لوقمان غه‌فوور: بۆچی نابێت گوێ لهغهڵبهغهڵبی حزبی كوردی بگرین؟
دیڤد برۆكس ستوونووسی زهنیویۆرك تایمز، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك به گۆشەیهك ئاشنامدهكات به‌بیرۆكه‌یه‌كی نوێ. پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر له نووسینێكدا، كه زۆر سه‌رنجی راكێشام باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد: نابێت هه‌موو خۆمان سهرقاڵكهین به‌سه‌رۆك دۆناڵد تره‌م پـهوه. چونكه ئه‌گه‌ر وامانكرد ئه‌وا به‌دڵنیایی خوێنه‌ری نێو گۆڤار و رۆژنامه و بینه‌ری تیڤییەكانمان جێده‌مێنن له‌دنیای مه‌عریفی. پێشیوابوو ئه‌گه‌ر به‌وتارێك له‌نیویۆرك تایمز قسه له سه‌ر سه‌رۆك بكه‌ین، ئه‌بێت سه‌دان وتارمان هه‌بێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی دنیای تره‌مپ.
هه‌مان دیدی دیڤد برۆكس بۆ دنیای ئه‌حزابی كوردی له‌باشوور راسته. چونكه پڕكردنی میدیا و دنیای رۆشنبیری ئێمه به كێشه‌كانی ئه‌حزابی كوردی دهمانخاتهناو چوارچێوه‌یه‌كه‌وه، كه هه‌موو وه‌ك یه‌ك بیربكەینەوه. ئه‌گه‌ر وردتر له‌سه‌ر ئه‌م بیرۆكه‌یه هه‌ڵوێسته بكه‌م به‌نموونه‌یه‌كی زۆر ساده باسی دواهه‌مین ڕووداوی سیاسی بكه‌م، كهرویدا: ئه‌ویش رێگری له‌ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بوو له‌و بازگه‌یه‌ی، كه ناوچه‌كانی ژێر چنگی یه‌كێتی نیشتمانی ئه‌به‌ستێته‌وه به ناوچه‌كانی تری پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه. به‌كورتی ئه‌و كه‌سه‌ی 1993 له‌ناو یەكێتی و پارتی چۆن بیری كردۆته‌وه، ئێستاش به‌هه‌مان ریتم و بۆچوون بیرده‌كاته‌وه.
ئه‌م رووداوه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، ڕووداوێكی فشه‌ڵه. له‌بنه‌چه‌دا قسەكردنی زۆر له‌سه‌ری له‌میدیادا بۆ ئه‌وه‌یه، كه دوورمانخهنهوه له‌كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵكه. من دوورده‌خاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی هه‌میشه له خۆمی ده‌كه‌م و ده‌ڵێم: كوا قسه‌كردن له‌سه‌ر مه‌له‌فی نەوت؟”خۆ ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین یه‌كێتییه‌كان، پارتی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌حزبێكی داگیركا‌ر و هه‌ژموونی خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌یەك، كه كه‌س بۆی نییه چالاكی سیاسی تێدا ئه‌نجامبدات. به پێچەوانەشهوه پارتییه‌كان بدوێنه باس له‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاشووب و ئاژاوه روونه‌كاته ناوچه زه‌رده‌كه‌ی پارتی، جار جار ئه‌م ئه‌ركه ئه‌ركێكی نیشتمانی و حزبییه‌و پێویسته كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی حزب جێبه‌جێی بكه‌ن. له‌نێو ئه‌م دوو بۆچوونه‌دا بۆچونێكی ترسناك هه‌یه، ئه‌ویش بێدەنگییه. له‌كاتێكدا ئه‌م رووداوانه دووباره‌و سێ باره‌ن. رووداوهدووبارهو سێ باره‌كان ئه‌بن به‌دیارده‌و، پێویسته رای گشتی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكات، كه‌چی بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێردرێت. ئه‌مه‌یه نه‌گبه‌تی كۆمەڵگەی كوردی!
