مورەی بوكچینە: گوێڕادێرە ئەی مارکسیست! بەشی هەشتەم.
زمانزا/ زاهیر باهیر
کرێکار دەبێتە شۆڕشگێڕ نەك بە زیاتریبوونی بە کرێکار، بەڵکو بە لەکارکەوتنی، بەداماڵینی خۆی لە ” کرێکارێتی ” کە کاری کرێگرتەیی ناهێلێت. ئەمە هەر بە تەنها کرێکار ناگرێتەوە، بەڵکو کێڵگەوان، قوتابییان، ئەوانەی کاری نوسینگەی ئیداریی دەکەن، سەرباز، بیرۆکرات، پسپۆڕ و شارەزایان، هەروەها مارکسیستەکانیش دەگرێتەەوە. کرێکار کەمتر ” بورجوازیی” نییە لە هەر یەک لەوانەی کە ناویان هات . ” کاریکرێگرتەییەکەی- کرێکارێتیی” نەخۆشییەکی کوشندەیە کە بە دەستییەوە دەناڵێنێت، موسیبەتێکی کۆمەڵایەتیی چەسپاوە بۆ خۆگەیاندنە تاك. لینین لە کتێبی دەبێت چی بکرێت؟ ئەمە تێگەیشتووە، بەڵام ئەو دزەی بەمە کرد بۆ ناو قوچکەییە کۆنەکە لەژێر ئاڵایەکی سوور و هەروەها هەندێك قسەکردن و نوسین و دەربڕینی تەکنیکیدا. کرێکار هەنگاوی شۆڕشگێڕبوونی دەنێت کاتێك کە کارە ” کرێگرتەییەکەی- کرێکارێتیی ” لەناودەبات.
کاتێك کە کرێکار لێرەوە و لە ئێستادا بێز لە پلەی چینایەتییەکەی دەکاتەوە، کاتێك کە بە تەواوی لەو تایبەتمەندییانەی کە مارکسیستەکان نرخ و بەهایان لەسەر داناون کە ئەخلاقی کارکردنە، کە کاراکتەری کەسایەتییەتی کرێکارە کە لە زەبتوڕەبتی پیشەسازیانەوە ئەنجامیگرتووە، ڕێزگرتنی قوچکەییە، گوێڕایەڵیی سەرکردەکانە، سیفەتی بەکاربردنی شمەكە، پاکیی و خاوێنیی و دەسستپاکییە، …کاتێك کە لەمانە خۆی دادەماڵێت، ئیدی ئا لەم بارەدا کرێکار تا ئەو پلەیە شۆڕشگێڕدەبێت کە خۆی لە پێگەی چینایەتی خۆی دادەماڵێ و پلەی هۆشمەندی ناچینایەتی بەدەستدەهێنێت تاڕادەی خۆحەلکردنیی و ڕەتکردنەوەی خۆی وەکو کرێکار بەشێوەیەکی جوان و نایاب، بە پساندنی سەراپای ئەو زنجیرەی کە خەسڵەتە چینایەتییەکەیەتی، ئەو خەسڵەتانەی کە بە هەموو سیستەمەکانی پاوانخوازییەوە گرێیداوەتەوە، هەرەها دەستبەرداری ئەو بەرژەوەندییە چینایەتییانە دەبێت کە کردویەتی بە کۆیلە بۆ بەکاربردنی [ ئیستهلاك] ی شمەك و دانیشتن و سووچگرتن لە ڕاگرتنی حساباتی تێچوی شمەك لە ژیاندا [11*]
ئەوەی کە لە کارگەکانی ئەمڕۆدا هەیە و دەبینرێت دەرکەوتنی کرێکارە گەنجەکانە کە حەشیش دەکێشن ، دەربڕینی بێزارییە لە کارەکانیان، هاتنە سەر کار و ڕۆیشتنەوەیەتی، درێژبوون و درێژکردنەوەی قژیانە، داخوازی زیاتری کاتی خۆشبەسەربردنە لەبری پارەی زیادە، دزیی، هەراسانکردنی کەسانی ناوداری دەسەڵاتدار، مانگرتنی کوتوپڕیی، [ لێردا مەبەستی بوکچین لە مانگرتنی هەڕەمەکییانەیە واتە بێ خۆڕێکخستنی خۆیان – وەرگێڕ] و هەڵگەرانەوە و