عومه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین: پرۆژه‌یه‌ك تایبه‌ت به پێشوازى له قوتابیانى یه‌كه‌مى بنه‌ڕه‌تى.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
چۆن پێشوازى له قوتابیه نوێیه‌كان ده‌كه‌ین؟
دیاره سه‌ره‌تاى خوێندن له پۆلى یه‌كه‌م دا زۆر جیاوازه له پۆله‌كانى تر، بۆیه ئه‌م سه‌ره‌تایه به قۆناغێكى زۆر ناسك و گرنگ داده‌نرێت ـ پێویسته هاوكارییه‌كى توند‌و تۆڵ هه‌بێت له نێوان ئیداره‌ى قوتابخانه و كه‌س و كارى قوتابیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گواستنه‌وه‌ى منداڵ له ماڵه‌وه بۆ قوتابخانه گۆڕانكارییه‌كى ئێجگار گرانه به‌نسبه‌ت منداڵه‌وه، چونكه له ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكى دیاریكراودا ده‌ژى كه ژماره‌یان له په‌نجه‌كانى ده‌ست تێپه‌رناكات، به‌ڵام له قوتابخانه‌دا له پۆلهكهییدا كۆمه‌ڵێكى زیاتر منداڵێک ده‌بینێت، كه هه‌ندێكیان هه‌ر نه‌یناسیووه، یان به‌راورد بكه‌ین به ژماره‌ى هاورێكانى له كۆڵان بۆ ژماره‌ى قوتابیانى له قوتابخانه.
ئه‌م گۆرانكارییه و ده‌یان گۆرانكارى تر هه‌ر له ئیداره و، مامۆستا و، كارگوزار و، نوسه‌رو، بیناو، پۆل و، هه‌ر هه‌موویان منداڵ سهرسوردههێنن، چونكه ئه‌مانه هیچى له خێزاندانین، كه‌واته گۆرانكارى له ماڵێكه‌وه بۆ قوتابخانه پێویستى به‌هاوكارى یارمه‌تى هه‌یه له نێوان خێزان و قوتابخانه‌دا زۆر له پهروهردهناسهكان ئه‌م گۆرانكارییهیان به‌قۆناغى( شیر بڕینه‌وه‌ى دووه‌م) ناوبردووه. دیاره كاتێك منداڵ له شیر ده‌بڕێته‌وه، دایك تووشى گه‌لێك گیر‌و گرفت ده‌بێت تا ده‌گاته ئه‌نجام، بۆ ئه‌وه‌ى منداڵ ژینگه‌ى ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى قوتابخانه ببه‌ستێت به‌یه‌كه‌وه قوتابیان تووشى ترس و دڵه‌ڕاوكێ نه‌بن به‌رامبه‌ر به قوتابخانه. پێویسته مامۆستایانى پۆلى یه‌كه‌م و، ئیداره‌ى قوتابخانه به‌گشتى، دایكان و باوكان به تایبه‌تى، ڕهچاویى (قۆناغى ئاماده‌كردنى گشتى ـ مرحله الاستعداد العام)بكه‌ن.
ئه‌م قۆناغه تایبه‌ته به پۆلى یه‌كه‌مى بنه‌ره‌تى، كاته‌كه‌ى له‌یه‌كه‌م رۆژى ده‌ست پێكردنى ده‌وامه‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ ماوه‌ى مانگێك، ئه‌ویش هه‌نگاوه‌كانى كاركردن بۆ ئه‌نجام دانى ئه‌م قۆناغه به‌م شێوه‌یه:ـ
1- دواى ناونووسین كردنى پۆلى یه‌كه‌م له‌پشووى هاویندا، ئیداره باوكان و دایكانى قوتابیان ئاگادار ئه‌كات له رۆژى ده‌ست پێكردنى ده‌وام، بۆ نمونه ده‌وامى سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان له 21/9 ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵام پۆلى یه‌كه‌م له 1/10 دێن بۆ قوتابخانه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌كه‌س و كارى.
