ئارپاك سه‌رگه‌تی: ئایا جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ئه‌مریكا نامومكین بووه؟
له‌گه‌ڵ بارانی مووشه‌ك بؤ سه‌ر پاڵاوگه نه‌وتیه‌كانی سعوود، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ وڵاتی ئێران ڕاكێشرا. هه‌رچه‌ند بڕێك جار‌و بڕێك كه‌س و شوێن له‌م كاره گومانیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م نووسینه له‌سه‌ر ئه‌م گریمانه‌یه، كه ئه‌م هێرشه كاری ئێران بووه و، پرسیاریش ئه‌وه‌یه بۆ كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئه‌م هێرشه دواكه‌وتووه؟
ڕوانینێكی خێرا بۆ سیاسه‌تی جیهانی له ڕووی نێوده‌وڵه‌تی و، ناوچه‌ییه‌وه وڵامی پرسیاره‌كان ڕوونتر ده‌كات. شتێكی حاشاهه‌ڵنه‌گره، كه سه‌رده‌می یه‌ك جه‌مسه‌ری و یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی له جیهاندا ته‌واو بووه. دابه‌ش بوونی سه‌رمایه و ته‌كنۆلۆجیاو ده‌سه‌ڵات له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به جۆرێكه، كه پێناسه‌ی جیهانێكی چه‌ند جه‌مسه‌ری ده‌كات.
دوای داڕمانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كه‌می گۆڕه‌پانی سیاسی بوو، به‌ڵام واقعی ئێستای جیهان، دابه‌ش بوونی ده‌سه‌ڵاته و خودی ئه‌مریكاش ئه‌م ڕاستیه‌ی قبووڵ كردووه. چین، روسیا، هندو یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌نته‌ری درووست بوونی ده‌سه‌ڵاتی نوێن له جیهاندا و، چه‌ندین جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵاتیان له جیهاندا درووست كردووه. وڵاته‌كانی تر به جۆرێك له سێبه‌ری ئه‌م چه‌ند ده‌سه‌ڵاته درێژه به ژیانی سیاسی خۆیان ئه‌ده‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه مێژووی جه‌نگه‌كانی ئه‌مریكایه له ناوچه‌كه سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستیه‌یه، كه ئه‌مریكا توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نیه. بۆ نمونه:
1- هه‌وڵدانێكی به‌رده‌وام بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی خۆی له عێراق، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌زانێت ئێران له ڕووی سیاسی و چه‌كداریه‌وه له عێراق باڵاده‌سته‌و هه‌روه‌ها مه‌ترسی زۆربوونی گرووپه تیرۆرستیه‌كان و جه‌نگی تایفی و ناخۆیی له ئارا دایه.
2- هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تالیبان گفتوگۆ بكات و له پرۆسه‌ی سیاسی به‌شداریان پێبكات.
3- قبووڵ كردنی كوریای باكوور وه‌كوو ده‌سه‌لاتێكی ئه‌تۆمی له ئاستی ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت نیوده‌وڵه‌تیش.
4- هه‌وڵدان به گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ مادۆرۆ له ڤێنۆزۆیلا به بێ هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌م وڵاته به ڕێگای سه‌ربازی یان كۆده‌تا.
5- قبووڵ كردنی شكستی شه‌ریك و مشته‌ری رۆژهه‌ڵاتی خۆی واته سعوود له حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن و هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌تاكوو به‌م جۆره بتوانێت ئاسایشی سعوود و ئیمارات بپارێزێت.
6- قبووڵ كردنی سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازیه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا.
