عیماد عه‌لی: ئایا خودی پرۆژه چاكسازیه‌كه‌ی كوردستان فه‌زایی و بندیوار نیه؟
دیاره وشه‌ی فه‌زایی و وه‌همی واتای تازه‌ی له‌خۆ گرتووه له عیراق و، لای خۆمانیش فهل و بندیوار جێگه‌یان له زمانی كوردیدا كردۆته‌وه و واتاكه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك روون بۆته‌وه و ته‌نانه‌ت بۆته چه‌مكێكی روون و ئاشكرا له فه‌رهه‌نگی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری له كوردستاندا.
زۆر قسه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و خه‌ڵكی بندیوار و فهل و فه‌زایی و مردووی زیندوو و مه‌عاشی قه‌برستان كرا و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا واپیشان ده‌درا كه هه‌روا به ئاسانی تێناپه‌رێت و به‌جێناهێڵرێت بۆ زه‌مانه و چاره‌سه‌ری زانستیانه‌ی !! ده‌كه‌ن. رۆژ نه‌بو ئه‌م حكومه‌ته‌ی كوردستان له ده‌ورانی ساواییه‌وه تاوه‌كو ئه‌مرۆ كه گه‌یشتۆته قوناغی هه‌رزه‌كاری باسی چاره‌سه‌ر و پرۆژه‌ی چاكسازی و بنبڕكردنی نه‌كرێت و پرۆژه‌كانیش ئه‌وه‌نده زۆر بوون تا ئه‌مرۆش دوایان نهبڕواهتهوه و جارێك له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن و جارێك له لایه‌ن حزبێك و ئه‌ویتر له لایه‌ن رێكخراوێك و جارێك وه‌ك موزایه‌ده و جاری‌تر وه‌ك به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن و تادواجار له‌لایه‌ن ده‌سه‌لات و به شێوه‌یه‌ك و به مه‌به‌ستێك و به ناوه‌رۆكێكی تازه‌وه دێته‌ئاراوه و ئاوا رۆپۆشی جوانی ده‌كه‌ن كه هه‌مووان تامه‌زرۆی بینینی روخساری ئه‌م پرۆژه چاكسازیه ده‌كه‌ن، كه‌چی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا به‌كرده‌وه كه‌س نایبینێت و له بنمیچی ته‌نانه‌ت ئه‌و فه‌رمانگانه‌دا دانراوه كه خودی خۆیان خاوه‌ن بندیوار و فه‌زایین و گه‌نده‌ڵیان لێ ده‌بارێت.
تادواجار ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه خودی پرۆژه چاكسازیه‌كه وه‌همی و فه‌زایی و بندیواره و ده‌نگی هه‌یه وره‌نگی نیه و له‌سه‌ر پهڕهكان هه‌یه‌و به كرداری نیه و جارناجارێك بۆ تاموچێژ ده‌رده‌كه‌ویت وه‌كو ئه‌وه‌ی چۆن بندیواره‌كان ته‌نها بۆ مه‌عاشی مانگانه قوت ده‌بنه‌وه، ئه‌میش هه‌ر كابینیه‌ك له كاتێكی دیاریكراودا ده‌یخاته‌روو. ئه‌مه‌ش له ناوه‌رۆكدا وا ده‌ریدخات كه پرۆژه‌كه له جیاتی ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بندیوار و فه‌زایی بكات به‌خۆی له جه‌وهه‌ری خۆیدا بۆته پرۆژیه‌كی فه‌زایی و بندیواره و تا ئێستا زۆرجار بۆ خواردنێكی نیوه‌روان و به‌ده‌ستهێنانی نه‌سریه‌ی به‌رده‌ست و هاتوچۆ و گه‌ڕانی لیجنه دیاریكراوه‌كان به‌دوای حه‌قیقه‌ته‌كاندا پێویستیان به بره پاره‌یه‌كه و نابێت له‌سه‌ر حسابی گیرفانی خۆیان جموجوڵ بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش خودا ده‌زانێت چ جیاوازیه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ پاره‌ی ئه‌و بندیوارانه‌ی كه به تاپر به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی چی دی مه‌عاشی موفت نه‌خۆن وئه‌و پاره‌یه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌زینه‌ی حكومه‌ت.
بۆیه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بندیوار و فه‌زایی نه‌هێڵێرێت كه‌چی فكر‌و بیر و فه‌لسه‌فه‌ی تازهبابی فه‌زایی و بندیوار و، چاره‌سه‌ر و پرۆژه‌ی چاكسازی فه‌زایی و بندیوار و، عه‌قڵیه‌تی فه‌زایی و بندیوار و، حزبی فه‌زایی و بندیوار و، كاری رۆشنبیری فه‌زایی و بندیوار و، ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی گومان له‌وه بكرێت سیستمێكی سیاسی فه‌زایی و بندیوار به‌رێوه‌مان ببات و كه‌س فزه نه‌كات و ملكه‌چی داخوازیه‌كانی بندیوار و فه‌زاییه‌كان بین و بندیوارییش ببێته زه‌روره‌ت. ئه‌گینا چه‌ندین ساڵه باس له بنبڕكردنی ئه‌م دیارده‌یه ده‌كرێت كه له حاڵه‌ت تێپه‌ڕیوه، كه‌چی له‌جێیی ئه‌وه‌ی بنبڕ بكرێت ته‌شه‌نه‌ی كردۆته نێو سه‌رجه‌م بوار و شوێنه‌كان له‌كوردستاندا و خۆی فه‌رزكردووه و كه‌س ناوێرێت ته‌نانه‌ت باسیشی بكات. بۆیه به‌م به‌ناو پرۆژه و ئیدعانیانهوه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی لوتی بسڕن چاویشیان كوێركرد.