لوقمان غه‌فوور: بۆڵتن ره‌نجی فه‌رهادی كێشا، به‌ڵام شكستی هێنا.
بۆڵتن ره‌نجی فه‌رهادی كێشا، كه‌نه‌خشه‌ی ئه‌مریكا له‌جه‌نگدا بێت، به‌ڵام بۆ به‌دبه‌ختی شكستی هێنا. ئه‌م شكستهێنانهی له‌ناوه‌نده میدیاییەكانی ئه‌مریكادا قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر ئه‌كرێت. چه‌ند جارێك ویستی ئه‌مریكا بخاتهجهنگهوه. هه‌رچه‌نده له‌یه‌كه‌م گرژی نێوان ئێران و ئه‌مریكاوه تێبینی من له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ئهوهبووهو له‌زۆر چاوپێكه‌وتن و وتاریشدا وتوومه، سه‌رۆك تره‌مپ له‌م قۆناغه شه‌ڕ ناكات! كاتێك كه ئه‌مریكییه‌كان ئه‌دوێنێ به‌وردی، قسه‌ی ناو دڵی تره‌مپ ئه‌كه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی تری له‌میدیای عه‌ره‌بی و خۆرهه‌ڵات چی ئه‌وترێت و چ باسئهكرێت ئه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی خولیا و خه‌یاڵی تره‌مپ و خه‌ڵكی ئه‌مریكایه.
سه‌رۆك تره‌مپ رۆژی 10ی سێپتێمبه‌ر ئه‌و هێڵه‌ی بچڕاند له‌نێوان خۆی و جان بۆلتن راوێژكاریی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌ویش دوای 17 مانگ له‌هه‌وڵدان بۆ بڵاوه‌پێكردنی هێزی سه‌ربازی زیاتر له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. كه‌وای پیشانده‌دا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به هێزی سه‌ربازی دژی حكومه‌تی فێنزویلا ده‌وه‌ستێت و ئه‌مریكا ده‌چێته ناو شه‌ڕی ئیرانه‌وه، به‌ڵام دواجار ئه‌میش وه‌ك ئه‌و ژماره كه‌سه‌ی تر وازیان هێنا له پۆسته‌كانیان.
به‌ر له‌وه‌ی بێمه سه‌ر راڤه‌ی ناكۆكی تره‌مپ و بۆڵتن، بۆئه‌وه‌ی له‌دنیای تره‌مپ بگه‌یت ئه‌بێت به‌شێكی زۆر له‌و كتێبانه بخوێنیته‌وه كه له‌سه‌ری چاپكراون. ئه‌وه‌ی من دیقه‌تم داوه تره‌مپ له‌ئێستادا ده‌یه‌وێت ئه‌و نووخبه سیاسی و سه‌ربازییه كۆنه‌ی هه‌یه‌و له‌هه‌شتاكانه‌وه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن ورده‌ورده دووریان خاته‌وه، له‌بری ئه‌وه به‌شێك له‌نوخبه‌ی نوێ دێنێته پێشه‌وه‌و به‌شێكی زۆری راوێژكاره‌كانی خه‌ڵكی نوێن.
له‌مانگی مه‌ی 2018، ته‌نیا دوای دوو مانگ له‌دامه‌زراندنی بۆڵتن له‌لایه‌ن سه‌رۆك تره‌مپ-ه‌وه، بۆڵتن به‌شێك بوو له‌هه‌ڵمه‌تی ئیداره‌ی تره‌مپ بۆ كشانه‌وه له رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران. به‌پێی راپۆرتێكی نیویۆركه‌ر، بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌كشه له‌و رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه بكات، ئه‌ونده گرنگ بوو به‌لای بۆلتن-ه‌وه، كه كۆپییه‌كی له چوارچێوهگرتبوو، لهنووسینگهكهیدا هه‌ڵیواسیبوو.
