دکتۆر کەمال میراودەلی: ئەلفوبێی ئەخلاق، سەرەتای ستراتیجی.
چۆن کۆبانێ ئەمریکای کردە دۆستی ستراتیجی کورد؟
1
سەرەتای تێوەگلانی ئەمریکا لە ڕۆژاوا وەک لە وتارێكی پێشوودا روونم کردەوە، داستانی بەرگریی و خۆڕاگریی کۆبانێ بوو.
ئەمریکا بە ئارەزوو، بە خواست، لەبەر بەتەنگەوەهاتنی ژیان و چارەنووسی مرۆڤان و کۆمەڵگای کوردیی و تەنانەت ئەوسا بۆ ئامانجی شەڕی داعشیش لە سوریا وەک ئامانجێکی ئەمریکی نەبووە تەرەفێک لە مەلحەمەی بەرگریی کۆبانێ.
وەزیری دەرەوەی ئیدارەی ئۆباما، جۆن کێری لە 8 ی ئۆکتۆبەری 2016 دا، بە ئاشکرا وتی: [ ڕێگرییکردن لە کەوتنی کۆبانێ ئامانجێکی ستراتیجی ئەمریکا نییە.]
Isis in Kobani: John Kerry says preventing the fall of the town is ‘not a strategic objective’
واتا لەو قۆناغەدا وەستاندنی داعشیش لە داگیرکاریی و تاوانە مڕندەییەکانی ئامانجی ستراتیجی ئەمریکا نەبوو.
ئەم قسەیەی جۆن کێڕی وەک قسەکەی ئەردۆگان: کۆبانی دەکەوێ، بێگومان دەکەوێ، تەسلیمکردنی چارەنووسی کۆبانێ و خەڵکەکەی بوو بە وەحشەکانی داعش.
ئەی چۆن ئەمریکا ئاخری پشتگیریی کوردی کرد لە کۆبانێ؟
2
خەباتی یەپەگە
ئەوەی تەسلیمبوونی قبول نەکرد و هەموو ئازادیخوازانی راستەقینە و مافیمرۆڤخوازانی ساختەی دنیای خستە بەردەم بەرپرسیاریی ویژدانیی و ئەخلاقییەوە بەرگری قارەمانانەی کورد بوو.
بەلام کۆبانێ هەروەها حەقیقەتێکی گرنگ و نێوەندیی وەک دەرسێکی مێژوویی هەرەگرنگ بۆ گەلەکەمان و بۆ تێگەیشتنی چۆنێتی کارکردن لە زلە سیاسەتمەداران و هەست و ڕای گشتی جیهان دەرخست: گەر خۆت دڵت بە خۆت نەسووتێ، گەر خۆت وەک نەتەوە نەیسەلمێنێت نەتەوەیت و هەست و سۆز و هاودەنگی نەتەوەیی دەرنەبڕیت چۆن خەڵکی تر هاوسۆزت دەبن؟
هێرشی داعش بۆ داگیرکردنی کانتۆنی کۆبانێ و ئابڵوقەی شارۆچکەی کۆبانێ بە تانک و ماشینی سەربازیی و تۆپخانە و گروپی ئینتیحارییەوە لە 13 ی ئەیلوولی 2014 دا دەستیپێکرد. لە 16 ی ئەیلوولدا ئابلوقەی شارۆچکەکەیان دا
یەکەم لێدانی ئاسمانی هاوپەیمانی رۆژاوایی لە داعش لە بنکەیەکی کۆبانێ لە 27 ی ئەیلوولدا بوو.
تەواوی بابەتەکە لێرەدا بخوێنەروە …. ئەلفوبیی ئەخلاق سەرەتای ستراتیجی