عیماد عه‌لی: نوخشه بێت له كوردستان.
ئه‌و زانیاریانه‌ی له به‌رده‌ستان كه له‌و كاندیدانه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری تونس بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌ركه‌وتوون و یه‌كه‌م و دووه‌می ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه” یوسف ئه‌لسه‌عید و نه‌بیل ئه‌لقوره‌وی” ین. ئه‌مه‌ش لای زۆرێك له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی تونسیش چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو.
ئه‌گه‌ر هه‌ردوكیانیش له ده‌ره‌وه‌ی سیستمه‌كه‌دا نین، به‌ڵام یوسف سه‌عید له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاو له تونس حساب ده‌كرێت، كه‌چی ئه‌وه‌ی نه‌بیل ئه‌لقوره‌وی تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی زیندانی كراوه، به‌ڵام تۆمه‌ته‌كه پشت‌راست نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه له‌به‌ر هۆكاری بابه‌تی زۆری وڵاته‌كه و پشت به‌ستن به هه‌ژاران دووه‌م ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوكیان دژی گۆڕین و وه‌رگۆڕانی دیموكراسیانیهی سیستمه‌كه نه‌بوون.
ئه‌وه‌ی روونه، هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵبژێردرێت كه سه‌ر به‌هیچ حزبێكی ده‌سه‌لاتدار و لایه‌نی به‌هێزی ده‌سه‌ڵاتی تونس نین، له‌لایه‌ن خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه فراوانه‌كانی حكومڕانانی تونس توشی گیروگرفت ده‌بێت و له‌و نێوه‌نده‌شدا ناتواانێت به رێژه‌یه‌كی قه‌ناعه‌تهێن په‌یمانه‌كانی جێبه‌جێ بكات و ئاواته‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ش بێنێته‌دی كه هه‌ڵیبژاردوون، به‌ڵام ئه‌مه هه‌نگاوی سه‌ره‌تای گۆڕانكاری ده‌بێت.
زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ( یوسف و نه‌بیل) یان ههڵهبژاردووه له خه‌ڵكه ره‌شوروت و داماو و سه‌رگه‌ردانه‌كه‌ی تونسن و له باریی ژیانیاندا ئه‌وه‌نده نه‌بوو و و نه‌دارن له خواره‌وه‌ی هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین. ئه‌وانه‌ن كه رژێمه‌كانی بۆرقیبه و بن عه‌لی و رژێمی دیموكراسیی نوێی دوای به‌هاری عه‌ره‌بیش زوڵمی لێكردون و پێی پێداناون، هیچ ئاواتێكیان نه‌بوو بۆ رزگاربوون و ده‌رچون له ئاستی هه‌ژارێتی، بۆیه ده‌نگیان به ئه‌لسه‌عید و قورهوهی داوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ حه‌فتا ساڵه به‌و شێوه‌یه ده‌ژین و، ئه‌وانه‌ن كه هیچیان نیه تاوه‌كو له‌م كاره‌یاندا بیدۆرێنن و، رووناكیه‌كی بچوك له ئه‌وپه‌ر تونێڵه تاریكه‌كه له‌م دوو كاندیده ده‌بینن. ئه‌مه‌ش به‌و هیوایه‌ی به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئه‌مانه له خه‌ڵكانی پێشتر به‌ده‌ر بن و قوتاركهریان بن له نه‌هامه‌تیه‌كانیان. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چێت، ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رپه‌رشتی پروپاگه‌نده و ده‌نگ كۆكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌لسه‌عید ده‌كرد ئه‌وانه‌ن كه‌به نه‌وه‌ی شۆرشی به‌هاری عه‌ره‌بی ناسراون و له رۆشنبیرانن، به‌ڵام هیچ سودێكیان له‌م رژێمه تازه‌یه نه‌بینیوه و له‌و رۆژه‌وه كه بن عه‌لیان دهرپهڕندا جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆ له ژیانیاندا نابینن و رژێمیكی ئه‌وتۆ نه‌هاتۆته ئاراوه كه ئه‌مان لێی رازیبن. واته نه‌وه‌ی شۆرش و راپه‌رینه‌كه‌ی یه‌كه‌م وڵاتی به‌هاری عه‌ره‌بین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و نه‌وه‌یه‌ن كه هیچ پهوهیندیهكیان به شۆرشه‌كه و ده‌رئه‌نجامه‌كانی نه‌ماوه و هیچ سودێكیان لێنه‌بینیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌كه و ده‌رهاویشته‌كانی رۆیشتن و زۆر ته‌وه‌ر و پرسی گرنگیان خسته سه‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه و وه‌كو دۆسێی شه‌هید و برینداره‌كانی شۆرشهكهو خزمه‌تگوزای بۆ هه‌ژاران. ئێستاش ئه‌وه‌ی كۆی كردونه‌ته‌وه دابڕانه له‌گه‌ڵ رژێمی تازه و سیستمه كلاسیكیه‌كه‌ی، به‌ڵام هیوایان زۆره و زۆر دیدو بۆچونی جیاواز كۆكردونه‌ته‌وه كه تایبه‌ته به سیستمی سیاسی مۆدێرن و شێوازه‌كانی حكومدارێتی. ئه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یوسف سه‌عید هاوبه‌شه كه ئه‌و رایگه‌یاند نیازی وایه هه‌ڕه‌مه‌كه‌ی چۆنێتی حوكمی ئێستا سهرهوژووربكات و یاسای ههیڵبژاردن بگۆڕیت، واته پشت به ده‌سه‌لاتی خۆجێیتی فراوانی ناوچه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان ببه‌ستێت و ده‌سه‌لاته‌كانی دابه‌ش بكات به‌سه‌ر فه‌رمانگه خۆجێیه‌كاندا و ناوه‌ندێتی كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ی روونه لای هه‌مووان كه هه‌ر یه‌ك له‌مانه له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه سه‌ربكه‌وێت و ده‌ربچێت توشی رێگه‌یه‌كی سه‌خت ده‌بێت ورووبه‌رووی واقیعه‌كه و لوبی چه‌ته‌كانی زاڵبووی سه‌ر وه‌زعی تونسی پاش شۆرشه‌كه ده‌بێته‌وه، یان ده‌بێت له‌گه‌ڵ خاوه‌ن هێزه زۆره یهرلهمانیهكان هاوپه‌یمانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بریاره‌كانی جێبه‌جێ بكرێت یان شۆرشێكی ریشه‌یی به‌رپابكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانێت به‌یه‌ك پاكێج سه‌رجه‌م په‌یمان و یهیامهكانی به‌دیبێنێت. واته‌هه‌ر یه‌كه‌یان بێت سه‌ربكه‌وێت ده‌تواێت ته‌نها هه‌نگاوی یه‌كه‌می گۆڕانكاری به شێوه‌یه‌كی ئاشتی و دیموكراسیانه له تونس بنێت.
ئه‌گه‌رته‌ماشای هه‌رێمی كوردستانیش بكه‌ین كه بۆ 28 ساڵ زیاتر وه‌زعه سیاسی و ئابووریه‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه رفێنراوه كه‌چی به پرۆسه دیموكراسیه رووكهشهكه و نه ده‌موچاوه‌كانیش نه‌گۆراوه، ئه‌مه‌ش هۆكاری زۆری هه‌یه و سه‌ره‌كیترینیان هۆشیاری میله‌ت و جیاوازی له نێوان مه‌یلی گۆڕانكاری له لای خه‌ڵك و پابهندبوهكانی حزبه دهسترۆشیتووهكان به‌هۆكاری به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك ئه‌وه‌نده گه‌وره نه‌بووه كه له هه‌ڵبژاردندا هه‌نگاوی یه‌كه‌می گۆڕانكاری بنرێت. به‌ڵێ ئه‌وه‌ی هاته ئاراوه له كاتی سه‌ركه‌وتنی گۆڕان به جوانی بهرێوهنهبراو پاشه‌كشه‌ی پێكراو هه‌ر به‌خۆی و هه‌نگاوه هه‌ڵه‌كانی ره‌نجه‌كانی خۆی به‌بادا برد و به‌خۆیشی هاته ریزی حزبه كلاسیكیه‌كان و كه‌وته ژێر كاریگه‌ری واقیعه‌كه‌وه. ئێستا كوردستان پێوه‌یستی به رێگه‌یه‌ك بۆ گۆڕانكاری ئاشتیانه‌ی دیموكراسیانه‌ی هاوتای تونس هه‌یه كه به رێره‌وی دیمركاسیانهوه ئه‌مانه بخاته لاوه و گۆڕانكاری ریشه‌یی پله‌به‌پله بكات. ئه‌وه تونس نوخشه بێت له كوردستان.