وێرای ته‌سلیمبوونی دوژمنه‌كانی ئه‌مریكا له‌و ماوه كورته‌ی كه بۆڵتن راوێژكار بوو، به‌ڵام كاره ستراتیژییه‌كانی سنوودار بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌پێی راپۆرتێكی نهێنی سی ئای ئه‌ی كاره دیپلۆماتییه‌كانی ئه‌مریكای تووشی گۆشه‌گیری كردووه، هه‌روه‌ها ریتچارد كۆهن لهنوسینێكدا له واشنگتۆن پۆست ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه له دوای لوتكه‌ی جی 20-ه‌وه له مانگی جون، سه‌رۆك تره‌مپ هیچ راوێژێكی بهبۆڵتن نه‌كردووه.
به‌ده‌ست بۆڵتن بوایه له‌مانگی دیسێمبه‌ری 2018-ه‌وه ئێران بۆمباران كرابایه، كاتێك دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ بۆ عیراق، هه‌واڵگری ئه‌مریكا ئاشكرای كرد هه‌وڵێك هه‌بووه بۆ تیرۆركردنی تره‌مپ له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به‌ئیران-ه‌وه. هه‌رچه‌نده ده‌شێت كه‌مێك زیاده‌ڕۆیی تێدا بێت كاتێك میدیا لیبرالییهكانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌و هه‌مووی فشاره‌ی ئه‌مریكاوه بۆ سه‌ر ئیران، ئه‌و وڵاته‌ی خستۆته سه‌ر لێواری مه‌رگ كهسڵ له‌وه نه‌كاته‌وه بۆمبی ئه‌تۆمی دروستكات و به‌كاریشی بهێنێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ره‌خنه‌ی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر بۆڵتن، هه‌ڵوێستی به‌رده‌وامی بووه له‌سه‌ر حكومه‌تی فێنزوێلا. هه‌میشه هیوای خواستووه ئیداره‌ی تره‌مپ كهرژێمهكهی نیكۆلا مادۆر له‌سه‌ر حوكم لابه‌رێت و ته‌سلیمی خوان گوادادۆ-ی ئۆپۆزسیۆن بكات. چه‌ند جارێك له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی له‌لایه‌ن تره‌مپ-ه‌وه سه‌رزه‌نشت كراوه كه وتویه‌تی: سوپای ئه‌مریكا پێویست بكات ئاماده‌یه بچێت بۆ فنزوێللا له‌كاتێكدا له‌روانینی تره‌مپ-دا فێنزوێللا له‌پاشكۆی بابهتهكاندایه.
كۆمپانیای ئه‌كسیۆس كهپێگهیهكی هه‌واڵی و زانیاریی ئه‌مریكییه، له مانگی جون ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كهترهمپ بهراوێژكارهكانی وتووهكه شه‌ڕانگێزییه‌كه‌ی بۆڵتن-ه‌وه وایكردووه كه له پێگه‌و پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه. كه‌واته به‌پێی ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه بێت، ده‌شێت په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2019 ه‌وه بچێته قۆناغێكی نوێ-ه‌وه.
هه‌میشه سه‌رۆك تره‌مپ و بۆڵتن روانینی جودای سیاسیان هه‌بووه ده‌رباره‌ی ئیران و ئه‌فگانستان و كۆریای باكور. هه‌ر بۆیه چه‌ند جارێك لهتویتهكانیدا تره‌مپ نوسیویه‌تی: “له‌گه‌ڵ زۆر له پێشنیاره‌كانی نیم”. دۆناڵد تره‌مپ له دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ مایكل بۆمبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌پێكه‌نینه‌وه ئه‌وه‌ی بهبۆمبیۆ وتووه:”نازانم بۆڵتن بۆ ئه‌وه‌نده حه‌زی له‌شه‌ڕه!”.
كاتێك له‌مانگی جون ئیران فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی ئه‌مریكی خسته خواره‌وه، بۆڵتۆن ئامۆژگاری تره‌مپ-ی كرد كه بۆ مبارانكردنی ئێران پێویسته. به‌ڵام تره‌مپ په‌رچه‌كرداری نه‌بوو بۆ قسه‌كه‌ی. به‌پێچه‌وانه‌وه پارێزه‌رێكی تر ئاگری شه‌ڕه‌كه‌ی كوژانده‌وه، جه‌نه‌راڵی فه‌یله‌قی پیاده‌ی ده‌ریایی جۆزیف دانفۆر رێگری له‌وه‌كرد كه‌هێرشی ئاسمانی بكرێته سه‌ر ئیران و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كۆنگرێس و ته‌واوی كۆشكی سپی-دا كرد كه بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.