بەگژاچونەوە بەڕوی هاوەڵە کرێکارەکانیانا. لەوێدا تەنانەت بەڵێنی زیاتر هەیە لە پەروەردەکردنی ئەم جۆرە گەنجانە لە خوێندگای بازرگانی و قوتابخانە باڵاکانا، کە جێگا بە گەنجان دەدرێت تاکو پاشەکەوتی [ئیحتیاتی] کرێکارانی پیشەسازیی بۆ ئایندەش بخرێت. پەروەردەکردنیان بەم شێوەیە تا ئەو ڕادەیەی کرێکاران، قوتابییە میهەنییەکان و قوتابیانی خوێندنی باڵا ستایەڵی ژیانیان پەیوەستبکەنەوە بە چەند جۆرێك لە ڕواڵەتەکانی بێ سەروبەرەی کوڵتوری گەنجانەوە. ئایا پرۆلیتاریا لە هێزێکی پارێزەری گوێڕایەڵی دامەزراوە بۆ هێزێ شۆڕش دەگۆڕێت؟
لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا، جۆرە هەڵوێستێکی ئاوا لە تازە بارودۆخێکدا دەردەکەوێت کاتێك کە مرۆڤ ڕووبەوڕووی گۆڕانکاری لە کۆمەڵی چینایەتی سەرکوتکەرەوە کە لەسەر بناخەی کەمیی مەتریاڵەکان، کەرەسەکان، بۆ کۆمەڵێکی ئەزموونگەریی ناچینایەتی کە لەسەر بناخەی زۆریی/ زۆرێتی ماتریاڵەکان، دەگوێزرێتەوە. ئەو کاتە لە هەڵوەشاندنەوەی ستراکتوری چینایەتییە ترادیسوێنەکەوە جۆرێکی نوێ لە مرۆڤ دەخولقێت بە ژمارەیەکی زیاتریش : کە شۆڕشگێڕن. ئەم شۆڕشگێڕییە تەنها دەست بە بەرانبەركێی [ چالەنج] ژینگەی ئابوریی و سیاسیی کۆمەڵی قوچکەیی ناکات ، بەڵکو خودی قوچکەیی خۆیشی. ئەمەش بە تەنها پرسی پێویستی شۆڕشی کۆمەڵایەتی بەرزناکاتەوە، بەڵکو هەوڵدەدا لەتەك نەریتی شۆڕشگێرانەشدا بژی تاکو ئەو ئاستەی کە ئەمە لە کۆمەڵی مەوجووددا ئەگەری کردنی دەبێت.[12*] . شۆڕشگێڕ تەنها هێڕشناکاتە سەر فۆرمێك/شێوازێك کە لە ڕێگای میراتی[ بۆماوەیی] پاوانخوازییەوە دروستبووە، بەڵکو فۆرمە نوێیەکانی ئازادیی-ش گەشە پێدەدات کە بزوتنی خونچەکانی لە ئایندە وەردەگرێت
درێژەی هەیە.
……………………………..
11*- ئا لەم بارەدا، هەنگاونانی کرێکارانە لە نزیکبوونەوە لە گواستنەوەی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی جۆرەکانی مرۆڤگەلێك کە مێژوویان بە زۆرترین تایبەتمەندییە شۆڕشگێڕییەکانەوە، خستەبەردەست. بەگشتی ” پڕۆلیتاریا” لە قۆناخەکانی گواستنەوەدا شۆڕشگێڕترین بوون، کاتێك کە کەمتر بەدەنیان لە لایەن سیستەمی پیشەسازییەوە ” پرۆلیتاریایی کراوە ” . بە وردی سەرنجدان لە شۆڕشی کلاسیکیانەی چینایەتی کرێکاران، لە پیترۆگراد و بەرشەلۆنە، لەوێ دەبینرێت کە کرێکاران ڕاسستەوخۆ خۆیان لە پاشخانی جوتیاریانە ڕووتکردۆتەوە. کرێکاران لە پاریس دا، هێشتا لە پیشەگەریی، یاخودا لە پاشخانی پیشەگەرییەوە بەرجەستە بووبوون. ئەم کرێکارانە ڕووبەڕووی کێشەی گەورەتری ڕاهاتن لەتەك هەیمەنەی پیشەسازیدا