هه‌موو ئه‌م خاڵانه سه‌لمینه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن، كه ئه‌مریكا له‌م چه‌ن ده‌یه‌ی ڕابردوه‌وه ، خۆی له شه‌ڕێكی راسته‌وخۆ ده‌شارێته‌وه، به‌لام ئه‌م جاره وڵاتی ئێران ڕاسته‌وخۆ دژایه‌تی ئهمریكاو شه‌ریكه‌كانی ده‌كات له ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی، وڵاتیك كه هه‌رچه‌ند له ڕووی سه‌ربازیه‌وه توانایی ركابه‌ری نیه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، به‌ڵام ئێران له ڕیگه‌ی جه‌نگێكی نابه‌رانبه‌ره‌وه ده‌توانێت ئاستی كاولكاری زۆر و فراوان بكات و جیهان تووشی داكشانێكی گه‌وره‌ی ئابووری بكات. بۆ نمونه:
1-كه‌نداوی فارس:
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی شه‌ڕ، سیسته‌می كه‌شتیوانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گاز له كه‌نداوی فارس بوونی نابێت و جیهان تووشی قه‌یرانی وزه ده‌بێت.
2-سعوود:
هه‌موو پاڵاوگه نه‌وتی و چه‌كداریه‌كانی سعوود و هه‌روه‌ها شاره‌گه‌وره‌كانی ئه‌و ولاته ده‌كه‌ونه به‌ر هێرشی مووشه‌كی له ئێران و عێراق و یه‌مه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها خودی شیعه‌كانی سعوود ده‌بنه به‌شێك له سوپای ئێران و كوده‌تا و شۆڕش و هه‌ستانیان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
3- كوێت:
به دڵنیاییه‌وه ئه‌م وڵاته‌ش تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره ده‌بێت و ئاسمانی ئه‌م وڵاته ده‌بێته ڕێڕه‌وی مووشه‌كه‌كانی ئێران.
4-ئیمارات:
وڵاتی ئیمارات یه‌كێكه له مه‌به‌سته سه‌ره‌كیه‌كانی ئێران و حووسیه‌كان و داڕمانی ئابووری ئه‌م وڵاته یه‌كسانه به داڕمانی ئابووری رۆژهه‌لات و هه‌موو كیشوه‌ری ئاسیا.
5-عێراق:
له ئه‌گه‌ری شه‌ڕی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ، عێراق به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌م شه‌ڕه ده‌بێت. ئه‌م شه‌ڕه له وڵاتی عێراق، هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌بێت هه‌م له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند. شه‌ڕێكی قورسی ناوخۆیی له‌م وڵاته رووده‌دات و دۆخی ئه‌م ولاته ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سه‌رده‌می پرۆسه‌ی ئازادسازی عێراق. لوبنان و فه‌له‌ستین و سوریا ده‌بنه به‌شێك له‌م جه‌نگه‌و ئاگری شه‌ڕ هه‌موو ئه‌م وڵاتانه ده‌گرێته‌وه و ئیسرائیلیش ده‌بێته ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م شه‌ڕه و به ته‌واوی هێرش ده‌كرێته سه‌ری. ئه‌مه ته‌نیا به‌شێكه له په‌لكێش كردنی ئاگری شهر بۆ رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه كه ئه‌م جه‌نگه زۆر به خیرایی هه‌موو جیهان بگرێته‌وه. بۆیه ترامپ له وتارێكیدا باس له چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كات و ده‌ڵێت :”ئێمه به هێزترین وڵاتین له رووی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه به تایبه‌ت چه‌كی ئه‌تۆمی ،و سالانه 700ملیار دۆلارمان ته‌رخان كردووه بۆ په‌ره‌پێدانی توانایی سه‌ربازی و ئه‌تۆمی و چه‌كی پێشكه‌وتووی تر.” ترامپ و تیمه‌كه‌ی به باشی ده‌زانن دابین كردنی ئه‌م بودجه زه‌به‌لاحه پێویستی به ئابووریه‌كی پێشكه‌وتووه له جیهاندا. به‌م جۆره هه‌م ده‌توانێت بالانسی هێزی خۆی ڕابگرێت و هه‌م له ڕێگه‌ی گه‌مارۆكانه‌وه سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی خۆی بسه‌پێنیت به سه‌ر ولاته نه‌یاره‌كانیدا، به‌لام نابێت ئه‌و راستیه‌ش له بیر كه‌ین كه ئێران به هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وزی رووسیاو چین بووه‌ته كۆسپێك له به‌رده‌م ئه‌م جۆره سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریكا و ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه ئایندهی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و دۆخێكی مه‌ترسیدار ده‌بات.