چیرۆكی ئه‌و رۆژه‌ش كه‌سه‌رۆك تره‌مپ له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ لههانوی پایته‌ختی ڤێتنام كۆبووه‌وه زۆر دورودرێژه كهبهسەدان مایل، بۆڵتن له‌كۆبوونه‌وه‌كه دووركه‌وتبۆوه. به‌كورتی: تاكر كارلسۆن میدیاكارێكی بهتوانیایه، پێشینه‌یه‌كی زۆری له‌سیاسه‌تدا نییه، له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م پیاوه راوێژكارێكی ناڕه‌سمی تره‌مپ-ه، كاتێك پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریای باكور هێوركاتهوه، هاوڕێیه‌تی تره‌مپ ده‌كات بۆ كۆریای باكور، هه‌ر بۆیه ئه‌و شه‌وه بۆلتۆن ته‌واو توڕه‌ئه‌بێت رووه‌و وڵاتی مه‌نگۆلیا ئه‌ڕوات. ته‌نیا مایكل بۆمبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌وه‌فده‌كه ئه‌مێنێته‌وه.
به‌ڵام وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك كاتێك ساڵی 2005، بۆڵتن بووه سه‌فیری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌رده‌می جۆرج ده‌بلیو بۆش-دا هه‌مان رۆڵی خراپی گێڕا. هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه بوو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه ساڵی 2007 كۆتایی به‌كاره‌كه‌ی هێنرا. ئه‌و به‌ئاشكرا دژی هه‌موو كارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، قسه‌ی رون و ئاشكرای و بێ په‌رده‌یه ده‌رباره‌ی ئابروبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و یاسای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه. له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وتاری 2018ی كۆمه‌ڵه‌ی فیدرالی بۆ توێژینه‌وه‌ی یاسایی و سیاسه‌تی گشتی، به‌ئاماده‌بوانی وت: ئامانجێكی نائاشكرامان هه‌یه تا راده‌یه‌كی زۆر، به‌ڵام به‌گشتی مه‌ركه‌زییه، دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌میشه رێگری دروستده‌كات بۆ ئه‌مریكا. هه‌روه‌ها بهڵێنیدا كه له‌ماوه‌ی كاركردنی له‌ئیداره‌ی تره‌مپ-دا ئه‌مریكا هه‌نگاوی ناوازه بنێت بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی. وتیشی، پاشه‌كشێمان كرد له‌ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. ئیداره‌ی تره‌مپ به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مویل و هاوكارییه‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
كاتێك دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی لهئهپرلی 2019 رایگه‌یاند كهرهتیان كردۆته‌وه داوای داواكاری گشتی ده‌رباره‌ی تاوانه‌كانی جه‌نگی ئه‌مریكا له‌ئه‌فگانستان. بۆڵتۆن له‌خۆشیدا شاگهشكهگرتی و له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا وتی: ئه‌مه‌به‌ڵگه‌ی پاڵپشتیكردنی سه‌رۆكه بۆ سه‌روه‌ری ئه‌مریكا و ره‌تكردنه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه له هاوڵاتی ئه‌مریكی له‌هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی تری جیا له دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانی ئه‌مریكا.
له‌دوای له‌سه‌ر كارلابردنی جۆن بۆڵتن، ئیداره‌ی تره‌مپ ئاشكرای كرد كه‌به‌شێوه‌یه‌كی كاتی چارلس كۆبرمان جێگری راوێژكاری سه‌رۆك تره‌مپ بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كاره‌كان به‌رێوه ده‌بات، به‌ڵام هه‌ریه‌ك لهستیڤن بیگان، نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌كۆریای باشور كه‌یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی ناكۆكی توندی هه‌بوو له‌گه‌ڵ بۆڵتن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كۆریای باكور. یاخود برایان هۆك كهراوێژكاری پێشووی مایكل بۆمبیۆ و ئێستا نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران. به‌هه‌مان شێوه ناكۆكی توندی هه‌بوو له‌گه‌ڵ بۆڵتن. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه بچنه شوێنی بۆڵتن.