ئێستا با بازێك بده‌ین به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌دا كهبكهرهكانی كوڕی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ن كهتێكڕا هه‌ر یه‌كێكیان بیر و ئایدیایه‌كیان هه‌ڵگرتووه، جا هه‌ندێك ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ی تۆخكردۆتهوهو شه‌ڕی له‌سه‌ر ده‌كات، هەندێكیش به‌كاڵی و دوور له‌ده‌مارگیری گرتوویه‌تی، به‌ڵام هه‌ردوولایان كوڕی هه‌مان بیر و فه‌لسه‌فه‌ی حزبین. وردتر بیر بكه‌ره‌وه‌و بڕوانه له یەكێتی و پارتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و… هتد، ئهمانهكێن و له‌كێ پێكهاتوون .له‌كوڕی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك پێكهاتوون كه به‌شه زۆره‌كه‌ی رق و كینه‌یان به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك هه‌یه. هه‌ندێكجار ملشكاندن و ئەتككردن نه‌ك ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كان، به‌ڵكو له‌ناو حزبه‌كانیشدا خول ده‌خوات. هه‌ربۆیه دیقه‌ت بده! كاره‌كته‌ره‌كانی حزبی كوردی ئەوەندەی خه‌ریكی ده‌ره‌وه‌ی خۆیانن، ئه‌ونده‌ش له‌ناو خۆیاندا یه‌كتر ئەخنكێنن، زۆرجار به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستن ئه‌وانه‌ی كارێكی جوانیشیان پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌ر زوو ته‌فروتونای ئه‌كه‌ن.
پێتان سه‌یر نه‌بێت ئه‌م كلتوری ملشكاندنهی كاره‌كته‌ری حزبی هێندهخراپ بووه. خه‌ڵكه هیچ لهبارانهبووهكان جومگه‌كان ئه‌گرنه ده‌ست تا رێگه نه‌ده‌ن، كه‌سه سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كان پهلبهاون بۆ ناو هه‌ناوی حزب، رێگه راست و جوانه‌كان له‌ناو حزبه‌كه‌یاندا جێگیر بكات، هه‌ر بۆیه حزبی كوردی نه گه‌شه ده‌كات، نه سوود له‌خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت. ئیتر لومهكردنی دژه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزب و قسه‌كردن له‌سه‌ری جگه لهگاڵتهجاری هیچی تر نییه. ناكرێت من به‌شێكی گه‌وره لهنووسینهكانم تهرخانكهم بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و یه‌كگرتووه، له‌كاتێكدا ئه‌م حزبانه ماكینه‌یه‌كی ئیعلامیان بۆ گیانی یه‌كتر جۆشداوهو هه‌رچی من له‌رووی مه‌نتیق و له‌رووی تێكستی راستی سیاسییه‌وه ئه‌یڵێم ئه‌وان به‌یه‌ك چركه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی پوچه‌ڵ ئەكەنەوەو كۆمه‌ڵگه ئه‌خه‌نه‌وه سه‌ر پلێتی ئه‌سڵی خۆی و شه‌ڕی كۆنه‌قینی 1964 ئه‌هێننه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆی ئه‌مڕۆ.
دوا قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌حزابی كوردی به‌سور و زه‌رد و شین و مۆر و قاوه‌یی و سپی و پرته‌قاڵییه‌وه له‌باشوری كوردستان به‌ستراوه به‌و ئه‌ندام و لایەنگرانهی، كه حزبه‌كان هه‌یانه. هه‌ریه‌كه‌یان بارگاوین به‌سه‌دان رەفتاری پۆخڵ كه‌چی سه‌رزه‌نشتی یه‌كتر ده‌كه‌ن. كام حزب له كوردستان بێده‌سه‌ڵاته. ئه‌ندامه‌كانی بۆیان بكرێت لێشاوێك له هه‌مه‌جییه‌ت بەرامبه‌ر ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات. كاره‌كته‌ره‌كانی حزبی كوردی له‌به‌رئه‌وه‌ی گیانی خۆپه‌رستی و ئیره‌یی و ته‌مبه‌ڵی له‌ناویاندا چێنراوه، هه‌رگیز به‌په‌سه‌ندی نازانێت له‌خۆیان باشتر ده‌ركه‌ون. بۆیه هەمیشه له‌دۆخی ترس و دڵه‌راوكێدا ده‌ژی. دواجار ئه‌وه‌ی رووده‌دات ئه‌و رووداوانه‌ن، كه دووباره‌و سێ باره‌ده‌بنه‌وه. كه‌واته ناكرێت به‌شێكی گەورەی دنیای قسه‌كردن و نوسینمان تهرخانكهین بۆ كێشه‌كانی ئەحزابی كوردی، كه ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و هاورێیانه‌ی بهنامهئاگاداریانكردمهوه كه بۆچی قسه‌م نییه له‌سه‌ر ئه‌و ئاكارانه‌ی پارتی.