2- ئیداره‌ى قوتابخانه كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت ده‌كات، له‌گەڵ سه‌رجه‌م مامۆستایان كه خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ پێشوازى كردن له قوتابیانى پۆلى یه‌كه‌م به گشتى، مامۆستاى پۆلى یه‌كه‌م و دووه‌م به تایبه‌تى.
3- ده‌عوه‌ت نامه ده‌نێردرێت بۆ سه‌رجه‌م دایكان و باوكانى پۆلى یه‌كه‌م، كه پێویسته یه‌كێكیان له‌گەڵ منداڵه‌كه بێن بۆ قوتابخانه له رۆژى دیاریكراودا.
4- ئاهه‌نگێك ساز ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه:
* كورسى و مێز داده‌نرێ بۆ میوانه‌كان له باخچه یان گۆڕه‌پانى قوتابخانه.
* قوتابیانى پۆلى دووه‌م پێشوازى ده‌كه‌ن له قوتابیه نوێیه‌كان (پۆلى یه‌كه‌م) كه له‌گه‌ڵ كه‌س و كاریاندا دێن بۆ قوتابخانه (په‌روه‌رده ناسه‌كان پێیان چاكه قوتابیانى پۆلى دووه‌م پێشوازییه‌كه بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هاوته‌مه‌نى خۆیانن) وا باشه ئیداره له پێشوازییهكهدا هه‌ر مندالێكى پۆلی دووه‌م یه‌ك چڵ گوڵى بداتێ ئه‌وانیش له كاتى پێشوازییه‌كه بیده‌نه پۆلی یه‌كه‌م، كه یه‌كه‌م جاره دێنه قوتابخانه.
* شیرینى له لایه‌ن ئیداره‌ى قوتابخانه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر قوتابیه‌كاندا له‌گەڵ كه‌س و كاریان و، دابینكردنى دیارى تایبه‌ت بۆ هه‌ریه‌كه له‌قوتابیانى پۆلى یه‌كه‌م .
* ده‌عوه‌ت نامه ده‌نێردرێت بۆ چه‌ند مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیارو كه‌سایه‌تى په‌روه‌رده‌یى و، لیژنه‌ى ئه‌نجومه‌نى دایكان و، باوكانى ساڵى پێشوو بۆ تێروانین و بیر‌و بۆچونى خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م كاره په‌روه‌رده‌ییه.
5- چه‌ند ووتارو پێشنیارێك ده‌خوێندرێته‌وه له لایه‌ن:
* سه‌رپه‌شتیارى تایبه‌تى وانه‌ى كوردى
* به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه.
* مامۆستاى پۆلى یه‌كه‌م
* ئه‌نجومه‌نى باوكان و دایكان و مامۆستایان .
6- له كۆتاییدا ئاهه‌نگێكى خنجیلانه له لایه‌ن قوتابیانى قوتابخانه بگێردرێ له‌گەڵ چه‌ند چالاكیه‌كى وه‌رزشى و هونه‌رى و شانۆیى ئابه‌م شێوه‌یه مه‌راسیمى پێشوازیكردنه‌كه كۆتایى دێت.
