسیپ و بنه‌مایانه‌ی خودی قۆناغه‌كه‌ی تێیدا ده‌ژین، په‌شێوی و به‌ریه‌ككه‌وتنی په‌یوه‌ندیه‌كان وای لێ كردوون كه وڵاتانێكی دواكه‌وتووی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی به ئامرازی هاورده جیهانیه فكری و فه‌لسه‌فی و ته‌كنۆلۆجیه ههمهجۆرهكانهوه بژین، ئه‌گه‌ر نه‌گونجاویش بێت و به‌رده‌وام له نائارامی و رارایی و به‌ده‌ستنه‌هێنانی ئاوات و داخوازیه گه‌وره‌كانیان زیاتر روو له چڵپاوی سه‌رلێشواویان به‌رێت و له‌سه‌ر زه‌مینه‌یه‌كی جێگیر و راگیرا‌و و ئارامی فكری و فه‌لسه‌فی دانه‌نیشن و هه‌میشه له دڵه‌راوكێدا بن، سه‌ره‌ڕای فه‌راهه‌مبونی زۆرێك له پێداویستیه‌كانی خۆشگوزه‌رانی بۆ زۆرینه‌یان، به‌ڵام باری ده‌روونی جێگیر به خۆیانه‌وه نابینن و نهاتوانن سه‌قامگیری فكری به‌خۆیانه‌وه ببینن، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی نه‌وه نوێكان به‌ده‌ست نه‌بونی و كه‌م ده‌رامه‌تی و بارودۆخی ناله‌باری خێزانی‌دا ده‌ناڵێنن و خۆیان له هیچ شوێنێكی ئه‌م دونیایه نادۆزنه‌وه. بۆیه هه‌میشه سه‌رگه‌ردان و وێلگهرد ده‌رده‌كه‌ون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئامرازه‌كانی خۆشگوزه‌رانی و ئامێری پێشكه‌وتووی خۆشی ژیان و به ئاسانی به‌رێكردن بۆ زۆرینه‌ی ره‌هایان له‌سه‌ر حیسابی ژیانی خێزانه‌كانیان بۆ فه‌راهه‌م كرابێت” بی ئه‌وه‌ی به خۆیان به‌رهه‌مهێن بن. بۆیه ده‌توانین نه‌وه‌كانی كوردستان له‌م سه‌د ساڵه‌ی دواییدا بۆ سێ نه‌وه دابه‌ش بكه‌ین؛ نه‌وه‌ی داگیر و دابه‌شكراوی و نه‌بونی هیچ ئامرازێكی پێشكه‌وتوو، بهڵاوههوڵی تاك و ته‌رای بژارده‌ی چاوكراوه بۆ گه‌یشتن به ئامناجه گه‌وره‌كان؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیری سه‌ربه‌خۆییخوازی كز و له‌رزۆك و ریزه‌كانی گه‌نجان ناته‌با و ناجێگیر و فكر و فه‌لسفه‌ی هه‌مه‌جۆری په‌رشوبڵاوی نا یه‌كگرتوو، دواتر له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی پاش ئه‌وان خه‌ڵكی شۆرشگێری خۆبهختكهری ئازای تا راده‌یه‌ك یه‌كریز و گونجاو له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كه و خاوه‌ن ویست و ئیراده و هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان ، ئینجا نه‌وه‌یه‌كی نوێی سه‌رلێشێواوی ده‌ستی بارودۆخه خودی و بابهتیهكهی كوردستان و ده‌وروبه‌ری و جیهان به گشتی. نه‌وه‌ی تا راده‌یه‌كی زۆر وێڵگه‌رد و بێ هیواو سه‌رگه‌ردان و عه‌به‌سی و بێ فكری جدی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا راده‌یه‌كی باشزهمینهیكی له‌بار خوڵقاوه بۆ كار و دروستبونی نه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنی به ویست و توانا و ئیراده‌ی خۆی و، زۆرێك له‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كۆن نه‌ماون و ئامرازه‌كانی داهێنان تا راده‌یه‌كی باش فهراههمبوون. ئه‌وه‌ی حه‌قه ده‌بێت بوترێت، له بواری ته‌كنۆلۆجیا و گه‌یشتن به زانیاریه‌كان و هاوشانبونی نه‌وه‌كانی میله‌تانی تر تا راده‌یه‌كی باش پێشكه‌وتنمان له‌م نه‌وه‌یه و بینیوه و هیچیتر.