بووبوونەوە بۆیە سەرجاوەیەکی بەردەوام بوون لە هێزێکی کۆمەڵایەتی و شۆڕشگیڕی ناسەقامگیر. بە پێچەوانەی ئەوەوە جێگای سەرسوڕمانە کە چینی کرێکاران کە بە میراتی پیشەی کرێکارییان بۆ ماوەتەوە مەیلیان ناشۆڕشگێڕییە. تەنانە لە نموونەی کرێکارانی ئەڵمانیادا کە مایەی دڵخۆشی مارکس و ئەنگلس، بوون، وەکو مۆدێلێکی کرێکارانی ئەوروپی، زۆرینەیان پاڵپشتی ڕاپەڕینی Spartacists ی 1919 یان، نەکرد [ ڕاپەڕینی Spartacists یاخود جێنیوەری، لە ئەڵمنایا لە نێوانی ڕۆژانی 05/01 و 12/01/1919 ڕویدا و کرێکاران بانگەشەی مانگرتنی گشتییان کرد ، لەو بارەدا لە هەندێك شوێندا بووە شەڕی چەکداریش – وەرگێڕ] . ئەوان بەشێکی زۆری سۆشیالدیمۆکراتە فەرمییەکانیان، گەڕانەوە بۆ کۆنگریسی ئەنجوومەنەکانی کرێکاران، هەروەها لە ساڵانی دواتریشدا بۆ ڕایستاخ ، بە بەردەوامیش پشتگیریی پارتی سۆشیالدیمۆکراتیان، تا ساڵی 1933 دەکرد.
12*- ئەم ستایەڵە شۆڕشگێڕییە ڕەنگە لە کارگەکان و لە شەقامەکان بەرەو پێشەوە بچێت هەر ئاواش لە قوتابخانەکان و ئەو شوێنانەی کە دەتوانرێت بۆ شەوێك تیایدا هەڵبکەیت، لە قەراغی شار و شارۆچکەکان و گوێ ئاوەکان… ئەمانە لە جەوهەریدا تەحەدایە ” پاگەندەیەکە بۆ کردنی کارێك” ی شەخسی کە دژە بە هەموو عورف و نەریت و دەزگەکان هەروەها بیروباوەڕی هەیمەنەکردن. لەتەك نزیکبوونەوەی کۆمەڵ لە دەروازەی سەردەمی شۆڕشگێڕانە ، ئیدی کارگەکان ، قوتابخانەکان هەروەها گەڕەکەکان دەبنە مەیدانی حەقیقی ” شانۆگەریی” ” شانۆیەکی ” شۆڕشگێڕانە کە کرۆکێکی زۆر جددی بۆ ئامانجێك تیادایە. مانگرتنەکان لەو بارودۆخەدا دەبنە دەردێکی کوشندە داخوازی بە خاتری بەرژەوەدنی خودی خۆی دەکا لە شکاندنی سیما و ڕوکاری دەرەوە لە ڕەوتینیات، کاژێر بە کاژێر تەحەدای کۆمەڵ دەکات بۆ تێشکانی مەزاجی حاڵەتی سروشتی بورجوازی . ئەم مەزاجە نوێیەی کرێکاران، قوتابیان و خەڵکانی گەڕەك بۆ چرکەی حەقیقی گۆڕانکاری شۆڕشگێڕانە کارێکی پێشمەرجی زیندوانەیە. دەربڕێنێکی زۆری هۆشیارییە، داخوازی ” خۆبەڕێوەبەری” یە، لێرەدا کرێکاران ڕەتیدەکەنەوە کە بەڕێوەببرێن، ڕەتیدەکەنەوە کە سەر بە چینێکن. ئەم پرۆسەیە زۆر بە ئاشکرا لە ئیسپانیا لە شۆڕشی ساڵی 1936 دەرکەوت کاتێك کە کرێکاران لە زۆربەی هەموو شار و شارۆچکەیەك بانگەشەی مانگرتنیان کرد ” بۆ دۆزەخ..” لە دەربڕینی سەربەخۆییانا، لە ژیریی بە ئاگابوونەوەیانا، بۆ شکاندنی نەریتی نیزامی کۆمەڵایەتی و مەرجەکانی ژیانی بورجوازیی. هەر ئاواش هەمان شت سیما و خەسڵەتێکی جەوهەریانە بوو لە مانگرتنی گشتی 1968 لە فەرەنسا.