ئالێره‌وه منداڵان قوتابخانه‌یان لاخۆش ده‌بێت، ئیتر وا ئه‌زانن، كه قوتابخانه خۆشترین شوێنه. له رۆژى دووه‌مى قوتابخانه‌دا هه‌تا كۆتایى، قۆناغى ئاماده‌كردنى گشتى مامۆستاى پۆلى یه‌كه‌م به قوتابیه‌كانى ئاشنا ده‌بێت و، یه‌كه‌یه‌كه‌یان ئه‌ناسێت و، قوتابیه‌كانیش مامۆستایان به‌باشى ئه‌ناسن و، رۆژ له دواى رۆژ مامۆستا قوتابیه‌كان شاره‌زا ئه‌كات به قوتابخانه به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه، له پێشدا شاره‌زایان ده‌كات بهتهوالێت و شوێنى ئاو خواردنه‌وه ئینجا گۆره‌پان و، باخچه‌ى قوتابخانه. ئه‌مه‌ش چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت. له دواییدا ئه‌یانباته پۆلى خوێندنه‌وه، ئه‌ڵێ ئهمهپۆلى خۆتانه. دواى ده‌یانباته ژوورى به‌رێوه‌به‌رو مامۆستایان و، یه‌كه‌یه‌كه‌یان ده‌ناسێنێ بهبهرێوهبهرو مامۆستایان. له دواى چوونه پۆله‌وه ورده ورده قوتابیه‌كان ئاشنا ده‌كات به وێنه‌كانى ناو په‌رتووكه‌كه، بۆ نمونه له كتێبى وانه‌ى ئه‌لفبێ داچه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی، هه‌مووى وێنه‌ى جۆراوجۆره هه‌ر رۆژه‌ى چه‌ند وێنه‌یه‌كیان پێده‌ڵێنه‌وه، بهباسكردنهوه. له ئه‌نجامى ئه‌م وێنهنانهدا مامۆستا شاره‌زایه‌كى چاك كۆ ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر قوتابیه‌كان له هه‌موو رووه‌كانه‌وه، بۆ نمونه له بوارى ته‌ندروستى دا:
* ئه‌زانى كێ؟ چاوى كزه و باش نابینێ ئه‌یهێنێته پێشه‌وه .
* ئه‌گه‌ر نه‌خۆش ده‌روونى هه‌بێت له‌م قۆناغه‌دا ده‌رده‌كه‌ێت .
* ئه‌گه‌ر گوێ گران (كه‌ڕ) بێت له‌م قۆناغه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
* ئه‌گه‌ر زمانى (نگق) نا ته‌واو بێت له‌م قۆناغه‌دا به‌هۆى وێنه‌كان و پرسیار‌و وه‌ڵامه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت زۆر حاڵه‌تى تریش و… هتد.
دواى ئه‌وه‌ى قۆناغه‌كه ته‌واو بوو، مامۆستا شاره‌زاى قوتابیه‌كان ده‌بێت به‌باشى له‌م قۆناغه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وانه ناخوێندرێت. واته (خوێندنه‌وه نوسین ناكات) بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ترسانه‌ى، كه له‌لاى منداڵ هه‌یه بڕه‌وێته‌وه و، قوتابخانه‌و، مامۆستاى خۆش بوێت، په‌روه‌رده ناسه‌كان زۆر تاكید ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر منداڵ و ئه‌ڵێن: منداڵ ئه‌گه‌ر یه‌كێكى خۆش نه‌وێت زۆر مه‌حاڵه هیچى لێوه فێر بێت! ئه‌گه‌ر باوكیشى بێت. بۆیه زۆر جار ووتراوه سه‌ركه‌وتوترین مامۆستا ئه‌و مامۆستایه، كه خۆى بكاته هاورێ منداڵه‌كان. دواى ئه‌وه‌ى كه منداڵ شاره‌زا بوو له زۆربه‌ى شوێنه‌كان و هه‌ستى كرد كه مامۆستا هاورێیه‌تى و، خۆشى ئه‌وێت و، هاورێكانى له پۆله‌كه‌یدا خۆشى ئه‌وێن. قوتابخانه وه‌ك ماڵى خۆیان وایه، ئه‌وسا دوور ده‌كه‌وێته‌وه له دیارده دزێوه‌كان منداڵى سه‌ره‌تا وه‌ك رق و كینه به‌رامبه‌ر کەشی قوتابخانه یان وازهێنان و، نه‌چوون بۆ قوتابخانه و ته‌رك كردنى و… هتد .
ئیتر لێره‌وه قۆناغێكى نوێ ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌ویش (قۆناغى ئاماده‌كردنى تایبه‌تى ـ مرحله الاستعداد الخاص) له‌م قۆناغه‌دا قوتابیان ئاشنا ده‌كرێت به خوێندنه‌وه و نووسین پیته‌كان له‌گه‌ڵ ژماره‌كان.
نوسەر/ یاریده‌ده‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ـە
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە